|
به‌بۆنه‌ی
به‌ستنی دووه‌م كۆنگره‌ی ناوه‌ندی چاكه‌وه له وڵاتی ئه‌لمانیا مه‌كته‌بی
راگه‌یاندنی ناوه‌ندی به‌ناوی خودای كارجوان به‌بۆنه‌ی به‌ستنی دووه‌م كۆنگره‌تان له وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌ناوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی ناوه‌ندی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له كوردستان جوانترین و رازاوه‌ترین پیرۆزبایی له به‌رپرس و ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی ریكخراوه‌كه‌تان ده‌كه‌ین ، وه هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌و پێش چوونی كاره‌كانتان له خوای میهره‌بان داواكارین ، به‌رێزان.. له‌و ساته‌وه‌ی كه‌رێكخراوه‌كه‌تان راگه‌یانراوه هه‌میشه له خزمه‌ت چاره‌سه‌ركردن و داواكاری مافه‌ره‌وا‌كانی گه‌لی كورددا بووه به‌تایبه‌ت هه‌ردوو كاره‌ساته له بیر نه‌چووه‌كه‌ی كیمیاویی و به‌ناو ئه‌نفالكردنی رۆڵه‌ی كورد ، بۆیه ئێمه وه‌ك مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی ئه‌و هه‌وڵ و ماندوو بوونانه‌تان به‌رز ده‌نرخێنین و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین ، وه هیوادارین به‌ستنی كۆنگره‌ی دووه‌میشتان ببێته به‌هێزكردنی سه‌نگه‌ری خه‌بات و رووبه‌روبوونه‌وه‌ی ناحه‌زان و زیاتر به‌ده‌مه‌وه چوونی كێشه چاره‌سه‌رنه‌كراوه‌كانی ئه‌م گه‌له ، وه هه‌روه‌ها له‌م میمبه‌ره‌وه پێتان راده‌گه‌یه‌نین كه ئێمه‌ش له خه‌بات و ماندوو بوونتان هاوكارو پشتگیرتانین . هه‌میشه له خزمه‌تكردنی گه‌لی كورددا سه‌ركه‌وتوو سه‌ربه‌رز بن .
|