|
دیدار له‌گه‌ڵ ئه‌ندازیار(یاسین
حه‌سه‌ن) به‌ڕێوه‌به‌ری
كۆنترۆڵ و گه‌یاندنی كاره‌بای سلێمانی..
دیداری: بیلال موحه‌مه‌د , سلێمانی
*دوای شانزه ساڵ تا ئێستا گرفتی كاره‌با چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌و به‌ده‌ر
له‌مه‌ش زوو
زوو شێوازی دابه‌شكردنی كاره‌با ده‌گۆڕێت و جێگیر نابێت؟
- سیستمی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان سیستمێكی ناجێگیره له هه‌موو
دونیا ده‌بێت حكومه‌ت چاو‌دێر بێت و ده‌زگای كاره‌باش هاوكاری بێت,له
ولاَتی خۆشمان له سالاَنی هه‌شتاكانه‌وه وێستگه‌ی تازه‌ی به‌رهه‌م
هێنان دروستنه‌كراوه‌و ئه‌مه‌ش ئه‌زمه‌یه‌كی دروستكردوه له هه‌موو
عێراقدا,كه ئێستاش به‌و حاڵه‌ته‌وه ده‌ناڵێنین,كوردستانیش له دوای
رزگاربوونی له‌ژێر ده‌سه‌لاَتی به‌عس تا ساڵی(2003 )هیچ كارێكی
نه‌كردوه له‌م بواره‌دا,ته‌نها ئه‌وه‌ی كرابێت له ڕێگه‌ی
ڕێكخراوی(undp)ه‌وه كراوه‌كه ئه‌ویش تازه‌كردنه‌وه‌و بونیانانی چه‌ند
وێستگه‌یه‌كی ناوه‌ندی كاره‌با كه ژماره‌یه‌كی دیاریكراوه‌و ئه‌مه‌ش
وایكرد كێشه‌كه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت و زۆربوونی گه‌ڕه‌ك و خواستی
به‌كاربردنیش دوو هێنده كێشه‌كه‌ی گه‌وره‌تركردووه . به‌لاَم
له‌دوای(2003)ه‌وه كاری باش كراوه له‌و بواره به‌لاَم له ئاستی
پێویستدا نیه.
* به به‌راوورد له‌گه‌ڵ پرۆژه‌كانی تری
كاره‌با گه‌ر به‌ره‌و دواوه‌ش نه‌چوبێت پێش نه‌كه‌وتوه,بۆچی
كه‌مته‌رخه‌میه‌كان له‌م بواره‌دایه له كاتێكدا لایه‌نێكی گرنگی ژیانی
هاولاَتیان پێكدێنێت؟
- تا ساڵی (2003) حكومه‌ت ئیمكانیه‌تێكی وای نه‌بووه هه‌روه‌ها ئه‌و
كارانه‌ش له‌ژێر ده‌سه‌لاَتی ڕێكخراوی(undp)دا بووه و نه‌یتوانیوه
كاره‌كانیان بگاته دروستكردنی وێستگه‌ی به‌رهه‌م هێنان. كێشه‌ی ئێمه
ته‌نها به‌رهه‌م هێنان نی یه به‌ڵكو كێشه‌ی گواستنه‌وه‌و
دابه‌شكردنیشمان هه‌یه,به‌لاَم به‌پێی ئیمكانیه‌ت له‌دوای ئه‌و ساڵه‌وه
خزمه‌تی باش كراوه به‌لاَم وه‌ك وتم له‌جێگه‌ی پێویستدا نیه.
*سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ووزه‌یه‌ی كه دێته شاری
سلێمانی یه‌وه چه‌ند شوێنه؟
-ئه‌گه‌ر باسی بكه‌ین به‌شێوه‌ی گشتی سه‌رچاوه‌كه‌ی ئه‌و كاره‌بایه‌ی
كه‌دێته هه‌رێمه‌وه له تۆڕی كاره‌بای باكوور له موسڵ و تكریت و
كه‌ركوكه‌وه دێت له‌لایه‌ك و له ولاَتی توركیاش به سیستمێك به‌ستراوه
به شاری دهۆكه‌وه به‌لاَم ئه‌و سیستمه تێكه‌لاَوی سیستمی ئێمه نابێت
چونكه ڤۆڵتیه‌ی جیاوازه‌و شاری دهۆك سودی لێ وه‌رده‌گرێ, ئێرانیش له
سنوره‌وه كاره‌با ده‌داته شاری پێنجوێن كه ماوه‌یكی كه‌مه, هه‌روه‌ها
كاره‌باش ده‌داته شاری خانه‌قین, سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانیش بریتییه له
وێستگه‌ی دوكان و ده‌ربه‌ندیخان ئه‌ویش به‌به‌رنامه كاری پێده‌كرێت
چونكه هه‌ندێ مانگ هه‌یه مانگی خه‌زن كردنی ئاوه‌و كاری زۆری پێ
ناكرێت به‌لاَم له مانگه‌كانی حوزه‌یران و ته‌موزو ئاب و ئه‌یلولدا
كارده‌كه‌ن و حاڵه‌تێك هه‌یه پێی ده‌ڵین پیكلۆد ، واته لۆدێكی زۆر
زۆری پێویسته بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و لۆده زیادانه‌ی له‌و مانگه‌دا
هه‌یه, سه‌رچاوه‌یه‌كی تریش ئه‌و مۆلیدانه‌ن كه كاریان پێده‌كرێت كه‌هی
كۆمپانیای سه‌قه‌رن و ئێمه كاریان پێده‌كه‌ین و له چوارقوڕنه‌و
چه‌مچه‌ماڵ و چوارتاو كۆیه‌و كفری به‌و مۆلیدانه كاره‌بایان
ده‌ده‌ینێ,به گشتی خواستی به‌كاربردنی شاری سلێمانی بۆ ووزه‌ی
كاره‌با (500-550)مێگا وات كاره‌بامان ده‌وێت له‌م مانگه‌دا كه ڕێژه‌ی
خواست كه‌مه گه‌ر به‌راوردی بكه‌یت له‌گه‌ڵ مانگه‌كانی تردا,ئه‌و
ڕێژه‌یه‌ی كه دێته ناو شار ته‌نها ئه‌مڕۆ له كاره‌بای
نیشتمانیه‌وه(200)مێگا وات كاره‌با ده‌درێته هه‌ردوو پارێزگای
سلێمانی,ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش 55% بۆ سلێمانی و45%بۆ هه‌ولێر ده‌بێت ئه‌ویش به
پێی خواستی ئه‌و شارانه ده‌یاندرێتێ ,ئه‌م وێستگانه‌ش به پێلی كاتی
دیاریكراو كارده‌كه‌ن وێستگه‌ی ده‌ربه‌ندیخان كاتژمێر11بۆ 5 و به‌رێژه‌ی
50 مێگاوات به‌رهه‌م دێنێ و سێ كاتژمێر بۆ هه‌ولێرو باقیه‌كه‌شی بۆ
سلێمانی یه,كاتژمێر 6ی ئێواره بۆ6ی به‌یانی ، یه‌كه‌ی وێستگه‌ی
دوكان كار ده‌كات زیاتر كاركردنی ئه‌م وێستگه‌یه‌ش بۆ دابینكردنی ئاوه
بۆ شاری كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ریه‌تی.
* تا ئێستا بۆ نه‌توانراوه سوود له سه‌رچاوه‌ی
تری ووزه وه‌ربگیرێت بۆ جێگه گرتنه‌وه‌ی ئاو,وه‌ك خه‌ڵوزو تیشكی خۆر‌و
هێز و سه‌رچاوه‌ی تر؟
- له ڕاستیدا ووزه‌ی خۆر له‌هه‌ر ولاَتێكی دونیادا كه سوودی لێ
ده‌بینن بڕه‌كه‌ی دیاریكراوه‌و جێگه‌ی زۆر ناگرێته‌وه‌و بۆ ترافیك
لایته‌كان به‌كاردێن من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام سوود له‌وانه ببینرێت كه باست
كردن سه‌رچاوه‌یه‌كی تریش هه‌یه پێی ده‌ڵێن جیاوازی پله‌كانی گه‌رما
له ژێر زه‌وی و له سه‌ر زه‌وی كه به‌كار ده‌هێنرێت (ستیم) واته هه‌ڵم
ئه‌وه‌ش بۆ سووڕاندنه‌وی تۆڕباین به‌كار ده‌هێنرێ.
* تا ئێستا هه‌ندی َ له كۆلاَن و شوێنه‌كان
سوود له كاره‌بای نیشتمانی نابینن بۆ ئه‌م شوێنانه پشتگوێ خراون؟
_ له دوای ساڵی(2003)ه‌وه سلێمانیه‌كی تر دروست بوه,له هه‌موو
شاره‌كانی تریش فراوان بوون هه‌یه‌و پێویستیشیان به ووزه‌ی كاره‌بای
زیاتره,ئه‌و شوێنانه تۆڕی كاره‌بایان هه‌یه به‌لاَم فیده‌ری
كاره‌بایان بۆ ڕانه‌كێشراوه,ئه‌وه‌ی تا ئێستا كراوه ئاماده‌كاریه بۆ
پاش ئه‌مه,ئێستا وێستگه‌ی باشور دروست بوه له سلێمانی و دوو
فیده‌ریشی لێده‌ركراوه‌و چه‌ند گه‌ڕه‌كێك سودی لێ وه‌رده‌گرن و
وێستگه‌ی زه‌رگه‌ته‌شمان هه‌یه كه ئه‌ویش كاره‌بامان ده‌داتی َو
وێستگه‌یه‌كیش له به‌كره‌جۆ دروست ده‌كرێت و ئه‌مانه وێستگه‌ی ناوه‌ندین
و ئومێد هه‌یه كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر ببن.
*به پێی به‌رنامه‌ی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌تان كاره‌بای هاوینه به‌رنامه‌كه‌ی بۆ ئه‌مساڵ
چۆن ده‌بێت؟
- له 1/6 ه‌وه به‌رنامه‌كه ده‌گۆڕدرێت من نازانم ئه‌و كات ئه‌و بڕه‌ی
كه بۆمان دێت له عێراقه‌وه چه‌نده,ساڵی ڕابردو له‌م كاته‌دا 240 مێگا
وات كاره‌بامان له‌وێ وه‌رده‌گرت وئیستا 200 مێگا وه‌ر ده‌گرین و ده‌بێت
33,58 % كاره‌بامان بده‌نێ به‌لاَم ئه‌وان له 22_20% یان پێداوین ناتوانم
ڕێژه‌كه به ووردی دیاریبكه‌م به‌لاَم له دوای مانگی 6ه‌وه رۆژانه10
كاتژمێر كاره‌با ده‌ده‌ینه هاولاَتیان ڕه‌نگه زیاتریش بێت.
* هه‌ندێ ماڵ‌و ده‌زگا هه‌یه له‌م نه‌بوونی
كاره‌بایه‌دا به‌شێوه‌ی فول تایم كاره‌بایان هه‌یه‌و ئێوه‌ش بانگه‌شه‌ی
نه‌بوونی كاره‌با ده‌كه‌ن ,ئه‌مانه به پاره كڕیویانه یان له كوێوه
ده‌یاندرێتێ؟
-ئێمه كۆمه‌ڵێك فیده‌رمان هه‌یه له‌و 81 فیده‌ره 10 فیده‌ریان
به‌رده‌وامه,له‌ناو شاری سلێمانی كۆمه‌لێك شوێن هه‌یه وه‌ك
نه‌خۆشخانه‌كان و هه‌ندێ دائیره كه ده‌بێت كاره‌بای به‌رده‌وامیان
هه‌بێت ,له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا لیژنه‌یه‌ك پێك هاتوه له ئاستی وه‌زاره‌ت بۆ
كه‌مكردنه‌وه‌ی كاره‌باو نابێت هیچ فیده‌رێك 24 كاتژمێر كاره‌بای هه‌بێت
جگه ئه‌و فیده‌رانه‌ی پرۆژه‌ی ئاو‌و كاره‌بایان له‌سه‌ره و پرۆژه‌كه‌ش
ده‌ستكراوه به جێبه‌جێكردنی جگه له‌و پرۆژانه‌ش ده‌بێت كاره‌با كه‌م
بكرێته‌وه بۆ 12 كاتژمێر.سێكته‌ری پیشه‌سازیشمان هه‌یه كه ده‌بێت
حكومه‌ت كاره‌بای بداتی َ له هه‌موو ولاَتێ ئه‌مه هه‌یه,ئه‌گه‌ر
كاره‌با نه‌درێته ئه‌و شوێنانه ئه‌وا ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌س بێكار ده‌بن
و ئێمه له 8ی به‌یانی یه‌وه بۆ 1 كاره‌با ده‌ده‌ینه ناوچه‌ی
پیشه‌سازی به‌لاَم حه‌ق بوو به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كاره‌بایان
بدرێتێ,نمونه‌ت بۆ دێنمه‌وه كارگه‌ی چیمه‌نتۆی سه‌رچنار نوسراویان
بۆكراوه كه ده‌بێته له8 ه‌وه بۆ 12ی شه‌و 17 مێگا وات به‌كار بهێنن و
شه‌ویش بۆیان دیاری كراوه..
* وێستگه‌ی به‌رهه‌م هێنانی كاره‌با له
چه‌مچه‌ماڵ كاره‌كان به كوێ گه‌شتوه‌و كه‌ی سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت؟
-وێستگه‌ی به‌رهه‌م هێنانی كاره‌بای چه‌مچه‌ماڵ كه وێستگه‌یه‌كی
غازیه‌و ئێستا كاری تێدا ده‌كرێت و بڕیاره له كۆتایی ساڵی (2008)
ده‌ست بكرێت به به‌رهه‌م هێنانی ووزه‌ی كاره‌با,ئه‌و وێستگه‌یه
وێستگه‌یه‌كی (750) مێگاواتی یه.
|