|
مه‌كته‌بی
سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان یا ایها الناس انا خلقناكم من ذكر وانثى وجعلناكم شعوبا
وقبائل لتعارفوا ..... دوای ئه‌و سه‌ركه‌وتنه یه‌ك له‌دوای یه‌كانه‌ی كه پارتی( داد و گه‌شه‌پێدان)به‌ده‌ستی هێنا له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كانی ته‌موزی (2007)دا‌و دواتر سه‌ركه‌وتنی به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا گوڵ بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری توركیا خه‌ڵكی كورد هیوایه‌كیان بۆ په‌یدا بوو، به تایبه‌ت دوای سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار بۆ ناوه‌ندێكی كوردستانی توركیا كه‌له ووته‌كانی دا هیوا به‌خشی پێوه دیار بوو بۆ خه‌ڵكی كورد. بۆیه ئومێده‌وارین له ماوه‌ی حوكومڕانیتاندا كێشه‌ی گه‌لی كورد له توركیا له ڕِێگای دانوستان و دیبلۆماسیه‌وه چاره سه‌ر بكرێت نه‌ك بڕیاردانی هه‌ڕه‌شه‌كردن و له‌شكركێشی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستانی - عێراق دڵنیا بن سه‌ركه‌وتنی مێژوویی به ده‌ست دێنن ئه‌گه‌ر كێشه‌كه له ڕێگای گفتوگۆ‌و دانوستانه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌و كات نه‌ته‌وه‌ی كورد له هه‌موو جیهاندا ده‌بێته دۆستی هه‌میشه‌یتان نه‌ك به‌زۆری هێزو له‌شكركێشی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌ناوی لێدان و ڕاوه دونانی pkk. ئه‌مه هه‌رگیز له‌به‌رژه‌وه‌ندیتان نابێت و زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن و میلله‌تی كوردیش له خۆتان توڕه ده‌كه‌ن، شایانی باسیشه ئه‌زموونی له‌شكركێشی زیاتر له جارێك تاقی كرایه‌وه بێ سود بوو، خوازیارین له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دا له ڕێگای وتوووێژه‌وه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه بكه‌ن چونكه ئه‌م ڕێگایه ئاسانه و ماوه زۆره و فرسه‌تیش هه‌ر له ده‌ست نه‌درێت ئه‌مه له لایه‌ك له لایه‌كی تریشه‌وه ده‌بێت pkkبه‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی توركیا‌و خه‌ڵكی كوردستانی عێراق بپارێزێت و نابێت كێشه بۆ هه‌رێمی كوردستان دروست بكات.
مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی |