|
بسم الله الرحمن الرحیم
سه‌ردانه‌كه‌ی
نیچیرڤان بارزانی بۆ تاران و تێروانینی كورده‌كان بۆ ئێران
صوهه‌یب
ئه‌حمه‌دكاكه مه‌حموود
عێراق ته‌نها ولاَتێكه كه‌له‌ماوه‌ی
نزیكه‌ی نیو سه‌ده‌ی ڕابردوو چه‌ند جار شه‌ڕو ئاڵوَزی بووه له‌گه‌ڵ
ئێران‌دا .هه‌روه‌ها زوَرێك له خه‌ڵكی ئه‌م ولاَته له‌و ماوه‌ی
ئاڵوَزیه‌دا بوونه‌ته په‌ناهه‌نده‌ی ئێران و ئه ولاَته‌یان به
په‌ناگای خوَیان زانیوه ، به شایه‌تی مێژووش كورده‌كانی عێراق
له‌نێوان میله‌تانی تری عێراقدا زوَرترین به‌شیان له‌و سته‌مانه‌ی
حكومه‌ته‌كانی عێراق به‌ركه‌وتوه.
صه‌دام حسین كوَتا سه‌روَك كوَماری له‌ناوچووی عێراق ته‌نانه‌ت له‌كوَتا
له‌حزه‌كانی ته‌مه‌نیدا له‌ژێر په‌تی سێداره‌دا دژی ئێران قسه‌ی كرد
ئه‌و له دووكاتدا له‌زه‌مانی شه‌ڕی عێراق ئێران‌دا به‌هوَی هاوكاری
كورده‌كانه‌وه بوَ ئێران ده‌ستی دایه دوو كاری وه‌حشیانه له
ساڵی(1984)كه‌له وتارێكی ته‌له‌فزیوَنیدا له‌به‌غداد له‌به‌رامبه‌ر
چاوی میله‌تانی عێراقه‌وه ئه‌مری به‌هێزه‌كانی عێراقداو ڕایگه‌یاند
كه‌به‌هوَی هاوكاری (به‌رزانیه‌كانه‌وه) له‌گه‌ڵ ئێران له‌شه‌ڕدا ،
ئه‌وان بنێرن بوَ جه‌هه‌نه‌م .دوای ئه‌و بڕیاره هێزه‌كانی عێراق له
عه‌مه‌لیاتێكی چه‌ند مانگی‌دا (5هه‌زار)بارزانیان له باكوری عێراقه‌وه
گواسته‌وه بوَباشور و له‌وێش زینده به‌چاڵیان كردن .
له‌ساڵی (1988)دا دیسانه‌وه بڕیارێكی تری وه‌حشیانه‌ی ده‌ركرد كه
كیمیاباران كردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدان بوو.كه‌بووه هوَی شه‌هید
بوونی (5000) كه‌سی ئه‌و شاره و ئه‌ویش به‌توَمه‌تی هاوكاریان بوَ
ئێران له‌شه‌ڕدا.له‌به‌هاری ساڵی (1991)دا له‌كوَبونه‌وه‌ی ڕابه‌رانی
كورده‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ (صه‌دام حسین) دا له به‌غدا، (صدام حسین و علی
حسن مجید)، به (مه‌سعود بارزانی)یان گوتبوو كه‌ئێمه هه‌موو ناوچه
كوردنشینه‌كان ده‌خه‌ینه ژێر ده‌ستی حكومه‌تی مه‌حه‌لی كوردستان و
ته‌نانه‌ت نیوه‌ی نه‌وتی شاری كه‌ركوكیش . به‌لاَم هه‌رگیز شاری
خانه‌قینتان ناده‌ینێ چونكه ئێوه دوَستی ئێرانن ڕوَژێك دێ كه ئه‌م
شاره كه‌نزیكترین شاره له‌سنوری عێراق ئێرانه‌وه به‌به‌غدا، بیخه‌نه
ژێر ده‌ستی ئێرانیه‌كانه‌وه تاله‌وێوه چاودێری به‌غداد بكه‌ن,به‌لاَم
له عێراقی ئه‌مڕوَدا بارودوَخ به‌شێوه‌یه‌كی دیكه‌یه، به‌رپرسانی
ئێستای عێراق به‌تایبه‌ت كورد‌و شیعه‌كان دوَستی ئێرانن و له‌ساڵه‌كانی
زووه‌وه دوَستایه‌تیان هه‌یه ،ئه‌گه‌ر چی ئێستا ئه‌مریكا حاكمی
عێراقه‌و له‌زووه‌وه دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌یه،به‌لاَم
بارودوَخی ئێستای عێراق و ڕه‌فتاری دیبلوَماسی و شه‌فافی كورده‌كان و
شیعه به‌رپرسه‌كان له‌عێراق له‌گه‌ڵ ئێران‌دا مه‌سه‌له‌یه‌كی شاراوه نیه
له‌به‌رچاوی ئه‌مریكادا.
ئه‌وان به‌دیبلوَماسی و په‌یوه‌ندی دوَستانه له‌گه‌ڵ ئێران توانیان
دوای (26)ساڵ به‌شێوه‌ی ڕه‌سمی به‌رپرسانی ئێرانی و ئه‌مریكایی
له‌به‌غدا له‌سه‌ر مێزی گفتوگوَ كوَبكه‌نه‌وه. ئه‌مڕوَ عێراق بوَئێران
جێگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه به‌هوَی حاكم بوونی كورد‌و شیعه‌وه
له‌عێراقدا،عێراق ولاَتێكه كه زوَرترین سنوری خاكی و ئاوی هه‌یه له
نێوان (15)دراوسێدا له گه‌ڵ ئێران، سه‌رزه‌مینێكه كه خاوه‌نی چه‌ندین
جێگه‌ی موباره‌كه و باوه‌ڕ پێكراوه له‌لایه‌ن شیعه‌و سونه‌وه،
هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی ئابوری و بازرگانی و فه‌رهه‌نگی و....هتد له‌گه‌ڵ
ئێران‌دا بووه‌و كورده‌كان له‌م سنوره‌دا زوَرترین پشكیان بووه .
كورده‌كان یه‌كێ له ئه‌كته‌ره گرنگه‌كانن له‌بارودوَخی سیاسی
عێراقدا.ئه‌وان دوای ده‌ركردنی بڕیاره(688)ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان
له‌ساڵی (1991)كه قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆی ئاسمانی بوو له باكوور‌و
باشووری عێراق،له‌سێ پارێزگادا حوكمیان كردووه و ده‌ورانی ئاڵتونی
كورد له‌وێوه ده‌ستی پێكردووه.
له‌ناوچه كورد نشینه‌كانی عێراقدا به دیدێكی چاكه‌وه ته‌ماشای ئێران
ده‌كرێت ، ئه‌وه‌ته له كۆی (5 ملیۆن) كوردی دانیشتوی كوردستان
نزیكه‌ی (1 ملیۆن) كه‌سی ئاشناییان له گه‌ڵ زمانی فارسی دا هه‌یه و
نزیكه‌ی (300) هه‌زار كه‌س له‌و یه‌ك ملیۆنه له ساڵه‌كانی ئاواره‌یی
له ئێران له دایك بوون ،له شاری هه‌لێریش (12)ساڵ پێش ئێسته
به‌بڕیاری مه‌سعود بارزانی كوَلێژی زمان وئه‌ده‌بیاتی فارسی كرایه‌وه
سالاَنه سه‌دان قوتابی لێوه‌ی ده‌رده‌چێت. وه‌زوَرینه‌ی ماموَستاكانی
كوردن و له‌ئێران خوێندنیان ته‌واو كردووه هه‌روه‌ها جوڵه‌ی زوَری
وه‌رگێڕانی فارسی بۆ كوردی له‌نێوان ڕوَشنبیرانی كوردستان، واتا
به‌خشینه به‌په‌یوه‌ندی مێژوویی نێوان دوو میله‌ت، هه‌روه‌ها پێشوازی
كردنی مێژوویی جه‌ماوه‌ری هونه‌ر دوَستی شاری سلێمانی
له‌گوَرانیبێژی فارسی(شه‌جه‌ریان)له‌مانگی ڕابردوودا به‌شێوه‌یه‌ك بوو
كه‌تا ئێستا له‌تاراندا به‌وشێوه‌یه پێشوازیان لێ نه‌كرابوو ، ئه‌مه‌ش
شایه‌تێكی دیكه‌یه كه نێچرڤان بارزانی سه‌روَك وه‌زیرانی هه‌رێمی
كوردستان كه خوێندنی له‌ئێران ته‌واو كردووه و ئێسته‌ش به‌نوێنه‌ری
فه‌رهه‌نگی كوردستان داده‌نرێت له‌ئێران،له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا ڕایگه‌یاند
كه‌ئێران وه‌ته‌نی دوه‌می فه‌رهه‌نگی منه، ئه‌و كه ڕوَژگارێ له
(ده‌بیرستان و دانشگاكانی)ی كه‌ره‌ج و تاران‌دا خوێندویه‌تی و ئه‌مڕوَش
وه‌ك سه‌روَك وه‌زیرانی میله‌تێكی سته‌مدیده بوَدووه‌مین جار‌و
له‌ده‌ورانی سه‌روَكایه‌تیدا چووه‌ته ئێران بوَئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی
سیاسی و فه‌رهه‌نگی و ئابوری له‌نێوان دوو ولاَتدا به‌هێزتر بكات،
بارزانی له‌م سه‌فه‌ره‌یدا له‌دیداری به‌رپرسه ئێرانیه‌كان هه‌وڵی
ئه‌وه‌ی داوه پێیان ڕابگه‌یه‌نێ كه ئه‌وه‌ی له‌كوردستان ڕوی داوه
فرسه‌تێكی مێژوییه بوَئێران نه‌ك ته‌هیدو دڵه‌ڕاوكێ، بۆ َئه‌وه‌ی
له‌گوَرانه سیاسیه‌كانی ناوچه‌كه‌دا به‌چاوێكی حه‌كیمانه ته‌ماشا
بكرێت، هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه كه‌پێیان بڵێ كورده‌كان لایه‌نی هیچ كه‌س
نین و سه‌ربه‌خوَن له‌بڕیاره‌كانیاندا.
كوردستانی عێراق ولاَتێكه بوَ سه‌رمایه‌داری ئێرانی و بازاڕێكی
گه‌وره‌یه‌بوَكالاَكانی ئێران .
سه‌فه‌ری بارزانی له‌كاتێكدا بوو كه‌بارودوَخی ناوخوَی عێراق زوَر
ئاڵوَز بوو، به‌تایبه‌ت باس له یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌كرا.
هاوپه‌یمانێتی كورده‌كان و شوَڕشی ئیسلامی له‌یه‌ك به‌ره‌دا و به‌شێك
له‌حیزبی ده‌عوه‌و سوننه‌كانیش له‌ودیوه‌كه‌ی تریه‌وه‌و مه‌سه‌له‌ی
كه‌ركوك كه‌شێكی وای ڕه‌خساندووه كه‌جارێكی تر هه‌یمه‌نه‌ی ئێران
بگه‌ڕێته‌وه نێو چاره‌سه‌ری ئه‌و گوَڕانكاریانه .
بارزانی له‌م سه‌فه‌ره‌دا داوای یارمه‌تی له‌به‌رپرسانی ئێران كردووه
تاڕوَڵێكی كاریگه‌ریان ببێت له‌چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و جیاوازی و
گیروگرفتانه‌ی كه‌له‌نێولایه‌ن و كایه‌ی سیاسی عێراقدا هه‌ن . هه‌روه‌ها
له‌باره‌ی ڕێكه‌وتنه ئه‌منیه‌كه‌ی عێراق و ئه‌مریكاوه وت‌و وێژی
كردووه‌و ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌كرێت كه‌ئێران پێشتر له‌ڕێگه‌ی
دوَستایه‌تییه‌وه به‌كوردو و شیعه‌كانی ڕاگه‌یاندووه كه‌دژی ئه‌و
ڕێكه‌وتنه ئه‌منیه‌یه‌و پێویسته گوێ بۆ پێشنیاره‌كانی ئێران بگرن . بێ
شك سه‌فه‌ری سه‌روَك وه‌زیرانی كوردستان له‌م كاته مێژوییه‌دا
ده‌ستكه‌وتێكی ئیجابی هه‌یه بوَچاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ناوچه‌كه
.چونكه ئێران گوێ بوَدیدو بوَچوونه‌كانی سه‌روَك وه‌زیرانی كوردستان
ده‌گرێت و باوه‌ڕی پێیه‌تی كه بارزانی گرنگی تایبه‌ت و زیاتر
به‌په‌یوه‌ندی ئێران و كورد ده‌دات.
|