|
بسم الله الرحمن الرحیم
ئایینده‌ی
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكاو عێراق
له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتننامه‌یه‌كی ستراتیژیدا
كامیل مه‌حمود
مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی
رابردوو هه‌ر له‌م رۆژنامه‌یه‌دا له‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتننامه
ستراتیژییه‌ی چاوه‌روان ده‌كرێت له‌نێوان عێراق و ئه‌مریكادا ئیمزا بكرێت
وتارێكم نووسی و تیشكم خسته سه‌ر ئایینده‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان
هه‌ردوو وڵات له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتننامه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه‌دا،
وتاره‌كه دوای ئه‌وه هات كه نوری ئه‌لمالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق
سه‌ردانی واشنتۆنی كرد‌و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بۆشدا یاداشتێكی لێكگه‌یشتنیان
ئیمزا كرد وه‌ك سه‌ره‌تاو زه‌مینه‌سازی بۆ مۆركردنی رێككه‌وتننامه‌یه‌كی
ره‌سمی له‌نێوان به‌غدادو واشنتۆندا بۆ رێكخستنی بوونی سیاسی و
سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌عێراق و ئایینده‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان وه‌ك دوو
وڵات.
هه‌ردوو لایه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه پێكهاتن كه واده‌ی كۆتایی ئیمزاكردنی
ئه‌و رێككه‌وتننامه ستراتیژییه كۆتایی مانگی ته‌مووزی ساڵی 2008 بێت
كه ئێستا ته‌نها دوو مانگ له‌به‌رده‌م كۆتایی واده‌ی دیاریكراودا ماوه
بۆ به‌ئاكام گه‌یاندنی رێككه‌وتننامه‌كه، هه‌رچه‌نده
رێككه‌وتننامه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه به‌و جۆره كاتی بۆ دیاری ناكرێت و
ئه‌وه‌نده‌ی پێویستی به دیاریكردنی كاتی كۆتایی هه‌یه بۆ
یه‌كلاییكردنه‌وه، زۆر له‌وه زیاتر پێویستی به‌زه‌مینه‌سازیی بابه‌تیی
ناوخۆ هه‌یه نه‌ك ته‌نها له‌عێراقدا، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی
ئه‌مریكا و دامه‌زراوه ره‌سمییه‌كانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانیش، چونكه
هه‌ر دوای سه‌ردانه‌كه‌ی مالیكی و راگه‌یاندنی ئه‌و قسه‌و باسانه
له‌سه‌ر رێككه‌وتننامه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه، نوێنه‌ری دیموكراته‌كانی
ناو كۆنگرێسی ئه‌مریكی كه ئێستا زۆرینه پێك دێنن، ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر
ئه‌وه كرده‌وه كه رێككه‌وتننامه‌یه‌كی ستراتیژی دوو قۆڵی له‌م
بارودۆخه هه‌نووكه‌ییه‌دا كه دۆخی ئه‌منی و سیاسی عێراق هێشتا
ناسه‌قامگیره پێویستی به راوێژی كۆنگرێس و په‌سه‌ندكرنی هه‌یه‌و نابێت
ئیداره‌ی بۆش تاكلایه‌نه رێككه‌وتننامه‌یه‌كی هه‌ستیاری له‌و شێوه‌یه
ئیمزا بكات.
دیموكراته‌كان ترسیان له رووه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كه‌ی ناو ئه‌و
رێككه‌وتننامه‌یه هه‌یه كه واشنتۆن پابه‌ند بكات به پاراستنی رژێمی
سیاسی عێراق له‌هه‌موو كاتێكداو ئه‌مه‌ش به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی نرخه
ئابووری و مرۆییه‌كه‌ی ئه‌نجام بدرێت، كه به‌رای ئه‌وان وڵاته
یه‌كگرتووه‌كان له‌مه‌دا زیانمه‌ند ده‌بێت، هه‌رچه‌نده له‌وێش مزایه‌ده‌ی
سیاسی بۆ درووستكردنی رای گشتی له‌به‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌كانیان به‌شێكه
له‌گه‌مه‌ی سیاسی نێوان كۆماری و دیموكراته‌كان و ئه‌م
رێككه‌وتننامه‌یه‌ش بابه‌تێكی ناو ئه‌و ململانێیه‌یه وه‌ك كارتێك به‌كار
بهێنرێت، به‌تایبه‌تی دیموكراته‌كان به‌رامبه‌ر به‌كۆمارییه‌كان و
ئیداره‌كه‌ی سه‌رۆك بۆش.
له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش هێشتا لایه‌نه كاراكانی ناو پرۆسه‌ی سیاسی
عێراق پیكنه‌هاتوون له‌سه‌ر گه‌ڵاڵه‌نامه‌یه‌كی هاوبه‌ش و چوارچێوه‌یه‌ك
بۆ ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌و تا ئێستاش مشتومری ئاڵۆز له‌نێوانیاندا
له‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه له‌ئارادایه‌و پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ
شێوازی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئایینده‌ی نێوان وڵاته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ
ئه‌مریكادا به‌دی ناكرێت، ته‌نانه‌ت له‌ناو قه‌واره سیاسییه‌كه‌ی
سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراقیشدا ئه‌و یه‌كده‌نگی و یه‌ك هه‌ڵوێستییه له‌و
باره‌یه‌وه نییه‌و رای دژ به‌یه‌ك بوونی هه‌یه، عه‌بدولعه‌زیز
ئه‌لحه‌كیمی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق و سه‌رۆكی
لیستی ئیئتیلافی یه‌كگرتووی شیعه‌كان له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه
كه تا ئێستا مشتومره‌كان له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك به‌رده‌وامه كه
په‌یوه‌ندی به‌سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی عێراقه‌وه هه‌یه‌و قابیلی
مساوه‌مه له‌سه‌ركردن نین.
له‌ده‌ره‌وه‌ی لیستی ئیئتیلافیش ره‌وتی سه‌در به‌توندی دژی ئه‌و
رێككه‌وتننامه‌یه وه‌ستاونه‌ته‌وه‌و پێیان وایه به‌و رێككه‌وتننامه
درێژخایه‌نه شه‌رعیه‌ت ده‌درێت به هه‌ژموونی یه‌كجاریی واشنتۆن به‌سه‌ر
عێراقه‌وه‌و ئابووری و داهاتی ئه‌م وڵاته ده‌خرێته ده‌ستی
ئه‌مریكییه‌كانه‌وه به‌رامبه‌ر به پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی
له‌به‌غداد، له‌م باره‌یه‌شه‌وه هه‌فته‌ی رابردوو له‌سه‌ر داوای
موقته‌دا سه‌در له‌چه‌ند شارێكی عێراق خۆپیشاندان دژی هه‌ر
رێككه‌وتننامه‌یه‌كی ئه‌مریكی-عێراقی ئه‌نجام درا.
لێره‌ش ئه‌وه‌ی لایه‌نی نه‌یاره به پرۆسه‌ی سیاسی و حكومه‌ته‌كه‌ی
مالیكی زیاتر مزایه‌ده‌ی سیاسی به‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه ده‌كه‌ن و
له لێدوان و هه‌ڵوێسته‌كانیاندا هه‌ست به زیاده‌ره‌وی و دژایه‌تی بێ
بنه‌مای رێككه‌وتننامه‌كه ده‌كرێت به بێ ئه‌وه‌ی هێشتا
ناوه‌رۆكه‌كه‌ی دیاری كرابێت. راسته رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی و
درێژخایه‌نی سیاسی و سه‌ربازی و ئابووری له‌گه‌ڵ وڵاتێكدا كه هێشتا
هێزه‌كانی له‌سه‌ر خاكی عێراق ماوه هه‌ستیاره‌و بۆ هه‌ردوو لا پێویستی
به وردبینی و خوێندنه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر به‌ئاكام
گه‌یشت له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش بێت نه‌ك هه‌ژموونی
لایه‌نی باڵاده‌ست به‌سه‌ر لاوازدا كه دیاره لایه‌نی به‌هێز له‌م
هاوكێشه‌یه‌دا كێیه.
ئه‌وه‌ی پێویسته نه‌یارانی رێككه‌وتننامه‌كه ره‌چاوی بكه‌ن ئه‌وه‌یه
كه كه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ئه‌م ره‌وشه‌ی ئێستای نێوان عێراق و
ئه‌مریكاو بوونی هێزی سه‌ربازی و ئیداریی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان له‌م
وڵاته‌دا ده‌بێت به‌رێككه‌وتننامه‌و شێوازێكی دیسپلینكراو یه‌كلا
بكرێته‌وه نه‌ك به‌و میكانیزمه‌ی ئه‌وان داوای ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده
له‌راستیدا هیچ میكانیزمێك له‌ئارادا نییه، بۆیه چاك وابوو ئه‌و لایه‌نه
سیاسییه عێراقیانه زیاتر ئامانجه‌كه‌یان له‌وه‌دا رابگه‌یه‌ندایه كه
رێككه‌وتنه‌كه سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی عێراقی له‌سه‌ر هه‌موو
ئاسته‌كان تیادا ره‌چاو بكرێت، نه‌ك به‌ره‌هایی دژی مه‌بده‌ئی
رێككه‌وتننامه‌كه بن، له‌كاتێكدا عێراق زۆر پێویستی به رێككه‌وتننامه
هه‌یه له‌گه‌ڵ نه‌ك ته‌نها وڵاته یه‌كگرتووه‌كان، به‌ڵكو ده‌وڵه‌تانی
تریشدا كه په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی پرۆتۆكۆلی رێك بخات.
ئه‌وه‌ی هه‌ر له‌ئێستاوه نه‌یارانی رێككه‌وتننامه‌كه باسی ده‌كه‌ن و
قسه له‌سه‌ر بوونی هه‌میشه‌یی ئه‌مریكییه‌كان ده‌كه‌ن له‌عێراقدا
له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌دا، واشنتۆن و به‌رپرسانی
ئیداره‌كه‌ی جۆرج بۆش ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه، رایان كرۆكه‌ری باڵوێزی
وڵاته یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق له راپۆرتی مانگی رابردوویدا كه
له‌به‌رده‌م كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌یدا خوێندییه‌وه ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه
كه ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌نیازه له‌گه‌ڵ عێراقدا مۆری
بكات خۆی نه‌داوه له‌مه‌سه‌له‌ی مانه‌وه‌ی بنكه‌ی هه‌میشه‌یی
ئه‌مریكا له‌عێراقدا، له‌هه‌مان رۆژدا كرۆكه‌ر له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی
سه‌ربازی سه‌ر به كۆنگرێسدا رایگه‌یاند كه له‌ناوه‌رۆكی ئه‌و
رێككه‌وتننامه‌یه‌دا كه هێشتا گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت هیچ ئاماژه‌یه‌ك
نییه بۆ هێشتنه‌وه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی له‌عێراقدا به‌هه‌میشه‌یی، نه‌ك
هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵكو نه‌بوونی ئه‌گه‌رێكی وه‌ها له‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌دا
ئاماژه‌ی بۆ ده‌كرێت.
جگه له‌وه‌ش به‌رپرسانی عێراقی و خودی مالیكیش هیچ ئاماژه‌یه‌كیان
به‌وه نه‌داوه كه ناوه‌رۆكی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ی بریاره مانگی
ته‌مووز مۆر بكرێت مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی هێزی سه‌ربازی ئه‌مریكی
له‌عێراقدا به‌خۆوه گرتبێت، به‌ڵكو ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه
كه ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه به‌مه‌به‌ستی گێرانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری ته‌واو
بۆ عێراق و ده‌ربازبوون له به‌ندی حه‌وتی په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان دێته ئیمزاكردن و مساوه‌مه‌ی له‌سه‌ر سه‌روه‌ری و
سه‌ربه‌خۆیی وڵات تێدا نییه.
پێناچێت بارودۆخی عێراقیش بۆ ئه‌وه گونجاو بێت وڵاته یكگرتووه‌كان
به‌هه‌میشه‌یی هێزی سه‌ربازی و بنكه‌ی تایبه‌ت له‌م وڵاته‌دا
بهێڵنه‌وه‌و ئه‌و بوونه سه‌ربازییه هه‌میشه‌ییه كێشه‌ی بۆ خۆیان و
عێراقییه‌كان تیادا نه‌بێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ئه‌وان بیری لێ ده‌كه‌نه‌وه
ده‌ربازبوونه له‌عێراق به‌شێوه‌یه‌ك كه هه‌وڵه‌كانیان سفر نه‌بێته‌وه‌و
بارودۆخێك له‌م وڵاته‌دا نه‌یه‌ته پێش له‌به‌رژه‌وه‌ندی واشنتۆن نه‌بێت،
بۆیه ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌مریكییه‌كان له‌م قۆناغه‌دا گرنگه پرۆسه‌ی سیاسی
عێراق و دۆخه ئه‌منییه‌كه‌و شكستی نه‌یارانی واشنتۆنه له‌ناوخۆو
ده‌وروبه‌ره عێراقییه‌كه‌دا، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه واشنتۆن
له‌گه‌ڵ بوونی پێگه‌و مانه‌وه‌ی هێزدا نه‌بێت له‌عێراقدا، به‌ڵكو
به‌پێچه‌وانه‌وه، به‌ڵام مه‌رج نییه بارودۆخه‌كه هه‌میشه ته‌با بێت
له‌گه‌ڵ ئیراده‌ی ئه‌مریكی و سیاسه‌ته‌كانی واشنتۆن له‌ناوچه‌كه‌دا.
بیركردنه‌وه‌ی ئه‌مریكییه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك
بێت، نابێت سه‌ركردایه‌تی سیاسی عێراقیش ئه‌وه‌یان له‌یاد بچێت، كه له‌م
قۆناغه هه‌ستیاره‌ی ژیانی سیاسی عێراقدا ناكرێت بریاره‌كان
له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی گشتی و كۆده‌نگی هێزه سیاسییه‌كان و
دامه‌زراوه ره‌سمییه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌وه بسه‌پێنرێت، به‌تایبه‌تی
په‌رله‌مان لایه‌نی شه‌رعیه‌ت پێده‌ری بریاره گرنگ و
چاره‌نووسسازه‌كانه‌و وه‌ك چۆن دیموكراته‌كانی ئه‌مریكا به‌پێویستی
ده‌زانن له چوارچێوه‌ی ره‌سمییه‌تی گشتی و ره‌زامه‌ندی كۆنگرێسدا
رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی له‌نێوان وڵاته‌كه‌یان و عێراقدا ئیمزا بكرێت،
له‌م سه‌ریشه‌وه ده‌بێت عێراقییه‌كان بۆ ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مان و
پێكهاتنی نێوان هێزه سیاسییه‌كان بگه‌رێنه‌وه له‌م جۆره بریارانه‌دا.
ئه‌و رێككه‌وتننامه ستراتیژییه دوو قۆڵییه ده‌بێت وه‌ك هه‌ر
رێككه‌وتننامه‌یه‌كی تری نێوان وڵاتان، له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی
هاوبه‌ش بێت نه‌ك ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێكیان و به‌پێوه‌ری
لایه‌نی به‌هێز ناوه‌رۆكه‌كه‌ی دابرێژرێته‌وه‌و لایه‌نی لاوازیش ته‌نها
ئیمزاكردنی له‌سه‌ربێت، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌پاساوه‌كانی نه‌یارانی
رێككه‌وتننامه‌كه كه‌پێیان وایه عێراق له‌م قۆناغه‌دا لاوازه‌و له‌لایه‌ن
ئه‌مریكاوه داگیر كراوه‌و تا ئه‌وان له‌م وڵاته‌دا بوونیان هه‌بێت،
رێككه‌وتننامه‌ی دووقۆڵی هیچ هاوسه‌نگی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی هاوبه‌شی
تیادا ره‌چاو ناكرێت و ئه‌مریكییه‌كان خواست و سیاسه‌تی خۆیان ده‌سه‌پێنن،
به‌ڵام خۆ ئه‌مه له‌ده‌ستی سه‌ركردایه‌تی سیاسی عێراقدایه‌وه ده‌كرێت
سیاسیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ر دانووستان و رێككه‌وتننامه‌یه‌كدا بكه‌ن
كه له‌ئایینده‌دا ئیمزا ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا. راسته عێراق زیاتر
پێویستی به وڵاته یه‌كگرتووه‌كانه‌و ئه‌و بووه‌ته پارێزه‌ری دۆخه
نوێیه‌كه‌ی، ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه ئه‌و ئیمتیاز و خاڵه زیادانه نییه
له‌م رێككه‌وتننامه‌یه‌دا به‌ئه‌مریكییه‌كان ده‌درێت، به‌ڵكو ئه‌ه‌وه‌ی
له‌وه گرنگتره ئه‌وه‌یه كه‌نابێت هیچ یه‌كێك له‌و خاڵ و ئیمتیازانه
له‌سه‌ر حسابی سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی عێراق و ئایینده‌ی خه‌ڵكی ئه‌م
وڵاته نه‌بێت.
عێراق له‌قۆناغی ئینتیقالی راسته‌قینه‌دایه، له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ‌و
بارودۆخه ئه‌منییه‌كه‌ی، هێزه‌كانی له‌سه‌ر پێی خۆی راوه‌ستاوه‌و دژی
میلیشیاو گرووپه چه‌كداره‌كان له‌جه‌نگدایه‌و هه‌ندێ هه‌نگاوی باشی
بریوه، به‌ڵام ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی ده‌ربكه‌وێت له‌سه‌ر ئاستی سیاسی
چۆن ده‌توانێت باز به‌قۆناغی ئێستا بدات و له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی
ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه بوونی خۆی بسه‌لمێنێت، كه رێككه‌وتننامه‌ی
ستراتیژی نێوان وڵاته یه‌كگرتووه‌كان و ده‌وڵه‌تی عێراق یه‌كێكه له‌و
تاقیكردنه‌وه قورسانه بۆ سه‌ركردایه‌تی سیاسی ئه‌م وڵاته‌و حكومه‌تی
به‌غداد.
kameelmahmod@yahoo.com
www.bzotnawa.net
|