|
بسم الله الرحمن الرحیم
تێڕوانینێكی خێرا
له‌مه‌ڕ
هۆكاره‌كانی جه‌نگی نێوان روسیا‌و جۆرجیا ؟!
عیرفان ئه‌حمه‌د كاكه محمود
له‌م كات و ساتانه‌دا كه ولاَتی ( صین
) سه‌رقاڵی خۆئاماده‌كردنی ئۆڵۆمپیادی ساڵی 2008 ی زایینیه ، زۆربه‌ی
سه‌رۆك و به‌رپرسانی ولاَتانی دونیا خۆیان بۆ به‌شداریكردن له‌و
ئۆڵۆمپیاده ئاماده كردبوو ، جۆرج بۆشی سه‌رۆكی ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مریكا یه‌كێك بوو له‌و ئاماده‌بووانه ، وه ئیداره‌ی بۆش سه‌رقاڵی
تاوتوێكردنی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران بوو ، دوای ئه‌وه‌ی ئێران
ملی نه‌دایه داواكانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ، وه یه‌كێتیی ئه‌وروپاش له‌و
كاته‌دا زۆر به‌خێرایی رایگه‌یاند كه ئاماده‌یه گه‌مارۆی زیاتری ئابووری
به‌سه‌ر ئێران‌دا بچه‌سپێنێت گه‌ر بێتوو ده‌ست له به‌رنامه
ئه‌تۆمییه‌كه‌ی هه‌ڵنه‌گرێت ، له‌م كات و ساتانه‌دا بوو ، كتوپڕ رووسیا
په‌لاماری سه‌ربازی ولاَتی جۆرجیای دا‌و هه‌موو ئه‌و لێكۆڵینه‌وه
سیاسییانه‌ی به پێچه‌وانه وه‌رگه‌ڕانده‌وه به دیوێكی تردا‌و نه
ئه‌مریكاو نه یه‌كێتیی ئه‌وروپاش كێشه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێرانی‌یان له‌بیر
نه‌ما !! وه زۆربه‌ی لێكۆڵه‌ران له‌و بڕوایه‌دا نه‌بوون له‌م كاتانه‌دا
رووسیا ئه‌و هێرشه سه‌ربازییه بكاته سه‌ر جۆرجیا .!
ئێستا دێینه سه‌ر ئه‌و هۆكارانه كه روسیا ده‌یكاته بیانوو بۆ ئه‌و
هێرشه سه‌ربازییه‌ی كردیه سه‌ر ولاَتی جۆرجیا .. ئه‌وه‌ی روسیا باسی
لێوه ده‌كات و ده‌یكاته بیانوویه‌كی گه‌وره ئه‌وه‌یه : گوایا جۆرجیا
ماوه‌یه‌كی زۆره زوڵم و سته‌م له گه‌لی ئۆسیتیای باشوور ده‌كات ،
به‌تایبه‌ت له‌م كاته‌دا كه هه‌موو ولاَتان سه‌رقاڵی به‌شداریكردنن له
ئۆڵۆمپیادی به‌كین ، جۆرجیا ئه‌م كاته‌ی به فورسه‌ت زانیوه بۆ ئه‌وه‌ی
پاكتاوی نه‌ژادی له‌و ولاَته‌دا ئه‌نجام بدات ، چونكه زۆرینه‌ی
دانیشتوانی ئۆسیتیا ره‌گه‌زنامه یان پاسپۆرتی روسیایان پێیه ، به‌و
بۆنه‌وه روسیا ئه‌مه‌ی پێ قبوڵ نه‌كراو وه‌ك پارێزه‌رێكی مافی مرۆڤ
هاته وه‌لاَم و به‌و شێوه‌یه وه‌لاَمی جۆرجیای دایه‌وه ، ئه‌مه
گه‌وره‌ترین چه‌كی ده‌ستی رووسیایه و به‌م شێوه‌یه وه‌لاَمی رێكخراوه
مرۆییه‌كان ده‌داته‌وه ، به‌لاَم تۆ بڵێی روسیا ئه‌وه‌نده خه‌مخۆریی
هاولاَتیانی ئۆسیتیای باشوور بێت ،؟! ئه‌مه بوو به‌ڵگه‌ی هێرشی سه‌ربازی
روسیا بۆسه‌ر ولاَتی جۆرجیا .. به‌لاَم بابزانین لێكۆڵه‌رانی سیاسی له‌و
باره‌وه چی ده‌ڵێن : رۆژنامه‌ی (ئاروتز شیوا)ی ئیسرائیلی به‌م شێوه‌یه
باس له‌هۆكاره‌كانی ئه‌م جه‌نگه ده‌كات و ده‌ڵێت : یه‌كێك له‌و هۆكارانه
ئه‌وه‌یه كه روسیا دڵگرانه له‌وه‌ی كه خه‌تی لوله‌ی نه‌وت و گازی
ئازه‌ربایجان به‌ناو ولاَتی جۆرجیادا ده‌روات و ده‌گاته توركیا ، له
لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی دووی ئیسرائیلی (ئیهود یائری) ده‌ڵێ: روسیا‌و
هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌لاَتی ته‌واو به‌سه‌ر ده‌ریای
خه‌زه‌رو مه‌دیته‌رانه‌دا بگرن ، چونكه ئه‌و خه‌ته كه به ئازه‌ربایجان
و جۆرجیا و توركیادا تێ ده‌په‌رێت ، تاكه رێگایه‌كه بۆ په‌یوه‌ندی نێوان
ئاسیا‌و ئه‌وروپا ، به‌تایبه‌ت له‌رووی بازرگانییه‌وه ، ئه‌مه
له‌كاتێكدایه كه روسیا‌و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌و خه‌ته گرنگه‌دا هیچ
ده‌ورێكی ئه‌و تۆیان نییه ، به‌لاَم به‌پێچه‌وانه‌وه ئیسرائیل به‌بێ هیچ
كێشه‌یه‌ك له‌و رێگه‌وه سوودی بۆ خۆی وه‌رده‌گرت .. هه‌روه‌ها ئیهود
یائری ده‌ڵێ: به‌و هێرشه‌ی روسیا بۆ سه‌ر ئۆسیتای باشوور‌و ولاَتی
جۆرجیا تا ئه‌ندازه‌یه‌ك هه‌یمه‌نه‌ی خۆی بۆ سه‌ر ناوچه‌كه گه‌ڕانده‌وه
و ماوه‌یه‌كیش به‌هۆی ئه‌و جه‌نگه‌وه رۆشتنی نه‌وت و غاز به‌و خه‌ته‌دا
له‌كار كه‌وت .. هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی ناوبراوی ئیسرائیلی له درێژه‌ی
باسه‌كه‌یدا ده‌ڵێ: یه‌كێكی تر له هۆكاره‌كانی جه‌نگی نێوان روسیا‌و
جۆرجیا ئه‌وه‌یه : چه‌ند رۆژێك پێش هێرشه‌كه روسیا سه‌رچاوه
هه‌واڵییه‌كانی روسیا‌و جۆرجیا ئه‌وه‌یان بلاَوكرده‌وه كه ئیسرائیل
ده‌یه‌وێ پارێزگاری له ده‌وڵه‌تی سوكاشویلی سه‌رۆكی جۆرجیا بكات ،
ئه‌مه‌ش بووه هۆی دڵگرانی سه‌رانی روسیا‌و له‌به‌رامبه‌ردا روسیاش هه‌ردوو
سه‌رانی ئه‌مریكاو ئیسرائیلی ئاگاداركرده‌وه كه ئه‌گه‌ر بێتوو
به‌رده‌وام بن له پشتگیری سه‌ربازی جۆرجیا ، ئه‌وا روسیاش سیستمی
موشه‌كی هه‌وایی ده‌فرۆشێته سوریا‌و ئێران .. هه‌ر به‌ئیعترافی هه‌مان
رۆژنامه ئێستا سه‌دان زانای سه‌ربازی ئیسرائیلی له جۆرجیا سه‌رقاڵی
راهێنانی سه‌ربازیی و سیستمی موشه‌كی دوور هاوێژن له‌و ولاَته‌دا !
هه‌روه‌ها هه‌مان رۆژنامه‌ی ئیسرائیلی بلاَویكردۆته‌وه‌و ده‌ڵێ: چه‌ند
ئه‌فسه‌رێكی پایه‌به‌رزی ده‌وڵه‌تی پێشووی ئیسرائیل وه‌ك (رونی میلو)
كه یه‌كێكه له ده‌لاَلاَنی چه‌ك فرۆشی به جۆرجیا و جه‌نه‌راڵ (گال هرش)
كه ئه‌ویش یه‌كێكه له مامۆستایانی راهێنه‌ری سه‌ربازی ، ئێستا
له‌ولاَتی جۆرجیادان .. هه‌ر به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی روسیا
له‌م ماوه‌یه‌دا فرۆكه جه‌نگییه‌كانی روسیا توانیویانه پێگه‌ی سه‌ربازی
هه‌وایی جۆرجیا بۆمباران بكه‌ن كه ئه‌فسه‌رانی ئیسرائیلی سه‌رقاڵی
راهێنانی سه‌ربازانی جۆرجیابوون تیایدا .. وه له‌لایه‌ن خۆیه‌وه
وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا له‌ماوه‌ی جه‌نگه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ ولاَتی
جۆرجیادا رایگه‌یاند كه له‌چه‌ندین پێگه‌ی سه‌ربازی جۆرجیادا
ته‌قه‌مه‌نی ئه‌مریكی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه ، ئه‌مه ئه‌وه
ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌م جه‌نگه‌ی نێوان روسیا‌و جۆرجیا جه‌نگی روسیا‌و
ئه‌مریكایه‌و به‌لاَم جۆرجیا ده‌بێت باجه‌كه‌ی بدات ، چونكه ئه‌مریكا
دۆستایه‌تییه‌كی ئێجگار به‌هێزی له‌گه‌ڵ جۆرجیادا هه‌یه‌و لێكۆڵه‌ره
سیاسییه‌كانیش ده‌ڵێن ئه‌مریكا به‌نیازه پێگه‌ی دژه موشه‌كی له‌و
ولاَته‌د دابنێت ، كه‌وابوو ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌م جه‌نگه جه‌نگی
به‌رژه‌وه‌ندیه‌و زلهێزان وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان له پێناو پاراستنی
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ئاماده‌ن هه‌موو كارێك ئه‌نجام بده‌ن ، وه
هه‌مووكات باجی سه‌ره‌كی ئه‌م توند‌و تیژیانه‌ش كه زلهێزان ئاگره‌كه‌ی
به‌رپا ده‌كه‌ن ده‌بێت خه‌ڵكی بێ ده‌سه‌لاَت و هه‌ژار باجه‌كه‌ی بده‌ن
...
erfankaka@yahoo.com
سوود له‌م ماڵپه‌ره وه‌رگیراوه :
http://www.bitaraf.com
|