|
په‌یامی مه‌كته‌بی سیاسیی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه بسم الله
الرحمن الرحيم به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه گه‌رمترین و رازاوه‌ترین پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م موسڵمانانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌ین ، وه‌هه‌روه‌ها پیرۆزبایی خۆمان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین به یه‌كه‌یه‌كه‌ی ئه‌ندامان و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی ، له‌خوای باڵاده‌ست و میهره‌بان داواكارین كه رۆژووی مانگی ره‌مه‌زانی له هه‌موولایه‌ك قه‌بوڵ كردبێت ، وه له‌م مانگه پیرۆزه‌دا یادی جه‌نگی به‌درو فه‌تحی مه‌ككه‌ی پیرۆز و فه‌تحی قودسی یه‌كه‌م رووگه‌ی موسڵمانان كه به‌سه‌رۆكایه‌تی یه‌كه‌مین سه‌ركرده‌ی كورد ( سه‌لاحه‌دین ) فه‌تح كرا به‌رز راده‌گرین و ئه‌و یادانه‌ش پیرۆزده‌كه‌ین .. دواكارین له‌خوای تاك و ته‌نها تاعه‌ت و عیباده‌تی ئه‌م مانگه بووبێت به توێشووی قیامه‌تی رۆژوه‌وانان و ، موسڵمانان هه‌میشه له‌خۆشیی و كامه‌رانیدا بن.. انشاءالله جه‌ژنی ئه‌مساڵ و ساڵانی داهاتوو ببێته مایه‌ی خێر‌و ئاشتیی و ئارامیی و ئولفه‌ت و خۆشه‌ویستی و برایه‌تیی نێوان ریزه‌كانی گه‌لانی وڵاته‌كه‌مان ، هه‌روه‌ها ئه‌م مانگه ببێته هۆی نه‌مانی جه‌ورو سته‌م و بنه‌بڕكردنی ئه‌و شه‌رو ناره‌حه‌تیی و پشێویی له‌عێراقدا .. به‌راستی په‌یمانتان تازه‌كرده‌وه له‌گه‌ڵ خوای خۆتان به‌هۆی رێزگرتنان له‌مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز .دووباره جه‌ژنتان پیرۆز بێت گه‌لی كوردی موسڵمان ، مه‌كته‌بی
سیاسیی |