|
مه‌كته‌بی
سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی هێرشه‌كانی توركیا به‌توندی مه‌حكوم ده‌كات و
له به‌یاننامه‌یه‌كدا مه‌كته‌بی سیاسیی باسك ده‌ستدرێژیی و بوردومانكردنی خاكی هه‌رێم له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه به‌توندی ئیدانه ده‌كات .. ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه : له دوو رۆژی 17-18-12-2007 زاینیی له‌شكركێشی سوپای عه‌لمانی توركیا بۆناو هه‌رێمی كوردستان و بۆمبارانكردنی گونده‌كانی سنووری پارێزگاكانی دهۆك و هه‌ولێرو سلێمانی به‌هێزی ئاسمانیی و زه‌مینی ، كه بووه هۆی كوژران و برینداركردنی خه‌ڵكێكی سڤیل و بێ تاوانی كوردستان به‌تایبه‌ت له‌م رۆژانه‌ی عه‌ره‌فه‌و جه‌ژنی قوربانی پیرۆز .. ناره‌زایی خۆمان راده‌گه‌یه‌نیین و ئیدانه‌ی ئه‌و له‌شكركێشییانه‌ی جه‌نه‌راڵه قین له‌دڵه‌كانی سوپای توركیا ده‌كه‌ین ، وه له‌م كاتانه‌دا ئه‌مریكا به‌رپرسی پاراستنی سنووره‌كانی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراقه .. كه‌واته به‌رپرسی یه‌كه‌مه له هه‌موو روویه‌كه‌وه له‌و رووداوانه‌دا ، بۆیه ئێمه وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی ده‌نگی خۆمان ده‌خه‌ینه پاڵ ده‌نگی ئه‌و خه‌ڵكه بێ دیفاعه‌و داوامان وایه به‌زووترین كات ئه‌و ده‌ستدرێژییانه رابگیردرێن ، داواكارین له خوای باڵاده‌ست نزا‌و پارانه‌وه‌ی هاوڵاتیانی بێ تاوان قبوڵ بفه‌رموێت و ، شكست به‌و له‌شكركێشییه‌و بریارده‌رانی و هاوكارانییان بهێنێت .
مه‌كته‌بی
سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی |