|
سوكایه‌تی كردن به
قورئان ... سوكایه‌تی كردنه به شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌تمان !!!
ئایا به‌راست قورئان كتێبی موسوڵمانانه؟!
پێشه‌وا عومه‌ر تریفه‌یی*
ffarwk@yahoo.com
نازانم جی بنوسم ! بنوسم شكاندنی شكوَداری قورئان ! بنوسم پیس كردنی
قورئان ! بنوسم جی ؟ كاتێك له 11ی ئه‌م مانگه چه‌ند سه‌ربازێكی
ئه‌مریكی (دڵنیام زوَرینه‌یان ئه‌و كاره ئه‌كه‌ن) قورئانی پیروَز
ده‌كه‌نه نیشانه بوَ ئه‌وه‌ی نیشانه شكینی پێ بكه‌ن ! به‌راستی زوَر
دڵنیام كه قورئان نه ئیهانه ئه‌كرێت و نه ده‌شكنرێت و نه پیسیش
ئه‌كرێت, ئه‌وه ئێمه‌ی موسوڵمانین كه ئیهانه‌مان ئه‌كه‌ن ! ئێمه‌ین كه
ده‌مانشكێنن ! ئێمه‌ین كه سوكایه‌تی به شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌تمان ده‌كه‌ن!
ئێمه‌ین كه وامان لی ئه‌كه‌ن زه‌ره‌یه‌ك غیره‌تمان پێ نه‌هێڵن
به‌رامبه‌ر ئاینه‌كه‌مان , به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مان , به‌رامبه‌ر
قورئانه‌كه‌مان , به‌رامبه‌ر ئومه‌ته‌كه‌مان! به‌رامبه‌ر موقه‌ده‌ساتمان
...
هه‌واڵه‌كه به‌م شیوه‌یه و پاشانیش وته‌بێژی هێزی داگیركه‌ر كولونیل
(بیلی باكنر) پشت راستی كرده‌وه‌و دانی پیدا نا : روَژی یه‌ك شه‌مه
11-5-2008 هێزێكی ئه‌مریكی كه له سێ ده‌بابه‌و جیبێكی هامه‌ر پێك
هاتون هه‌ستاون به دانانی قورئانێك له‌سه‌ر شوێنێكی نیشانه شكێن و وه
به دیارچاوی هێزه‌كانی پوَلیسی عیراق و ئه‌نجومه‌نه‌كانی رابوون
(صحوه) له ناوچه‌ی رزوانیه‌ی سه‌ربه به‌غداد وه سه‌ربازه
ئه‌مریكیه‌كان نیشانه شكینیان به قورئانه‌كه كردوه و هه‌ر وه‌ك له
وینه‌كه‌شیدا ده‌رده‌كه‌وێت شوینه‌واری چه‌ند فیشه‌كێكی له‌سه‌ره ....
پاشان سوپای ئه‌مریكا توندترین سزا ده‌گه‌یه‌نێت به یه‌كێك له
ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كاره ئه‌ویش به دورخستنه‌وه‌ی له عیراق !!؟
ئا لێره‌دا پێویسته چه‌ند هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بكه‌ین له‌مه‌ر ئه‌و روداوه :
یه‌كه‌م: هیچ كه‌س بێ ئاگا نیه كه ئه‌مه یه‌كه‌م جار نیه و دوایه‌مین
جاریش نابێت كه ئیهانه‌و سوكایه‌تی به موقه‌ده‌سات و پیروَزیه‌كانمان
ده‌كرێت , وه ئه‌م ره‌فتارانه ( هه‌ر له پیس كردنی قورئان له
گرتوخانه‌ی باگرام له ئه‌فغانستان و پاشانیش جه‌ندباركردنه‌وه‌ی له
گرتوخانه به مافی مروَڤ هه‌ڵكیشراوه‌كه‌ی گوانتاناموَ , تا پیس كردنی
قورئان له ئه‌بوغرێب و پاشانیش جه‌ندجار سوتاندنی به‌ئاشكراو به
ئه‌نقه‌ست له مزگه‌وته‌كانی به‌غدادو چوار ده‌وری و تا ئه‌م روداوه‌ی
كه ئێمه باسی ده‌كه‌ین ) هه‌موو ئه‌مانه سه‌دان كرده‌وه‌ی تری
هاویشوه‌ی ئه‌مانه , ئه‌و رقه ئه‌ستوره ده‌رئه‌خه‌ن و ئاشكرای ئه‌كه‌ن
كه ئه‌م سوپایه ( سوپای ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی) هه‌یه‌تی
به‌رامبه‌ر ئیسلام و پیروَزیه‌كانی ئیسلام ...
دووهه‌م : بێ گومان ئه‌م كارانه هه‌مووی به‌رنامه بوَ دانراون , وه
وه‌ك نمونه‌كه ئه‌لی ( جه زب نبچیكه ) واته تاقیكردنه‌وه‌ی ئومه‌تی
ملیاره هه‌رچه‌نده ئیستا ده‌ڵین بوینه‌ته میار و نیویك , به‌لاَم
هه‌روه‌ك خوشه‌ویستمان ده‌فه‌رمویت ( غثا‌ء كغثاء السیل ) وه‌ك كه‌فی سه‌ر
ده‌ریا واین !! تاقیكردنه‌وه‌ی موسوڵمانانه بزانن هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان
ئه‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌م كارانه ؟ دیاره وه‌لاَمه‌كه‌ش روونه ! روَژ به
روَژ ئه‌وان كاری ناشیاو كه‌رامه‌ت شكین ده‌كه‌ن و ئێمه‌ش بێ ده‌نگیمان
زیاتر ده‌بێت , تا ئه‌وه‌ی به داوای لێ بوردنه‌وه ده‌ڵَم سواری ملمان
بون هه‌رچیان بوت به‌رامبه‌رمان بێ سڵیمینه‌وه ده‌یكه‌ن ...
سییه‌م : گه‌ر زوَر وردتر سه‌یر به‌كه‌ین دیاره به‌به‌رنامه بونی ئه‌و
كاره رونتر ده‌كاته‌وه , هه‌روه‌ك له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتوه به
به‌رچاوی هێزه‌كانی رابوون ( صه‌حوه ) , ئه‌مه‌ش بوَ ئه‌وه‌ی بزانن
ئه‌وان چ هه‌ڵویستیكیان ده‌بێت ؟ بزانن ئایا غیره‌تی ئاینیان تیدا ماوه ؟
یان به ته‌واوه‌تی خه‌ساون بو ئه‌مریكا ؟ دیاره هه‌ڵویستیان چوَن بوه !
هه‌ر وه‌ك ته‌ماشاكار بگره پێ ده‌چێت هاو هه‌ڵویست بن و دو‌ریش نیه
هه‌مان كار بكه‌ن گه‌ر بزانن چه‌ند دوَلارێكی تیدا بێت بوَیان ...
چواره‌م : باسی هه‌ڵویستی حكومه‌تی عیراقی ناكه‌م له‌مه‌ر ئه‌م روداوه
, چونكه چه‌نده هه‌لویستی هه‌بوو؟ له روداوه‌كانی پێشوتر(وه‌لاَمه‌كه
روونه : هیچ) و له دیارترینیان فه‌زیحه‌تی گرتووخانه‌ی ئه‌بو غریب بوَ
ئه‌مه‌ش هه‌ر وا ده‌بن , ئه‌مه‌ش زوَر ئاسایه , ئه‌وان هه‌ڵویستان تیدا
نه‌بێت چون هه‌ڵویستان هه‌بێت هه‌روه‌ك عه‌ره‌ب ده‌ڵی ( فاقد الشئ لا
یعطی ), مه‌به‌ستیشم له باسكردنی هه‌ڵویستی حكومه‌تی ولاَته
عه‌ره‌بیه‌كان ( داوای لێ بوردن ئه‌كه‌م ئه‌مریكه‌كان ) نیه چونكه
ئه‌وانیش هه‌موومان باش ده‌یان ناسین ده‌بێت له كوَشكی سپی ئیزن و
روخسه‌ت بخوازن ئه‌وجا ئاو بخوَن , ئیتر هه‌ڵویستی چی! , به‌لاَم
مه‌به‌ستم هه‌ڵویستی ئومه‌تی ئیسلامیه, هه‌ڵوێستی تاك تاكی
موسوڵمانانه كه ئه‌ڵی هه‌ر هیچ نه‌بوه , ناهقیان ناگرم هێنده
كرامه‌تیان شكاندین ئیتر فێر بوین !, وه ئه‌وانیش پێمان فێر بون یان
ئه‌وتا من هه‌ڵه بم و ئه‌م قورئانه هی موسوڵمانان نه‌بێت یان هی
ئاینێكی تر بێت ؟ توَ بڵی وابێت ؟...
پێنجه‌م : سزادانی سه‌ربازێكی ئه‌مریكی به توند ترین سزا !
دورخستنه‌وه‌ه‌ی له عیراق , ده‌ڵی عیراق سه‌یرانگایه بوَ هیزه‌كانی
ئه‌مریكا تا سزای به‌وه بدرێت كه دووری ئه‌خه‌نه‌وه , به‌راستی
ئه‌وه سزادان نبوو ئه‌وه موكافه‌ئه بوو بوَ ئه‌و سه‌ربازه چونكه
ترسناكترین شوین بوَ سه‌ربازی ئه‌مریكی عیراقه ,دیسان ئه‌مه‌ش یه‌كێكی
تره له‌و گه‌مانه‌ی كه به عه‌قڵی ئێمه‌ی ئه‌كه‌ن ...!, گه‌ر ئێمه‌ش
نه‌توانین سزای خوَمان وه‌ربگرین ئه‌وا خوای كردگار خوَی سزایان ده‌دات
... ) وَسَێعْڵمُ الَّژِینَ ڤَڵمُوا أَیَّ مُنْقَڵبٍ
ێنْقَلِبُونَ(الشعرا‌ء:227.
شه‌شه‌م : گه‌ر بێمه سه‌ر باسی خوَمان (كورد) , دڵنیام ئێمه‌ش هه‌مان
ده‌ردی برا موسوڵمانه‌كانمان لێ داوین , به‌لاَم به‌خوا نه‌نگیه ئه‌وه
چه‌ند روَژ به‌سه‌ر ئه‌و روداوه بروات و یه‌ك نوسه‌ری كوردی ئیسلامی
بابه‌تێكی له‌سه‌ر نه‌نوسێ (زورگه‌رام هیچم به‌رچاو نه‌كه‌وت) ؟ یه‌ك
پارتی ئیسلامی كوردی تا ئه‌م كاته‌ی كه‌م من ئه‌م بابه‌ته ئه‌نوسم كه
11روَژ به‌سه‌ر ئه‌و روداوه‌دا تێ په‌ریوه به‌یانامه‌یه‌كی له دژ
ده‌رنه‌كات ! یان هه‌وڵی رێپیوانێك نه‌دات , گه‌ر ئیهانه‌ی به‌رپرسێكمان
بكه‌ن ئه‌وا ئاماده‌ین به ده‌یها هه‌زار بینینه سه‌ر جاده‌و رێپیوان
بكه‌ین و به‌یانامه‌ی ناره‌زای ده‌ر بكه‌ین و سایته‌كان و لاپه‌ره‌ی
روژنامه‌كان پر بكه‌ین له نوسین و باسكردنی ئه‌و كردوه ناشایسته !
لێره‌دا مه‌به‌ستم كه‌س نیه هه‌موومان ئاماده‌ی ئه‌وه‌مان تیدایه ئه‌وه
بكه‌ین و كردویشمانه , به‌لاَم خوَشه‌ویسترین شت لامان به حساب ,
به‌رێزترین شت لامان , كه قسه‌ی زلی پیوه ئه‌كه‌ین و لافی
شوینكه‌وتنی لێ ئه‌ده‌ن , به‌و شیوه بێرێزیه ره‌فتاری له‌گه‌ڵ ده‌كرێت
و كرامه‌تمان ده‌شكنرێت , هه‌ر هیچ نه‌بێت به ناره‌زایه‌ك یان نوسینێك ,
توَزێك ویژدانی خوَمان ئاسوده ناكه‌ین به‌رامبه‌ر قورئانه‌كه‌مان ...
حه‌وته‌م : هه‌روه‌ك به ده‌ر ده‌كه‌وێت له مێژودا ئه‌م گه‌له ( گه‌لی
كورد) هیچ كات سته‌م و زوڵمی له‌كه‌س قبوڵ نه‌كردوه و نه‌یهێشتوه كه‌س
گاڵته به ئاینه‌كه‌مان بكات , با ئه‌م جاره ئیمه وه‌ك باو باپیرانمان
وابین با وه‌ك بابه صلاح ا‌لدین و مامه شێركوَ و شێخی ئیسلام ئبن تیمیه
و شێخ سه‌عید و مه‌لیك محمود و قازی محمه‌د كی َ و كێ ..بین , با ئیمه
هه‌ڵویستمان هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌و كاره ناشیاوه, و لیره‌وه داواكارم
گه‌وره‌ترین رێپیوان سازبكری له كوردستاندا دژ به‌وكاره‌ی كه هیزه
داگیركه‌ره‌كانی ئه‌مریكا كردویانه له ئیهانه‌و سوكایه‌تی به
موقه‌ده‌سترین شتمان كه ( قورئانه ) و جارێكی تر بیسه‌لمێنین توزیك
كه‌رامه‌تمان ماوه‌وه و نه‌وه‌ی ئه‌و شێره پیاوانه‌ین ... به‌و هیوای
كه‌سێك یان لایه‌نێك یان چه‌ند لایه‌نێك هه‌بێت ئه‌م پێشنیاره بخاته
حاڵه‌تی جێ به جێ كردنه‌وه...
له‌كوَتایدا وه‌ك هه‌میشه شعری شاعیری بلیمه‌ت و خواناسی كورد بێخود
ئه‌ڵێمه‌وه به كه‌مێك ده‌ستكاریه‌وه* كه گوزاشتێكی جوان له حاڵی
ئومه‌تی پێغه‌مبه‌ر ده‌كات له‌م كاته‌دا و ئه‌فه‌رموێت :
شه‌ها به خالقو قه‌سه‌م ده‌مێكه دیله ئوممه‌تت
به‌ده‌س عه‌دوویی دینه‌وه عه‌جه‌ب زه‌لیله ئوممه‌تت
له خه‌سته‌خانه‌یی غه‌ما وه‌ها عه‌لیله ئوممه‌تت
به چیهره زه‌ردیا ئه‌ڵی ی دوچاری سیله ئوممه‌تت
ده‌وایی لوگفی خوا هه‌میشه ئینتڤار ئه‌كا
تێبینی : ده‌ستكاریه‌كی كه‌م كراوه له شیعره‌كه‌دا به‌م شیوه‌یه :
خالق دانراوه له باتی غیره‌ت له خشته‌ی یه‌كه‌مدا به‌هوَی ئه‌وه‌ی
سویند ته‌نها به خودا ده‌خورێت , خوا له‌باتی توَ دانراوه له خشته‌ی
پێنج به‌هوَی نه‌گونجانی له‌گه‌ڵ هه‌ندی بابه‌تی بیر‌و باوه‌ردا ...
* خویندكاری كوَلێژی یاسا و سیاسه‌ت / زانكوَی سلیمانی
|