|
رێككه‌وتننامه‌ی
عێراق ـ ئه‌مریكا
سه‌ڵاح سالار
گه‌ڕانه‌وه بۆ مێژووی سه‌ره‌تا!
ئه‌نجامی پێنج ساڵ داگیركاریی، عێراقی كرده گۆمی خوێن، كه‌لێنی
ته‌واوی كرده نێوان گه‌لانی وابه‌سته‌كراوی ئه‌و وڵاته، كه ئه‌مه‌ش
یه‌كێكه له‌و ئامانجانه‌ی كه داگیره‌كه‌ی پڕ پێكاویه‌تی. كۆشكی سپی
هه‌وڵیدا له رێگه‌ی هه‌ریه‌ك له:
(جه‌ی گارنه‌ر، پۆل برێمه‌ر، نیگرۆپۆنتی، خه‌لیلزادو كۆتاییش
پاتریۆس)ه‌وه رێگه‌چاره‌یه‌ك بدۆزێته‌وه، گه‌ڵاڵه‌نامه‌یه‌ك به‌ناوی
”رێككه‌وتنی ئه‌منی“ گه‌وره‌ترین خواستی ئه‌مریكایه، له‌گه‌ڵ
حكومه‌تی عێراقی جێبه‌جێی ده‌كات، چاودێرانی سیاسیی وای بۆ ده‌چن
ئه‌مریكا به‌و رێككه‌وتننامه، شه‌رعییه‌تی ته‌واوی خۆی ده‌هیڵێته‌وه‌و
له داگیركه‌رێكی ره‌زاگرانه‌وه ده‌بێته حاكمێكی شه‌رعیی له پشتی
په‌رده‌وه، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كاتێك عێراقی به داگیركراو و
ئه‌مریكاشی به داگیركه‌ر ده‌ستنیشان كرد، ئه‌م بڕیاره هه‌موو
ته‌ره‌فه‌كان لێی سوودمه‌ند بوون، ئه‌مریكا به ته‌واوی رێگه‌ی بۆ خۆش‌بوو
عێراق بدۆشێت، عێراقییه‌كانیش هه‌ر له‌و رێگه‌یه بیانوویان ده‌ستكه‌وت
به‌رگریی له وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن‌و به‌ره‌نگاریی داگیركا‌ر ببنه‌وه، ئیتر
ئه‌مه‌ریكا تاقه‌تی درێژه‌دانی به‌و شانۆیه نه‌ماوه‌و ده‌یه‌وێت له
فیلمێكی تری نوێ‌دا خۆی نمایش بكات، بۆیه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق
سه‌رقاڵی گه‌ڵاڵه كردنی رێككه‌وتننامه‌یه‌كه، ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه
پلانێكه، كه حكومه‌تی عێراق له باردۆخێكی لاوازدایه‌و له واژۆكردن
به‌ولاوه چی دیكه‌ی به‌ده‌ست نییه.
عێراق هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به لاوازیی و موتوربه‌كراوی پێكهێنراو و
كوشته‌ی ده‌ستی هه‌ندێك كێشه بوو، كه وه‌ك نه‌خۆشی زگماك له‌گه‌ڵی
له‌دایكبوو، به‌رده‌وامیش له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نیدا ئه‌ویش گه‌شه‌و
نه‌شونمای كرد، ته‌واوی ته‌مه‌نی به‌كۆدێتاو شه‌ڕو داگیركاریی و
خوێنڕشتن هات.
ئه‌مڕۆش ئه‌و كۆتا خاڵه ده‌خرێته سه‌ر رسته‌ی ناسنامه‌و پێناسه‌كه‌ی و
په‌رده له‌سه‌ر هه‌موو عه‌یبه داپۆشراوه‌كانی هه‌ڵده‌ماڵرێت،
شرۆڤه‌كارانی سیاسیی باس له‌وه ده‌كه‌ن, ئه‌مریكا زه‌وییه‌كی تریشی
ده‌وێت، وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی ده‌سته‌مۆی خۆی به‌كاربێنێت، ئیدی تازه
ده‌ستبه‌رداری عێراق نابیێت، چونكه زه‌وی عێراق دوو گرنگی باشی
تێدایه، یه‌كه‌م:
ده‌وڵه‌مه‌نده به سامانی سروشتی، دووه‌م: ستراتیژه به نیسبه‌ت
دراوسێكانییه‌وه, كه نه‌یاری ئه‌ون، ئه‌گه‌ر به وردیی سه‌رنجێكی
ده‌قی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه بده‌ین, ده‌بینین كێڵگه‌یه‌كی به مین
چینراوه‌و ئه‌مڕۆ، یان سبه‌ی ده‌ته‌قێته‌وه.
هه‌ر به رواڵه‌ت له چه‌ند خاڵێكدا مه‌ترسییه‌كانی ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
1ـ بڕیاری ته‌واو لای هێزه ئه‌مریكییه‌كانه، ئه‌وان تا ئه‌و كاته‌ی
به باشی بزانن له عێراق ده‌مێننه‌وه، هه‌روه‌ها (14) بنكه‌ی سه‌ربازیی
له‌سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا داده‌نێن، پاشان وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگریی‌و
ده‌زگای هه‌واڵگریی له ژێر كۆنترۆڵی ئه‌واندا ده‌بن، سه‌ربازه‌كانیشیان
مافی ته‌واوی هاتوچۆ و گواستنه‌وه‌ی هه‌ر شتێك, كه بیانه‌وێت به
ده‌ستی خۆیانه، له كاتی روودانی هه‌ر تاوانێكیش حكومه‌تی عێراقی مافی
نییه لێپێچانه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌ك سه‌ربازیی ئه‌مریكیدا بكات.
2- هه‌ركه‌س نه‌یاری ئه‌مریكا بوو، به نه‌یاری عێراقیش له‌قه‌ڵه‌م
ده‌درێت‌و ده‌بێت له‌ناو سنووری ئه‌و بازنه‌یه‌دا، حكومه‌تی عێراقی كار
بكات‌و ئه‌و خاڵه‌ی له پێشچاو بێت.
3- به‌كارهێنانی خاكی عێراق بۆ هه‌ر شتێك‌و هه‌ر مه‌به‌ستێك, كه ئه‌مریكا
مه‌به‌ستییه‌تی.
4- رێككه‌وتننامه‌كه كاتی دیاریكراویی نییه‌و سه‌قفی زه‌مه‌نیه‌كه‌ی
نادیاره.
ئه‌مه‌ش دیاره تا به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مریكا بخوازێت ده‌ژی‌و دواتر, كه
نه‌یویست نابێت بژی، چونكه براوه تێیدا ئه‌مریكا‌و دۆڕاویش حكومه‌تی
عێراقه، بۆیه هه‌میشه براوه یاری به‌و به‌نده ده‌كات.
5ـ عێراق ده‌بێت فاكته‌ری ئارامیی ناوچه‌كه بێت، مافی نییه هیچ جۆره
چه‌ك‌و جبه‌خانه‌یه‌ك به‌بێ پرس بكڕێت‌و هه‌ر شتێكی له‌و باره‌وه هه‌بوو
ده‌بێت به چاودێریی ئه‌مریكا بێت.
ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه ته‌واو سه‌روه‌ریی عێراق پێشێل ده‌كات، ئه‌گه‌رچی
تا ئێستا سه‌روه‌ریی به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌ته‌وه، ئه‌مجۆره
رێككه‌وتننامانه زۆر شتی پێشتر وه‌بیر دێنێته‌وه و به دڵنیاییه‌وه
چاندنی كوشتنی فه‌رمانڕه‌وایی دیموكراسییه، كه پاساوی
داگیركارییه‌كه‌ی ده‌ستی ئه‌مریكا خۆیه‌تی، چونكه لایه‌نی براوه
ده‌ستبه‌رداری ده‌ستكه‌وته‌كانی نابێت، ده‌بێت سه‌ره‌نجامی به كوده‌تاو
راپه‌ڕین بێت، نموونه‌شیان حكومه‌تی مه‌له‌كی عێراق و شاهه‌نشایی ئێران
بوو.
ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه له 17 /3 /2008 ره‌شنووسێكی بۆ كراوه و له سه‌ر
هێڵه گشتییه‌كانی جۆره ره‌زامه‌ندییه‌ك هه‌بوو، بڕیار وایه له كۆتایی
هاوین، یان كۆتایی ئه‌مساڵدا واژۆی كۆتایی بكرێت.
|