|
بسم الله الرحمن الرحیم
رۆژوو له رووی
پزیشكیه‌وه
فه‌وزیه صدیق عبدالعزیز
گه‌وره‌یی ئیسلام له‌وه‌دایه كه‌هه‌موو
شته‌كانی به‌ڵگه‌و شایه‌تن له‌سه‌ر سه‌رچاوه خواییه‌كه‌ی ،قورئانی پیرۆز
،ژیانی پێغه‌مبه‌ر ، شه‌ریعه‌تی ئیسلام، ته‌نانه‌ت دروشمه
په‌رستشیه‌كانیشی ، كه هه‌ركه‌سسێك لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر بكات ده‌گاته
ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه ئه‌م ئاینه ئاینی خوایه ، شتێكی تریش كه تا مرۆڤ
زیاتر پێشكه‌وێت زیاتر بۆی روون ده‌بێته‌وه‌و بۆی ده‌سه‌لمێت ، ئه‌ویش
ئه‌وه‌یه كه‌هه‌موو ته‌شریعاته ئیسلامیه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤدایه
و به‌رپاكردنیان له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه ده‌بێته هۆی ده‌سته‌به‌ر كردنی
چه‌ندین قازانجی رۆحی و جه‌سته‌یی و ده‌روونی و كۆمه‌لاَیه‌تی ، جگه له
به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی خوا و ژیانی نه‌بڕاوه‌ی به‌هه‌شت. یه‌كێك له‌و
ته‌شریعانه ڕۆژووه كه زانستی نوێ ده‌یان سودو قازانجی تێدا
دۆزیوه‌ته‌وه ، ئێمه‌ش لێره‌دا تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر هه‌ندێكیان به‌لاَم
پێش ئه‌وه‌ی بێینه سه‌ر سووده‌كانی ڕۆژوو به پێویستی ده‌زانم هه‌ندێك
راستی ده‌رباره‌ی توانای له‌شی مرۆڤ له‌به‌رهه‌ڵستی كردنی برسێتی و
تینوێتیدا باس بكه‌ین.
سه‌رچاوه پزیشكیه‌كان برسێتی ده‌كه‌ن به سێ قۆناغه‌وه ، یه‌كه‌م و مام
ناوه‌ندی و درێژ خایه‌ن .
قۆناغی یه‌كه‌م له‌سه‌ره‌تای ده‌سپێكردنی مژینی خواردنه‌وه ده‌ستپێده‌كات
واته له‌دوای نزیكه‌ی پێنج سه‌عاته‌وه تا كۆتایی پڕۆسه‌ی مژین
كه‌ده‌كاته نزیكه‌ی دوانزه(12) سه‌عات و و هه‌ندێك جار له‌وه‌ش زیاتر
ده‌خایه‌نێت.
ڕۆژووی ئیسلامی ده‌كه‌وێته ئه‌م قۆناغه‌ی برسێتیه‌وه كه ده‌كاته كاتی
مژینی خۆراك، له‌م ماوه‌یه‌شدا دابڕان له‌خواردن زه‌ره‌رو زیانی نیه
چونكه كلوكۆز كه‌تاقه خۆراكی مێشكه له‌لایه‌ن له‌شه‌وه به‌رهم
ده‌هێنرێت و چه‌وریه‌كان به‌و راده‌یه ناسوتێنرێن (نائۆكسێنرێن) كه‌ته‌نی
كیتۆنی زۆر به‌رهه‌م بێنن كه‌زیان به‌خشه بۆ مرۆڤـ هه‌روه‌ها
پڕۆتینه‌كانیش به‌و ڕاده‌یه ناسوتێنرێن كه‌هاوسه‌نگی نایدرۆجینی له‌ش تێكِ
بده‌ن ، بۆیه هه‌ندێك له‌زانایان ئه‌م قۆناغه به قۆناغێكی برسێتی له
قه‌ڵه‌م ناده‌ن ، ئه‌م ڕاستیه‌ش ئاسانی و بێ زیانی ڕۆژووی ئیسلامی
ده‌گه‌یه‌نێ چونكه به‌شێكی ده‌كه‌وێته پێش ده‌ست پێكردنی پڕۆسه‌ی مژین و
به‌شه‌كه‌ی تریشی ده‌كه‌وێته قۆناغی یه‌كه‌می برسێتیه‌وه و تێیدا هه‌موو
پڕۆسه‌كانی میتابۆلیزم و مژین به‌هاوسه‌نگی و بێ كێشه ڕووده‌دات.
هه‌رله‌م قۆناغه‌دا گلایكۆجین ( كه‌له جگه‌ردایه ) شی ده‌بێته‌وه و
چه‌وری ده‌سوتێنرێت و پڕۆتین شی ده‌بێته‌وه‌و گلوكۆز به‌رهه‌م دێت ، ئه‌و
هه‌موو پڕۆسه‌یه هیچ زه‌ره‌رێك به‌له‌ش ناگه‌یه‌نن و به‌پێچه‌وانه‌ی
برسێتی زۆر یا ڕۆژووی پزیشكی كه زه‌ره‌ر به‌وه‌زیفه‌كانی له‌ش ده‌گه‌یه‌نن
.
ڕۆژووی ئیسلامی به پڕۆسه‌یه‌كی میتابۆلیزمی بێ وێنه له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت
چونكه هه‌ردوو قۆناغی بنیاتنان و تێكشكاندنی تێدایه، كه‌دوای ژه‌مه‌كانی
به‌ربانگ و پارشێو بنیاتنانی پێكهاته گرنگه‌كانی له‌ش ده‌ست پێده‌كات
له‌گه‌ڵ نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌و مادده په‌سیسه(خه‌زن) كراوانه‌ی
به‌كارهێنراون بۆ به‌رهه‌م هێنانی وزه .دوای قۆناغی مژینی ژه‌می
پارشێو(واته دوای 4سه‌عات) ، پڕۆسه‌ی تێكشكاندن ده‌ست پێده‌كات كه‌تێیدا
وه‌كو وتمان گلایكۆجین و چه‌وری په‌سیسه كرا‌و شی ده‌بنه‌وه‌و وزه‌ی پێویست
بۆ له‌ش به‌رهه‌م دێنن بۆ به‌كارهێنانی له چالاكیه‌كانی ڕۆژدا.
ئه‌مه‌ش نهێنی جه‌خت كردنی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌رده‌خات له‌سه‌ر ژه‌می
پارشێو بۆئه‌وه‌ی له‌ش بۆماوه‌ی چوار سه‌عات له‌دوای پارشێو و دابڕان
له‌خواردن پڕۆسه‌ی بنیتنان ئه‌نجام بدات ، به‌مه‌ش قۆناغی برسێتی بۆ
كه‌مترین ماوه كورت ده‌كرێته‌وه ، پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێت " تسحروا
فان فی السحور بركة " متفق علیه ".
واته: پارشێو بكه‌ن چونكه پارشێو فه‌ڕو به‌ره‌كه‌تی تێدایه ، ئه‌ڵبه‌ته
ئه‌م لایه‌نه ماددییه به‌شێكه له‌و فه‌ڕو به‌ره‌كه‌ته ئه‌گینا هی
لایه‌نه ڕۆحی و ده‌روونییه‌كه زۆر زیاتره.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت " لایزال الناس بخیر ماعجلوا الفطور " متفق علیه ".
واته : تا خه‌ڵكی به‌ربانگ زووتر بكه‌نه‌وه باشتره بۆیان .
به‌م شێوه‌یه ، دواخستنی پارشێو و په‌له كردن له‌به‌ربانگدا ماوه‌ی
برسێتیه‌كه كه‌مترده‌كاته‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌ك كه‌زیان به‌له‌ش نه‌گه‌یه‌نێت
چونكه ئه‌وه‌ی ده‌وه‌ستێت له‌كاتی ڕۆژوودا له‌دوای چوار سه‌عاتی یه‌كه‌م
هه‌رس و مژینه نه‌ك پڕۆسه‌ی گه‌یاندنی خۆراكه مژراوه‌كان به‌خانه‌كانی
له‌ش وه‌خانه‌كانی له‌ش به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی كاره‌كانی خۆیان ئه‌نجام
ده‌ده‌ن و خۆراكی خۆیان له‌ڕێگه‌ی سوتاندن و شیكردنه‌وه‌ی چه‌وری و
پڕۆتینه‌وه به‌ده‌ست دێنن له‌ڕێگه‌ی كۆمه‌ڵه پڕۆسه‌یه‌كی ئاڵۆز به
به‌شداری سه‌دان ئه‌نزیم و ڕوودانی چه‌نده‌ها كارلێكی كیمیایی ورد‌و ئاڵۆز
كه‌مرۆڤ ئه‌گه‌ر لێیان وردبێته‌وه گه‌وره‌یی ده‌سه‌لاَتی خوای بۆ
ده‌رده‌كه‌وێت.
ئێستاش بابێینه سه‌ر هه‌ندێك له‌سووده‌كانی ڕۆژوو:
خوای گه‌وره ڕۆژووی له‌سه‌ر بڕواداران فه‌رز كردووه‌بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی
بڕوا‌و پارێزكارییان كه ده‌یانگێرێته‌وه له تاوان و گوناه و دواتریش
له‌هه‌ندێك نه‌خۆشی ده‌روونی وجه‌سته‌یی ، ده‌فه‌رموێت "یا ایها الذین
آ‌منوا كتب علیكم الصیام كما كتب علی الذین من قبلكم لعلكم
تتقون"البقرة/183
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت "وان تصوموا خیر لكم"البقرة/184واته ڕۆژوو بگرن
باشتره بۆتان.
وه‌هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ریش (د.خ) ده‌فه‌رموێت"الصیام جنة" رواه مسلم و
احمد و النسائی.
واته: ڕۆژوو په‌رژین و پارێزه‌ره.
لێكۆڵینه‌وه پزیشكیه‌كانیش ده‌ریان خستووه
كه‌ڕۆژوو چه‌ندین سوودی هه‌یه بۆپاراستن له‌زۆرێك له‌نه‌خۆشیه
جه‌سته‌ییی و ده‌روونیه‌كان بۆ نموونه :
1) ڕۆژوو ده‌زگای به‌رگری مرۆڤــ به‌هێز ده‌كات ئه‌ویش به‌وه‌ی كه‌ڕێژه‌ی
ئه‌و خانانه‌ی به‌رپرسن له به‌رگری واته (T-lymphocyte) زۆر زیاد ده‌كه‌ن
و ڕێژه‌ی هه‌ندێك له‌دژه ته‌نه‌كان له‌له‌شدا زیاد ده‌كات و
وه‌لاَمدانه‌وه‌ی ده‌زگای به‌رگری چالاكتر ده‌بێته‌وه ئه‌ویش له ئه‌نجامی
زیادبونی پڕۆتینی چه‌ورییه كه‌م چڕییه‌كه (Low density lipoproteins
2) پاراستنی مرۆڤ له نه‌خۆشی قه‌ڵه‌وی و ئاكامه خراپه‌كانی وه‌كو وشك
(ڕه‌ق) بوونی ده‌ماره‌كانی خوێن و زیادی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن و هه‌ندێك
نه‌خۆشی دڵ.
3)ڕۆژوو چاره‌سه‌ره بۆ نه‌خۆشییه‌كانی خوێن كه تووشی چوارپه‌ل ده‌بن
وه‌كو نه‌خۆشی ڕه‌ینۆد كه بریتییه له ته‌سكبوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌كانی
ده‌ست وه‌نه‌خۆشی بێرگه‌ر كه بریتییه له ته‌سك بوونه‌وه‌ی
خوێنبه‌ره‌كانی قاچ.
4) تا ئێستاش زۆرێك له پزیشكه‌كان له‌و باوه‌ڕه‌دان كه ڕۆژوو زیانی
هه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی كۆئه‌ندامی میزیان هه‌یه به‌تایبه‌تی
ئه‌وانه‌ی كه گورچیله‌یان به‌رد دروست ده‌كات، یا ئه‌وانه‌ی كه دوچاری
سستی گورچیله بوون ، بۆیه ئامۆژگاری نه‌خۆشه‌كانیان ده‌كه‌ن به ڕۆژوو
نه‌بن و ئاو زۆر بخۆنه‌وه .به‌ڵام ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌مه هه‌ڵه‌یه و
ڕۆژوو بۆ هه‌مووجۆره‌كانی به‌رد زیانبه‌خش نییه به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه
بۆ هه‌ندێكیان سودیشی هه‌یه و هه‌ندێك جار ڕۆژوو ده‌بێته هۆی
توانه‌وه‌ی هه‌ندێك له جۆره‌كانی به‌ردی گورچیله یان ڕێگرتن له
دروستبوونی هه‌ندێكی تر ، چونكه ڕێژه‌ی سۆدیۆم زیاد ده‌كات له خوێندا
كه ڕێگره له دروستبوونی كریستاڵه‌كانی خوێی كالسیۆم .
5) سه‌لمێنراوه كه ڕۆژوو زیانی نییه بۆ هه‌ندێك جۆری نه‌خۆشی شه‌كره
ئه‌گه‌ر بێت‌و نه‌خۆش ده‌رمانه‌كانی به‌ڕێكی بخوات به‌ڵكو له زۆرجاردا
سودبه‌خشیشه بۆیان به‌تایبه‌تی جۆری دووه‌میان كه تووشی گه‌وران ده‌بێت
و نه‌خۆش پێویستی به پارێز هه‌یه .
6) ڕۆژووی پزیشكی (درێژ خایه‌ن چاره‌سه‌ره بۆنه‌خۆشی هه‌وكردنی
جومگه‌كان(ڕۆماتیزم).
7) ڕۆژوو چاره‌سه‌ره بۆ زیادبوونی ترشی گه‌ده ، به‌وه‌ش یارمه‌تی
ساڕێژبوونی برینی گه‌ده ده‌دات.
8) ڕۆژوو یارمه‌تی كۆئه‌ندامی هه‌رس ده‌دات به باشی ئیشه‌كانی بكات
به‌وه‌ی كه پشوویه‌ك ده‌دات به‌و كۆئه‌ندامه چونكه خواردن نایه‌ته ناو
گه‌ده له‌كاتی پرۆسه‌ی هه‌رس و مژیندا.
9) ڕۆژوو پرۆسه‌ی گۆڕین و میتابۆلیزمی خۆراك چالاك ده‌كاته‌وه له
بنیاتنان و تێكشكاندنی گلوكۆز و چه‌وری و پرۆتینه‌كان .
10) به به‌ڵگه‌ی زانستی ده‌ركه‌وتووه كه ڕۆژووی ئیسلامی كاریگه‌ری
خراپیان نییه له‌سه‌ر توانای ماسولكه‌كان له ئه‌نجامدانی
چالاكییه‌كانیان و له سه‌ر به‌رگری كردنی ماندووبوون . ئه‌مه‌ش ئه‌و
بۆچوونه پوچه‌ڵده‌كاته‌وه كه ده‌ڵێ باشتروایه ڕۆژوان كاتی به‌خه‌و
بباته سه‌ر یان ئه‌وانه‌ی كه به بیانوی ئه‌وه‌ی ڕۆژوو گرتن ده‌بێته
هۆی كه‌م بوونی به‌رهه‌م و كاریگه‌ری نه‌گه‌تیڤ له سه‌ر ئابوری وڵات
داده‌نێت رۆژوو قه‌ده‌غه ده‌كه‌ن!.
ئه‌مانه هه‌ندێكن له سوده‌كانی ڕۆژوو بۆ له‌شی مرۆڤــ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر
سوده‌كانی باس بكه‌ین بۆ لایه‌نی ڕۆحی و ده‌روونی مرۆڤــ ئه‌وه هه‌ر
له ژماره نایه‌ت و هیوام وایه خه‌ڵكانی تر له‌م ژماره‌یه‌دا تیشكیان
خستبێته سه‌ر .
ده‌مێنێته‌وه له كۆتاییدا ئاماژه به شتێك بده‌ین ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه
ڕۆژوو به شێوه‌یه‌كی گشتی سوودبه‌خشه بۆ جه‌سته‌و ده‌روون و ڕۆح ،
به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه زۆر نه‌خۆشن یا نه‌خۆشییه‌كه‌یان له‌و جۆره‌یه كه
ڕۆژوو زیانی پێده‌گه‌یه‌نێت وه‌یا پیرو بێتوانایه له ڕووی
جه‌سته‌ییه‌وه ئه‌وا شه‌رعی ئیسلامی پیرۆز مۆڵه‌تی داون به ڕۆژوو
نه‌بن ، به‌وه‌ش كه‌س بیانووی به‌ده‌سته‌وه نامێنێت كه بڵێت ڕۆژوو
ته‌كلیفێكی قورسه‌و له‌توانای مرۆڤدا نییه .
سه‌رچاوه‌كان:
1- موسوعه الأ‌عجاز العلمی فی القرآ‌ن الكریم والسنة المطهرة . یوسف
الحاج احمد.
2- ثبت علمیا . محمد كامل عبد الصمد.
|