|
به‌لاغی كۆتایی ئه‌نجومه‌نی شورای ناوه‌ندی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی
بسم الله الرحمن الرحیم
ڕۆژی29/10/1428 ، به‌رامبه‌ر
9/11/2007ز، ئه‌نجومه‌نی شورای ناوه‌ندی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له
شاری سلێمانی كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی گرێ دا.
سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه به خوێندنی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز
ده‌ستی پێ كرد، پاشان خاڵه‌كانی خشته‌ی كۆبونه‌وه‌كه تاوتوێ كران و پاش
گفتۆگۆ له‌سه‌ر كردنیان بڕیاری پێویستیان بۆ وه‌رگیرا.
یه‌ك له ته‌وه‌ره گرنگه‌كانی كۆبونه‌وه‌كه، بریتی بوو له تاووتوێ
كردنی ڕه‌وشی هه‌رێمی كودستان و ئه‌و گرژی و ئاڵۆزیانه‌ی له ئه‌نجامی
هه‌ڕه‌شه‌كانی له‌شكركێشی توركیا و كۆكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌سه‌ر
سنوور به به‌هانه‌ی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه و ڕاوه دوونانیان
دروست بووه، كه شورای ناوه‌ندی جارێكی تر هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی خۆی
له‌و باره‌وه دووپات كرده‌وه كه كێشه‌ی په‌كه‌كه و توركیا به
شێوازێكی ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكرێت، دوور له هه‌ر هێرشێكی سه‌ربازی و
سنوور به‌زاندن و چاو سوركردنه‌وه، له‌گه‌ڵ داواكردن له پارتی
كرێكارانی كوردستان(pkk)كه ڕه‌چاوی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و
ئه‌زموونه‌كه‌ی بكات و ڕێگه‌چاره‌ی ئاشتیانه كه خزمه‌ت به دۆزی كورد
له كوردستانی توركیاش به‌تایبه‌تی تر بكات. بابه‌تێكی تری
كۆبونه‌وه‌كه،شورا جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی و په
یوه‌ندی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و هێز و لایه‌نه
سیاسیه‌كان و به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ لایه‌نه ئیسلامیه‌كانی كوردستان، كه
بڕیار درا په‌یوه‌ندیه‌كان، له گه‌ڵیاندا له چوارچێوه‌ی پره‌نسیپه‌كانی
برایه‌تی ئیسلامیی و هاوچاره‌نووسی دا، په‌ره‌یان پێ بدرێت و ئه‌وه‌ی
له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م هه‌رێمه و مسوڵماناندایه هه‌نگاوی
جددی بۆ هه‌ڵبگرێ و كه‌مته‌رخه‌می نه‌كرێ. شورای ناوه‌ندی خۆشحاڵی
خۆی ده ر‌بڕی به ئازادبونی هه‌ندێ له گیراوانی بزووتنه‌وه‌ی
ئیسلامیی له زیندانه‌كانی هه‌رێم دا و هیوای خواست گشت برایانی تر
به‌زوویی ئازاد بكرێن و بگه‌ڕێنه‌وه ناو ماڵ و حاڵی خۆیان و سه‌ركاری
ئاساییان. له ته‌وه‌ره‌یه‌كی تردا شورای ناوه‌ندی كار‌و چالاكیه‌كانی
ئۆرگانه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی تاوتوێ كرد و ده‌ستخۆشی له هه‌موو
خوشك و برایانی كارای مه‌كته‌ب و مه‌ڵبه‌ند و به‌شه‌كان كرد، داوای كرد
كه له ئاینده‌دا به گوڕ‌و تینێكی زیاتره‌وه په‌ره به كار‌و
چالاكیه‌كانیان بده‌ن و فاكته‌ری سه‌قامگیری و ئارامی و خێریش بن له
كوردستاندا. شایانی باسه ئه‌ندامانی شورا به ئازادانه ڕاوسه‌رنجی
خۆیان له‌سه‌ر گشت ته‌وه‌ره‌كان ده ر‌بڕی و بڕیاره‌كان به زۆرینه‌ی
ده‌نگ په‌سه‌ند كران.
شورای ناوه‌ندی
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له كوردستان/عێڕاق
29/10/1428ك ــ 9/11/2007ز
|