|
بسم الله الرحمن الرحیم
ڤیستیڤاڵی گوڵ
عه‌نبه‌ر له دیدی به‌شداربوانیه‌وه
عه‌لی حاجی
زه‌ڵمی
مامۆستا ئه‌رسه‌لان تۆفیق: تێبینیم
له‌سه‌ر ووته هه‌ڵسه‌نگاندنی چیرۆك بوو ،
ئه‌وه‌نه‌ك هه‌رجێگه‌ی نیگه‌رانی من بگره‌جێگه‌ی نیگه‌رانی زۆربه‌ی
به‌شداربوان بوو به‌خودی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌شه‌وه،
ئیمان شاره‌زووری :لیژنه‌ی شیعر ناعه‌داله‌تی زۆریان كردووه كه ئه‌و
كۆمه‌ڵه شیعره‌ی كه هه‌ڵسه‌نگێنراون، مافی خۆیانیان پێ نه‌داون
وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری هه‌ڵه‌بجه، به
هاوكاری سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی چالاكی لاوان ئۆفیسی خورماڵ،
چواره‌مین ڤیستیڤاڵی گوڵ عه‌نبه‌ری بۆ شیعر‌و چیرۆك‌و لێكۆڵینه‌وه له
هۆڵی گوڵ عه‌نبه‌ر له شارۆچكه‌ی خورماڵ له ڕۆژانی (17ـ18ـ19/6/2008)
ساز كرد كه ژماره‌یه‌كی زۆر شاعیر‌و چیرۆك نووسی‌و لێكۆڵه‌ره‌وه
به‌شداریان كرد بوو، بۆ چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی ئیش‌وكاره‌كانی
ڤستیڤاڵ‌و ئه‌و ده‌قانه‌ی كه به‌شداریان پێ كراوه له‌م ڤستیڤاڵه‌داو
هه‌روه‌ها دیدو بۆچوونی به‌شداربوان له‌سه‌ر ڤستیڤاڵ به گشتی‌و
لیژنه‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندن به تایبه‌تی به پێویستمان زانی ڕای هه‌ندێك
له‌و به‌ڕێزانه وه‌ربگرین‌و دیدو بۆچوون‌و تێبینی خۆیان له‌م باره‌وه بۆ
ڕۆژنامهكهما ن
خسته ڕوو ...
مامۆستا ئه‌رسه‌لان تۆفیق نووسه‌رو
ڕووناكبیر وه‌ك به‌شداربوویه‌ك له ڤستیڤاڵی چواره‌می گوڵ عه‌نبه‌ردا
تێڕوانینی خۆی بۆ ئه‌م ڤستیڤاڵه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌م شێوه‌یه
خسته ڕوو : بوونی ڤستیڤاڵ له‌م جۆره شار‌و شارۆچكانه‌دا شتێكی زه‌رورو
پێویسته، ساڵانه‌ش كه ئه‌م ڤستیڤاڵه ساز ده‌كرێت مایه‌ی دڵ خۆشیه،
ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌ك ده‌بێت یه‌كێكیان كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و
ده‌نگه په‌رش‌و بڵاوانه‌ی ناوچه‌كه‌یه له ڤستیڤاڵێكدا، ئاشنابوونی
خه‌ڵكانی تازه‌یه به‌شێوازی ڤستیڤاڵ له‌م ناوچانه‌دا، هه‌روه‌ها هاتنه
مه‌یدانی هه‌ندێ ده‌نگی تازه‌و قه‌ڵه‌می نوێیه، بوونی ئه‌م جۆره
ڤستیڤاڵانه به شتێكی پێویستی ده‌زانم، هیوادارم ئه‌م ڤستیڤاڵه
ژماره‌ی تری به دوادا بێت، ئه‌م ڤستیڤاڵه به‌م جۆره، له چاو خورماڵ
شارۆچكه‌یه‌كی سه‌ر سنووردا حزووری خه‌ڵك بۆ گوێ گرتن زۆر باش بوو،
ئه‌گه‌ر به‌راوردی بكه‌یت، له‌گه‌ڵ شار‌و شارۆچكه‌كانی تردا ئه‌كرێت وه‌ك
نموونه سه‌یر بكرێت، به‌شداری كردنی ئه‌و هه‌موو قه‌ڵه‌مه جێگه‌ی
سه‌رنجه، هه‌رچه‌نده له‌وانه‌یه كه‌موكوڕتی هه‌بوو بێت به‌ڵام به
گشتی له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌ی شتێكی باش بوو هیچ شتێكیش بێ كه‌مو كوڕتی
نابێت، ئه‌وه‌ی تێبینیم هه‌بێت له‌سه‌ر ڤستیڤاڵه‌كه ته‌نها تێبینیم
له‌سه‌ر ووته هه‌ڵسه‌نگاندنی چیرۆك بوو، كه به داخه‌وه ووتیان
چیرۆكه‌كان هیچ كامیان كه‌ڵكی به‌شداربونیان پێوه نه‌بووه، ئه‌وه‌نه‌ك
هه‌رجێگه‌ی نیگه‌رانی من بگره‌جێگه‌ی نیگه‌رانی زۆربه‌ی به‌شداربوان بوو
به‌خودی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌شه‌وه، به‌ڵام من سوپاسی ئه‌وانیش ده‌كه‌م
....
نه‌جمه‌دین گۆریان (سه‌رپه‌رشتیاری
ڤستیڤاڵ)سه‌باره‌ت به قۆرخ كردنی ڤستیڤاڵ
له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رێتی ڕۆشنبیری هه‌ڵه‌بجه‌وه به‌ڕێزیان ووتی : من
له‌گه‌ڵ ئه‌و براده‌رانه‌شدا باسم كرد، كاری ڕێكخراوه‌یی جیاوازه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ته‌عامول له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمدا بكات، ئێمه
هه‌موو كاره‌كانمان به‌شێوه‌ی كاری ڕێكخراوه‌یی ناڕوات بگره به
فه‌سڵ‌و حادده‌و بنه‌ما یاساییه‌كان ده‌ڕوات، كاتێك ئه‌م براده‌رانه
هاتنه لای ئێمه پرۆژه‌ی خۆیان به هه‌مان شێوه بووه، ئه‌م كاره‌ش به
فه‌رمانی وه‌زاره‌تی بووه‌و ئێمه‌ش فه‌رمانبه‌رین‌و جێبه‌جێمان كردووه،
ئێمه هیچ كاتێك هه‌وڵ ناده‌ین ئه‌و ڤستیڤاڵه له‌و برایانه بێنینه‌وه‌و
به هه‌ڵسه‌نگاندن‌و ده‌ست نیشان كردنی سه‌ركه‌وتوان به‌ڕێزیان وتی : من
بۆ مێژوو پێتان ده‌ڵێم ئه‌و بڕیارانه كه دراون هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به
ڤستیڤاڵ‌و هه‌یئه‌ی ئیدارییه‌كه‌یه‌وه نییه ئه‌وه بڕیاری لیژنه‌یه‌و
ئه‌وانیش كه‌سانی پسپۆڕن له‌و بوارانه‌دا، بۆیه پێم وایه ئه‌و
لیژنه‌یه‌ش حه‌قی ته‌واوی داوه به ده‌قه‌كان ....
عومه‌ر عه‌زیز (به‌رپرسی ئۆفیسی
خورماڵی سه‌نته‌ری گه‌شه‌پبَدانی چالاكی لاوان) :به‌م شێوه‌یه باسی
له ڤستیڤاڵی چواره‌می گوڵ عه‌نبه‌ر كرد :
ئه‌مه چواره‌مین ڤستیڤاڵه كه ئێمه وه‌كو ئۆفیسی خورماڵی سه‌نته‌ری
چالاكی لاوان سازمان كرد ئه‌م ساڵ به ڕای من زۆر باشتر بوو له
ساڵانی‌تر له ڕووی به‌شداربوان‌و به‌رهه‌مه‌كان، چونكه ساڵانی ڕابردوو
چیرۆكی تێد ا
نه‌بوو، ئه‌م چیرۆكی تێدا بوو، هه‌روه‌ها خه‌ڵاته‌كان كه دابین كراون
خه‌ڵاتی باش‌و گه‌وره بوون، هه‌موو به‌شداربویه‌كیش خه‌ڵاتی ڕه‌مزی
وه‌رگرتووه، سه‌باره‌ت به ڕێژه‌ی به‌شداربونی ڕه‌گه‌زی مێ‌یینه‌و به
ده‌ست هێنانی پله‌ی یه‌كه‌م‌و دووه‌م‌و سێیه‌م، به‌ڕێزیان پێی وا بوو
ئافره‌تانی ئه‌م سنووره‌ی ئێمه كه‌متر بواریان بۆ بڕه‌خسێ ئه‌ویش
له‌به‌ر نه‌بوونی كتێبخانه‌و ئه‌نته‌رنێته، بۆیه ئه‌م هۆكارانه ده‌بنه
هۆی ئه‌وه‌ی كه ده‌قه‌كانیان لاوازی پێوه دیار بێت، له باره‌ی ئه‌و
كه‌سانه‌ی كه خه‌ڵاته‌كانیان به ده‌ست هێناوه ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه
ئه‌وان له كاتی ناردنی ئه‌و شیعر‌و چیرۆك‌و لێكۆڵینه‌وانه بۆ لیژنه‌ی
هه‌ڵسه‌نگاندن ناویان به‌سه‌ره‌وه نه‌بووه، بۆیه پێی وابوو
به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه خه‌ڵاته‌كان دابه‌ش كراون ....
ئیمان شاره‌زووری :كۆمه‌ڵێك تێبینی‌و سه‌رنجی خۆی له‌سه‌ر ڤستیڤاڵی
ئه‌مساڵ به‌م شێوه‌یه خسته ڕوو، به ڕاستی ڤستیڤاڵی گوڵ عه‌نبه‌ر
ئه‌مساڵ هه‌نگاوێكی زیاتر چووه پێشه‌وه، به‌ڵام به گشتی تێبینی‌یمان
له‌سه‌ر لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن هه‌یه له‌هه‌ر سێ بواره‌كه‌دا، ئیمان خان
كه له هه‌ر چوار ساڵه‌كه‌دا به‌شدار بووه، سه‌باره‌ت به‌و لیژنانه
ووتی : لیژنه‌ی شیعر ناعه‌داله‌تی زۆریان كردووه كه ئه‌و كۆمه‌ڵه
شیعره‌ی كه هه‌ڵسه‌نگێنراوه، مافی خۆیانیان پێ
نه‌داون،
ئه‌و كه‌سانه‌ش كه حزوریان هه‌بووه هه‌مان ڕه‌ئی منیان هه‌یه چونكه
ڕاسته هه‌ندێكیان شیعری باشن به‌ڵام زۆرینه‌یان له‌و ئاسته‌دا نه‌بوو،
تێبینی‌یه‌كی تریشم له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری هه‌ڵه‌بحه
هه‌یه كه ئه‌م ڤستیڤاڵه‌كه ساڵی چواره‌میه‌تی ساز ده‌كرێت، كه
سه‌نته‌ری خورماڵ(چالاكی لاوان) پێی هه‌ڵده‌ستێت، به‌ڵام ئه‌مساڵ ئه‌وان
به ده‌عمێكی ماددی كه هاتنه ناوه‌وه ڤستیڤاڵه‌كه‌یان قۆرخ كرد
به‌ناوی خۆیانه‌وه، تێبینی‌یه‌كی تریشم ئه‌وه‌یه كه له یه‌كه‌م ساڵی
ڤستیڤاڵه‌وه به‌شدارم‌و ڕه‌چه‌م شكاند بۆ كچانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره كه
به‌شدار بن، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌و پله‌یه تا ئێستا به‌ر خوشكان
نه‌كه‌وتووه له كاتێكدا له ڕووی ده‌ق‌و ناوه‌ڕۆكه‌وه چیرۆك‌و شیعری
هه‌ندێ له‌و خوشكانه زۆر به‌هێز بوو، بۆیه پێ ده‌چێت هۆكاری‌تر له پشت
ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنانه‌وه هه‌بێت ....
مه‌هدی هه‌ورامی (خه‌ڵاتی دووه‌می
شیعری به ده‌ست هێناوه):سه‌باره‌ت به ڤستیڤاڵ‌و ئه‌و ده‌قانه‌ی كه
به‌شداریان پێ كراوه له ڤستیڤاڵه‌كه‌دان كه له‌هه‌ر سێ بواری شیعر‌و
چیرۆك‌و لێكۆڵینه‌وه به زمانی هه‌ورامی ده‌قه‌كان پێشكه‌ش كران
به‌ڕێزیان ووتی : من كه وه‌ك به‌شداربوویه‌ك كه
ساڵانی
ڕابردوشی به‌شداربووم له ڤستیڤاڵه‌كه، به‌رده‌وامی ڤستیڤاڵه‌كه خۆی
بۆ خۆی سه‌ركه‌وتنێكه ئومێدی به‌رده‌وامیشی بۆ ده‌خوازین، دیاره‌له
ڕووی مه‌عنه‌وییه‌وه سوودی زۆر بوو چونكه كۆمه‌ڵه كه‌سانێك له
ده‌ره‌وه‌ی خورماڵه‌وه به‌شداریان تێدا كردووه، له‌ناو ده‌قه‌كانیشدا
به‌شێوه زمانی هه‌ورامی كۆمه‌ڵێك له‌و ده‌قانه پێشكه‌ش كران كه ئه‌مه
خۆی بۆ خۆی جوانیه‌كی به‌خشی به ڤستیڤاڵه‌كه‌و پێم وایه زمانی
هه‌ورامی فراوانتر‌و پاراوتره‌و له ڕووی داڕشتنه‌وه له تام‌و چێژی
تایبه‌تی هه‌یه، بۆیه پێم وایه گرنگی دان به‌و ده‌قانه‌ش هۆیه‌كه بۆ
گه‌ڕانه‌وه‌ی شاعیران به تایبه‌ت بۆ سه‌ر ئه‌و ڕێچكه‌یه‌و بێگومانیشم
سه‌ركه‌وتوو ده‌بن‌و من یه‌كه‌م جاریشمه كه لێكۆڵینه‌وه به زمانی
هه‌ورامی ببستم‌و پێشكه‌ش بكرێت هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌و به‌ڕێزه
ده‌خوازم ....
موصعه‌یب ئه‌دهه‌م زه‌ڵمی: كه
خاوه‌نی خه‌ڵاتی یه‌كه‌مه له بواری لێكۆڵینه‌وه‌دا، بۆ چواره‌م ساڵه
به‌شدار ده‌بێت، سه‌باره‌ت به ڤستیڤاڵ‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی‌و لیژنه‌كانی
هه‌ڵسه‌نگاندن‌و به‌شداربوان ووتی : ڤستیڤاڵی ئه‌مساڵ جیا بوو له ساڵان
به‌ڵام له ساڵانی ڕابردوو باشتر نه‌بوو هه‌رچه‌ند نه‌وعیه‌تی تێدابوو،
ڤستیڤاڵی ئه‌م ساڵ كۆمه‌ڵه ڕۆشنبیرێكی زیاتر به‌شداریان تێدا كردووه‌و
ڕه‌گه‌زی مێ به ڕێژه‌یه‌كی باش به‌شدار بوون هه‌رچه‌نده نه‌یان
توانیوه بگه‌نه ئه‌و ئاسته‌ی كه ببنه خاوه‌نی یه‌كێك له خه‌ڵاته‌كان
به‌ڵام جێگه‌ی دڵخۆشییه‌ن به‌ڵام له‌م ناوچه‌ی ئێمه‌دا ئافره‌تان زیاتر
گرنگی به شیعر‌و چیرۆك ده‌ده‌ن‌و خۆیان له قه‌ره‌ی لێكۆڵینه‌وه ناده‌ن،
ڕاسته ئه‌ركی لێكۆڵینه‌وه قورسه‌و پێویستی به ماندووبوونی زیاتر‌و
كاتی زیاتر‌و شاره‌زایی له زمانی زیاتر هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بوار
بۆ ئافره‌تانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره نه‌ڕه‌خساوه هه‌تا بتوانن لێكۆڵینه‌وه
بكه‌ن‌و به لێكۆڵینه‌وه به‌شداری بكه‌ن ئومێد ده‌كه‌م بۆ ساڵانی
داهاتوو ئافره‌تانیش بتوانن بێنه ناو بواره‌كه‌وه ....
ناهیده حه‌مه‌أمین:وه‌ك به‌شداربوویه‌ك له هه‌ر چوار ساڵه‌كه‌ی
ڤستیڤاڵی
گوڵ
عه‌نبه‌ردا، سه‌باره‌ت به ڤستیڤاڵه‌كه‌و لیژنه‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندن
به‌ڕێزیان ووتی : له ڕاستیدا من هه‌ر له‌وحه‌ی ئیعلاناته‌كه‌وه ده‌ست
پێ بكه‌م ئه‌وه كه له‌سه‌ر ئه‌و له‌وحه‌یه نوسراوه هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر
گه‌وره‌یه، چونكه چه‌مكه‌كان پێچه‌وانه كراوه‌ته‌وه، هۆكه‌شی ته‌نها
بۆ ئه‌وه‌یه كه بودجه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه دابین كراوه، كه
ئه‌مه‌ش وای كردووه ڕۆڵی سه‌نته‌ری چالاكی لاوان (ئۆفیسی خورماڵ)
وه‌ك پاشكۆیه‌ك باس بكرێت، سه‌باره‌ت به ده‌قه‌كانیش من هه‌رچه‌ند خۆم
له‌و ئاسته‌دا نابینم تا بتوانم حوكم له‌سه‌ر ئه‌و ده‌قانه بده‌م به‌ڵام
هه‌موو ده‌قه‌كانم به‌لاوه جوانه، هه‌رچه‌نده من ئه‌مساڵ به‌و ده‌قه
به‌شداریم كرد كه ده‌قی یه‌كه‌میان لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك بوو له‌سه‌ر
(فێمینیزم)و ده‌قی دووه‌مم چیرۆك بوو به‌ڵام من دڵنیام كه ده‌قی
لێكۆڵینه‌وه‌كه‌م به‌هێزترو به پێزتر بوو له چیرۆكه‌كه به‌ڵام لیژنه‌كه
لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یان ڕه‌فز كرد بوو، سه‌باره‌ت به‌و ووته‌یه‌ش كه له‌لایه‌ن
لیژنه‌كه‌و هه‌ندێ له به‌شداربوانه‌وه ده‌وترا كه گوایه ئافره‌تانی
ئه‌م سنووره ناتوانن لێكۆڵینه‌وه بنووسن من بۆ خۆم سێ ساڵی ڕابردوو به
لێكۆڵینه‌وه به‌شداریم كردووه‌و ساڵی پار پله‌ی سێیه‌مم وه‌رگرتووه،
ئه‌مساڵیش به لێكۆڵینه‌وه به‌شداریم كردووه كه زۆریش هیلاك بووم به‌ڵام
له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه خه‌تی سووری به‌سه‌ردا هاتووه له كاتێكدا پێشتر
چه‌ند كه‌سێك لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یان بینیوه‌و زۆر باش بووه به‌لایانه‌وه،
به‌ڵام لیژنه‌كانیش له وته‌كانیاندا زۆر ده‌قه‌كانیان بێ بایه‌خ وه‌سف كرد
كه نه‌ده‌بوو به‌و شێوه‌یه بێت ....
|