|
قه‌یرانی
وشكه ساڵی و گرفتی گرانی
كامیل مه‌حمود
قسه‌وباسی میدیا‌و رێكخراوه
تایبه‌تمه‌نده‌كانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یكگرتووه‌كان له‌م رۆژانه‌دا
له‌سه‌ر كێشه‌ی گرانی و ته‌نگه‌ژه‌ی كه‌می خواردنه بنه‌ره‌تییه‌كان و
دابه‌زینی ئاستی ئاوی زه‌وی به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی
ناوراستدا كه تا ئێستا به‌وه ناسراوه خاوه‌نی سه‌رمایه‌یه‌كی له‌بن
نه‌هاتووی داهاتی ئاوه بووه‌ته یه‌كێك له خه‌مه گه‌وره‌كان، هۆكاری
ئه‌م حاڵه‌ته‌ش زۆره‌و به‌شی زۆری ده‌گه‌رێته‌وه بۆ كاره‌ساته
سرووشتییه‌كان و گۆڕانی كه‌ش و هه‌واو وشكه ساڵی، كه ئه‌مساڵ
كوردستانی ئێمه‌ش یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ی بارانێكی كه‌می
له‌ناوه‌راستی زستاندا لێ باری و تا ئێستا كه كات و ساتی باران برانه
هیچی تر نه‌باریوه، ئه‌مه‌ش به‌ره‌نگ و روخساری شاخ و پێده‌شته‌كانی
وڵاته‌كه‌مانه‌وه دیاره‌و وشكی و زه‌ردی گیا‌و ده‌غڵ و دان و ره‌زو
باخه‌كان، به‌هاری ئه‌م ساڵی له‌بیر بردینه‌وه.
مێژووی مرۆڤایه‌تی خاڵی نییه له وشكه‌ساڵی و كاره‌ساته
سرووشتییه‌كان و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجار نییه كوردستانی ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ بێ
بارانی و ده‌رهاوێشته‌كانیدا ده‌ژی، هه‌رچه‌نده دیارده‌ی سرووشتیی و
كێشه‌ی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مجاره بووه‌ته خه‌مێكی جیهانی و ته‌نها
وڵاته‌كه‌ی ئێمه‌ی نه‌گرتووه‌ته‌وه‌و له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی قسه
له‌سه‌ر ئه‌م گرفته ده‌كرێت، به‌تایبه‌تی یه‌كه‌م ده‌رهاوێشته‌ی
ترسناكی ئه‌و حاڵه‌ته بریتییه له گرانی كاڵا بنه‌ره‌تییه
پێویسته‌كانی ژیانی مرۆڤ و كه‌مبوونه‌وه‌ی خواراك، كه هه‌ر له‌ئێستاوه
وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری دانه‌وێڵه‌و برنج و هه‌ندێ كاڵای تری
ئه‌ساسی پلان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی و ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌م دۆخه
نوێیه له‌سه‌ر گه‌له‌كانیان داده‌نێن و به مامه‌ڵه ئابووری و
بازرگانییه‌كانیاندا ده‌چنه‌وه، تایلاند بریاری راگرتنی ناردنه
ده‌ره‌وه‌ی برنج ده‌دات و رووسیا مامه‌ڵه‌ی هاوشێوه ده‌كات یان
به‌نیازه بیكات و راده‌ی هه‌نارده‌ی گه‌نم و دانه‌وێڵه‌ی خۆی كه‌م
بكاته‌وه‌و وڵاتانی تریش له‌خه‌می گه‌له‌كانیاندان و ده‌یانه‌وێت
مه‌خزوونێك له‌خواردن و پێویستییه خۆراكییه‌كان بۆ وڵاته‌كه‌یان دابین
بكه‌ن و به یه‌ده‌كێكی هه‌ڵگیراوه‌وه پێشوازی له‌هه‌ر پێشهاتێكی
نه‌خوازراو بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا پرسیارێكه‌و ده‌بێت له‌حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌ركردایه‌تی
كوردستان و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌م وڵاته بكرێت ئه‌وه‌یه، كه
ئایا لێره‌و له‌م كاته‌دا كه كوردستان روبه‌رووی وشكه ساڵی
بووه‌ته‌وه‌و بازار به‌ئاراسته‌یه‌كی ترسناكدا گۆڕان به‌سه‌ر خۆیدا
ده‌هێنێت، چی كراوه‌و به‌رنامه بۆ روبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌م ره‌وشه
نوێیه چییه؟.
بازاره‌كانی كوردستان پێش ئێستاش پارچه‌یه‌ك بووه له‌پاشاگه‌ردانی و
یاریكردنی بێ ویژدانانه به پێویستییه‌كانی خه‌ڵك و بازرگانیكردن به
مه‌وادو خواركی ئیكسپایه‌رو ژه‌هراوی، بۆیه ئه‌م ره‌وشه جیهانییه‌ی
ئێستا باری گوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان ئاڵۆزتر ده‌كات و ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی
له ئێستا به‌دواوه به‌كێشه‌ی گرانی و هه‌ڵكشانی نرخی شتومه‌كه‌وه
ئالووده ببن، ئێمه پێشتر ئه‌و كێشه‌یه‌مان هه‌بووه‌و ئێستا (توان دوو)
ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی كوردستان له‌م هه‌لومه‌رجه نوێیه‌دا
ئه‌دای كار‌و جۆری مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ حاڵه‌تی بازار‌و كێشه
ئابوورییه‌كانی خه‌ڵكدا نه‌گۆرن، بێگومان كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی توانای
فشاری زیاتری نامێنێت و بارودۆخه‌كه به ئاقارێكی تردا ده‌روات كه
پێناچێت به‌براوه‌یی لێی بێینه ده‌ره‌وه.
راسته حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی كوردی وه‌ك وڵاتانی تر ناتوانێت هه‌ندێ
رێوشوێنی ئابووری و بازرگانی بگرێته به‌ر، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه پێی
ده‌كرێت و تا ئێستا خه‌ڵكی كوردستان چاوه‌رێی ده‌كات ئه‌نجام بدرێت
بریتییه له ریشه‌كێشكردنی گه‌نده‌ڵی و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و مسافه
به‌رفراوانه‌ی له‌نێوان خه‌ڵك و به‌رپرساندا هه‌یه، گه‌نده‌ڵی بووه‌ته
خۆره‌یه‌كی پیس و ئابرووبه‌ر له‌سه‌ر جه‌سته‌ی كۆمه‌ڵگه‌و به‌رده‌وام
خوێن له مولووله لاوازه‌كانی ده‌مژێت، له‌هه‌موو لایه‌كیشه‌وه ده‌نگ و
ناره‌زایه‌تی به‌رز ده‌بێته‌وه‌و حاڵه‌ته‌كه‌ش وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه،
چینایه‌تییه‌كی نائاسایی و ناشیرین بووه‌ته سیمای كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و
ئه‌و چینایه‌تییه‌ش دوالیزمه‌یه‌كی دووسه‌ری پێكهێناوه كه مه‌سئولی
ده‌وڵه‌مه‌ندو سه‌رمایه‌دارو سه‌رمایه‌گوزاره له لایه‌ك و خه‌ڵكی
هه‌ژارو زۆرینه‌ی بێكارو بێ سه‌رمایه‌یه له‌لایه‌كه‌ی تره‌وه،
له‌نێوان ئه‌م دوو جه‌مسه‌ره‌شدا بۆشاییه‌كی به‌رفراوان هه‌یه.
وشكه ساڵی و كه‌مبوونه‌وه‌ی پێوه‌یستییه خواراكییه‌كان و هه‌ڵكشان و
داكشانی بازاری نه‌وت و سه‌ره‌رای هه‌موو ئه‌وانه‌ش گه‌نده‌ڵی و
بێسه‌روبه‌ری بازار گه‌مارۆیه‌كی ترسناكه كه زیاتر خه‌ڵكی هه‌ژارو
كه‌مده‌رامه‌ت له‌ژێر باریدا ده‌رناچن و تاڵاوه‌كه‌ی به‌گه‌روویاندا
ده‌چێت، بۆیه ئه‌وه‌ی به‌م حكومه‌ته‌ی ئێمه‌و دڵسۆزه‌كانی ناو
ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت كه‌م نییه‌و ده‌توانن نیوه‌ی
موعاناته‌كانی ئه‌م دۆخه نوێیه‌و كێشه پێشینه‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه،
گێرانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری بۆ یاسا‌و حورمه‌ت به‌خشین به دامه‌زراوه
ره‌سمییه‌كان و تێپه‌راندنی حزبسالاری و سه‌ربه‌خۆكرنی حكومه‌ت و
رزگاركردنی له‌ده‌سه‌ڵاتی حزب، تاكه هه‌نگاوه به‌رووی خۆشگوزه‌رانی و
كه‌ش و هه‌وای راسته‌قینه‌ی دیموكراسیانه‌داو له‌ریشه‌ده‌رهێنانی
گه‌نده‌ڵی.
|