|
برووسكه‌ی ماته‌مینی
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی به‌بۆنه‌ی وه‌فاتی شێخ عومه‌ر عبدالعزیز
سایتی باسك /
به ناوی خوای گه‌وره‌و
میهره‌بان
سه‌روَكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق
جێگری سه‌روَكی هه‌رێم
بسم الله الرحمن الرحیم
زوَر به‌رێزو خوَشه‌ویستمان جه‌نابی ماموَستا مه‌لا محمد
عمر عبدالعزیز ڕابه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی
كوردستان
سلاَوێكی گه‌رم :
زوَر به دره‌نگ هه‌واڵی كوَچی دوایی جه‌نابی ماموَستا مه‌لا(
عمر)مان زانی ، به‌م بۆنه‌یه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خوَشی له
جه‌نابتان و هه‌موو بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌كه‌تان ده‌كه ین و
به‌شداری خه‌متانین ، داواكارین له‌خوای گه‌وره خوالێخوَش
بوو به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات.
إنا لله وإنا الیه را‌جعون
براتان
كوَسره‌ت ره‌سول عه‌لی
11/8/2008 |
|
برووسكه‌ی ماته‌مینی حیزبی ئیسلامیی عێراقیی
به‌بۆنه‌ی وه‌فاتی زانا‌و خواناسی گه‌له‌كه‌مان شێخ عومه‌ر
عبدالعزیز
سایتی باسك /
بۆ بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له كوردستان
بابه‌ت: سه‌ره‌خۆشیی
السلام علیكم ورحمة الله
مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كان و كاروباری سیاسیی حیزبی
ئیسلامیی عێراقی له بری به‌رێز تاریق هاشمی ئه‌مینداری
گشتیی حیزب و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی پڕِ به‌دڵ سه‌ره‌خۆشی
خۆیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن به‌بۆنه‌ی وه‌فاتی شێخ عومه‌ر
عبدالعزیز باوكی شێخ محمد عمر رابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی
ئیسلامیی ، داواكارین له خوای گه‌وره ره‌حمه‌تی خۆی
برێژێ به‌سه‌ریاو به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شادی بكات و
له‌هه‌موو ناخۆشییه‌ك به‌دووری بگرێت . چونكه هه‌ر ئه‌و
خوایه بیسه‌رو وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی داواكان .
بها‌ءالدین نه‌قشبه‌ندیی
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كان و كاروباری سیاسیی حیزبی
ئیسلامیی عێراقی
10-8-2008 |
|
شوورای بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له شاری هه‌ولێر
كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی گرێ ده‌دات
سایتی باسك /
رۆژی چوارشه‌م 5 ی شه‌عبانی 1429 كۆچیی به‌رامبه‌ر به
6-8-2008 زایینی له‌شاری هه‌ولێرو له بینایه‌ی مه‌ڵبه‌ندی
سێی هه‌ولێری
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی به ئاماده‌بوونی رابه‌ری گشتی
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی شوورای ناوه‌ندیی باسك كۆبوونه‌وه‌ی
ئاسایی خۆی گرێدا ، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا تیشك خرایه سه‌ر
دوا گۆرانكارییه‌كان و كاروباری ناوخۆی باسكیش خاڵی گرنگی
كۆبوونه‌وه‌كه بوو ، شایانی باسه شوورای ناوه‌ندیی
توانی سه‌رجه‌م مه‌كته‌به‌كانی باسك كه له 8 مه‌كته‌ب
پێكهاتووه به‌رپرسی نوێیان بۆ دیاری بكات ، پاشان مه‌كته‌بی
رێكخستن ته‌كلیف كرا به رێكخستن و دیاری كردنی به‌رپرسی
مه‌ڵبه‌نده‌كان و دواتر په‌سه‌ند كردنییان له‌لایه‌ن
شوورای ناوه‌ندییه‌وه.. شایانی باسه كۆبوونه‌وه‌ی
شوورا زیاتر له 7 كاتژمێری خایاند‌و به‌سه‌ركه‌وتوویی
كۆتایی پێهات . ناوی مه‌كته‌ب و به‌رپرسه نوێكانیان :1- عیرفان علی عبدالعزیز -به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستن
2- انوه‌ر احمد عه‌نه‌بی -به‌رپرسی مه‌كته‌بی كۆمه‌لاَیه‌تی
3- محمد بازیانی -به‌رپرسی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن
4- بكر فه‌ره‌ج تاماس -به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كان
5- ابراهیم عبدالرحیم -به‌رپرسی مه‌كته‌بی دارایی
6- جمیل عبدالرحمن -به‌رپرسی مه‌كته‌بی رابه‌ری گشتیی
7- منیره علی عبدالعزیز -به‌رپرسی مه‌كته‌بی خوشكان
8- حسێن حسن -به‌رپرسی مه‌كته‌بی جه‌ماوه‌رییه‌كان |
|
به‌یاننامه‌ی
مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی زانا‌و موجاهید مامۆستا مه‌لا عه‌مه‌ر
عه‌بدولعه‌زیز
سایتی باسك /
رۆژی هه‌ینی 7-8-1429 كۆچیی مامۆستا مه‌لا عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز
كوڕی گه‌وره‌ی مامۆستا عه‌بدولعه‌زیزی پریسی‌و یه‌كێكی تر
له
سه‌ردارانی زانست وئاین وكوردایه‌تی له‌ته‌مه‌نی نه‌وه‌دو
حه‌وت ساڵیدا ماڵ‌ئاوایی لێكردین، مامۆستا مه‌لا
عومه‌ر زانایه‌كی تری نێو بنه‌ماڵه ئیسلام دۆست و كورد په‌روه‌ره‌كه‌ی
عه‌بدولعه‌زیزی هه‌ڵه‌بجه‌یه ، ئه‌و زیاد له حه‌فتاساڵه
مێزه‌ره‌ی جوامێری و ره‌سه‌نایه‌تی و زانستی له‌سه‌ر ناوه‌و
له‌سه‌نگه‌ری قورئان‌و پیرۆزیه‌كان‌و مۆڕالێ پاكی میلله‌تی
كوردایه ، مامۆستا مه‌لا عومه‌ر له‌گه‌ڵ ته‌واوی رژێمه
دیسپۆرتیزم و تاریك بینه‌كانی عیراقی ناوه‌ندیدا ، له‌ناو
ئازار‌و مه‌ینه‌تیه‌كانی میلله‌تی كورددا، زیاتر له‌حه‌فتا
ساڵه شانبه‌شاتی ڕابه‌رانی تری ڕابوونی ئیسلامی وه‌ك و
براكانی مامۆستا مه‌لا عوسمان و مامۆستا مه‌لا عه‌لی
سمبوڵی هێشتنه‌وه‌ی به‌ها ئه‌خلاقیه‌كان بووه و ده‌ستی هه‌ستانه‌وه‌ی
ئاینخوازی بووه له‌كوردستاندا، ئه‌وان چه‌كی زانست و وشه‌ی
ڕاستگۆ و بانگی ئاشتی بوون ، ئه‌وان قوتابی پێگه‌یاندن و
زانا‌و ده‌ستپێكی وه‌رچه‌رخان بوون‌و به‌رده‌وام ڕێنیسانسی
ئیسلامه‌تی و كوردایه‌تی بوون له‌كوردستاندا، مامۆستا مه‌لا
عومه‌ر له‌هه‌موو ئه‌زموونێكی جوان‌دا داهێنه‌ر و سه‌رمه‌شق
بووه ، ئه‌و هه‌میشه یه‌كه‌م هه‌نگاوی جوانیه‌كان بووه
، یه‌كه‌م ئه‌زموونی كاری ڕێكخراوه‌یی ئیسلامیی‌و یه‌كه‌م
جوڵانه‌وه‌ی ئیخوان و یه‌كه‌م وانه‌ی ڕووبه‌ڕبوونه‌وه‌و
پێگه‌یاندنی زانایان له‌مزگه‌وته‌كانی كوردستاندا به‌بیری
نوێ له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و بووه . له‌به‌ر ئه‌وه كۆچی دوای
ئه‌م كه‌سایه‌تییه دیار‌و ناسراوه‌ی كورد ، جارێكی تر خه‌مباری
كردینه‌وه‌و نیگه‌رانی كردین ، ئیمه به‌ناوی مه‌كته‌بی
سیاسی بزووتنه‌وه‌وی ئیسلامی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خومان
ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا عه‌بدول عه‌زیزو ڕابوونی
ئیسلامی و خه‌ڵكی موسڵمانی عێراق و كوردستان ده‌كه‌ین و
دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه درێژه پێ ده‌ری ئه‌زموونی پڕ له
شۆرش و خزمه‌تی ئه‌و كه‌ڵه پیاوانه ده‌بین و به‌رده‌وام
خۆمان به‌قه‌رزاری هه‌ڵوێست و زانست و تێكۆشانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌و
ته‌مه‌نی پڕله سامانی زانست‌و پڕله نوری مامۆستا مه‌لا
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز ده‌زانین ، ده‌خوازین خودای گه‌وره
له‌ڕیزی سه‌ردارانی ئه‌م ئیسلامه‌دا جێگای كۆچكردوبكاته‌وه‌و
ئێمه‌ش به‌رده‌وام كات له‌درێژه‌دان به‌ڕێبازه نه‌مره‌كه‌ی
مامۆستامان.
مه‌كته‌بی
سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی
7/شه‌عبانی 1429
8/8/2008 |
|
برووسكه‌ی ماته‌مینی ماڵپه‌ری مامۆستا جمیل عه‌لیی
به‌بۆنه‌ی وه‌فاتی مامۆستا مه‌لا عومه‌ر عبدالعزیز محمد
بسم الله الرحمن الرحیم الذین اذا اصابتهم مصیبة قالوا
انا لله وانا الیه را‌جعون اولئك علیهم صلوات من ربهم
ورحمة واولئك هم المهتدون ... به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی
زانای گه‌له‌كه‌مان مامۆستا مه‌لا عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز
پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی هه‌موولایه‌كتان
ده‌كه‌ین و له‌خوای گه‌وره و كاربه‌جێ داواكارین شوێن و
مه‌نزڵی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی پان و به‌رین
بێت و سه‌بووری كه‌س و كار و هاوه‌لاَنیشی بدات ، انالله
وانا الیه را‌جعون به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سایتی مامۆستا
جه‌میل عه‌لی- هه‌رێمی كوردستانی عێراقwww.jamilali.com |
|
به‌ڕێز محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود پرسه‌نامه‌یه‌ک
ئاراسته‌ی مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌د
عومه‌ر رابه‌ری
گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی ده‌كات
سایتی باسك /
به‌بۆنه‌ی وه‌فاتی زانای پایه به‌رزی گه‌له‌كه‌مان
مامۆستا مه‌لاعومه‌ر عبدالعزیز كاك محمدی حاجی مه‌حموود
برووسكه‌یه‌ك ئاراسته‌ی جه‌نابی رابه‌ری گشتیی و بنه‌ماڵه‌ی
به‌رێزیان ده‌كات .. ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تیی :
-به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌د عومه‌ر
-بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو مامۆستا مه‌لا عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز
به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی زانای ئایینی و که‌سایه‌تی ناسراوی
کوردستان مامۆستا مه‌لا عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی
خۆمان ئاراسته‌ی ئێوه‌و بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌که‌تان ده‌که‌ین.
مامۆستای خوالێخۆشبوو که‌سایه‌تیه‌کی دیاری ناوچه‌که‌و
زانایه‌کی ئایینی پایه‌به‌رزبوو، ته‌مه‌نی درێژی له‌خزمه‌تی
گه‌ل و ئاینی پیرۆزی ئیسلام به‌سه‌ربرد.
له‌خوای گه‌وره داواکارین خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رین
شادبکات، سه‌بووری ئێوه‌ش بدات و دوا ناخۆشی بنه‌ماڵه‌که‌تان
بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
دڵسۆزتان
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود
8/8-/2008- سلێمانی |
|
به‌ئاماده‌بوونی
جه‌ماوه‌ری شاری شه‌هیدان و سه‌رجه‌م نوێنه‌ری لایه‌نه
سیاسییه‌كانی كوردستان ته‌رمی مامۆستا مه‌لا عومه‌ر
عبدالعزیز
له گۆرستانی گوڵان به‌خاك سپێردرا
سایتی باسك /
ئه‌مرۆ هه‌ینیی 7 ی شه‌عبانی1429 ی كۆچیی به ئاماده‌بوونی
جه‌ماوه‌ری شاری شه‌هیدان و هه‌ورامان و شاره‌زوور و
سلێمانی ته‌رمی جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عومه‌ر
عبدالعزیز محمد له ته‌نیشت هه‌ردوو برای رابه‌ری بزووتنه‌وه
له گۆرستانی گوڵان به‌خاك سپێردرا ، سه‌ره‌تا له‌شاری
سلێمانی به‌یاوه‌ری هه‌ردوو به‌رێزان مامۆستا مه‌لا سدیق
عبدالعزیز كه‌سایه‌تی رابوونی ئیسلامیی كوردستان و
مامۆستامه‌لا محمد عمر عبدالعزیز رابه‌ری گشتی باسك و چه‌ندین
زانا‌و بانگخوازو موسڵمانانه‌وه كاتژمێر 11 ی پێش نیوه‌رۆ
ته‌رمه‌كه گه‌یه‌نرایه گۆرستانی گوڵان و له‌هه‌ڵه‌بجه‌ش
له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی و سه‌ركردایه‌تیی
باسكه‌وه پێشوازییان لێكرا، پاشان له مه‌راسیمێكی جوان
و بێ وێنه‌دا ته‌رمی مامۆستای موجاهیدو زاهیدو خواناس به‌خاك
سپێردرا ، جێی باسه له مه‌راسیمی سه‌ره‌خۆشیدا له‌مزگه‌وتی
شه‌هیدانی شاری هه‌ڵه‌بجه كه‌سایه‌تیی و ناوداران و لایه‌نه
حكومیی و حیزبییه‌كان له‌سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌ی
كوردستانه‌وه رۆڵی به‌رچاویان بینیی . خوای گه‌وره
مامۆستای پایه به‌رز به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شادبكات
. |
|
نوێ
كردنه‌وه‌ی عێراق و دیار نه‌مانی ملیۆنان دۆلاری
ئه‌مریكی
سایتی باسك /
صوهه‌یب ئه‌حمه‌د-
ئیداره‌ی حساباتی چاودێری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه كه
له‌كاتێكدا كه عێراق ئه‌مساڵ بودجه‌ی زیادی هه‌یه ته‌نها
به‌شێكی كه‌م له ده‌رامه‌تیه نه‌وتیه‌كانی خوَی بوَ
دوباره نوێبوونه‌وه‌ی عێراق سه‌رف ده‌كات. سایتی ( فه‌ردا
نیوز) بڵاویكرده‌وه كه دوو سیناتوَری ئه‌مریكی كه
ڕاپوَرتێكیان به ئیداره‌ی چاودێری حسابات داوه
پرسیاریان له‌ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا كردووه كه‌بوَچی به‌شێكی
زوَری مه‌سروفی نوێ كردنه‌وه‌ی عێراق له‌لایه‌ن تاجره
گه‌وره‌كانی ئه‌مریكاوه ده‌درێت له كاتێكدا كه‌ده‌یان
ملیار دوَلاری ده‌رامه‌تی نه‌وتی عێراق بێ ئیستیفاده
مابویه‌وه. به پێی ڕاپوَرتی ئیداره‌ی چاودێری حسابات
ئه‌مساڵ عێراق به‌هوَی به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت
زیاتر له (50ملیار)دوَلار زیاده‌ی بودجه‌ی ئه‌بێت. هه‌ردوو
سیناتوَر (جان وارز) له كوَماریه‌كان و (كارل لوین) له‌دیموكراته‌كان
ده‌ڵێن كه ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا نابێت له گیرفانی خوَی
تێچوونی پروَژه‌كانی عێراق بدات وه‌ك نوێ كردنه‌وه‌ی
پروَژه‌ی ئاو‌و ئاوه‌ڕوَ و وێستگه كاره‌باییه‌كان. له‌سه‌ره‌تای
هێرشی سه‌ربازی هێزه فره ڕه‌گه‌زه‌كان به‌سه‌ر په‌رشتی
ئه‌مریكا بوَسه‌ر عێراق له ساڵی 2003وه، ئه‌مریكا بڕی
(96ملیار) دوَلاربودجه‌ی خستوَته به‌رده‌م عێراق كه
(48ملیار)ی بوَ نوَژه‌ن كردنه‌وه‌ی عێراق ته‌رخان
كرابوو،له(96%)ی بودجه‌ی حازر كه له ده‌ستی
عێراقدایه، له ده‌رامه‌تی نه‌وتی وه‌رگیراوه كه له
كاتی ڕوخانی ڕژێمی سه‌دامه‌وه تا ئێسته سێ به‌رامبه‌ر
بووه. به‌لاَم به‌پێی ئه‌و ده‌رامه‌ته به‌رچاو و كه‌م
وێنه‌یه له چاو ولاَته هه‌ژاره‌كاندا سه‌همی ده‌وڵه‌تی
عێراق له نوَژه‌نكردنه‌وه‌ی ولاَتدا زوَر كه‌م بووه به‌جوَرێك
كه ده‌وڵه‌تی عێراق ساڵی پار كه‌متر له(1ملیار)
دوَلاری سه‌رفی نوێكردنه‌وه‌ی عێراقی كردووه ئه‌مه‌ش
له كاتێك دایه كه ئه‌مریكا (48ملیار) دوَلاری له ساڵی
2003 وه بوَ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخان كردبوو. |
|
|
|
جه‌نابی
مامۆستا مه‌لا عومه‌ر عبدالعزیز محمد
له‌ته‌مه‌نی 97 ساڵیدا كۆچیی دوایی كرد
سایتی باسك /
ئه‌مشه‌و شه‌وی هه‌ینیی 7 ی شه‌عبانی 1429 ی كۆچیی له
شاری سلێمانی جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عومه‌ر عبدالعزیز
برا گه‌وره‌ی جه‌نابی مامۆستا مه‌لا
عوسمان عبدالعزیز له ته‌مه‌نی 97 ساڵیدا به نه‌خۆشی
كۆچیی دوایی كرد ، شایانی باسه جه‌نابی مامۆستا مه‌لا
عومه‌ر یه‌كێك بووه له بانگخوازه به‌رچاوه‌كانی ده‌ڤه‌ری
هه‌ڵه‌بجه‌و له‌ساڵه‌كانی 1954 زایینییه‌وه له‌و كاته‌ی
شێخ محه‌مه‌د محمود صه‌واف سه‌ردانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی
كردووه په‌یوه‌ندی كردووه به برایانی اخوان المسلمینه‌وه
، دواتر دوای ئه‌وه‌ی كاری بزافی ئیسلامیی له عێراق و
كوردستان چووه قۆناغی نوێیه‌وه جه‌نابی مامۆستا مه‌لا
عومه‌ر له ساڵی 1987 زاینیی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك زانا‌و خه‌مخۆری
ئه‌م دینه به‌ره‌و ئێران كۆچ ده‌كه‌ن و ده‌بێته یه‌كێك
له دامه‌زرێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له‌كوردستان و
زۆر به په‌رۆشه‌وه ئه‌و فیكره جیهادییه له‌ناو گه‌لی
كوردی موسڵماندا له‌سه‌رجه‌م ئۆردوگاكانی ناو كۆماری
ئیسلامیی ئێران بڵاو ده‌كاته‌وه ،، وه له‌به‌ر دینداریی
و لێهاتوویی خۆی چه‌ندین پۆستی له‌ناو بزووتنه‌وه‌دا پێ
ده‌سپێردرێت .. شایانی باسه جه‌نابی مامۆستا له‌ساڵی 1911
زاینیی له گوندی پریسی سه‌ر به قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدان
له داییك بووه ، له‌خزمه‌ت جه‌نابی مامۆستا مه‌لا ساڵه‌حی
گه‌وره‌و چه‌ندین زانای تری ناوچه‌كه زانسته شه‌رعییه‌كان
ته‌واو ده‌كات .. وه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له به‌رواری
7-8-8-2008 شه‌وی هه‌ینیی له‌شاری سلێمانی كۆچی دوایی
كرد‌و بریاره ئه‌مرۆ هه‌ینیی له شاری شه‌هیدان و له
گۆرستانی گوڵان له ته‌نیشت ئارامگه‌ی مامۆستا مه‌لا عوسمان
عبدالعزیز و مامۆستایانی دیكه‌ی رابوونی ئیسلامیی ته‌رمه‌كه‌ی
به‌خاك بسپێردرێت . .. ئێمه‌ش له ماڵپه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌وه
پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له سه‌رجه‌م موسڵمانانی كوردستان به‌گشتیی
و بنه‌ماڵه‌ی به‌رێزی مامۆستا مه‌لا عومه‌ر و پاشان
دانیشتوانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدان ده‌كه‌ین به‌هۆی له
ده‌ستدانی گه‌وره پیاوی عیباده‌ت و شه‌ونوێژی شاری شه‌هیدان
، به‌راستی شاری هه‌ڵه‌بجه به نووری عیباده‌تی
مامۆستاوه نوورانیی بوبوو ، خوای گه‌وره ئه‌و كه‌لێنه
گه‌وره‌یه بۆ موسڵمانان پر بكاته‌وه ... انا لله وانا
الیه را‌جعون . به‌رپرسی ماڵپه‌ری
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی |
|
موساد
350 زانای بواری چه‌كی ئه‌تۆمیی و
(300) مامۆستای زانكۆی عێراقی تیرۆر كردووه..
سایتی باسك /
صوهه‌یب ئه‌حمه‌د
- سلێمانی -
به پێی ڕاپۆرتێك كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا
ڕێكیخستووه ، ده‌زگای هه‌واڵگری رژێمی زایۆنی ( موساد
)
تا ئێسته زیاترله 350 زانای ئه‌تۆمیی و (300) مامۆستای
زانكۆی له عێراقدا تیرۆر كردووه. به پێی ڕاپۆرته‌كه
ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه تیرۆر كراون له بواره
جیاجیاكاندا له زانكۆكانی عێراقدا خه‌ریكی ده‌رس وتنه‌وه
بوون. موساد له ساڵی 2003 وه ئه‌و هه‌نگاوه‌ی هه‌ڵگرتووه‌و
هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه به‌ڕاهێنانی سه‌ربازی هه‌ندێك له
گروپه‌كان و چه‌ند حیزبێكی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه
و تێكدانی باروودۆخی ناوخۆی عێراق بدات و تیرۆر كردنی
كه‌سایه‌تییه دیاره‌كان و به تایبه‌ت زانایانی عێراقی
بواره جیاجیاكان. له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه كاری سه‌ره‌كی
ئه‌و ئه‌فسه‌ره ئیسرائیلیانه‌ی كه له ساڵی ڕابردووه‌وه
جموجوڵه‌كانیان له عێراق ده‌ست پێكردووه، له ناوبردنی
زانا گه‌وره‌كانی بواری ئه‌تۆمیی عێراقین، ئه‌مه‌ش دوای
ئه‌و هه‌نگاوه دێت كه داوایان له‌و زانایانه كردبوو كه
له ئه‌مریكا له بواری ئه‌تۆمیدا كار بكه‌ن به‌ڵام ئه‌مان
رازی نه‌بوون بۆیه كه‌وتنه تیرۆر كردنیان له گه‌ڵ
موسادی ئیسرائیلی ، ئه‌ڵبه‌ته هه‌ندێكیان به ناچاری
به مه‌رجه‌كانی ئه‌مریكا رازی بوون و چونه ئه‌مریكا.
هه‌ر له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه ئه‌و زانایانه‌ش كه له
عێراقدا ماونه‌ته‌وه چه‌ند ڕێگایه‌كی درێژیان بڕیوه هه‌ر
له لێپرسینه‌وه و زندانیكردنیان له لایه‌ن هێزه ئه‌مریكیه‌كانه‌وه
به‌ڵام ئیسرائیل هه‌ر پێی وابووه كه مانه‌وه‌ی ئه‌و
جۆره كه‌سانه له ئاینده‌دا هۆكارێكی ترسناكن بۆ سه‌ر
ئه‌منییه‌تی وڵاته‌كه‌ی. رۆژنامه‌ی ( ألحقیقه الدولیه)
ی چاپی ئه‌رده‌ن به ئیشاره‌ت بۆ ڕاپۆرته‌كه نوسیویه‌تی
: ئیسرائیل گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه چاكترین ڕێگه
بۆ ڕوبه‌ڕٍوبوونه‌وه‌ی ئه‌و زانایانه، كوشتن و تیرۆر
كردنیانه و باشترین ڕێگه‌ش بۆ تیرۆر كردنه‌كه بارودۆخی
خوێناوی نێو خۆی عێراقه له دوای داگیركردنی عێراق له
لایه‌ن ئه‌مریكاوه. هه‌روه‌ها ڕاپۆرته‌كه ده‌ڵێ په‌نتاگۆن
حه‌وت مانگ له‌مه‌وبه‌ر ڕه‌زامه‌ندی خۆی بۆ موساد ڕاگه‌یاندوه
و گروپێكی كۆماندۆی ئیسرائیلی ئه‌و كاره‌یان گرته ئه‌ستۆی
خۆیان و گروپێكی ئه‌منیی تایبه‌تی ئه‌مریكیش هاوڕێیه‌تییان
ده‌كه‌ن. ئه‌و گروپه تایبه‌ته ئه‌مریكیه ژیاننامه‌ی ته‌واوی
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌بێت تیرۆر بكرێن و چوَنێتی گه‌یشتنیان
به‌و كه‌سانه ئه‌خاته به‌رده‌ست موسادیه‌كان. ئه‌م كرده‌وانه‌ش
حه‌وت مانگی خایاند‌و له‌و ماوه‌یه‌دا زیاترله(350)زانای
بواری ئه‌توَمی و (300)ماموَستای زانكوَیان تیروَر
كردووه ڕاپوَرته‌كه‌ش ده‌ڵێ كه زیاتر له(1000)زانای
عێراقی له لیستی تیروَری موساد دان وهه‌ندێ له به‌ر
پرسه عێراقیه‌كان هاوكاری موساد ده‌كه‌ن له‌و باره‌یه‌وه.
|
|
شوورای ناوه‌ندی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كۆبوونه‌وه‌ی
ئاسایی حۆی گرێ ده‌دات
سایتی باسك /
دوێنێ یه‌كشه‌م به‌رواری 2
ی شه‌عبانی 1429 كۆچیی به‌رامبه‌ر به 3 - 8 - 2008
زایینی له‌شاری سلێمانیی و له بینایه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی
به‌ئاماده‌بوونی رێزدار مامۆستا مه‌لا محمد عومه‌ر عبدالعزیز
رابه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی
شوورای
ناوه‌ندیی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی گرێدا ، سه‌ره‌تا به
چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ستی
پێكردو دواتر تیشك خرایه سه‌ر گۆرانكارییه‌كانی ئه‌م
دواییه‌ی عێراق و كوردستان و ده‌ره‌نجامی ماده‌ی 24ی ئه‌نجومه‌نی
وه‌زریرانی عێراق و هه‌روه‌ها خۆپیشاندانه‌كانی كوردستان
دژی ئه‌و ماده‌یه‌و دواجاریش شوورا ئه‌و كرده‌وه
نامرۆڤانه‌یه‌ی دژی هاوڵاتیانی كه‌ركوك كه بوویه هۆی
كوژران و برینداربوونی 120 كه‌س له‌كاتی ئه‌نجامدانی
حۆپیشاندانێكی ئاشتیانه دژی بریاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
به‌توندی ئیدانه كرد ، پاشان باس له‌چۆنییه‌تی به‌ره‌و
پێشچوونی كاره‌كانی نێو خۆی باسك و خاڵی گرنگ له‌و باره‌وه
باس كرا ، پاشان له‌ماوه‌ی زیاتر له 7 كاتژمێردا شوورا
به وردی به به‌رنامه‌و پێره‌وی نێوحۆدا رۆشته‌وه‌و خاڵ
به‌خال موناقه‌شه‌ی له‌سه‌ر كرا ، دوای گفت‌و گۆو ره‌خنه‌و
پێشنیار له‌و باره‌وه له‌لایه‌ن شوورای ناوه‌ندییه‌وه
به‌رنامه‌و پێره‌وی ناوخۆ په‌سه‌ند كرا ، پاشان جه‌لسه‌ی
دووه‌می شوورای ناوه‌ندیی دواخرا بۆ چه‌ند رۆژێكی تر كه
بریاره ده‌زگاو مه‌كته‌به‌كان و مه‌ڵبه‌نده‌كان له‌و
كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌سه‌ر كه‌سانی پسپۆر‌و لێهاتوو دابه‌ش
بكرێت . |
|
مه‌ڵبه‌ندی سێی بزوتنه‌وه‌ی
ئیسلامیی له پێشوازی مه‌ڵبه‌ندی
دووی هه‌ولێری یه‌كگرتووی ئیسلامی‌دا
سایتی باسك / رۆژی
شه‌ممه 2/8/2008 به‌ڕێزان مامۆستا شوان قه‌ڵادزه‌یی ئه‌ندامی
مه‌كته‌بی سیاسیی و مامۆستا عبدالله وه‌رتی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی
له‌باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی
به‌گه‌رمی پێشوازییان كرد له وه‌فدێكی مه‌ڵبه‌ندی دووی
هه‌ولێری یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان كه پێكهاتبوون
له‌به‌ڕێزان مامۆستا (فه‌رهاد مه‌لا صالح) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی
سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندو (شێخ فائق نامق) ئه‌ندامی
مه‌كته‌بی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌رپرسی ناوه‌ندی هه‌ولێرو
(موسته‌فا سه‌ید علی) و (محمد نوح) كارگێرانی مه‌ڵبه‌ند،
سه‌ره‌تا وه‌فدی یه‌كگرتوو پیرۆزبایی كۆتایی هاتنی
كۆنگره‌یان پێشكه‌ش كرد‌و و ره‌وشی ئه‌مڕۆی كوردستان و
عێراق و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كه‌ركوك و
ماده‌ی 24ی یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراق و ته‌بایی
گه‌لی كوردستانیان خسته به‌رباس و گفت‌و گۆوه.. دواتریش
مامۆستایان شوان قه‌ڵادزه‌یی و عبدالله وه‌رتێ زۆر سوپاسی
دڵسۆزیی و به‌ده‌مه‌وه هاتنی یه‌كگرتووی ئیسلامی‌یان
كرد‌و هیوایان خواست له‌مه‌ودوا په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانیان
زیاتر به‌ره‌و پێشتر بروات ، دواتر زۆر به‌رێزه‌وه به‌رێخران
. |
|
جه‌ماوه‌ری هه‌ڵه‌بجه- هه‌ورامان-
شاره‌زوور.. بۆ ره‌تكردنه‌وه و دژایه‌تیكردنی
یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراق خۆپیشاندانیان سازكرد
سایتی باسك /
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م حیزب و
رێكخراوه‌كانی سنوره‌كه و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له
هاوڵاتیانی هه‌ڵه‌بجه‌ی
شه‌هید و سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی تری شاره‌زوورو خورماڵ و
هه‌ورامان دژ به یاسایی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی
عێراق خۆپیشاندانێكیان سازكرد و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
مادده‌ی 24ی یاساكه‌یان كرد. به‌مه‌به‌ستی ره‌تكردنه‌وه‌ی
یاسای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان كه په‌رله‌مانی عێراق
په‌سه‌ندی كردووه و ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی
هه‌ڵه‌بجه و لایه‌نه سیاسیه‌كان خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ریان
سازكرد كه به هه‌زاران له دانیشتوانی شاره‌كه ئاماده‌ی
بوون، خۆپیشاندانه‌كه له‌به‌رده‌م په‌یكه‌ری عومه‌ری
خاوه‌ره‌وه بۆ به‌رده‌م بینای دادگای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
سازكرا. هه‌روه‌ها له یاداشتێكی تایبه‌تدا كه له رێگه‌ی
سه‌رخێڵ غه‌فار به‌ڕێوه‌به‌ری مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیده‌وه
خوێندرایه‌وه تێیدا خۆشپیشانده‌ران مادده‌ی 24 ی یاسای
ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانیان ره‌تكرده‌وه و پێیان وایه ئه‌مه
ماده‌یه‌كی ناده‌ستورییه. دواتر له لایه‌ن قائیقامی قه‌زای
هه‌ڵه‌بجه به وه‌كاله‌ت یاداشته‌كه له خۆپیشانده‌ران
وه‌رگیراو كۆتایی به مه‌راسیمی خۆپیشاندانه‌كه هێنرا. |
|
ده‌ستگیركردنی خوێنمژ‌و
دوڕنده ڕادۆڤان كاراتش ، به‌رپرس له كوشتنی
هه‌زاران موسوڵمانی بۆسنه
سایتی باسك /
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ده‌ستگیركردنی " ڕادۆڤان كاراتش"
یان ڕاگه‌یاند , كه به‌رپرس بوو له پاكتاوی ڕه‌گه‌زی و
كوشتن و له‌ناوبردنی
هه‌زاران موسوڵمانی بۆسنه له‌سه‌ره‌تای ساڵانی نه‌وه‌ده‌كاندا
. ڕۆژی دووشه‌ممه له به‌لگراد و له كۆنگره‌یه‌كی
ڕۆژنامه‌نوسیدا ده‌ستگیركردنی كاراتش ڕاگه‌یه‌نرا , كه‌له‌ناو
پاسێكداو به پێناسی ساخته‌وه ده‌ستگیركرابوو . وه له‌وێنه‌یه‌كیدا
كه‌پیشانی ڕۆژنامه‌نوسان درابوو كاراتش ڕیشی درێژ‌و سه‌ری
سپی كردبوو تا نه‌ناسرێته‌وه . ئه‌مه‌و گه‌وره
داواكارانی دادگای تاوانه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ووتیان كه
كاراتش له كاتێكی گونجاو‌دا ڕه‌وانه‌ی دادگای لاهای
نێوده‌وڵه‌تی ده‌كرێت . كاراتش له‌ساڵی "1995" ه وه و
به‌تۆمه‌تی تاوانی جه‌نگ و پاكتاوی ڕه‌گه‌زی له‌لایه‌ن
دادگاوه داواكراوه , و یه‌كێك له گه‌وره به‌رپرسانی
حكومه‌تی سڕبی كه نه‌یویست ناوی ئاشكرابكرێت به
ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگه‌یاند كه له‌كاتی ده‌ستگیركردنه‌كه‌یدا
كاراتش زۆر بێتاقه‌ت بووه و هیچ به‌رگرییه‌كی نه‌نواندووه
. له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه بان كی مونی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان ووتی " ده‌ستگیركردنی ئه‌و تاوانباره
ساتێكی مێژووییه بۆ قوربانیانی تاوانه‌كان , كه كاراتش
ئه‌نجامی داون " . شایانی باسه كه ده‌ستگیركردنی
كاراتش و ڕاده‌ستكردنی به دادگای لاهای یه‌كێك بوو له‌مه‌رجه
سه‌پێنراوه‌كانی سه‌ر سڕبیا بۆ بوون به‌ئه‌ندامی له یه‌كێتی
ئه‌وروپا . له " وكالة الاخبار الاسلامیة" وه . هه‌زار
شوكرو سوپاس بۆخوا ! |
|
برووسكه‌ی پیرۆزبایی حیزبی
ئیسلامیی عێراقی بۆ به‌رێز
جه‌نابی رابه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی
بسم الله الرحمن الرحیم
بۆ به‌رێزان بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له‌كوردستان
السلام علیكم ورحمة الله وبركاته
مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی حیزبی ئیسلامیی عێراقی له
بری به‌رێز تاریق هاشمی سكرتێری گشتی حیزب و هه‌روه‌ها له‌بری
ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی جوانترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی
شێخ محمد عمر عبدالعزیز ده‌كات به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی
پۆستی رابه‌رایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له كوردستان ،
داواكارین له خوای گه‌وره سه‌ركه‌وتوتان بكات و ئه‌من و
ئاسایش و پێشكه‌وتن بۆ وڵاتمان بگه‌رێنێته‌وه .
بها‌ءالدین نقشبندی
به‌رپرسی
په‌یوه‌ندییه‌كانی حیزبی ئیسلامیی عێراقی بۆ كاروباری
سیاسیی
30-7-2008 |
|
برووسكه‌ی پیرۆزبایی
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له كوردستان
به‌بۆنه‌ی یادی ئیسرا‌و میعراجه‌وه
وته‌بێژی كاتی بزووتنه‌وه‌ی
ئیسلامیی به بۆنه‌ی یادی ئیسرا‌و
میعراجه‌وه ئه‌م په‌یامه‌ی پێشكه‌شكرد :
بسم الله الرحمن الرحیم
سُبْحَانَ الذی أَسْرَی بِعَبْدِهِ لیْلاً مِنْ
الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلی
الْمَسْجِدِ الاقْصَی الذی بَارَكْنَا حَوْلهُ لِنُریهُ
مِنْ آ‌یاتِنَا إِنَّه هُوَ السَّمِیعُ الْبَصِیرُ.
به‌بۆنه‌ی هاتنی یادی ئیسرا‌و میعراجه‌وه به‌ناوی مه‌كته‌بی
سیاسیی و شوورای ناوه‌ندی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی و سه‌رجه‌م
ئه‌ندامان و لایه‌نگرانییه‌وه ، گه‌رمترین پیرۆزبایی
ئاراسته‌ی موسڵمانانی جیهان به‌گشتیی و موسڵمانانی
كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كات ، هیوادارین گه‌لی موسڵمانی
كوردستان به‌هره مه‌ندبن له رووداوه گه‌وره‌كانی ئه‌م
یاده پیرۆزه ئیمانییه بۆ به‌خته‌وه‌ری دونیا‌و قیامه‌تیان
، جارێكی تر پیرۆزبێت له هه‌موولایه‌ك .
دكتۆر محمد بازیانیی وته‌بێژی كاتی بزووتنه‌وه‌ی
ئیسلامیی له‌كوردستان
27-7-1429 كۆچیی
30-7-2008 زایینی |
|
كاك محه‌مه‌دی حاجی
مه‌حمود سه‌ردانی به‌رێز ڕابه‌ری گشتیی
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی ده‌كات
سایتی باسك /
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 28-7-2008 وه‌فدێكی حیزبی سۆشیالیست
دیموكراتی كوردستان كه پێكهاتبوون له به‌ڕێزان محه‌مه‌دی
حاجی
مه‌حمود سکرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان و
حسێن خه‌لیفه محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و حاکم
ڕزگار غه‌فور ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی سه‌ردانی رێزدار
مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌د عومه‌ر ڕابه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی
ئیسلامی‌یان کرد و ئه‌مه‌و له‌لایه‌ن جه‌نابی ڕابه‌رو ژماره‌یه‌ک
له ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی و شورای ناوه‌ندی بزوتنه‌وه‌ی
ئیسلامیه‌وه پێشوازیان لێ‌کرا. له‌دیدارێکدا به‌ڕێز محه‌مه‌دی
حاجی مه‌حمود پیرۆزبایی به‌ستنی کۆنگره‌و هه‌ڵبژاردنی ڕابه‌ری
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی کرد‌و جه‌ختی له‌سه‌ر پاراستنی یه‌کێتی
ڕیزه‌کانی گه‌له‌که‌مان کرده‌وه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی
هه‌موو پێشهات و گۆڕانه سیاسیه‌کان و په‌یوه‌ندی نێوان سه‌رجه‌م
حزب و لایه‌نه سیاسیه‌کانیش دووپاتکرایه‌وه. دواتر جه‌نابی
رابه‌ر سوپاسی كاك محمدی حاجی محمود و وه‌فدی یاوه‌ری
كرد و هیوایان خواست كه په‌یوه‌ندییه‌كان به‌رده‌وام بن و
هه‌موو بتوانین خزمه‌ت به‌م گه‌له سته‌مدیده‌مان بكه‌ین .
دواتر به‌رێزه‌وه به‌رێخران . |
|
وه‌فدێكی په‌یوه‌ندییه‌كانی
یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان
سه‌ردانی جه‌نابی رابه‌ر گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی ده‌كات
سایتی باسك /
رۆژی 26-7-2008 به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی كردن وه‌فدێكی یه‌كێتیی
نیشتمانی كوردستان كه پێكهاتبوون له به‌رێزان كوردۆ
قاسم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی
(ی.ن.ك) به‌هاورێیه‌تی محمود حاجی ساڵه‌ح و مامۆستا عه‌لی
و بخت‌یار عومه‌رو كمال قه‌ره‌داغی سه‌ردانی جه‌نابی رابه‌ری
گشتیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌یان كرد‌و به‌گه‌رمی له‌لایه‌ن
جه‌نابی رابه‌ره‌وه پێشوازیكران ، سه‌ره‌تا وه‌فدی (ی.ن.ك)
پیرۆزبایی خۆیان بۆ سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌و هه‌ڵبژاردنی جه‌نابی
مامۆستا مه‌لا محمد عومه‌ر وه‌ك رابه‌ری گشتی باسك راگه‌یاندو
هیوایان خواست كه بزووتنه‌وه به‌ره‌و قۆناغێكی نوێ و
هاوشان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان
خزمه‌ت به‌م ئه‌زمونه بكات و له‌به‌رامبه‌ریشدا جه‌نابی
رابه‌ر سوپاسی وه‌فدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كرد‌و ته‌ئكیدیان
له‌سه‌ر پێكه‌وه ژیان و هاوسۆزیی و خه‌مخۆرییان بۆ ئه‌م
گه‌لی كورده دووپاتكرده‌وه ، شایانی باسه به‌رێزان كاك
مه‌لا به‌كر تاماس و مامۆستا ناسیح مجید ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیی
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی و كاك مه‌لا محمد شارباژێریی و
مامۆستا بیلال و كاك عبدالغفور و كاك خالید ساڵه‌ح ئاماده‌ی
ئه‌و دیداره بوون . |
|
وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی
ئیسلامیی كاره خۆكوژییه‌كه‌ی شاری كه‌ركوك ئیدانه ده‌كات
بسم الله الرحمن الرحیم
به‌ناوی مه‌كته‌بی سیاسیی و شوورای ناوه‌ندی بزووتنه‌وه‌ی
ئیسلامییه‌وه به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كاره خۆكوژییه‌ی
ئه‌مرۆی ناو جه‌ماوه‌ری خۆ پیشانده‌ری شاری كه‌ركوك ده‌كه‌ین
، كه به‌داخه‌وه بو به‌هۆی كوژران و برینداربوونی ده‌یان
هاوڵاتی سڤیل و بێ تاوانی ئه‌و شاره برینداره ، له‌گه‌ڵ
دوای لێخۆشبوو‌ن بۆ قوربانییه‌كان و پێشكه‌شكردنی پرسه‌و
سه‌ره‌خۆشیمان له كه‌س و كاره‌كانیان ، هه‌روه‌ها داوای
شیفاو چاكبوونه‌وه‌ی به په‌له‌ش بۆ برینداره‌كانیان ، وه
داوا له په‌رله‌مانی عێراقی ده‌كه‌ین كه هه‌نگاوی
جیددی بنێن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م قه‌یرانه‌و پرسه هه‌ڵبه‌ستراوه‌كانی
ئه‌م شاره ، كه ئه‌م كاره‌ساته‌ش یه‌كێكه له ده‌ره‌نجامه‌كانی
ئه‌و قه‌یرانانه‌و نا واقیعی سه‌یركردنی ئه‌و پرسانه‌و
چاره‌سه‌ركردنیان له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا .
وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی
له كوردستان عێراق
25-7-1429 كۆچیی
28-7-2008 زایینیی |
|
له كۆنگره‌یه‌كی
رۆژنامه‌وانیدا دكتۆر بازیانیی وته‌بێژی باسك رایگه‌یاند:
بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌شداری له‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت
ناكات
سایتی باسك /
وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له كوردستان، رۆژی یه‌كشه‌ممه،
ئاشكرایكرد بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی به‌شداری له‌كابینه‌ی
نوێی حكومه‌تی
هه‌رێم ناكات‌و داواكاره كاتێك بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی
ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق دیاری بكرێت. محه‌مه‌د بازیانی ئه‌ندامی
مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیی، ئێواره‌ی دوێنێ (یه‌كشه‌ممه)
27-7-2008 ، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند "بزوتنه‌وه‌ی
ئیسلامی كوردستان به‌شداری له‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم
ناكات". له‌باره‌ی هۆكاری به‌شدارنه‌بوونی باسك له‌و
كابینه‌یه، بازیانی وتی " تائێستا به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی
حكومه‌تی هه‌رێم له‌مه‌ڕ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ، هیچ پرس‌و
رایه‌كیان به‌ئێمه نه‌كردووه، بۆیه به‌شداری له‌و
كابینه نوێیه ناكه‌ین". جێی ئاماژه پێدانه، بزوتنه‌وه‌ی
ئیسلامیی به‌رابه‌رایه‌تیی جه‌نابی مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌د
عومه‌ر عه‌بدلعه‌زیز ، له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردووی هه‌رێمی
كوردستاندا بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی پێنجه‌می حكومه‌ت به‌لیستی
ته‌نیا به‌شداربوو وه نزیكه‌ی 42000 هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ستهێناو
به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وبارودۆخه‌وه كه ئێستا له ئارادایه
. ده‌سه‌ڵاتدارن ئاماده‌نه‌بوون هیچ شتێك له‌و كابینه‌یه‌ی
حكومه‌تی كوردی بۆ بزووتنه‌وه دابین بكه‌ن .. ئه‌گه‌رچی
نزیكه‌ی حه‌وت مانك به‌سه‌ر واده‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
كابینه‌ی ئێستای حكومه‌ت (كابینه‌ی پێنجه‌م) تێپه‌ڕیوه،
به‌ڵام تاكو ئه‌م ساته، چاره‌نووسی به‌نادیاری ماوه‌ته‌وه‌و
بڕیارێكی ره‌سمی روونی له‌باره‌وه ده‌رنه‌چووه. سه‌باره‌ت
به‌مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكاش له‌عێراق، دكتۆر بازیانی
له‌هه‌مان كۆنگره‌دا كه له‌هۆتێل چوار چرای شاری هه‌ولێر
به‌ڕێوه‌چوو، رایگه‌یاند "ئه‌گه‌رچی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیی
پێی وایه ئه‌مریكا‌و هاوپه‌یمانه‌كانی عێراقیان له‌رژێمێكی
دیكتاتۆر رزگار كردووه، به‌ڵام مانه‌وه‌شیان بۆ ئه‌م ماوه
درێژه ده‌یان پرسیاری وروژاندووه"، له‌مباره‌یه‌وه به‌ناوی
بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌وه داوا له‌حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین
"واده‌یه‌كی دیاری كرا‌و بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا
له‌عێراق دیاری بكرێت". |
|
تیپی راگه‌یاندنی بزوتنه‌وه‌ی
ئیسلامیی به 5 گۆڵ به‌رامبه‌ر به 2
له راگه‌یاندنی ئازادی برده‌وه
سایتی باسك /
رۆژی 28/7 له‌یاریگای یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڕه‌كی
شه‌كره‌كه، له‌چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی خولی مینی فوتبۆڵی
راگه‌یاندنه‌كانی شاری سلێمانیدا كه‌ڕاسته‌وخۆ رێباز فاوه‌نده‌یشن
له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی سلێمانی كۆمه‌ڵه‌ی
رۆژنامه‌نوسانی وه‌رزشی كوردستان سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، دوو
یاری تری خوله‌كه ئه‌نجامدران. یاری یه‌كه‌م هه‌ردوو راگه‌یاندنی
ئازادی و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئه‌نجامیاندا، راگه‌یاندنی
بزوتنه‌وه كۆنتڕۆڵی یارییه‌كه‌ی به‌ته‌واوی كردبوو تائه‌و
كاته‌ی توانی به‌ئه‌نجامی 5×2 گۆڵ یارییه‌كه بباته‌وه،
تیپی به‌رامبه‌ریش كه‌ڕاگه‌یاندنی ئازادی بوو به‌و
دۆڕاندنه خوله‌كه‌ی
جێهێشت. دووه‌م یاریش كه‌ناڵی سپۆرت له‌به‌رامبه‌ر سه‌ته‌لایتی
گه‌لی كوردستان بوو، دووتیپه‌كه یارییه‌كی تائاستێكی به‌رزیان
نیشاندا، یارییه‌كه پڕ له‌كێبه‌ركێی توند‌و به‌هێزبوو بۆ
هه‌ردوو راگه‌یاندن. یارییه‌كه به‌یه‌ك گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر
به‌سه‌ركه‌وتنی سه‌ته‌لایتی گه‌لی كوردستان كۆتاییهات. جێی
باسه سه‌باح حه‌مه ره‌زا ناوبژیوانێتی هه‌ردوو یارییه‌كه‌ی
ده‌كرد.PUKmedia |
|
ته‌قینه‌وه‌یه‌كی
به‌هێز له‌ناو جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌رانی شاری كه‌ركوك
سایتی باسك /
كمال شێخ نوری به‌ماڵپه‌ری باسكی راگه‌یاند: ئه‌مرۆ له‌شاری
كه‌ركوك خۆپیشاندانێكی گه‌روه دژی بریاری ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیرانی عێراق سه‌باره‌ت به پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌وشاره
سازكراو له‌ناو خۆپیشاندانه‌كه‌ی هاوڵاتیانی كه‌ركوك ته‌قینه‌وه‌یه‌كی
به‌هێز روویدا . په‌یامنێرمان ئه‌وه‌شی وت: كه كه‌سێكی
خۆكوژ له‌ناو ئاپۆره‌ی جه‌ماوه‌ردا خۆی ته‌قاندۆته‌وه‌و بةو‌هۆیه‌وه
5 كه‌س كوژراو 20 كه‌سیش بریندار بوون .. له‌و باره‌وه عه‌مید
سه‌رحه‌د قادر به‌رێوه‌به‌ری ئاسیشی كه‌ركوك ئه‌و هه‌واڵه‌ی
بۆ ماڵپه‌ری باسك پشت راستكرده‌وه‌و وتیشی: ژماره‌ی
كۆژراوان له‌زیاد بووندایه . |
|
شاندێكی بزووتنه‌وه‌ی
ئیسلامیی به‌شداری كۆبووه‌نه‌وه‌ی لایه‌نه
سیاسییه‌كانی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر ده‌كات
سایتی باسك /
رۆژی 27/7/2008 كاتژمێر 11 ی سه‌ر له‌به‌یانی شاندێكی
بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كه پێكهاتبون له‌به‌رێزان م.شوان
قه‌للاَدزه‌یی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و م.عبداڵله
وه‌رتی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی به‌شداریان كرد له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی
فراوانی حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان كه له‌باره‌گای
لقی دووی پ.د.ك ساز كرابوو، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا باس له‌و
بریاره كرا كه‌په‌رله‌مانی عێراق له 22/7/2008 ده‌ریكرودووه
سه‌باره‌ت به‌پرۆژه یاسای هه‌لبژاردنی ئه‌نجومه‌نی
پارێزگاكان و به‌تایبه‌تیش كه‌ركوك. ئه‌مه‌و له‌وكۆبونه‌وه‌یه‌دا
تێكرای لایه‌نه‌كان ئیدانه‌ی ئه‌و بریاره‌یان كرد‌و به‌ناڕه‌وایان
له‌قه‌ڵه‌مدا سه‌باره‌ت به‌چاره‌نوسی كه‌ركوك له‌ئێستاو
داهاتودا, به‌مه‌بستی ناره‌زایی ده‌ربرین سه‌بارت به‌و
بریاره لایه‌نه سیاسیه‌كانی به‌شداربو له‌و كۆبونه‌وه
یریاریاندا كه‌رۆژی سێشه‌مه رێپێوانێكی جه‌ماوه‌ری
فراوان له‌شاری هه‌ولێر سازبكه‌ن . |
|
ئاگادارییه‌ك له دكتۆر
محمد بازیانیی وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له كورستان
وه‌ك هه‌موولا ئاگادارن دوای پشت
به‌ستن به یارمه‌تیی و
فه‌زڵ و گه‌وره‌یی خوای په‌روه‌ردگاره‌وه كۆنگره‌ی نۆیه‌می
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئیمانیی و
ئازادانه‌دا زۆر به‌سه‌ركه‌وتویی كۆتایی به كاره‌كانیی
هێنا
، دواتر رۆژی 19-7-2008 شوورای نوێی بزووتنه‌وه‌ی
ئیسلامیی یه‌كه‌مین دانیشتنی خۆی سازدا و تیایدا رابه‌رو
ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه دیاری كرد، جا
بۆ زیاتر به‌رچاو رۆشنی هه‌موولایه‌ك سبه‌ی 27-7-2008 له‌شاری
هه‌ولێر و له ئوتێل چوارچرا كاتژمێر 5 ی سه‌ر له‌ئێواره
كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی سازده‌كرێت له لایه‌ن وته‌بێژی
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌وه . تكایه ئاگاداربن .
وته‌بێژی
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له كوردستان
26-7-2008 |
|
شاندێكی كۆماری
ئیسلامیی ئێران
سه‌ردانی رابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی ده‌كات
سایتی باسك /
ڕۆژی هه‌ینی به‌رواری 25/7/2008 شاندێكی كۆماری
ئیسلامی ئێران كه پێك هاتبوو له به‌ڕێزان ئاغای عه‌لی
په‌نایی و ئاغای تاهیری كارداری سیاسی كونسوڵگه‌ری كۆماری
ئیسلامی ئێران له‌هه‌ولێر و ئاغای ڕه‌زایی كارداری
كۆنسوڵگه‌ری هه‌ولێر و و ئاغای كه‌ریمی كارناسی كونسڵگه‌ری
سلێمانی، سه‌ردانی باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیان كرد له
شاری سلێمانی و له‌لایه‌ن به‌ڕێزان م.موحه‌مه‌د عومه‌ر
ڕابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی و چه‌ند ئه‌ندامێكی
سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌وه به گه‌رمی
پێشوازی كران، له ماوه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌دا وه‌فدی
كۆماری ئیسلامیی پیرۆزبایی خۆیانیان ئاڕاسته‌ی جه‌نابی
ڕابه‌ر كرد به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی نۆیه‌می
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و وه‌رگرتنی پۆستی ڕابه‌رایه‌تی
له لایه‌ن به‌ڕێزیانه‌وه هه‌ر له‌ماوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا،
باسی په‌یوه‌ندیه‌كانی تێوان هه‌ردوو لا كرا.. هه‌روه‌ها
رایانگه‌یاند: پیرۆزبایی له ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌و خه‌ڵكی
موسڵمانی كوردستان ده‌كه‌ین و خۆشحاڵین به سه‌ركه‌وتنی
كۆنگره و هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێزت وه‌ك ڕابه‌رو پیرۆزبایی له
برایانی شورای نوێ ده‌كه‌ین، ئێمه‌و براده‌رانی بزووتنه‌وه
په‌یوه‌ندی دۆستانه و ستراتیژیمان هه‌بووه‌و دوای ئه‌و
گرفتانه‌ش كه‌هاتونه‌ته رێی باسك ئێمه خه‌فه‌ت بار بووین
و وه‌ئێستا جارێكی تر بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی زیندوو بوه‌ته‌وه
و ئێمه هیوادارین كه جارێكی تر په‌یوه‌ندی هه‌ردوو لا
فراوان تر بێت و هه‌ردوو لا بتوانین خزمه‌ت به موسڵمانان
بكه‌ین . پاشان جه‌نابی رابه‌ر سوپاسی وه‌فدی كونسوڵگه‌ری
كۆماری ئیسلامیی كرد‌و هیوایان خواست كه هه‌موولا سه‌ركه‌وتووبین
بۆ خزمه‌ت به ئیسلام و موسڵمانان . دواتر به‌رێزه‌وه به‌رێخران
. |
|
تیپی وه‌رزشی راگه‌یاندنی
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی
سه‌ركه‌وتنێكی به‌رچاو به‌ده‌ست ده‌هێنێت
سایتی باسك /
محمد
احمد كاكه - به‌سه‌رپه‌رشتی
لیژنه‌ی سلێمانی كۆمه‌ڵه‌ی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشیی و به‌هاوكاری
رێباز فاوه‌نده‌یشن یارییه‌كانی خولی
مینی فوتبۆڵی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن له‌یاریگای بچوكی
یانه‌ی نه‌ورۆزی سلێمانی به‌رێوه ده‌چێ، رۆژی پێنج شه‌ممه
24/ 7 / 2008 به‌ناو بژیوانێتی ( سه‌باح حمه‌ره‌زا)
دوویاری خوله‌كه ئه‌نجامدران. له‌یاریی هه‌ردوو راگه‌یاندنی
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی و كه‌ناڵی سلێمانی زاگرۆس یارییه‌كی
ئاست به‌رزیان ئه‌نجامدا، به‌لاَم ئاستی راگه‌یاندنی
بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیی زۆر له‌ئاستی زاگرۆس باشتر بوو ، له‌ئه‌نجامی
هێرشه چڕه‌كان و فشاری به‌رده‌وامیدا تیپی راگه‌یاندنی
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی 7 گۆڵ به‌رامبه‌ر به 3 گۆڵ یارییه‌كه‌ی
كۆتایی پێهێنا و به‌م جۆره كه‌ناڵی زاگرۆس خوله‌كه‌ی
جێهێشت. له‌یه‌كه‌م یارییشدا هه‌ردوو گۆڤاری رێبه‌ری وه‌رزش
و سه‌ته‌لایتی گه‌لی كوردستان به‌یه‌كگه‌یشتن. دوای یارییه‌كی
جوان هه‌ردوو تیپ به‌یه‌كسانی كاتی ره‌سمی یارییه‌كه
كۆتایی پێهات و دواتر به په‌ناڵتی رێبه‌ری وه‌رزش به‌ئه‌نجامی
3 _ 2 یارییه‌كه‌ی برده‌وه. |
|
دوای تیرۆر كردنی سۆران
مامه حه‌مه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له‌سۆران عومه‌ر ده‌كرێ
سایتی باسك /
ئه‌مشه‌وی ڕابردوو 25.7.2008 له‌كاتژمێر 12:42 به‌كاتی
كوردستان له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فونه‌وه به 4 ژماره‌ی جیاوازی
نه‌ناسراو له 10 كاتی
جیاوازدا هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له "سۆران عومه‌ر" سه‌رنوسه‌ری
گۆڤاری "ڕێگا"و " سایتی كوردستانیوز" كرا به‌بیانوی ئه‌وه‌ی
ده‌ست له‌لڤین‌و گۆڤاری ڕێگاو نوسین هه‌ڵبگرێت ئه‌گه‌ر نا
ئه‌وه به‌ده‌ردی سۆران مامه حه‌مه‌ی ده‌به‌ن، ئێمه له‌لای
خۆمانه‌وه پارێزگاریمان به‌كاتی ته‌له‌فونه‌كان‌و ئه‌و
ژمارانه‌وه كردووه كه‌ئه‌و كاره‌ی پێ ئه‌نجام دراوه.
لێره‌وه له‌دوای تیرۆر كردنی سۆران مامه حه‌مه‌ی به‌رپرسی
نوسینگه‌ی گۆڤاری لڤین له‌شاری كه‌ركوك بۆ ڕای گشتی‌و لایه‌نه
په‌یوه‌ندیداره‌كانی وه‌ك سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و
په‌رله‌مان‌و سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسان‌و وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و
سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌نوسان ڕایده‌گه‌یه‌نین ئه‌مه زه‌نگی
دووه‌می مه‌ترسیداره كه‌ڕوو له‌ڕۆژنامه‌نوسان ده‌كات‌و ئه‌گه‌رله‌وه
زیاتر لێی بێده‌نگ بن ئه‌وا هه‌موو ئازادی‌و دیموكراسی ئه‌م
هه‌رێمه ده‌خاته ژێر پرسیار‌و تروسكاییه‌كا ناهێڵێته‌وه
بۆ قسه‌كردن له‌باره‌ی ئازادی كاری نوسین‌و وتن، بۆیه ئه‌ركی
خه‌مخۆرانی ئه‌م دۆخه‌یه كه‌چیتر ڕێگه نه‌ده‌ن به‌ڕشتنی
خوێنی ئازادیخوازان‌و لێكۆڵینه‌وه له‌و مه‌ترسیه گه‌وره
بكه‌ن كه‌ڕوی له‌ژیانی ڕۆژنامه‌نوسان كردووه ئه‌ویش كوشتن‌و
هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنه، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا كاره‌ساتی گه‌وره‌تر
له‌وه ڕووده‌دات كه‌له‌كه‌ركوك به‌كوشتنی سۆران مامه‌حه‌مه
ڕویدا، وه‌ك ده‌بینین ڕێكخراوه ناودارو گه‌وره‌كانی جیهان
له‌ئاست كوشتن‌و هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگ بۆ سه‌ر گیان‌و ژیانی
ڕۆژنامه‌نوسان بێده‌نگ نین‌و به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی دروست
كردنی فشاردان بۆسه‌ر ده‌سه‌ڵات تاكو به‌ته‌نگ پارێزگاری
ژیانی ڕۆژنامه‌نوسانه‌وه بێت، داواش ده‌كه‌ین لێكۆڵینه‌وه‌ی
جدی له‌م مه‌ترسیه گه‌وره‌یه بكرێت ئه‌گه‌ر نا په‌نا ده‌برێته
به‌ر ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.
گۆڤاری ڕێگا
25.7.2008سلێمانی
تێبینی : ئه‌و ژمارانه كه‌هه‌ڕه‌شه‌ی پێكراوه‌و ناناسرێنه‌وه
:
07507953342
07507945480
07507953347
+442086 |
|
برووسكه‌ی پیرۆزبایی به‌رێز
پرۆفیسۆر د.علی محی ا‌لدین قه‌ره‌داغی
بۆ به‌رێز رابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
بۆ به‌رێز / جه‌نابی مامۆستا مه‌لا محمد مه‌لا عمر
رابه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی
بابه‌ت / پیرۆزبایی
به‌بۆنه‌ی ته‌واوبوونی كۆنگره‌و هه‌ڵبژاردنی به‌رێزتانه‌وه
به رابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كوردستان به‌ناوی سه‌رجه‌م
ئه‌ندامانی رابیته‌ی ئیسلامیی كورده‌وه له‌ناوه‌وه و
ده‌ره‌وه‌ی كوردستان جوانترین پیرۆزباییتان ئاراسته ده‌كه‌م
، له یه‌زدانی مه‌زن داواكارم ئه‌رك و پۆستی نوێی به‌رێزتان
هۆكاری سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌و پێش چوونی بزووتنه‌وه‌ی
ئیسلامیی و تازه‌یه‌كی نه‌وعی نوێوه درێژه‌پێده‌ری خه‌باتی
اصلاحی بێت له كوردستاندا .
دووباره پیرۆز بێت له گه‌ڵ رێز‌و تقدیرمدا.
براتان
پرۆفسیۆر د.علی شێخ محی ا‌لدین قه‌ره‌داغی
سه‌رۆكی رابیته‌ی ئیسلامی كورد
22/7/2008
|
|
مامۆستایان و كه‌سایه‌تی
كوردستان به‌رده‌وامن له سه‌ردان و پیرۆزبایی
له رابه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له كوردستان
سایتی باسك /
سوهه‌یب جه‌میل
- ئه‌مرۆ پێنجشه‌م 24-7-2008 به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی ..
هه‌ریه‌ك له به‌رێزان مامۆستا نه‌شئه‌ت غفور به‌رپرسی سه‌نته‌ری
ئیعجازی قورئان له‌كوردستان و مامۆستا ملا سید گوڵ جباری
سه‌ردانی به‌رێز مامۆستا مه‌لا محمد عمر عبدالعزیزیان
كرد‌و ، به‌گه‌رمی له‌لایه‌ن به‌رێزیانه‌وه پێشوازییان
لێكرا ، پاشان هه‌ردوو مامۆستایان دۆعای خێر‌و سه‌ركه‌وتنیان
بۆ مامۆستای رابه‌ر كرد‌و هیوایان خواست بوونی جه‌نابیان
به‌رابه‌ری بزووتنه‌وه ببێته ده‌رگایه‌كی خێر به‌رووی
موسڵمانان و كاروانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا ، دواتر
مامۆستا مه‌لا محمد سوپاسی كردن و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ
خواستن .. هه‌روه‌ها بۆ هه‌مان مه‌به‌ست دوێنێ 23- 7-2008
به‌رێز دكتۆر علی قه‌ره‌داغی سه‌رۆكی رابیتی ئیسلامیی
كورد و ئه‌ندازیار حسێن نجم ا‌لدین به‌رپرسی لقی رابیته‌ی
ئیسلامیی
كورد له‌سلێمانی و احسان
قادر به‌رپرسی راگه‌یاندنی رابیته‌ی ئیسلامیی سه‌ردانی
به‌رێز مامۆستا مه‌لا محمد عمر عبدالعزیزیان كرد له‌شاری
سلێمانی و ئه‌مه‌و له‌لایه‌ن به‌رێزیانه‌وه به‌گه‌رمی
پێشوازیی كران ، پاشان وه‌فدی رابیته‌ی ئیسلامیی
پیرۆزبایی خۆیان ئاراسته‌ی رابه‌ری گشتی كرد‌و هیوای سه‌ركه‌وتنیان
بۆ خواست . دواتر مامۆستا مه‌لا محمد عمر سوپاسی هه‌ستی
به‌رزی دكتۆر علی قه‌ره‌داغی و وه‌فدی یاروه‌ریی و
رابیته‌ی ئیسلامیی كرد‌و هیوایان خواست كه رابیته‌ی
ئیسلامیی نمونه‌ی خزمه‌ت و گیان فیدایی بێت له كوردستان
و داوایان كرد كه له‌و بواره‌دا هه‌میشه له‌پێشه‌وه‌ی
كاره خزمه‌تگوزارییه‌كاندابن ، دواتر به‌رێزه‌وه به‌رێخران
. |
|
وەفدێکی مەکتەبی
سیاسیی بزوتنەوەی ئیسلامیی سه‌ردانی
ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی ده‌كات
سایتی باسك /
کاتژمێر 11 ی پێش نیوەرۆی ئەمرۆ چوار شەممە بەرواری
بەرواری 23/7/2008 وەفدێکی بزوتنەوەی ئیسلامیی لە
کوردستان کە پێک هاتبوون
لە به‌رێزان کاک عیرفان علی عبدالعزیز و کاک شوان
قەڵادزەیی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئیسلامیی
سه‌ردانی بەرێز مامۆستا صلاح ا‌لدین محمد بەهائەدین
ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامیی لە بارەگای
تایبەتی خۆی كرد، لە میانەی دیدارەکەدا وەفدی باسك
سوپاسی بەرێز ئەمینداری گشتی و یەکگرتووی ئیسلامی یان
کرد کە هەمیشە پشتگیر و هاوکاری بزوتنەوەی ئیسلامیی
بوون و هیوای هاوکاری و هەماهەنگی زیاتریان خواست لە
ئایندەدا، دواتر ئەمینداری گشتی پیرۆزبایی تەواو بوونی
کۆنگرەی بزوتنەوەی بەسەرکەوتوویی ئاراستە کردن و هیوای
سەرکەوتن و بەرەو پێش چوونی لە کارەکاندا بۆ خواستن ..
هەروەک پشتگیری یەکگرتووی بۆ بزوتنەوە دوپات کردەوە ..
ئەمە و لە تەوەرەیەکی تری کۆبونەوەکەدا باس و خواسی
بارودۆخی ناوچەکە بە گشتی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی
کرا و تاوتوێ مەسەلە هەنوکەییەكانی ناوچەکە لەلایەن
هەردوولاوە قسەی لەسەر کرا .. شایانی باسه مامۆستا
ابوبکر کاروانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یه‌كگرتووی
ئیسلامیی ئاماده‌ی ئه‌و دیداره بوو . |
|
شاندێكی زانایانی ئایینی سه‌ردانی به‌رێز مامۆستا مه‌لا
محمد عمرعبدالعزیز
رابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی ده‌كه‌ن
سایتی باسك /
كاتژمێر 6 ی سه‌ر له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 23-7-2008 شاندێكی
زانایانی ئایینی كه پێكهاتبوون له به‌ڕێزان مامۆستا
عبدالرحمن سه‌جادیی و مامۆستا ئیسماعیل دێرێ و مامۆستا
ئه‌حمه‌دی شافیعی مامۆستا محمد پێنجوێنی به مه‌به‌ستی
پێرۆز باییكردن سه‌ردانی جه‌نابی مامۆستا محمد مه‌لا
عومه‌ر ڕابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌یان كرد له
شاری سلێمانی ، ئه‌مه‌و شاندی زانایانی ئایینی دوای
پیرۆزباییان له ڕابه‌ری گشتی هیوایان خواست مامۆستای
رابه‌ر له‌و پۆسته‌دا بتوانێت زیاتر خزمه‌ت به ڕه‌وتی
ئیسلامیی و بانگه‌وازی خواپه‌رستی بكات. له به‌رامبه‌ردا
جه‌نابی مامۆستامحمد دوای به خێرهاتنی وه‌فدی
زانایانی ئیسلامی داوای لێ‌كردن كه له ئاست ئه‌و ئه‌ركه
گه‌وره‌یه‌دابن كه له‌سه‌ر شانیانه و هه‌وڵ بده‌ن ببنه
ڕێبه‌رانی خه‌ڵكی و له هیچ ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌یه‌ك نه‌سڵه‌مێنه‌وه
. شایه‌نی باسه كاك مه‌لا به‌كر تاماس ئه‌ندامی شورای
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئاماده‌ی ئه‌و دیداره بوو. |
|
بروسكه‌ی
پیرۆزبایی به‌ڕێز ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامیی
بۆ به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا محمد عمر عبدالعزیز
بەبۆنەی دەست بەکاربوونی به‌ڕێز جه‌نابی مامۆستا مه‌لا
محمد وه‌ك رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان به‌ڕێز
مامۆستا صلاح ا‌لدین
محمد
بها‌ءالدین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته كردووه كه ئه‌مه‌ی
خواره‌وه ده‌قه‌یه‌تی:
بەرێز جەنابی مامۆستا ملا محمدعمر عبدالعزیز
رابەری بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان
السلام علیکم ورحمە الله
بەبۆنەی دەست بەکاربوونتانەوە لەپۆستی رابەرایەتی
بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان پڕِ بەدڵ پیرۆزبایی و دۆعای
سەرکەوتنتان پێـشکەش دەکەم و بەناوی سەرکردایەتی و
ئەندامانی یەکگرتووەوە سەرکەوتنی کۆنگرەتان و پێکهێنانی
کابینەی نوێـی شورا و مەکتەب سیاسیتان لێ پیرۆز
دەکەین،وئومێـدەوارین لە ئاستی ئەو متمانەیەدابن و بتوانن
رابەرایەتی جەماوەر و ئەندامانی بزوتنەوەکەتان بکەن بەرەو
لوتکەی ئاوات و ئامانجەکانتان .. هەروەک دەخوازین پەیوەندی
دوولایەنی یەکگرتوو و بزوتنەوە لەم قۆناغەدا بەرەو پێش
چوون و گەشەپێـدان بەخۆیەوە ببینی .. لەخوای میهرەبان
داواکارم هەموو لایەک سەرکەوتوو بکا بۆ خزمەتی ئایین و گەل
و ولاتمان .
براتان
صلاح ا‌لدین محمد بها‌ء ا‌لدین
20/7/2008- هەولیـر
|
|
بەبۆنەی وه‌رگرتنی پۆستی
ڕابه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی
به‌ڕێز دكتۆر ئازاد گه‌رمیانی بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی
به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا محمد مه‌لا عمر ، ده‌كات
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
جه‌نابی زۆر به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا محمد مه‌لا عومه‌ر ،
ڕابه‌ری بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له كوردستان ...... سڵاوی
خوای گه‌وره‌تان لێ بێت و پیرۆزبایتان لێ ده‌كه‌م
به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنتان به لێپرسراوی گشتی بزوتنه‌وه‌ی
ئیسلامی ، ئه‌مه‌ش رێزێكی گه‌وره‌یه بۆ جه‌نابتان
و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیش ، كه مێژوویه‌كی پرشنگداری هه‌یه
له تێكۆشان و پاریزگاری كردن له به‌ها به‌رزه‌كانی
ئیسلام و داواكانی گه‌لی كوردستان ، ده‌ستان ده‌گوشین و
به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه ئێمه‌ش برایه‌كی پشتیوان بین ، وه
حه‌زه‌كه‌م بیری برایانی مسولمانمان بخه‌مه‌وه ئه‌وانه‌ی
له لایه‌نه ئیسلامیه‌كمانن یاخود كه‌سایه‌تیه‌كی
سه‌ربه‌خۆن ، كاری ئیسلامی قۆرغی هیچ كه‌س و لایه‌نێك نیه
، به‌لكو خوای گه‌وره ، فه‌رمانمان پێ ده‌كات ، پێشبڕكێ
بكه‌ین له پێناو كاری چاكه و بانگخوازیدا .
تكام وایه له برایانی تازه هه‌ڵبژێراو بۆ سه‌ركردایه‌تی
نوێی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی : -
1 – ئیسلام و پیرۆزیه‌كانی له كوردستاندا له قۆناغێكی
زۆر ناسك و هه‌ستیاردایه و له ژیر هه‌ره‌شه و فشاریكی
گه‌وره‌دایه ، داواكارم له به‌رێزتان به وریاییه‌وه
مامه‌له له‌گه‌ل ئه‌م بارودۆرخه دا بكه‌ن و
بزوتنه‌وه‌كه‌تان نه‌بێته بڵند گۆیه‌كی ململانێی و
به‌فیرۆدانی وزه و توانای مسولمانان .
2 - پێویسته بزوتنه‌وه‌كه‌تان په‌یره‌و پرۆگرامێكی
مامناوه‌ندی بگرێته ئه‌ستۆی خۆی ، كه ئیسلام داوای
ده‌كات ، وه رێگه نه‌درێت به هیچ كه‌س و به‌ره‌یه‌یه‌كی
توندره‌و ، خۆیانی پیادا هه‌ڵبواسن ، كه ببێته جێگه‌ی
دڵخۆشی دوژمنانی كوردستان و كاری ئیسلامیش په‌ك بخات .
والسلام علیكم ورحمه الله وبركاته
براتان :
دكتۆر ئازاد گه‌رمیانی
خاوه‌نی ئیمتیازی پێگه‌ی ئیسلام په‌یك
كه‌نه‌دا |
|
به‌رێز ڕابه‌ری
گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی پێشوازی له وه‌فدێكی
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی ده‌كات
سایتی باسك /
ڕۆژی دووشه‌م به‌رواری 21/7/2008 به‌ڕێز مامۆستا ملا
محمد ملا عومه‌ر ڕابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی
پێشوازی كرد له وه‌فدێكی مه‌كته‌بی سیاسی
وسه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كه
به‌بۆنه‌ی پیرۆزبایی له جه‌نابیان به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی
پۆستی رابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌وه سه‌ردانییان
كردبوو.. شایانی باسه وه‌فدی یه‌كگرتوو پێكهاتبوو
له‌به‌ڕێزان مامۆستا فازل حیدر ومامۆستا سمیر سلیم
ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و مامۆستا حه‌مه‌سعید
حه‌مه‌علی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و عومه‌ر محمد
به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی سلیمانی و مامۆستا له‌تیف
جلال كارگێڕی مه‌كته‌بی كۆمه‌لاَیه‌تی .. ئه‌مه‌و
وێڕای پیرۆزبایی وه‌فدی میوان و دوعا و هیوای
سه‌ركه‌وتن بۆكۆنگره‌ی نۆیه‌می بزوتنه‌وه‌و كاره‌كانی
دوایی ، جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر به‌هێزكردنی
برایه‌تی ئیسلامی و په‌یوه‌ندی دووقۆڵی هه‌ردوولاو
سه‌رجه‌م لایه‌نه‌سیاسیه‌كان بۆ به‌ره‌و پێش بردنی
ڕه‌وتی ئیسلامی له‌كوردستاندا و هه‌روه‌ها خزمه‌تكردن
به‌گه‌ل و وولاَتی خۆشه‌ویستمان و هه‌وڵدان بۆ
به‌دیهێنانی مافه ڕه‌واكان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه
هه‌ڵبه‌سێراوه‌كان له‌به‌رامبه‌ردا به‌ڕێز ڕابه‌ری گشتی
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی دوای به‌خێرهاتنێكی گه‌رم و
خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ سه‌ردان و پیرۆزبایی یه‌كه‌و
ته‌ئكیدی له‌سه‌ر هاوكاری و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوولا
كرده‌وه. سه‌رچاوه سایتی یه‌كگرتوو |
|
شوورای ناوه‌ندیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی مامۆستا
مه‌لا محمد عمر عبدالعزیزی
به‌رابه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی
ئیسلامیی هه‌ڵبژارد
سایتی باسك /
ڕۆژی 16/7/1429
كۆچی به‌رامبه‌ر 19/7/2008 زایینی شورای نوێی بزووتنه‌وه‌ی
ئیسلامیی یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی له شاری
سلێمانی سازدا، له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا كه ماوه‌ی پێنج
كاتژمێری خایاند، له كه‌ش و هه‌وایه‌كی برایانه‌دا‌و به‌له‌به‌رچاوگرتنی
ئاكارو ئادابه شه‌رعیه‌كان‌و له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یڕه‌وو
پرۆگرامی نوێی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیی، ئه‌م بڕیاره
گرنگانه‌ی خواره‌وه‌ی په‌سه‌ند كرد:
1-به تێكڕای ده‌نگی ئه‌ندامانی شورای ناوه‌ندی به‌ڕێز
مامۆستا
مه‌لا موحه‌مه‌د عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز
به ڕابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی هه‌ڵبژێردرا ،
به‌پێی په‌یڕه‌وو پڕۆگرامی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی،
پاشان ئه‌ندامانی شورای ناوه‌ندی به‌تێكڕا په‌یمان و به‌یعه‌تیان
دایه ڕابه‌ری گشتیی، كه گوێڕایه‌ڵی به‌ڕێزیان بن له‌هه‌موو
كاروبارێكدا، له‌چوارچێوه‌ی په‌یڕه‌وو پرۆگرامی بزووتنه‌وه‌ی
ئیسلامیی.
2-شورای ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی
سیاسی نوێی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی په‌سه‌ندكرد.
3-شورای ناوه‌ندی د. موحه‌مه‌د بازیانی وه‌ك وته‌بێژی
كاتی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیی ده‌ست نیشان كرد.
شایانی باسه كۆبوونه‌وه‌كه به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی
پێهات.
شورای
ناوه‌ندی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له كوردستان/ عێراق
ڕۆژی 16/7/1429 كۆچی به‌رامبه‌ر 19/7/2008
|
|
ئه‌مریكا نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماتی له ئێران ده‌كاته‌وه
سایتی باسك /
رۆژنامه‌ی زه‌گاردیانی
به‌ریتانیا
ئاشكرای كرد ئه‌مریكا مانگی داهاتوو پلانێك ئاشكرا ده‌كات
بۆ دانانی نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماتی له ئێران كه ئه‌وه‌ش
یه‌كه‌م هه‌نگاوی له‌و جۆره‌یه له دوای سی ساڵ له
دابرانی په‌یوه‌ندیه‌كان له نێوان واشنتن و تاران دا..
به پێی رۆژنامه‌ی گاردیان، جۆرج بوش ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا
به‌نیازه به‌شێكی دیپلۆماتی له تاران بكاته‌وه بۆ
چاودێری كردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له
ئێران كه هاوشێوه‌ی ئه‌و نوسینگه‌یه بێت كه له كوبا
هه‌یه. هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و
كۆشكی سپی ئاماده نین تا ئێستا ئه‌و هه‌واڵا ره‌ت یان
پشت راست بكه‌نه‌وه . له دوای پچرانی په‌یوه‌ندیه‌كانیان
له ساڵی (1980) ، تا ئێستا هیچ جۆره په‌یوه‌ندیه‌ك له
نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا نی یه. |
|
ئه‌مریكا فرۆكه‌خانه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌هه‌ڵه‌بجه ده‌كاته‌وه
سایتی باسك /
سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه، رۆژی سێشه‌ممه، رایگه‌یاند
شاره‌وانیی هه‌ڵه‌بجه له سه‌ر داوای حكومه‌تی هه‌رێم
(1500) دۆنم زه‌ویی له
خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و قه‌زایه ته‌رخان كردووه بۆ فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی
نێوده‌وڵه‌تی كه بڕیاره ئه‌مریكییه‌كان دروستی بكه‌ن و
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش رونیكرده‌وه كه ئه‌مریكا ئه‌و
زه‌وییه ده‌كاته فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربازی تا ببێته
بنكه‌یه‌ك بۆ لێدانی ئێران. خدر كه‌ریم محه‌مه‌د سه‌رۆكی
شاره‌وانیی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید به ئاژانسی (ده‌نگه‌كانی
عێراق) ی راگه‌یاند "له‌ڕێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
داوای رووبه‌ری 1500 دۆنم زه‌وی له شاره‌وانیی هه‌ڵه‌بجه
كراوه بۆدروستكردنی فرۆكه‌خانه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی مه‌ده‌نی
كه پێم وایه بۆ ئه‌مریكیه‌كان ده‌بێت و ئێمه‌ش نه‌خشه‌ی
زه‌ویه‌كه‌مان ئاماده‌كردووه و داومانه‌ته حكومه‌تی هه‌رێم."
ده‌رباره‌ی ئامانجی دروستكردنی فرۆكه‌خانه‌كه له‌هه‌ڵه‌بجه‌ی
شه‌هید (83كم باشوری رۆژهه‌ڵاتی سلێمانی) وه‌ك قه‌زایه‌كی
سنوری له‌گه‌ڵ ئێران، سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
وتی "ورده‌كاریی ته‌واوی پرۆژه‌كه ئاگادار نیم و ته‌نها
ئه‌وه‌نده هه‌یه كه داوای 1500 دۆنم زه‌ویان كردووه و
ناوی فرۆكه‌خانه‌یان لێناوه، به‌لاَم پێم وایه فرۆكه‌خانه‌كه
فرۆكه‌خانه‌یه‌كی مه‌ده‌نی بێت." رونیشیكرده‌وه كه "له
چه‌ند رۆژی رابردوودا كارمه‌ندانی شاره‌وانی بۆ مه‌سحی
ناوچه‌كه سه‌ردانی ئه‌و جێگه‌یه‌یان كردووه." له‌لایه‌كی
دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایگه‌یاند كه "ئه‌و
پرۆژه‌یه ته‌نها فرۆكه‌خانه ناگرێته‌وه، به‌ڵكو سه‌ربازگه‌یه‌كی
گه‌وره ده‌بێت و بودجه‌كه‌شی له‌لایه‌ن خودی ئه‌مریكیه‌كانه‌وه
دابینكراوه و گومان ده‌كرێت فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی بێت."
سه‌رچاوه‌كه، كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، به (ده‌نگه‌كانی
عێراق)ی راگه‌یاند "له‌گه‌ڵ زیادبوونی بارگرژیه‌كان |