|
دكتۆر موحه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د:
سه‌رۆكی كوتله‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامیی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی
عێراق
له‌ئه‌ركه‌كانماندا باشین‌و له‌مافه‌كانماندا ناخوێنرێینه‌وه
دیداری: هێدی هه‌ولێری
+ بۆ هه‌ڵبژاردنی ئاینده، ئایا باستان له‌وه
كردووه له‌گه‌ڵ چ لایه‌نێك هاوپه‌یمانی ده‌به‌ستن، عه‌لمانیه‌كان، یان
ئیسلامیه‌كان؟
ـ نه‌خێر، باسی هه‌ڵبژاردنمان نه‌كردووه، به‌ڵام ته‌نیا باسی ئه‌وه‌مان
كردووه كه ئێمه گرنگی به مه‌سه‌له‌ی به‌شداری سیاسی‌و
ده‌سته‌به‌ركردنی ئالیه‌ته دیموكراسیه‌كان ده‌ده‌ین، هه‌روه‌ها
گه‌شه‌پێدان به نه‌ریتی دیموكراسی كه یه‌كێك له‌وانه مه‌سه‌له‌ی
هه‌ڵبژاردنی ئه‌و كاته دروست كردنی لیستی هاوبه‌ش، ئه‌و كارانه له
كاتی خۆیدا سه‌یری ده‌كه‌ین‌و چه‌ندێك له به‌رژه‌وه‌ندی باڵای
میلله‌ت‌و هه‌ردوولایه، ئه‌و كاته ده‌بێت بڕیار بده‌ین، به‌ڵام وه‌كو
مه‌بده‌ئی ته‌به‌نی كردنی مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن‌و بره‌ودان به
نه‌ریت‌و ڕۆشنبیری دیموكراسی له‌ناو خه‌ڵكدا، كه هه‌ڵبژاردن یه‌كێكه
له پایه ئه‌ساسیه‌كانی چه‌سپێنراوه‌و جێگیر كراوه .
+ هه‌ندێكجار باس له‌وه ده‌كرێت كه ناڕێكیه‌ك
هه‌یه بۆ هه‌ماهه‌نگی نێوان لیستی یه‌كگرتووی ئیسلامی‌و هاوپه‌یمانی
كوردستانی ، ده‌كرێ بزانین له چییه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه ؟
ـ بڕوا ناكه‌م ناكۆی هه‌بێت، ناكۆكیمان له نێواندا نییه، چونكه ئێمه
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بڕیارمان داوه هه‌ر له كاتی هه‌ڵبژاردن، كه ئێمه
له سه‌نگه‌ری میلله‌ته‌كه‌ی خۆمان بین‌و داكۆكی له ده‌ستكه‌وته‌كان
بكه‌ین، كه‌وا بوو ئه‌و مه‌سه‌له ستراتیژیانه‌ی په‌یوه‌ندی به ڕۆڵی
چاره‌نووس ساز ده‌بینن وه‌كو واجبێكی خۆمان وه‌رمان گرتووه، به بێ
ئه‌وه‌ی منه‌ت به‌سه‌ر كه‌سه‌وه بكه‌ین، ئێمه هیچ ناكۆكیمان له‌گه‌ڵ
هاوپه‌یمانی كوردستانی نییه، به‌ڵكو له‌و بواره جۆرێك له هاوكاریشمان
هه‌یه‌و هاوكاری یه‌كتریش تا ڕاده‌یه‌ك هه‌یه، به‌ڵام هه‌ندێكجار
مه‌سه‌له‌ی مافه‌كان كه دێته پێشه‌وه له ئه‌ركه‌كان باشبن، به‌ڵام
ڕه‌نگه هه‌ندێكجار له مافه‌كاندا نه‌خوێندرێینه‌وه .
+ واته : له به‌رژه‌وه‌ندیه نیشتیمانیه‌كان
هاو ڕان، به‌ڵام له ڕووی تایبه‌تمه‌ندیه‌وه لێك جودان ؟
ـ له ڕووی تایبه‌تمه‌ندیه‌وه ئێمه لایه‌نێكی سه‌ربه‌خۆین‌و لایه‌نێكی
ئیسلامین، ڕه‌نگه له هه‌ندێ مه‌سه‌له‌دا بۆچوونمان جیا بێت له‌گه‌ڵ
هاوپه‌یمانی كوردستانی به‌ڵام له‌مه‌سه‌له نیشتیمانی‌و چاره‌نووس
سازه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به خه‌ڵكی كوردستاندا هاو هه‌ڵوێستین، له
مه‌سه‌له ئیسلامیه‌كاندا كه چ له‌سه‌ر ئاستی عێراق بێت چ له‌سه‌ر ئاستی
هه‌رێمی كوردستان بێت، بێ گومان جیاوازی بۆچوونمان هه‌یه‌و، وه
پارێزگاری له‌و بۆچوون‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ی خۆشمان ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر
ناجۆریه‌ك هه‌بێت له‌و بواره‌دایه، ئه‌وه شتێكی ئاساییه، كه ئێمه
لایه‌نێكی ئیسلامین‌و ئه‌وانیش لایه‌نێكی ترن .
+ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی حكومه‌ت‌و هه‌رێمی
كوردستان به‌جیا له‌مه‌ڕ ده‌وڵه‌تان‌و كۆمپانیا جودا كاندا ده‌یكه‌ن ، له
كام سنوری یاسادان؟
ـ ئه‌وه‌نده‌ی كێشه هه‌یه، ڕه‌نگه نه‌بێت له نێوان ئه‌و
گرێبه‌ستانه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی حكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌یبه‌ستێ
له‌گه‌ڵ دهوڵهتانیتر، ڕه‌نگه كێشه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه بێت كاتێك
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرێبه‌ست مۆر بكات له‌گه‌ڵ دهوڵهتانیتر،
ئه‌وان ده‌ڵێن ئه‌وه ده‌ستووری نییه، چونكه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ
دهوڵهتانیتر پێویسته له ڕێگه‌ی حكومه‌تی مه‌ركه‌زییه‌وه بێت، به‌ڵام
حكومه‌تی هه‌رێمیش ده‌ڵێت داكۆكی له‌وه ده‌كات كه ئه‌و گرێبه‌ستانه
ده‌ستوورین‌و له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور ده‌رنه‌چووه، چونكه ده‌ستوور
ده‌ڵێ "ڕاسته لاری له‌وه نییه كه هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كی سروشتی
له‌ده‌ستوور دیاری كراوه له هه‌ر شوێنێك هه‌بێت موڵكی هه‌موو
عێراقیه‌كانه، ئه‌وه‌ی كه ئێستا ئاماده‌یه موڵكی هه‌موو عێراقیه‌كانه
ئه‌وانیش ده‌ڵێن ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی ئێستا بۆ ده‌رهێنانی نه‌وتی نوێیه،
ئه‌وه له‌و به‌نده ده‌ستوورییه‌دا نییه، ئه‌وه‌ی كه تازه
ده‌رده‌هێنرێ جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وی‌تر، له‌لایه‌كی‌تر ده‌ڵێن
ئه‌وپه‌ڕی ڕێژه‌یه‌ك بۆ هه‌رێمی كوردستان دابین ده‌كه‌ین، یان به
ته‌نسیق له نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وتی هه‌رێم‌و وه‌زاره‌تی نه‌وتی
به‌غدا، لێره كێشه‌كه دروست ده‌بێت كه هه‌ندێ جار ده‌ڵێن یاسایی نییه،
ده‌بێت له ڕێگه‌ی حكومه‌تی مه‌ركه‌زییه‌وه بێت، هه‌ندێ كێشمه كێش
له‌وه‌وه دروست ده‌بێت، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی هێشتا به ڕوونی
گرێبه‌سته‌كانمان وه‌رنه‌رگرتووه، نازانین چه‌نده ئه‌و گرێبه‌ستانه
ده‌ستورین، یاخود نا !؟ .
+ ده‌كرێت بڵێین ڕوون نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و
گرێبه‌ستانه بۆته گرفت ؟
ـ حه‌تمه‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌فافیه‌ت نه‌بێت، یه‌كێك له گیر‌و گرفته‌كان
ئه‌وه‌یه كه ئه‌زمه‌ی سیقه هه‌یه‌و، مه‌سه‌له‌ی بێ متمانه‌یی دروست
بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی شه‌فافیه‌ت نیه . نه‌ك له هه‌رێمی كوردستان، تا
ئێستا له به‌غداش شه‌فافیه‌ت له‌و بواره‌دا نییه، له‌به‌رئه‌وه خۆی بۆ
خۆی ئه‌و نه‌بوونیه‌ی شه‌فافیه‌ته گرفتێكه له گرفته‌كان، به‌ڵام
پێویسته ڕه‌چاوی شه‌فافیه‌ت بكرێ خه‌ڵك ئاگادار بكرێته‌وه كه هه‌ر
چالاكیه‌ك له‌و بواره ده‌كرێت، وه هه‌ر گرێبه‌ستیه‌ك مۆر ده‌كرێت، ڕاست
وایه له چوارچێوه‌ی بنه‌مایه‌كی یاسایی هه‌بێت، بۆیه ئێمه بتوانین‌و
ئاگادار بین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌رگری لێ بكه‌ین .
+ ئه‌و مافانه‌ی كه له ده‌ستووری عێراقیدا
جێگیر بوون، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ندێكجار كه‌مته‌ر خه‌می له مافه‌كانی كورد
ده‌كرێت له په‌رله‌مانی عێراق، ئێوه وه‌كو یه‌كگرتوو هه‌ڵوێستتان چیه
له به‌رامبه‌ر ئه‌و مافانه‌دا . وه‌كو ڕێژه‌ی بودجه‌ی هه‌رێم‌و چه‌ند
شتێكی دیكه‌ش ؟
ـ هه‌ر مافێك ده‌ستوور بۆ هه‌رێمی كوردستانی دیاری كردبێت، ئێمه تا
ئه‌وپه‌ڕی توانا‌مان داكۆكی لێ ده‌كه‌ین، دژایه‌تی هه‌ر هه‌ڵوێستێك
ده‌كه‌ین كه بیه‌وێ مافی ده‌ستووری ئه‌و میلله‌ته پێشێل بكات،
سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی بودجه ئێمه‌ش‌و هاوپه‌یمانیش هاو هه‌ڵوێست
بووین له مه‌سه‌له‌ی بودجه، وه هه‌وڵی زۆریشماندا تاوه‌كو جێگیرمان
كرد، هه‌موو ساڵه‌كان كه بودجه دیاری كراوه ئێمه جه‌نگێكی
په‌رله‌مانی گه‌وره‌مان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی پێكه‌وه كردووه، له دژی
ئه‌وانه‌ی كه نایانه‌وێ بودجه‌ی هه‌رێم وه‌كو خۆی حیساب بكرێ،
له‌به‌رئه‌وه هه‌ڵوێستمان داكۆكی‌و پشتیوانی بووه له‌و مافه، وه
هه‌وڵمانداوه كه قه‌ناعه‌ت به كه‌سانی‌تر بكه‌ین، وه له ڕێگه‌ی
خۆمانه‌وه هه‌وڵمانداوه كه دانوستان بكه‌ین، تا قه‌ناعه‌تمان به
لایه‌نه‌كانی‌تر دروست كردووه بۆ ئه‌وه‌ی دان به بودجه‌ی هه‌رێم
دابنێین .
+ ئه‌و كۆمپانیا بیانیانه‌ی كه دێنه عێراق‌و
كوردستان بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت، داهاته‌كه‌ی له ده‌ستی حكومه‌تی
عێراقه، ئایا چ گرێبه‌ستیه‌ك دراوه‌ته هه‌رێمی كوردستان بۆ زامن كردنی
مافه‌كانی، كه ئه‌مه‌ریكاش له ژێره‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كات ؟
ـ حكومه‌تی عێراقی تا ئێستا هیچ گرێبه‌ستیه‌كی واژۆ نه‌كردووه له‌سه‌ر
هه‌رێمی كوردستان كه نه‌وت ده‌ربهێنێت، حكومه‌تی هه‌رێم گرێبه‌ستیه‌كان
ده‌كات‌و، حكومه‌تی عێراقی موعاریزن .
+ ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه حكومه‌تی هه‌رێم خۆی
به خاوه‌نی نه‌وت ده‌زانێ ؟
ـ بێ گومان ! خۆی به خاوه‌ن ده‌زانێ، ئه‌وه له چوارچێوه‌ی ده‌ستووره
مادام تازه ده‌رده‌هێنرێ، ده‌بێت به ته‌نسیق له‌گه‌ڵ هه‌رێ بێ له‌به‌ر
كێشه‌كه له‌وێدایه، حكومه‌تی هه‌رێم خۆی به خاوه‌نی قه‌زیه‌كه
ده‌زانێ، حكومه‌تی عێراقیش به هه‌مان شێوه، دیاره ناكۆكیه‌ك دروست
بووه، به‌ڵام تا ئێستا ماوه بگه‌نه چاره‌سه‌ر .
+ ئه‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا له به‌رامبه‌ر
جه‌نگی مه‌زهه‌بی‌و ئاژاوه‌نانه‌وه له عێراقدا، له‌م ماوه‌یه‌شدا
حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكی، حكومه‌ته‌كه‌ی (مالیكی) به لاواز وه‌سف كرد له
به‌رامبه‌ر هێرشی ووڵاتانی دراوسێ بۆ ناوچه سنووریه‌كان، ده‌كرێت بڵێم
حكومه‌تی مالیكی لاوازه، بۆیه (توركیا‌و ئێران) ئه‌م هه‌له
ده‌قۆزنه‌وه بۆ بیانووی لێدانی (په‌ژاك‌و په‌كه‌كه)؟
ـ بێ گومان حكومه‌تی عێراقی لاوازه، له‌به‌رئه‌وه ته‌نیا حكومه‌ت
نه‌گۆڕا، ده‌وڵه‌ت هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه، ده‌وڵه‌تی عێراق به هه‌موو
بنه‌ماكانی، دیاره هێشتا له قۆناغی ڕاگوزه‌ریداین، وه‌كو پێویست
دانه‌مه‌زراوه‌ته‌وه . هێشتا حكومه‌تی عێراقی نه‌یتوانیوه هه‌یمه‌نه‌ی
خۆیی‌و سیاده‌ی ته‌واوی وه‌رنه‌گرتووه، له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ر
حكومه‌تی عێراقی لاواز بێ ئه‌مه‌ریكا به‌رپرسه لێی ! بۆیه كاتی خۆی
ئاماژه‌م بۆ ئه‌وه كرد كه هێرشی توركیا‌و هێرشی ئێرانیش بۆ سه‌ر
سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ریكا به‌رپرسه . له‌به‌رئه‌وه
هێشتا سیاده‌ی ته‌واو نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ باوه‌شی عێراق، تا ئێستاش
ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت سوپای عێراق وه‌كو پێویست دروست ببێته‌وه، یان
نه‌یتوانیوه هاوكار بێت . كه ئه‌و كێشانه‌ی دروست كردووه به ڕاستی
به‌رپرسیارێتی له ئه‌ستۆی ئه‌ودایه ، ده‌بوو كه هات ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی
هه‌ڵنه‌وه‌شانایه، ئێستاش مادام ئه‌وانه‌ی كردووه، له ڕاستیدا له
ڕووی قانوونی نێو ده‌وڵه‌تیشه‌وه به‌رپرسیاریه‌ت له ئه‌ستۆی خۆیدایه
، كه عێراق بپارێزێت، وه له هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له سنووره‌كانه‌وه ڕوو
ده‌كاته عێراق .
+ هه‌ر له‌سه‌ر پرسیاره‌كه‌ی پێشووم، ئایا
هاتنی ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق‌و داگیركردنی، دواتر نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌و
كێشه نه‌ته‌وه‌یی‌و مه‌زهه‌بیه‌كان، ده‌كرێت هه‌موو ئه‌و كێشانه له
ئه‌ستۆی ئه‌مه‌ریكا بێت، بۆ جێگیر بوونی سیاسه‌ته‌كانی خۆی له عێراق ؟
ـ ناتوانم بڵێم به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ، ئه‌مه‌ریكا خۆی پشتیوانی
ڕاسته‌وخۆی ناكۆكی تائیفی ده‌كات، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی عێراق خۆی
نه‌ته‌وه‌یه‌كی زۆری تێدایه، ، ئه‌م فره‌ییه له ڕووی پێكهاته‌ی
مه‌زهه‌بی‌و دینی‌و قه‌ومی‌و سیاسیه‌وه، كاتێك خۆی هه‌مووی كه‌پت
كرابوو، نیزامی پێشوو كه هه‌مووی كه‌پت كرد، كاتێ ئه‌و ڕژێمه گۆڕا
هه‌مووی هه‌ست ده‌كات هه‌ر ته‌نیا ئه‌و مه‌زڵوومه! بۆ نموونه : سوننه
وا هه‌ست ده‌كات هه‌موو شتێكی له مه‌ترسیدایه، سڕاوه‌ته‌وه‌و ده‌وره‌ی
پێنه‌دراوه، بۆیه تووشی كاردانه‌وه بووه، ئێستا پێویسته تۆڵه‌ی
ڕابردووش بكه‌نه‌وه، له ئێستا‌و له ئاینده‌ش. وه كوردیش وا هه‌ست ده‌كات
فرسه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی‌تر كیمیاباران‌و ئه‌نفال نه‌كرێته‌وه .
دیاره ئه‌و حاڵه‌ته ناوخۆییه، جۆرێك له ململانێی ناوخۆیی دروست
ده‌كات . ئه‌و ململانێیه داخلیه‌ش وه‌ختێك كه ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی
هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه سنووره‌كانی كراوه‌یه، ده‌وڵه‌ته هه‌رێمیه‌كانیش،
به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان زۆرجار له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا
یه‌ك ناگرێته‌وه، بۆیه حه‌ز ده‌كه‌ین فه‌وزایه‌ك دروست بكه‌ن‌و،
یارمه‌تی فه‌زایه‌ك بكه‌ن له عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا تووشی
ماندوێتی بكه‌ن . ستراتیژیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بگۆڕن، كه‌واته" ئه‌وه
به‌شێكی خراپیه‌كانی ڕژێمی پێشووه، هه‌ڵه‌كانی نیزامی پێشووه،
ده‌ره‌نجام سه‌ری كێشا بۆ ململانێیه‌كی ناوخۆیی‌و بۆشایی دروستبوو،
ئه‌م بۆشاییانه‌ش له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته ئیقلیمیه‌كان هه‌وڵدرا خراپ پڕ
كرایه‌وه، به جۆرێك كه بیانه‌وێت ئاڵۆزی‌و سه‌رئێشه‌و گرفت بۆ
ئه‌مه‌ریكا دروست بكه‌ن، به‌ڵام له‌سه‌ر حیسابی عێراقیه‌كان كه‌وت،
ئه‌وه‌ش هه‌ندێكجار به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی عێراقی
نایه‌ته‌وه . كه‌واته : هه‌ڵه‌كانی ڕژێمی پێشوو كه كردنی ئه‌و
ململانێیه‌ی دروستی كرد له به‌ره‌نجامی ئه‌و شه‌ڕانه‌ی له‌گه‌ڵ
ئێران‌و كوه‌یت‌و دووه‌لی خه‌لیجی، پاشان هات كارێكی كرد، ئه‌مه‌ریكا
وه‌كو (ئیحتیلال) هات‌و، ئیحتلالی عێراقی كرد، ئه‌وانه‌و كرانه‌وه‌ی
سنووره‌كان‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌وڵه‌ته هه‌مووی پێكه‌وه
حاڵه‌تێكی (إنتقالی)یان دروست كردووه، كه ئێستا فه‌وزایه له بواری
سیاسی، بێ گومان حاڵه‌تێك دروست بوو له هاتنی ئه‌مه‌ریكاو گۆڕانكاری
عێراق به‌نیزام‌و هێزێكی سه‌ربازی، بێ گومان
گه‌وره دروست بوو له ڕووی (ئابووری، خزمه‌تگوزاری، ئاسایشی، سیاسی،
...) ئه‌و حاڵه‌ته ئه‌و فه‌وزایه‌ی دروست كردووه، به‌ڵام دوه‌لی
ئیقلیمی هه‌وڵیاندا (قاعیده)یان هێنایه ناوه‌وه‌و گۆڕه‌پانی مه‌یدان
ڕه‌خسا بۆ ئه‌وه، ململانێی ناوخۆیی دروست بوو، دوه‌لی ئیقلیم به جۆرێك
ته‌سفیه حیسابیان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا كرد له‌سه‌ر حیسابی عێراقیه‌كان،
ئه‌وه له ڕاستیدا هۆكاره گرنگه‌كان (ناوخۆیی ، هه‌رێمی ، نێو
ده‌وڵه‌تی)ین.
ئه‌و سێ هۆكاره پێكه‌وه یه‌كیان گرتووه، ئه‌م سێ حاڵه‌ته‌یان دروست
كردووه، به‌ڵام ده‌مێنێته‌وه سه‌ر ئه‌وه كه ئه‌وه چۆن چاره‌سه‌ر
ده‌كرێت؟ به بڕوای من چاره‌سه‌ر له ناوخۆوه ده‌ست پێ ده‌كات . ده‌بێت
له ناوخۆدا هه‌موو پێك بێن له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌كی سیاسی‌و ناكۆكی
له‌ناوخۆیاندا چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌وجا كه‌م كه‌م ئه‌و بۆشاییانه پڕ
بكه‌نه‌وه‌و نه‌هێڵن خه‌ڵكی‌تر قۆرخی بكات، ئه‌و كاته ده‌توانن ده‌وری
خۆیان ببینن، ڕه‌نگه ئه‌مه‌ریكا نه‌یویستبێ ڕاسته‌وخۆ خیلافی مه‌زهه‌بی
دروست بكات، خیلافی مه‌زهه‌بی هۆكاری زۆره، هه‌ر ته‌نیا ئه‌مه‌ریكا
نییه، هه‌ندێكیان ناوخۆییه، هه‌ندێكیان ڕابردووه، هه‌ندێكیان
هه‌رێمییه، یاخود ئه‌و هه‌سته‌ی كه دروست بووه له‌لایه‌ن هه‌ندێ له
پێكهاته‌كان .
+ واته : عێراق به گشتی باجی ڕژێمی پێشوو
ده‌ده‌نه‌وه ؟
ـ بێ گومان، گه‌لی عێراقی ده‌یداته‌وه، ئه‌و حكومه‌ته‌ی ئێستا ده‌یدا،
حه‌تمه‌ن ئه‌و خیلافه‌ی ئێستا هه‌یه به‌شێكی زۆری هه‌ڵه‌كانی پێشووه،
ئه‌سڵه‌ن تا ئێستا حزبه سیاسیه‌كان له شعوورو ژێرخانی هزرو بیرمان، به
بێ ئه‌وه‌ی به خۆمان بزانین (به‌عس) حاكمه له‌سه‌رمان، لایه‌زال
حیزبیانه بیر ده‌كه‌ینه‌وه، چۆن (حیزبی به‌عس) به ته‌زكیه مامه‌ڵه‌ی
له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان ده‌كرد، هه‌ركه‌س (به‌عس) نه‌بوایه مافی هاوڵاتی
نه‌بوو، ئێستا به هه‌مان شێوه حیزبه‌كان وان . ئینجا هه‌موو شت له
پێناوی حیزب بوو، حیزبیش له پێناوی كه‌سێكدا . ته‌قریبه‌ن هه‌ندێك له‌و
ژێرخانه‌ی حزبی به‌عس له‌لای حیزبیه‌كانی ئێستا هه‌یه، عه‌قڵیه‌تی
سڕینه‌وه، ئابووری، ئه‌ژمار نه‌كردن، كۆنترۆڵ كردنی هه‌رچی
سه‌رچاوه‌ی ئابووری هه‌یه، وه ڕه‌خساندن بۆ گه‌نده‌ڵی ئه‌وه هه‌موو
هه‌ڵه‌كانی ڕابردوون‌و، به‌ره‌نجامی ئه‌و سلوكیه‌ته‌یه كه ئه‌و شه‌ڕو
ناكۆكیه له‌ناوخۆو، له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی‌و نێو ده‌وڵه‌تیش دروست بێ .
+ گه‌لێجار له‌لایه‌ن ڕووسیاو به‌رهه‌ڵستكارانی
ئه‌مه‌ریكی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌مه‌ریكا شكستێكی گه‌وره‌ی
خواردووه، ئه‌مه‌ریكا خۆشی دانی به‌وه‌دا ناوه، ئه‌وه تا چه‌ند ڕاسته
؟
ـ وا نازانم ئه‌مه‌ریكا ستراتیژی بگۆڕێ، ئه‌مه‌ریكا نه‌هاتووه خزمه‌ت به
عێراق بكات، بۆ به‌رنامه‌ی خۆی هاتووه، ستراتیژیه‌تی ئه‌مه‌ریكا
بریتیه له پاراستنی ئاسایشی (خه‌لیج)، پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل)
كۆنترۆڵ كردنی سه‌رچاوه‌كانی ووزه، ئه‌مه‌ریكا هاتووه لێره جه‌نگی
تیرۆر بكات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو ئه‌مه‌ریكادا نه‌یكات، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك
زیاننی پێ گه‌یشت، خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی خۆی زه‌ره‌ر بكات، ئه‌و جه‌نگه
كه ڕایگه‌یاندووه . كه‌واته : بۆ ئه‌وه نه‌هاتووه به‌هه‌شت بخوڵقێنێ
بۆ عێراقیه‌كان . خه‌ڵكی عێراقه، ده‌بێت خۆیان بیر بكه‌نه‌وه، ئه‌و
ووڵاته بۆ خۆیان بڕه‌خسێنن له ئارامی‌و ئاسایش‌و پێكه‌وه ژیان، من وا
نابینم كه ئێستا ئیستقراری سیاسی نییه له عێراق ئه‌مه‌ریكا شكستی
هێناوه نه‌خێر! .
+ گه‌لێجار له‌لایه‌ن (پنتاگۆن) گه‌لێ بڕیار
ده‌رده‌چێت له به‌رژه‌وه‌ندی عێراقیه‌كان دایه، به‌ڵام (ئه‌مه‌ریكا)
پابه‌ند نابێت به‌و بڕیارانه ؟
ـ خۆی ئه‌مه‌ریكا ته‌نها زل هێزێكه، ئه‌مڕۆ ته‌نها هێزێكه
بتوانێت كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ری، ڕای گشتی ناوخۆییه، له كاتی
هه‌ڵبژاردنه‌كانه . بۆیه ئه‌گه‌ر شكستێك ببێت بۆ ئه‌مه‌ریكا له‌و
بواره‌دایه .
هه‌ندێكجار فشار له‌ناوخۆ دروست ببێ له‌سه‌ر حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكی
ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی له عێراقدا، كه ڕه‌نگه هه‌موو كاتێك گه‌لی
ئه‌مه‌ریكی‌و ڕای گشتی ناوخۆ ده‌ركی مه‌سه‌له‌كان نه‌كات، وه‌كو
ئه‌وه‌ی كه حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكی خۆی ده‌یهه‌وێ، له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ر
شتێك فشار دروست بكات له‌سه‌ر حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكی ته‌نیا ڕای گشتی
ناوخۆییه .بۆیه هه‌ندێكجاریش جێبه‌جێ ناكرێ، حكومه‌ت نایه‌وێ جێبه‌جێی
بكات . ئه‌وه ڕای گشتی ناوخۆیه هه‌ندێكجار كۆنگرێس وا لێ ده‌كه‌ن كه
بڕیار ده‌ربكه‌ن به‌ڵام بڕیاره كه ئیداره پێی پابه‌ند نییه .
+ له‌و ماوه‌یه‌دا كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ستا
به دروستكردنی به‌نداوێك بۆ گلدانه‌وه‌ی ڕووباری سیروان، كه به‌شێكی
بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌هات له ڕێگه‌ی ئێرانه‌وه، هۆكاری ئه‌و كاره‌ی
ئێران بۆ ئه‌وه نیه كه كێشه‌یه‌كی نێو ده‌وڵه‌تیه، كه ئێران
ده‌یه‌وێت سه‌رچاوه ئاویه‌كانی ناوچه‌كه گلبداته‌وه، كه ململانێی
دروست كردووه، له نێوان (ئێران)ْ (ئه‌مه‌ریكا)؟ وه له به‌رامبه‌ر
كاردانه‌وه‌یه‌ك بێ دژ به ئه‌مه‌ریكا ؟
ـ بڕوا ناكه‌م! ئه‌وه هیچ زیان به ئه‌مه‌ریكا ناگه‌یه‌نێ، ته‌نیا له
گه‌لی عێراقی ده‌دات، بۆیه داوا له كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌م، چ
وه‌كو دراوسێ چ وه‌كو ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی نه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه
له ڕێگه‌ی گرتنه‌وه‌ی ئه‌و ئاوانه‌وه سته‌مێك له خه‌ڵكی عێراق بكات .
كه خه‌ڵكی عێراق چاوه‌ڕێن گه‌لی ئێرانی دۆست‌و پشتیوانیان بێت .
خه‌ڵكی عێراق چاوه‌ڕێ نین له‌و حاڵه‌ته نائاساییه‌دا كۆماری ئیسلامی
دۆست‌و نزیكی خه‌ڵكی كوردستانه ئومێد ده‌كه‌م به‌ڕێگای ئاشتیانه
چاره‌سه‌ر بكرێت .
|