|
بسم الله الرحمن الرحیم
هه‌وڵێکی که‌م
پاداشتێکی زۆر (شه‌وانی قه‌در)
بێگومان که‌س نیه له ئێمه که تاوانی
نه‌کردبێت و پێویستمان به به‌زه‌یی و لێخۆشبون و پاداشتی خوای گه‌وره
نه‌بێت. وه شه‌وی قه‌در که له کۆتایی مانگی ڕه‌مه‌زاندایه ئه‌و هه‌موو
خێره‌ی تێدا ده‌ست ده‌که‌وێت به‌ڕاستی هه‌له‌و گرنگه ئه‌م هه‌له
بقۆزینه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و پاداشته گه‌وره‌یه، به ئومێدی ده‌ست
که‌وتنی ئه‌و پاداشته گه‌وره‌یه‌و لێخۆشبونی تاوانه‌کانمان زۆر پێویستمان
به‌م جۆره هه‌لانه ده‌بێت و زۆر گرنگه که نه‌هێڵین له‌ده‌ستمان
ده‌ربچێت. بۆ تێگه‌شتن له شه‌وی قه‌در که سوره‌تێکی قورئانی
به‌ناوه‌وه‌یه پێمان خۆشه بچینه خزمه‌تی ئه‌و سوره‌ته‌و لێکدانه‌وه‌ی
ئه‌و شه‌وه چونکه قسه‌ی زۆر هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م شه‌وه چ شه‌وێکه؟
چونکه به‌شێوه‌یه‌کی گشتی مسوڵمانان نایانه‌وێت ئه‌م شه‌وه‌یان له‌ده‌ست
بچێ وه‌له‌هه‌مان کاتدا ده‌یانه‌وێت هه‌ر یه‌ك شه‌و دانیشن و ئه‌و پاداشته
گه‌وره‌یان ده‌ست بکه‌وێت یانی به‌که‌مترین کات زۆرترین پاداشتیان ده‌ست
بکه‌وێت!.
یه‌که‌م ئایه‌تی سوره‌تی قه‌در دوای بسم الله الرحمن الرحیم
{ إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ
الْقَدْرِ } واته ئێمه
قورئانمان دابه‌زاندووه‌ته خواره‌وه له شه‌وی به فهڕدا له ته‌فسیری
الجلالین دا هاتووه‌و ده‌ڵێ: له‌م شه‌وه‌دا هه‌موو قورئان به یه‌کجار له
اللوح المحفوظهوه دابه‌زیوه بۆ ئاسمانی دونیا له بابه‌تی (دابه‌زینی
قورئانی پیرۆز) شیکاری ئه‌وه‌مان کردووه له‌به‌ر ئه‌وه له‌سه‌ر تابهزینی
قورئان نادوێین. کۆمه‌ڵێك ئایه‌ت و فه‌رمووده له‌باره‌ی دابه‌زینی
قورئانه‌وه ئه‌دوێن کورته‌که‌ی ئه‌وه‌یه که قورئان له‌شه‌وی قه‌دردا له
مانگی ڕه‌مه‌زاندا هاتۆته ئاسمانی دونیا وه دواتر به گوێره‌ی پێویست و
هۆکاره‌کان له ماوه‌ی بیست و سێ ساڵدا هه‌مووی دابه‌زیووه بۆ سه‌ر
پێغه‌مبه‌رمان درودو سڵاوی خوای لێ بێت. وه دوا به‌دوای ئه‌وه ده‌فه‌رموێ
{ وَمَا أَدْرَاكَ مَا لَيْلَةُ
الْقَدْرِ} ئه‌م ئایه‌ته‌ش
ڕونکهرهوهیهکه بۆ ئایه‌ته‌که‌ی پێشوو، وه هه‌ر خوای خۆی ده‌فه‌رمووێ
که ئه‌و شه‌وه به‌فه‌ڕه چی یه ڕوونی ده‌کاته‌وه بۆ پێغه‌مبه‌ر وه له
پێغه‌مبه‌ره‌وه بۆ دوای خۆی هه‌روه‌ها. وه هۆی ناو هێنانی ئه‌م شه‌وه
به قه‌در ئه‌وه‌یه وه‌ك له ته‌فسیری القرطبی دا هاتووه له‌م شه‌وه‌دا
خوای گه‌وره ئه‌ندازه‌ی ساڵی داهاتوو ده‌کێشێ له دانی ڕزق و ڕۆزی و مردن
و ئه‌جه‌ل. لێره‌دا دێته سه‌ر باسکردنی ئه‌م شه‌وه پیرۆزه وه‌ك
ده‌فه‌رموێ { لَيْلَةُ الْقَدْرِ
خَيْرٌ مِنْ أَلْفِ شَهْرٍ}
شه‌وی قه‌در چاکتره له هه‌زار مانگ، مه‌به‌ست چاکتره له هه‌زار مانك
خیرو پاداشته‌که‌یه‌تی ئه‌و کار‌و کرده‌وه خێرانه‌ی که له‌م شه‌وه
بهفهڕهدا ده‌کریت چاکتره له هه‌زار مانگ. له ڕاڤه‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌دا
له ته‌فسیری ابن کثیردا هاتووه
(أَنَّ النَّبِيّ صَلَّى اللَّه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ذَكَرَ رَجُلًا مِنْ
بَنِي إِسْرَائِيل لَبِسَ السِّلَاح فِي سَبِيل اللَّه أَلْف شَهْر قَالَ
فَعَجِبَ الْمُسْلِمُونَ مِنْ ذَلِكَ قَالَ فَأَنْزَلَ اللَّهُ عَزَّ
وَجَلَّ " إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِ وَمَا أَدْرَاك مَا
لَيْلَةُ الْقَدْرِ لَيْلَةُ الْقَدْرِ خَيْرٌ مِنْ أَلْفِ شَهْرٍ "
الَّتِي لَبِسَ ذَلِكَ الرَّجُل السِّلَاح فِي سَبِيل اللَّه أَلْف شَهْر .
وَقَالَ اِبْن جَرِير حَدَّثَنَا اِبْن حُمَيْد حَدَّثَنَا حَكَّام بْن
مُسْلِم عَنْ الْمُثَنَّى بْن الصَّبَّاح عَنْ مُجَاهِد قَالَ كَانَ فِي
بَنِي إِسْرَائِيل رَجُل يَقُوم اللَّيْل حَتَّى يُصْبِح ثُمَّ يُجَاهِد
الْعَدُوّ بِالنَّهَارِ حَتَّى يُمْسِي فَفَعَلَ ذَلِكَ أَلْف شَهْر
فَأَنْزَلَ اللَّه هَذِهِ الْآيَة" لَيْلَة الْقَدْر خَيْر مِنْ أَلْف
شَهْر " قِيَام تِلْكَ اللَّيْلَة خَيْر مِنْ عَمَل ذَلِكَ الرَّجُل)
پیاوێك هه‌بوو له به‌نی ئیسلائیل که
هه‌زار مانگ چه‌کی له‌خۆ کردبوو له پێناوی خوادا ده‌جه‌نگا وه
مسوڵمانه‌کان زۆر سه‌رسامی ئه‌م کابرا بوون یانی وه‌ك بڵێی چ پاداشتێکی
هه‌بێت ئه‌م هه‌وڵ و تێکۆشانه و وه‌چۆن ئه‌و پاداشته ده‌ست بکه‌وێت وه
خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند که زیندوو کردنه‌وه‌ی ئه‌م شه‌وه
بۆ په‌رستش له پێناو خوادا ئه‌و پاداشته‌ی ده‌بیت
{ تَنَزَّلُ الْمَلَائِكَةُ وَالرُّوحُ
فِيهَا بِإِذْنِ رَبِّهِمْ مِنْ كُلِّ أَمْرٍ}
وه هۆی گرنگی ئه‌م شه‌وه له‌م
ئایه‌ته‌دا ده‌رده‌که‌وێت که فریشه‌ی تێدا داده‌به‌زێت به ئیزنی خوا که
بڕیاری هه‌موو شتێکی ئه‌و ساڵی داهاتوو پێ یه له مردن و ژیان و ئه‌جه‌ل و
ڕزق و ڕۆزی وه‌ك له ئایه‌تی دووهه‌مدا ئاماژه‌مان پێ کرد وه کۆتای
ئایه‌ته‌که ده‌فه‌رموێ {
سَلَامٌ هِيَ حَتَّى مَطْلَعِ الْفَجْرِ}
ئارامی و خۆش تا به‌ره‌به‌یان.
له‌ڕاستی دا زۆر گه‌ڕام له له سه‌حیحی بوخاری و مسلیم الموطاء ابن مالك
بۆ دۆزینه‌وه‌ی فه‌رمووده‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که چ ڕۆژێکه هیچم
نه‌دۆزیه‌وه بڵێ شه‌وێکی تایبه‌ت هه‌یه کۆمه‌ڵێك فه‌رمووده‌ی زۆرم بینی
وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه دوانیانه ئاماژه‌ی پێ ده‌که‌م هه‌موو
فه‌رموده‌کانی تر هاوشێوه‌ن.
( كان رسول الله صلى الله عليه وسلم
يعتكف العشر الأواخر من رمضان )
واته پیغه‌مبه‌ر درودی خوای لێ بێت ده
شه‌وی کۆتایی ڕه‌مه‌زان له مزگه‌وت ده‌ماوه.
(أن النبي صلى الله عليه وسلم
كان يعتكف العشر الأواخر من رمضان حتى توفاه الله ثم اعتكف أزواجه من
بعده) هه‌مان مانای
فه‌رمووده‌که‌ی تری هه‌یه وه خێزانه‌کانیشی دوای ئه‌و هه‌ر به‌و شێوه‌یان
کردووه. جا بۆ به‌ده‌ست خستنی ئه‌م خیرو پاداشته گه‌وره‌یه گرنگه ئه‌م
شه‌وانه به عیبادهت بکه‌ینه‌وه بۆ مسۆگه‌ری کردنی ئه‌م خیره
گه‌وره‌یه وه گه‌ر ده شه‌وی کۆتایی ڕه‌مه‌زانمان کرده‌وه زیاتر
له‌وه‌مان ده‌ست ده‌که‌وێت هه‌م خێری قهدرهکهو وه هه‌م عیبادهت
کردنه‌کانمان له شه‌وه‌کانی تری غه‌یری قه‌دردا له کۆتایدا داواکارم له
خوای گه‌وره له‌وه خێره گه‌وره بێ به‌شمان نه‌کاو ئه‌و پاداشته
گه‌وره‌مان به نسیب بکات امین.
malaomar2@hotmail.com
مه‌لا عومه‌ر-خوێندکاری ماسته‌ر/به‌ریتانیا
|