|
سه‌روه‌ریه‌كان بۆ كێیه ؟
كه‌مال ڕه‌حیم
وا بزانم هه‌ر حیزبێك له ژیانی ڕێكخراوه‌یی خۆیدا به چه‌ند قۆناغی جیا
جیادا تێپه‌ڕ ده‌بێت‌و هه‌ر قۆناغێك باسی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌و هه‌ر
قۆناغێكیش هۆكاری تایبه‌تی خۆی‌و پیاوی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌و به بێ
ئه‌م هۆكارو كارگوزارو تایبه‌تمه‌ندیانه هیچكام له‌و قوتابخانه به‌دی
نه‌هاتوون، بۆیه پێویسته نووسه‌ران له‌سه‌ر قوتابخانه‌كانی هه‌ر
لایه‌نێكی سیاسی ڕه‌چاوی ئه‌م سه‌رنج‌و تێبینیانه‌ی خواره‌وه بكه‌ن بۆ
ئه‌وه‌ی هه‌قی خۆی بدرێ به‌هه‌ر قۆناغێك‌و به‌و هۆكارو كارگوزارانه‌ی
تیادا بوونه‌ته هۆكاری سه‌ركه‌وتن‌و شكۆمه‌ندی مافی كه‌س پێشێل
نه‌كرێ‌و دواتریش نووسه‌ر خۆی تووشی هه‌ڵه نه‌كات له‌وه‌ی كه
سه‌روه‌ریه‌كان ته‌نها بكاته موڵكی خۆی یان ئه‌و كه‌سانه‌ی له كاتی
نووسینه‌كه‌ی ئه‌مدا له كاردان، باقی ئه‌وانه‌ی گیان‌و ماڵی خۆیان
كردۆته قوربانی هه‌ر كام له قوتابخانه‌كانی‌تری بزاڤه‌كه‌ی لێ بێ
به‌ش‌و مه‌حروم بكرێ كه ئه‌مه‌ش شتێكی نادروست‌و ناڕه‌وایه، وا باشه
دیراسه‌ی ووردی مه‌سه‌له‌كان بكرێ‌و دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی چڕ‌و پڕ‌و حاڵی
بوونی ته‌واو له هۆكارو به‌ڕێوه‌به‌رانی هه‌ر قۆناغێ ئه‌ویا نیسبه‌تی
سه‌روه‌ریه‌كان ده‌رده‌كه‌وێ شایسته‌ی كێ‌و كام قۆناغی خه‌باتی ئه‌و
بزاڤه‌ن .
من پێم وایه وه‌ك ئاماژه‌ی قورئانیش كراوه هه‌موو كه‌س كاری خۆی له
ڕه‌وره‌وه‌ی ژیاندا لا شیرین‌و په‌سه‌نده وه‌ك ئایین ده‌فه‌رموێ (كل حزب
بما لدیهم فرحون)و دیسانه‌وه كوردانیش ده‌ڵێ (كه‌س به دۆی خۆی ناڵێ
ترشه)، بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌رنجێكی دادوه‌رانه‌ی مێژووی خه‌باتی باسك
بده‌ین، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ هه‌ر قۆناغێك له‌و قۆناغانه‌ی ئه‌م حیزبه‌ی
پیاتێپه‌ڕیوه خوێندنه‌وه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌و باسێكی سه‌ر به‌خۆی
ده‌وێ به دیدی ئینصاف‌و به كه‌م له گرتنی ئه‌و قوتابخانه‌و هۆكارو
ئه‌و پیاوانه‌ی تیایدا ده‌ست به كاربوون چونكه ئه‌گه‌ر وانه‌كرێ بێ
دادی به‌رامبه‌ر بزاڤه‌كه‌و مه‌شخه‌ڵدارانی هه‌ر كام له قوتابخانه‌كان،
وه ده‌رده‌كه‌وێ‌و چه‌واشه‌كارییه‌كی بێ مانا به جه‌ماوه‌رو نه‌وه‌ی
نوێی بزووتنه‌وه‌ی ده‌درێ . ئه‌مه‌ش بۆ ئاینده‌ی هه‌موو نووسه‌رو هه‌م
بزاڤه‌كه‌ی هه‌م ئه‌وه‌ی تۆی باش نیه‌و ئه‌و خه‌ڵكه له‌سه‌ر به كه‌م
زانینی پێشینه‌ی خۆمان ڕابێنین كه سبه‌ینێ ئێمه‌ش‌و نووسه‌رانی له‌و
جۆره‌ش ده‌بینه پێشینه‌و خه‌ڵكی‌تر لاسایی ئه‌و جۆره نوسه‌رانه
ده‌كه‌نه حسابێك بۆ ئێمه‌ش ناكه‌ن .
ئه‌وه‌ی كه باسم كرد وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ خۆم‌و هه‌موو ئه‌و دۆستانه‌ی
سه‌ریان له نووسین ده‌خورێ چونكه مێژوو له‌سه‌ر هه‌موو ڕووداوه‌كان
شاهێده‌و كه‌س به‌رگه‌ی به‌رداشی مێژووش ناگرێ . ئازیزان نووسه‌ر ده‌بێت
نووسینه‌كانی واقیعی بن، لایه‌نی ئه‌مانه‌تی تیا پارێزراو بێت‌و
په‌یڕه‌وی ئایه‌تی [ ولا تبخسوا الناس أشیا‌ءهم] بكرێ‌و سوود له هه‌موو
گۆشه‌كانی خه‌باتی بزاڤه‌كه بگه‌یه‌نرێت چونكه نوسینێك وتا نه‌بێت هه‌ر
نه‌بوونی چاكتره .
مه‌سه‌له‌ی سه‌روه‌ریی‌و شكست‌و گلان‌و هه‌رچی ڕووداوی تاڵی‌و شیرین
هه‌یه له‌م دونیایه‌دا به پێی بۆچوونی كه‌سه‌كان مه‌ینه‌تی ده‌درێته
قه‌ڵه‌م . و هه‌روه‌ها به سه‌روه‌ری ده‌زانی لای خه‌ڵك به مه‌ینه‌تی
ده‌درێته قه‌ڵه‌م . و هه‌روه‌ها هه‌ندێ كه‌س هه‌ندێ ڕووداو به‌گلان‌و
شكست ده‌زانێ‌و خه‌ڵكێكی كه به چالاكی‌و سه‌ركه‌وتن . بۆیه ئه‌وانه
كه له چوارچێوه‌ی حیزب‌دا كار ده‌كه‌ن، پێویسته له‌سه‌ر لای جه‌ماوه‌رو
خه‌ڵكی شاره‌زاو به ئینصاف پێناسی سه‌روه‌ری‌و هه‌ڵدێرانه‌كان بكه‌ن بۆ
ئه‌وه‌ی مسداقیه‌تی نوسینه‌كه‌یان له ده‌ست نه‌ده‌ن . جارێك كه خوای
گه‌وره هۆشیارمان ده‌كاته‌وه به‌وه‌ی كه ڕق‌و تووڕه‌بوونمان له كه‌سێ
یاخود كۆمه‌ڵێك وامان لێ نه‌كات بێ دادی‌و سته‌میان لێ بكه‌ین چونكه
ده‌بێت موسوڵمان له هه‌ر كات‌و ساتێك‌دا لایه‌نی ڕاستگۆیی‌و دادوه‌ری
ئینصاف به‌رنه‌دا چونكه واجیبی سه‌رشانیه‌تی هیچ مننه‌تی تیا نییه .
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ [ ولا یجرمنكم شنئان قوم علی الا تعدلوا اعدلوا
هو اقرب للتقوی] كه‌وا بوو ڕق‌و خۆشه‌ویستی‌و له‌گه‌ڵ بوون‌و لێ دوور
بوون نابنه فاكته‌ری ناعه‌داله‌تی بۆ بابای موسوڵمانی دامه‌زراو .
بۆیه پێویسته هه‌موو بابه‌ته‌كان هه‌قی خۆیان پێ بدرێ بۆ ئه‌وه‌ی
مێژووه‌كه‌مان گه‌ش‌و پاراوتر بێت بۆ ئه‌وانه‌ی دوای خۆمان دێنه
گۆڕه‌پانی خه‌بات . تا بتوانن شانازی به خۆیان‌و به ئێمه‌و
مێژووه‌كه‌شیانه‌وه بكه‌ن .
ئا لێره‌دا بیری شیعرێكی جوانم هاته‌وه كه له 76 له هه‌ڵه‌بجه به
دیواری ماڵێكا هه‌ڵواسرا بوو، زۆر سه‌رنجی ڕاكێشام تا ماوه‌یه‌ك وام
ده‌زانی فه‌رمووده‌یه به‌ڵام بۆ ده‌ركه‌وت كه هۆنراوه‌ی یه‌كێ له پیاو
چاكانی مێژووه‌كه ده‌فه‌رموێ [ امنت بالله ایمانا عرفت به ان الزمان
علی الباعین ] به ڕاستی شتێكی جوان‌و نایابه كه هه‌رگیز هه‌ق‌و
ڕاستی سه‌ركه‌وتووه‌و دۆڕاو ژێر كه‌وته . هه‌ر كه‌س‌و وا بزانی سته‌م‌و
سته‌مكاران هه‌میشه دۆڕاوو ژێر كه‌وته‌ن‌و هه‌میشه هه‌ق‌و هه‌قخوازان
سه‌ركه‌وتووو پایه‌دارو هه‌رده‌م یاخی‌بوان له خوا‌و له خه‌ڵكی خوا نۆری
لێ یاخی‌بوون هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه به‌سه‌ر خۆشیاندا دبێت ژێر ده‌كه‌ون .
جا كه‌وا بوو چ پێویست به نیگه‌ران‌و دڵته‌نگی ناكات مادام ئه‌م دونیایه
ده‌وران ده‌ورانه نۆری هه‌موو كه‌س ده‌گاته چاكان به چاكه‌و خراپانیش
به خراپه خوا په‌نامان بدات . پیاوی ژێر ئه‌وه‌ی ئارام بگرێ
گۆڕانه‌كانی ده‌وران له خشته‌ی نه‌بات تۆش هه‌ڵه‌ی نه‌كات . بۆیه
ده‌بێ من‌و ئێوه‌ی زێده ئازیزم په‌ند له‌و باسه‌ی سه‌ره‌وه وه‌رگرین بۆ
ئه‌وه‌ی تووشی هه‌رسی زه‌مانه نه‌به‌ین كه به‌ردی بناغه‌ی هه‌ر
دروستكراوێكی ناڕه‌وا له بناغه‌ی ده‌ردێنێ هه‌ق ده‌گێڕیته‌وه بۆ
خاوه‌نه‌كه‌ی . كوردان ده‌ڵێن ( هه‌ر كه‌سێ كه‌سه حه‌رفێكی به‌سه) واتا
ژیر ئه‌و كه‌سه‌یه له هه‌ڵه‌ی خه‌ڵك ده‌رس وه‌رگرێ‌و خۆی توشی هه‌مان
هه‌ڵه نه‌كات . بۆ ئه‌وه‌ی تووشی سه‌ر ئێشه نه‌بێ به ناڕه‌وا .
نوسینه‌كان كاتی جوان‌و ڕازاوه‌و به بڕشت ده‌بن‌و تام‌و چێژی خۆیان
ده‌ده‌نه خوێنه‌ر كه ڕاستگۆ‌و خه‌ڵك دۆست بن‌و بۆ خوا گونجاو بن . شتی
نامۆ‌و ناڕاست وه‌ك سه‌راب وایه ته‌مه‌نی زۆر كوته وه‌ك ده‌ڵێ ( حبل
الكذب قصیر) ئومێده‌وارم خۆم‌و هه‌ر نووسه‌رێك هۆشیار بین‌و په‌ند له‌م
ئاڕاستانه وه‌رگرین هه‌رگیز به پێی پێخۆش‌بوون كاتی خۆمان ده‌م له
مێژووی خه‌ڵك‌و بزاڤێك وه‌رنه‌ده‌ین كه ده‌ریایه‌ك ڕووداو‌و دونیایه‌ك
به‌سه‌رهاتی تاڵ‌و شیرین‌و ئومه‌تێك له كه‌ڵه پیاوو زانای زمان پاڕاو
قه‌ڵه‌م به بڕشتی له خۆگرتووه، گه‌ر بێنه گۆ وای به حاڵی خراپ ده‌م
درێژان . ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه پێویستی به به‌رنامه‌ی كاری ئه‌مڕۆو
سبه‌ی‌و دابین كردنی كامه‌رانی بۆ ئه‌مه كات‌و ئاینده‌ی هه‌موو لایه‌ك
. هه‌رگیز توانرا سه‌ركه‌وتوانه به‌رنامه‌ی تۆكمه‌و پڕ زانیاری‌و به
سوود په‌یڕه‌و كرا ئه‌وا دیاره هه‌موو ده‌بینه خاوه‌نی سه‌روه‌ریه‌كانی
پیاو چاكانی پێشووش، خۆ ئه‌گه‌ر تا ئه‌و هه‌موو كێوه‌كان ببنه زێر‌و
گه‌نجینه‌دانه‌كه ئێمه‌یین به بێ مه‌شروعی سیاسی تێر‌و ته‌سه‌ل
واقیعی‌و به بێ ده‌رس وه‌رگرتن له ڕابردوو ووتنه‌وه‌ی وانه‌كانی
به‌خۆداچوونه‌وه ئه‌وسا ده‌ستمان له پێی هه‌مانه‌كه‌وه ده‌رده‌چێ‌و
ئه‌وه‌ش كه هه‌یه نامێنێ ئیتر خوا نه‌خواسته سه‌روه‌ریه‌كان ده‌بنه
خه‌ونێك مه‌حاڵ‌و دووره ده‌ست‌و كاروانی ژیانیش له به‌رامبه‌ر كه‌س
ڕانه‌وه‌ستاوه .
خۆشه‌ویستانی من مه‌ڵێن ئه‌م كامێرایه هه‌رده‌م ده‌مانباته‌وه بۆ
دونیایه‌كی میسالی به خوا قه‌سه‌م ئه‌وه‌ی بڕوام پێیه‌تی تا
بیگۆڕمه‌وه به ژێری هه‌موو دونیا به‌ڵام دونیا دونیای ئه‌سبابه‌و
ئێمه‌ش به‌شێكین له‌و ئه‌سبابانه خۆ ئه‌گه‌ر هات‌و وه‌ك پێویست خۆمان‌و
توانا‌و قه‌ڵه‌مه‌كانمان به‌كارهێنا ئه‌وسا ده‌بینه به‌شێك له
سه‌روه‌ری‌و خه‌ڵكیش پێمان ده‌ڵێن ئافه‌رین .
ئازیزه‌كانم له هه‌ر كوێ هه‌ن دۆستانی ڕاستی‌و ڕاستبێژی بن چونكه هه‌ر
ڕاستیه چرای ڕووناكی بۆ كوێره‌كانی مێژووی پڕ ماجه‌را ده‌كاته‌وه
خاوه‌نه‌كانی ده‌بنه داستان بۆ خۆیان گه‌ل‌و ووڵاتیان . ئێمه‌ش هه‌موو
زاده‌ی ئه‌م ووڵاته‌ین بۆیه پێویست ئه‌كا خۆمان بكه‌ین پرد‌و به‌رده‌بازی
سه‌رفرازی تا مێژوو له‌سه‌ر ئێمه‌ش وه‌كو خۆمان بنوسێ هه‌رده‌م هه‌وڵی
باشتر كردنی ئه‌مڕۆ بده‌ین سبه‌ینێ خوا خۆی خاوه‌نیه‌تی كورد واته‌نی
(ئه‌و نانه نانه ئه‌مڕۆ له خوانه)، ئیتر هه‌ر بژین ژیانی سه‌رفرازی‌و
سه‌روه‌ری هه‌ردوولا .
پێویسته هه‌موو بابه‌ته‌كان هه‌قی خۆیان پێ بدرێ بۆ ئه‌وه‌ی
مێژووه‌كه‌مان گه‌ش‌و پاراوتر بێت بۆ ئه‌وانه‌ی دوای خۆمان دێنه
گۆڕه‌پانی خه‌بات .
|