|
بسم الله الرحمن الرحیم
لێکدانه‌وه‌ی سیاسی
ڕێکه‌وتننامه ستراتیژییه‌که‌ی نێوان ئه‌مریکا و عێراق
(5/6/2008)
سه‌نته‌ری
لێكۆڵینه‌وه‌ی سیاسیی له نه‌رویج
به پێی بڕیارێکی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ساڵی (2004)
ئه‌مریکا شه‌رعییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگرت بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له
عێراقدا. حکومه‌تی عێراقیش هه‌موو ساڵێک داوای نوێکردنه‌وه‌ی مانه‌وه‌ی
ئه‌و هێزانه‌ی کردووه. ئه‌م بڕیاره‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له کۆتایی
ئه‌مساڵدا کۆتایی پێ دێت و ، ده‌بێ ئه‌مریکا هێزه‌که‌ی له عێراق بباته
ده‌ره‌وه. به‌ڵام له‌بری خۆ ئاماده کردن بۆ به‌جێهێشتنی عێراق ، ئه‌مریکا
له مانگئ مارتی ئه‌مساڵه‌وه فشاری خستۆته سه‌ر عێراق بۆ مۆرکردنی
ڕێکه‌وتننامه‌یه‌کی ئه‌منی ستراتیژی درێژخایه‌ن. دیاره مه‌به‌ستی ئه‌مریکا
زیاتر مانه‌وه‌یه‌تی له عێراق و ، به‌رده‌وام
بوونی چوونی نه‌وت و سامانی
عێراقه بۆی.
له یه‌کێک له لێداونه‌کانیدا جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکی عێراق ئاماژه‌ی بۆ
دروست کردنی چه‌ند بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی هه‌میشه‌یی بۆ هێزه‌کانی ئه‌مریکا
له عێراقدا کرد. ڕۆژنامه‌کان ئه‌و کاته باسیان له دروست کردنی (3)
بنکه‌ی سه‌ربازی ده‌کرد. ئێستاش که نزیکه‌ی (7) مانگی ماوه کۆتایی به‌و
بڕیاره‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بێت ، گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و
ڕێکه‌وتننامیه ده‌کرێ.
ئه‌نجوومه‌نی سیاسی ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕۆژی (26/5/2008) به
سه‌رۆکایه‌تی تاڵه‌بانی دانیشتنی بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه کرد و دوای
دانیشتنه‌که "نه‌سیر العانی"ی سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری له
لێدانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ووتی: له‌سه‌ر داوای سه‌رۆکی حکومه‌تی عێراق
ئه‌نجوومه‌ن دانیشتنێکی سازدا و تیایدا باس له گفتوگۆی نێوان عێراق و
ئه‌مریکا کرا له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ئه‌و ڕێکه‌وتنه ستراتیژییه که بریتییه
له دۆسیه‌ی ئاسایش و ئابوری و سیاسی و سه‌ربازی و ..هتد. هه‌روه‌ها
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که ئه‌نجوومه‌نه‌که به ووردی به‌سه‌ر خاڵی
گفتوگۆکه‌دا چووه و ، ڕۆڵی شاندی عێراقی به‌رز نرخاند له‌و گفتوگۆیه‌دا
چونکه شانده‌که سور بوون له‌سه‌ر به‌ژه‌وه‌ندییه‌کانی عێراق و گه‌لی
عێراق. ووتیشی که ئه‌نجوومه‌ن داوای کردووه که گفتوگۆ له گه‌ڵ ئه‌مریکا
به‌رده‌وام بێت تا هه‌ردوولا ده‌گه‌نه ڕێکه‌وتنێک که گه‌لی عێراق پێی
رازی بیت و زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی نه‌گات.
نوری المالکی سه‌رۆکی حکومه‌تی عێراق ده‌یه‌وێ له‌م مانگی حوزه‌یرانه یان
له مانگی ته‌مموزدا کۆتایی به گفتوگۆکان بێت تا په‌رله‌مانی عێراق کاتێکی
باشی له‌به‌رده‌ستا بێت بۆ گفتوگۆ کردن له‌سه‌ری.
هه‌ڵوێستی پارت و لایه‌نه عێراقییه‌کان
لێره‌دا جێی خۆیه‌تی ئاماژه بۆ ئه‌وه بکه‌ین که ئایه‌توڵا حائیری
مه‌رجعی شیعه‌ی عێراقی داوای کردووه که ڕاپرسی له‌سه‌ر ئه‌و
ڕێکه‌وتننامه‌یه بکرێ و ، بڕیاردان له‌سه‌ری له ده‌ست په‌رله‌مانی
عێراقدا نه‌بێت. هه‌روه‌ها موقته‌دا سه‌در داوای له لایه‌نگره‌کانی خۆی
کردووه که هه‌فتانه خۆپیشاندان بکه‌ن دژ به‌و ڕێکه‌وتننامه‌یه. له‌سه‌ر
ئاستی لایه‌نه سیاسییه‌کانی عێراقیش ئه‌نجوومه‌نی زانا و ئه‌کادیمییه‌کانی
عێراق به‌یانێکیان ده‌رکردووه و تیایدا هاتووه که ئه‌وان دژی ئه‌و
ڕێکه‌وتننامه‌یه‌ن و نایانه‌وێ چاره‌نووسی عێراق به ئه‌مریکاوه
ببه‌سترێته‌وه.
"که‌مال الساعدی"ی نوێنه‌ری ئیئتیلافی عێراقی یه‌کگرتوو سه‌باره‌ت به‌و
ڕێکه‌وتننامه‌یه ده‌ڵێ: ئه‌و ڕێکه‌وتننامه‌یه ئه‌گه‌ر مۆر کرا عێراق له
به‌ندی حه‌وته‌می بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕزگار ده‌کات ، به‌ڵام
دیخاته گێژاوێکی تره‌وه ، چونکه ئه‌مریکا داواکارییه‌کی هێنده گه‌وره‌ی
هه‌یه که له‌وه گه‌وره‌تره که عێراق بتوانێ قبوڵی بکات. ئه‌مریکا ،
وه‌ک که‌مال الساعدی ده‌ڵێ ، ده‌یه‌وێ کۆنترۆڵی ته‌وای ئاسمانی عێراق بکات
و ، هه‌رکاتێکیش ویستی ، بێ ئاگاداری حکومه‌تی عێراق ، هێزه‌کانی خۆی پاره
و پوله‌که‌ی بباته ناو عێراق و ، چاودێری له‌سه‌ر نه‌بێت و ، هه‌ر کاتێک
ویستی چالاکی سه‌ربازی خۆی له‌سه‌ر خاکی عێراق ئه‌نجام بدات.
لێکدانه‌وه‌ی ئێمه له سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی سیاسی له نه‌رویج بۆ ئه‌و
ڕێکه‌وتننامه‌یه ئه‌وه‌یه که مۆر کردنی مانای به‌ستنه‌وه‌ی عێراقه به
ئه‌مریکاوه و ، بیرکردنه‌وه‌ی دواڕۆژ له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و ڕزگار بوون
لێی قوربانییه‌کی زۆر گه‌وره‌ی ئابوری و سیاسی ده‌وێ که عێراق نابووت
ده‌کات.
ڕێکه‌وتننامه‌ی پێشتری ئه‌مریکا له گه‌ڵ ووڵاتان
ئێمه ئه‌گه‌ر له ڕێکه‌وتننامه‌ی ئه‌منی نێوان ئه‌مریکا و یابانی دوای
شه‌ڕی دووه‌می جیهان زۆر قوڵ نه‌بینه‌وه و ، به‌راووردێکی بچووک بکه‌ین
ده‌بینین دوای زیاتر له (60) ساڵ تازه یابان بۆی هه‌یه باس له
گواستنه‌وه‌ی تاکه سه‌ربازگه‌یه‌کی ئه‌مریکایی بکات بۆ ده‌ره‌وه‌ی یابان.
له‌م ڕۆژانه‌دا ئه‌مریکا ڕازی بوو (8000) سه‌ربازی خۆی له بنکه‌ی
ئۆکیناوه بگوێزێته‌وه بۆ دورگه‌ی "گوام" له ئۆقیانووسی هادی. به‌ڵام
ده‌بێ یابان بچێته ژێر باری (75%)ی خه‌رجییه‌که‌یه‌وه که (6،1) ملیار
دۆلاره و ، ده‌بێ تا ساڵی (2014) چاوه‌ڕوان بێت تا ئه‌و کاته ئه‌مریکا
ئه‌و سه‌ربازانه له ئۆکیناوه لاده‌بات و ، بنه‌که‌ی ئۆکیناوه داده‌خات.
شایانی ئاماژه بۆ کردنه ئه‌وه بزانین که ئه‌مریکا له گه‌ڵ زیاتر له
حه‌فتا ده‌وڵه‌ت له‌و جۆره ڕێکه‌وتننامه‌یه‌ی هه‌یه و ، ئه‌و جۆره
ڕێکه‌وتننامانه پپێیان ده‌وترێ "ڕێکه‌وتننامه‌ی باری سه‌ربازی" که ئامانج
و شیوازی دابین کردنی پاره‌ی ئه‌و هێزانه و سنوری ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر
سیستمی قه‌زای ئه‌و ووڵاتانه‌دا دیاری ده‌کات. له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که
زۆربه‌ی لایه‌نه‌کانی عێراق ترسیان لیی هه‌یه. به پێی ئه‌و
ڕێکه‌وتننامه‌یه ئه‌مریکا ده‌توانێ هه‌ر کاتێک بیه‌وێ هێرش بکاته سه‌ر
ئه‌و شار و گوندانه‌ی خۆی پێی وایه جێی مه‌ترسین بۆی و ، بێ پرس و ڕا کردن
به حکومه‌تی عێراق. هه‌روه‌ها ده‌توانێ ده‌ست بخاته ناو کاروباری
داگاکانی عێراقه‌وه و ، هه‌ر که‌سێک ئه‌و ویستی ده‌بێ دادگایی بکرێ.
ئه‌وه‌ش له گه‌ڵ سه‌روه‌ری عێراق و سه‌ربه‌خۆیی دادگادا ناگونجێ.
ئه‌مریکاش له‌مێژه ئیدعای ئه‌وه ده‌کات که ده‌یه‌وێ کۆنترۆڵی عێراق و
سه‌روه‌ری عێراق بداته‌وه ده‌ست عێراقییه‌کان خۆیان.
که‌واته جیی خۆیه‌تی گه‌لی عێراق ترسی له‌و ڕێکه‌وتننامه‌یه هه‌بێت ، به
تایبه‌تی که عێراق داگیر کراوه و ، داگیرکه‌ر بێ گوێدان به ڕای
نێوده‌وڵه‌تی ساڵی (2003) داگیری کرد.
حکومه‌تی مالکی و ئه‌و لایه‌نانه‌ی سودمه‌ندن له بوونی ئه‌مریکا له
عێراقدا ئه‌و ڕێکه‌وتننامه‌یه قبوڵ ده‌که‌ن و ، عێراق به ئه‌مریکا
ده‌فرۆشن ، به مه‌رجێ بارودۆخ و تاوتوێ کردنی هاوکێشه‌ی سیاسی عێراقیان
له ده‌ستدا بێت.
ڕای جیهانی
له باره‌ی ئه‌و ڕێکه‌وتننامه‌یه‌وه "مارکۆس کایم"ی پسپۆری ئه‌ڵمانی له
کاروباری عێراقدا ده‌ڵێ: ئه‌و ڕێکه‌وتننامه‌یه هه‌ڵگری هه‌ندێک خاڵی دژ
به یه‌کن. له لایه‌که‌وه ئه‌مریکا ده‌یه‌وێ عێراق سه‌ربه‌خۆ بێت و
خاوه‌نی سه‌روه‌ری خۆی بێت ، له لایه‌کی تریشه‌وه ده‌یه‌وێ ده‌ستی واڵا
بیت له سزادانی خه‌ڵکی عێراقدا به‌وه‌ی که ڕێگه‌ی هه‌بێت عێراقی بگرێت و
دوای لێکۆڵینه‌وه‌ی خۆی له گه‌ڵیاندا ڕاده‌ستی هێزه‌کانی عێراقیان
بکاته‌وه.
سه‌باره‌ت به ماوه‌ی ڕێکه‌وتننامه‌که‌ش "کایم" ده‌ڵێ: واباشه که ماوه‌ی
ئه‌و ڕێکه‌وتننامه‌یه بۆ دوو یان سێ ساڵ دیاری بکرێ و ، بتوانرێ بێ گفتوگۆ
کردن له‌سه‌ر نوێ بکرێته‌وه ، وه‌ک چۆن له ڕێکه‌وتننامه‌ی له‌و جۆره‌دا
شتی وا کراوه.
کاردانه‌وه‌ی لایه‌نه عێراقییه‌کان
حیزبی ده‌عوه و ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی که شیعه‌ن له‌وه ده‌ترسن که
دوای ڕێکه‌وتننامه‌که ئیتر ئه‌مریکا پێویستی به‌وان نه‌مێنێ و ، کۆدیتایان
به‌سه‌ردا بکات و ، ده‌سه‌ڵات بداته‌وه ده‌ست ڕژێمێکی سه‌ربازی که
عه‌ره‌بی سوننه تیایدا باڵاده‌ست بن. یان هه‌ر هیچ نه‌بێت ئه‌و سیستمه
سه‌ربازییه‌ی ئێستا له عێراقدا باوه بگۆڕێ و ، ئه‌وان مێلێشیاکانی خۆیان
له‌ده‌ست بده‌ن.
لایه‌نه سوننیه‌کانیش ، ئه‌وانه‌ی له گه‌ڵ حکومه‌تی نوری المالکیدان ،
هاوڕا ده‌بن له گه‌ڵ مالکی بۆ تێپه‌ڕاندنی ڕێکه‌وتننامه‌که به‌سه‌ر گه‌لی
عێراقدا ، چونکه بوونی ئه‌مریکا له عێراقدا له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانه و
، ئه‌وان خۆیان بۆ ئه‌وه مه‌ڵاس داوه که له ماوه‌ی داهاتوودا به‌هێز
ده‌بنه‌وه و ڕۆڵی جاران ده‌بیننه‌وه. لایه‌نی سه‌حوه‌ش که ئێستا وه‌ک
حیزبێکی سیاسی خۆیان ده‌ناسێنن و خاوه‌نی چه‌کن و ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان
به ئیحتیلاله‌وه هه‌یه ، ئه‌وانه بێ سێ و دوو ڕێکه‌وتننامه‌که‌یان پێ
قبوڵه.
لایه‌نه دژه‌کانیش بریتین له ده‌سته‌ی زانایانی موسوڵمان و ڕه‌وتی سه‌در.
ئه‌و دوانه هه‌ر یه‌که‌یان به سیاسه‌ت و ستراتیژییه‌تی خۆی و پشت به‌ستن
به خه‌ڵکی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌و ڕێکه‌وتننامه‌یه ده‌وه‌ستنه‌وه.
چۆنییه‌تی مامه‌ڵه کردن له گه‌ڵ ئه‌و ڕێکه‌وتننامه‌یه تا ڕاده‌یه‌ک
مه‌زهه‌بی ده‌بێت ، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئێران له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا هاته
ناوه و ڕای خۆی هه‌بوو. بێگومان ئێران ڕای خۆی ده‌بێت له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا
و ، له قۆڵی شیعه‌کانی عێراقه‌وه ، ئه‌وانه‌ی وه‌لای سیاسی و مه‌زهه‌بیان
بۆی هه‌یه ، ڕۆڵی خۆی ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به چه‌کداره‌کانی تری سوننه ، ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگری بیروهزری
قاعیده‌ن ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باڵی سیاسی‌یان به فه‌رمی له‌ناو حکومه‌ت و
هاوکێشه سیاسییه ئاشکراکه‌ی عێراقدا نییه و ، چالاکی سه‌ربازیان دژی
ئه‌مریکا و حکومه‌تی عێراق هه‌یه ، ئه‌وانه دژ به ڕێکه‌وتننامه‌که
ده‌وه‌ستنه‌وه و ، هه‌وڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌ی ده‌ده‌ن.
له‌سه‌ر ئاستی کورده‌کانیشه‌وه گومانی تێدا نییه بوونی تاکه سه‌ربازێکی
ئه‌مریکا له عێراقدا له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانه. چونکه کورده‌کان له
سێبه‌ری ئیحتیلالدا هه‌وڵ ده‌ده‌ن سیاسه‌ت و ستراتیژییه‌تی خۆیان ببه‌نه
پێشه‌وه و ، ئه‌مریکاش ئه‌گه‌ر به ئاشکرا پشتیان نه‌گرێ ، بێده‌نگ ده‌بێت
لێیان.ئه‌مریکاش کاری به‌وان ده‌ڕوات و ، هه‌ردولایان ته‌واوکه‌ری یه‌کترن
و ، هه‌رێمی کوردستانیش ناوچه‌یه‌کی له‌باره بۆ دانانی بنکه‌ی سه‌ربازی
ئه‌مریکایی لێی ، به تایبه‌تی که له‌وێوه ده‌توانرێ چاودێری ئێران و
هه‌ندێک ووڵاتی تر بکرێ.
هه‌موو باس له سه‌روه‌ری عێراق ده‌که‌ن ، به‌ڵام...
حکومه‌تی عێراق و لایه‌نه سیاسییه‌کانی ناو په‌رله‌مانی عێراق و زاناکانی
شیعه و ڕه‌شه‌خه‌ڵکی عێراق هه‌موو باس له‌وه ده‌که‌ن که ده‌بێ عێراق
له‌و ڕێکه‌وتننامه‌یه‌دا خاوه‌نی سه‌روه‌ری خۆی بێت و ، نابێ که‌سێکی
بێگانه حوکمی عێراق بکات. ته‌نانه‌ت هه‌ندێک له زانایانی شیعه فه‌توایان
داوه که حوکم کردنی که‌سێکی بێگانه به‌سه‌ر عێراقییه‌کاندا حه‌رامه.
به‌ڵام له کۆتاییدا هه‌موو بیانو دێننه‌وه و ڕێکه‌وتننامکه قبوڵ
ده‌که‌ن.
هوشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له گه‌ڵ گه‌وره ڕاوێژکاری
وه‌زاره‌ته‌که‌ی "ده‌یڤید ساترفیلد" و نوێنه‌ری کۆشکی سپی ئه‌مریکایی بۆ
گفتوگۆ کردن له‌سه‌ر ئه‌و ڕێکه‌وتننامه "بۆیت ماکیرک" کۆبۆوه و باسیان
له پێداویستی به‌رده‌وامبوونی گفتوگۆکان کردوه و ، جه‌ختی له‌سه‌ر
سه‌روه‌ری عێراق کردۆته‌وه که ده‌بێ له‌و ڕێکه‌وتننامه‌یه‌دا دیار و
ئاشکرا بێت.
له گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌دا گۆڕانکارییه‌کانی عێراق وایان نیشان داوه
که له کۆتاییدا عێراق ده‌بێ مل که‌چ بکات بۆ داواکارییه‌کانی ئه‌مریکا.
هۆکاره‌که‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا فه‌زڵی به‌سه‌ر
که‌سایه‌تی و لایه‌نه‌کانی عێراقدا هه‌یه ، ئه‌وانه‌ی له په‌نا
ئه‌مریکاوه هاتنه‌وه بۆ عێراق و بوونه خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات. ده‌بێ
ئه‌وانیش به ئه‌مه‌ک بن و ئه‌و پیاوه‌تییه‌ی ئه‌مریکایان له‌به‌رچاو بیت و
، له به‌رامبه‌ریدا ڕێکه‌وتننامه‌که به مه‌رجه‌کانی ئه‌مریکا مۆر بکه‌ن
و ، کێشه‌که به‌جێبهێڵن بۆ نه‌وه‌کانی دواڕۆژ تا باجه‌که‌ی بده‌ن و زۆریان
له‌سه‌ر بکه‌وێ.
|