|
بایه‌خی
سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئێران بۆ به‌غداد
كامیل مه‌حمود
سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران مه‌حمود
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به‌سه‌ردانێكی ره‌سمی گه‌یشته به‌غدادو له‌لایه‌ن مام
جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه پێشوازی كرا، سه‌ردانه‌كه‌ش وه‌ك
رووداوێكی مێژوویی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كرا‌و له‌سه‌ر ئاستی سیاسی
ناوچه‌كه‌و میدیای جیهانیدا ده‌نگدانه‌وه‌ی خۆی هه‌بوو، به‌و حوكمه‌ی
یه‌كه‌م سه‌ردانی ره‌سمی سه‌رۆكێكی ئێرانییه بۆ عێراق دوای ئه‌وه‌ی
رژێمی سه‌دام ئه‌و وڵاته‌ی ئالووده‌ی شه‌رێكی درێژخایه‌نی هه‌شت
ساڵه‌ی داسه‌پاو كرد‌و به‌زیانێكی گیانی و ماددی زۆره ئێران و عێراق
لێی هاتنه ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها سه‌ردانێكیشه دوای پێنج ساڵ
له‌داگیركردنی عێراق له‌لایه‌ن وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه دێت و
به ره‌چاوكردنی بارودۆخه‌كه ئه‌م سه‌ردانه بۆ لایه‌نی ئێرانی له‌كات
و ساتێكی نه‌گونجاودا به‌رێوه‌چووه، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و فاكته‌رانه‌ی
بایه‌خی سه‌ردانه‌كه‌ی زیاتر كردووه‌و وه‌ك ته‌حه‌ددایه‌كی سه‌رۆك
نه‌ژاد به‌رامبه‌ر به‌و بارودۆخه رێكخراوه. سه‌رۆك كۆماری ئێران ده‌ڵێت
زۆر خۆشحاڵه به‌م سه‌ردانه مێژووییه‌ی بۆ به‌غداد دوای رووخاندنی
رژێمی دكتاتۆری سه‌دام.
هه‌ڵوێسته سیاسییه‌كانی ناوخۆی عێراق و ده‌روه ده‌رباره‌ی
سه‌ردانه‌كه‌ی نه‌ژاد بۆ عێراق به‌سه‌ر دوو ئاراسته‌ی جیاوازدا دابه‌ش
بوون، لایه‌نی عه‌ره‌بی سووننه له عێراق و ناوچه‌كه له‌ژێر كاریگه‌ری
گوتاری شۆڤینیزمانه‌ی عه‌ره‌بی و هه‌ندێ لایه‌نی تری تایفی زۆر
ره‌شبینانه له‌م سه‌ردانه‌یان رووانی و ئه‌م سه‌ردانه‌یان له‌چوارچێوه‌ی
هێزپێدانی پرۆژه‌ی ئێرانی له‌عێراقدا وه‌سف كرد‌و ناره‌زایه‌تییان
به‌رامبه‌ر به‌سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ربری،
له‌هه‌ندێ له‌شاره‌كانی ناوه‌راست و خۆرئاوای عێراقیشدا رێپێوان دژی
سه‌ردانه‌كه ئه‌نجام درا.
هه‌ڵوێستی پۆزه‌تیڤانه‌ش به‌رامبه‌ر به سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك نه‌ژاد
خۆی له‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی ناوبراودا بینییه‌وه له‌لایه‌ن سه‌رۆك
كۆماری عێراقی فیدراڵه‌وه‌و پاشان كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی
باڵای عێراقدا، لایه‌نی كوردی و هێزه سیاسییه شیعییه‌كانی عێراقیش
گرنگییان به‌م سه‌ردانه دا‌و وه‌ك خاڵی وه‌رچه‌رخان له‌سه‌ر ئاستی
په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوان كۆماری عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا
مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا كرد، به‌تایبه‌تی سه‌ردانه‌كه له‌كاتێكی
هه‌ستیارو دژوار‌دا دێت كه تا ئێستا سه‌رۆك و پادشاكانی دنیای عه‌ره‌ب
خۆیان له‌سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته ده‌دزنه‌وه و بگره
ئاستی نوێنه‌رایه‌تیشیان له‌رووی دبلۆماسییه‌وه كه‌متره له‌وه‌ی
چاوه‌روان ده‌كرا، به‌و پێیه‌ی كه عێراق ئه‌ندامێكی كارای رێكخراوی
كۆمكاری عه‌ره‌بییه.
زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و به‌تایبه‌تی هاوسێكانی عێراق دۆست و
هاوپه‌یمانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكان و واشنتۆن هه‌موو
ئاسانكارییه‌كیش ده‌كات بۆ سه‌ردانی سه‌رۆك و میر و پادشاكانی عه‌ره‌ب،
به‌ڵام تا ئێستا ئه‌وه رووی نه‌داوه، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌وه
په‌یوه‌ندییه‌كانی تاران له‌گه‌ڵ واشنتۆندا له‌و په‌ری دژواریدایه‌و
ئه‌مریكا ئێران وه‌ك نه‌یاری سیاسه‌ته‌كانی هه‌روه‌ها وه‌ك یه‌كێك له
ده‌وڵه‌ته‌كانی ناو میحوه‌ری شه‌ر داده‌نێت و به‌رده‌وام
له‌هه‌ره‌شه‌كردندایه له‌تاران، له‌م بارودۆخه‌داو له‌كاتێكدا كه زیاتر
له 150هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكی له‌عێراقدایه‌و به‌رپرسه
سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكاش رایده‌گه‌یه‌نن كه به‌رپرسیارنین
له‌سه‌لامه‌تی گیانی نه‌ژاد له‌كاتی هاتنیدا بۆ به‌غدادو په‌یوه‌ندییان
به‌و سه‌ردانه‌وه نابێت، سه‌رۆكی ئێران دێته به‌غدادو پشتیوانی خۆی بۆ
عێراقی نوێ دووپات ده‌كات و یاداشتی لێكگه‌یشتن له‌گه‌ڵ عێراقییه‌كاندا
ئیمزا ده‌كات.
ئێران ئه‌گه‌رچی له‌مامه‌ڵه‌كرنی له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی عێراقدا سیاسه‌تێكی
پراگماتیانه پیاده ده‌كات و ئه‌مه‌ش مافی خۆیه‌تی وه‌ك هه‌ر
ده‌وڵه‌تێكی تر كه به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیدا ده‌گه‌رێت،
به‌ڵام له‌رووی په‌یوه‌ندی سیاسییه‌وه هه‌وڵی داوه جۆرێك له‌هاوسه‌نگی
رابگرێت و له‌دووری یه‌ك مسافه‌وه له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو هێزو لایه‌نه
سیاسییه عێراقییه‌كانه‌وه رابووه‌ستێت، ئه‌گه‌رچی له‌گه‌ڵ هه‌ندێ
لایه‌نیشدا تایبه‌تمه‌ندی هاوبه‌شی زیاتر كۆیان ده‌كاته‌وه، ئه‌م
سه‌ردانه‌ش تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره ده‌بێت له‌به‌رده‌م هه‌ردوو وڵات‌دا
بۆ دیاریكردنی ئاست و شێوازی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئایینده‌یان.
ئێران به‌به‌راورد به ده‌وڵه‌ته‌كانی تری ناوچه‌كه تاكه وڵاتێكه
رێزی له خیاری گه‌لانی عێراق گرتووه له دیاریكردنی شێوازی ژیانی
سیاسی‌یان و چۆنیه‌تی به‌رێوه‌بردنی وڵاته‌كه‌یانداو هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه
رایگه‌یاندووه كه پیشتیوانی له‌پرۆسه‌ی سیاسی ئه‌م وڵاته ده‌كات و
ده‌خاله‌تی تری نه‌بووه، جگه له‌هه‌ندێ باری سه‌رنجی ئاسایی
ده‌رباره‌ی بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراقداو خواستی پاشه‌كشه‌و
نه‌مانیان له‌م وڵاته‌دا، كه‌ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به‌ململانێی نێوان تاران
و واشنتۆنه‌وه هه‌یه كه‌ریشه‌یه‌كی كۆنتری هه‌یه له‌داگیركردنی عێراق
و بوونی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه‌دا.
سیاسییه‌كانی عێراق ده‌بێت ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرن كه ئێران ده‌وڵه‌تێكی
به‌هێزی ناوچه‌كه‌یه‌و جگه له‌وه‌ی دراوسێی عێراقیشه، نفوزێكی
ئاسایی و مێژوویی خۆی هه‌یه له‌م وڵاته‌داو په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێمه‌و
ئه‌و وڵاته مێژوویه‌كی كۆنی هه‌یه‌و به‌شێكی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئێراده‌ی
ئێستای خۆمانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، بۆیه به‌هه‌موو پێوه‌رێك ده‌بێت
ئه‌و حاڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندییانه ره‌چاو بكرێت و بوونی كاریگه‌ری ئێران
له‌عێراق و ناوچه‌كه‌دا به‌بایه‌خه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت، سه‌یر
له‌وه‌دایه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دان به‌م بوونه
مه‌یدانییه‌ی كۆماری ئیسلامی‌دا ده‌نێت و ده‌رباره‌ی عێراق له‌گه‌ڵیدا
گفتوگۆ‌و دانووستان ده‌كات، به‌ڵام هه‌ندێ له‌هێزه سیاسییه
عه‌ره‌به‌كانی عێراق هێشتا هه‌ر به‌زمانه‌كه‌ی سه‌دام حسه‌ین هه‌ڵوێست
ده‌نوێنن و ده‌ربرینه‌كانیان پره له وشه‌و زاراوه‌ی تایفی و
شۆڤێنیستانه‌و له‌م بارودۆخه‌دا كه‌عێراق پێویستی به‌ده‌سپێكی نوێ و
به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیه‌تی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌ردا، كار
له‌سه‌ر دژایه‌تی و زیندووكردنه‌وه‌ی نه‌زعه‌ی تایفه‌گه‌رانه‌و ململانێ
كۆنه‌كانی ناو مێژوو ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌رچی ئه‌مه‌ش بۆ مه‌رامی سیاسییه‌و
زیاتر سیناریۆی رێكخراوی پاشماوه‌كانی به‌عسه.
سه‌ره‌رای هه‌موو دژایه‌تی و ململانێی نێوانیان و دوورییان له‌یه‌كه‌وه
له‌رووی جوگرافییه‌وه، ئێران و ئه‌مریكا پێك ده‌گه‌ن و گفتوگۆ ده‌كه‌ن،
به‌ڵام هه‌ندێ له‌ناوه‌نده سیاسییه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه ئه‌و
به‌یه‌كگه‌یشتن و گفتوگۆیه بۆ عێراق له‌گه‌ڵ ئێرانی دراوسێ و خاوه‌ن
مێژووی هاوبه‌شدا به‌ره‌وا نابینن و ئه‌وه له‌به‌چاو ناگرن كه تاكه
چاره‌سه‌رێك بۆ گشت كێشه‌كانی نێوان به‌غدادو تاران ته‌نها گفتوگۆ‌و
لێكتێگه‌یشتنه نه‌ك بایكۆتكردنی یه‌كتر. ئه‌م سه‌ردانه‌ی مه‌حمود
ئه‌حمه‌دی نه‌ژادیش له‌و چوارچێوه‌یه‌دایه‌و پێش ده‌وڵه‌تی ئێران، عێراق
پێویستی به‌م جۆره سه‌ردان و پێكگه‌یشتنانه هه‌یه.
kameelmahmod@yahoo.com
|