|
بسم الله الرحمن الرحیم
شه‌ڕی قه‌وقازو
ئامانجه‌كانی ئیسرائیل
صوهه‌یب ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
هه‌ركاتێك له ناوچه‌یه‌كدا شه‌ڕ و
ئاژاوه‌یه‌ك دروست ببێت یان روو بدات بێگومان پشكی ئیسرائیلی تێدایه،
ناوچه‌كانی وه‌ك كشمیر و لوبنان و ئه‌مرۆش له گورجستان ، به‌ڵام پشتگیره
ئاشكرا‌و نهێنیه‌كانی جوله‌كه له گورجستان له به‌رامبه‌ر روسیادا ڕه‌نگ
و بۆ نێكی دیكه‌ی هه‌یه.
گورجستان یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی ناوچه‌ی قه‌وقاز كه هاوپه‌یمانێكی
ته‌واوی ئیسرائیله‌و له كاتی سه‌ربه‌خۆ بوونیه‌وه تاوه‌كو ئێسته
هاوكار و هاوپه‌یمانی یه‌كترن، له ساڵی 1991 ــه‌وه كه گورجستان
سه‌ربه‌خۆیی وه‌رگرت بناغه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه دروست بوو له نێوان
ته‌لئه‌بیب و تفلیس دا به‌ڵام له ساڵی 2000 به دواوه ، بوونی به‌هێزی
یه‌هوودییه گورجییه‌كان له ئیسرائیل‌دا بووه هۆی واژوو كردنی چه‌ند
ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی گرنگ له نیوان هه‌ر دوو وڵات‌دا .
( میخائیل ساكاشویلی ) سه‌رۆك و ( د‌یڤید كازار شویلی ) وه‌زیری به‌رگری
گورجستان توانییان وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسرائیل رازی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی
چه‌ك و ئه‌سله‌حه یان لێ وه‌ربگرن بۆ به‌هێز بوونی سوپای گورجستان .
رژێمی جوله‌كه پێشینه‌یه‌كی دێرین و په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكی له گه‌ڵ
سوپا و نیزامیانی گورجی دا هه‌یه و له لایه‌كی تره‌وه یه‌هودییه
گورجیه‌كان كه چوونه‌ته ئیسرائیل هه‌وڵی زیاتری دروست بوونی ئه‌و
په‌یوه‌ندییه‌یان داوه. رژێمی جوله‌كه له دوای هه‌ر یه‌كه له
ئه‌مریكا و فه‌رانسه به گرنگترین دابینكه‌ری چه‌ك و ئه‌سله‌حه
داده‌نرێت بۆ وڵاتی گورجستان .
نمونه‌ش ( ژه‌نه‌راڵ گال هیرسچ ) له به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كانی جوله‌كه
دوای شكست هێنانیان له شه‌ری حزبوڵڵادا كه وازهێنانی خۆی ڕاگه‌یاند
له ڕاوێژكارانی هێزه ئه‌منییه‌كانی گورجستانه .
سایتێكی ڕژێمی زایۆنی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند بوو كه تانك و سه‌ربازه‌كانی
گورجستان به هاوكاری كارناسانی سه‌ربازی ئیسرائیل توانیویانه بڕۆنه
نیو ( ئوسیتیای باشور ) ، سه‌رۆك كۆماری گورجستان ساڵی ڕابردوو سه‌دان
كه‌س له ڕاوێژكارانی سه‌ربازی كه نزیكه‌ی 1000 كه‌س ده‌بوون كردنیه
به‌رپرسی ڕاهێنانی هێزه چه‌كداره گورجییه‌كان، له‌وانه هێزه‌كانی
كۆماندۆ و هێزه ده‌ریایی و ئاسمانیه‌كان.
له حاڵی حازریشدا سه‌دان كارناسی به‌رگری ئیسرائیل، له گورجستان ژیان
به سه‌ر ئه‌به‌ن و خه‌ریكی راهێنانی نیزامی و سیسته‌می به‌رگری
ئاسمانی ئه‌و وڵاته‌ن.
ئه‌گه‌رچی روسیا ئه‌م په‌یوه‌ندییه نیزامییه به ساده و له ئاستی
خواره‌وه‌دا ته‌ماشا ده‌كات به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ئه‌م یارمه‌تی و
راهێنانه سه‌ربازیانه ده‌بێته هۆی ئازاردانی به‌رپرسه باڵاكانی
رووسیا.
مۆسكۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌و به‌ر داوای له ئیسرائیل كردبوو كه
پشتگیری و هاوكارییه نیزامییه‌كانی بۆ گورجستان رابگرێت به‌ڵام ئه‌و
پشتگیریه سه‌ره‌نجام بووه هۆی دروست بوونی كێشه‌و گرفت له نێوان
په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ر دوو لادا. سه‌رانی رژێمی زایۆنی له‌و پشتگیری
كردنه‌یان له گورجستان باوه‌ڕیان وایه كه ئه‌م جه‌نگ و ئاڵۆزیانه له
په‌نای فرۆشتنی چه‌ك و ئه‌سڵه‌حه‌ی ئیسرائیلی به گورجستان ئه‌بێته
هۆی ئه‌وه‌ی روسیاش ده‌ست له فرۆشتنی چه‌ك به ئێران هه‌ڵگرێت كه
ئه‌مه‌ش یه كێكه له هه‌ده‌ف و ئامانجه گرنگه‌كانی ئیسرائیل .
به كورتی رژێمی جوله‌كه له بارودۆخێكی خراپدایه ، چونكه ده‌بێت
په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی له گه‌ڵ گورجستان دا بپارێزێت و له لایه‌كی
تره‌وه چاوه‌ڕوانی په‌یوه‌ندی نزیكتری سه‌ربازی نێوان روسیا و ئێران و
سوریا بێت و یان هاوپه‌یمانێكی دێرین و مێژوویی خۆی وه‌ك وڵاتی
گورجستان له نێو ئاڵۆزی و كێشه‌دا به ته‌نها به جێ بهێڵی ..
|