|
بسم الله الرحمن الرحیم
ڕێككه‌وتنی نێوان
حه‌مماس و ئیسڕائیل
سوهه‌یب ئه‌حمه‌د كاكه
مه‌حمود
گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن و ئاگربه‌ست بۆ
هه‌ر دوو لایه‌ن زۆر دژوار و سه‌خت بوو، ڕۆژێك به‌ر له‌وه‌ی حه‌ماس و میسر
له كۆتایی هاتن و ڕێككه‌وتنی نێوان حه‌ماس و ئیسڕائیل خه‌به‌ر بده‌ن و
ئاشكرایی بكه‌ن، ده‌وڵه‌تی زایۆنی به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی دانی به
ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا ناو بڵاوی كرده‌وه.به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان ئاگر به‌ست
له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت له
ماوه‌ی سێ ڕۆژدا له كه‌رتی غه‌ززه‌وه هیچ ساروخێك به‌ره‌و شاره‌كانی
زایۆنی نه‌ته‌قێنرێت، زایۆنیش له به‌رامبه‌ردا ئابڵوقه‌ی سه‌ر
غه‌ززه‌كه‌م ده‌كاته‌وه و وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك كه‌ل و په‌ل و پێداویستی به
شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڕه‌وانه خاكی غه‌ززه ده‌كات.
پاش ئه‌وه ڕژێمی زایۆنی مه‌سئه‌له‌ی ئازادكردنی سه‌ربازه
ڕفێنراوه‌كه‌ی (گلعاد شالیگ) كه له لایه‌ن چه‌كدارانی حه‌ماسه‌وه
ڕفێنراو هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی قاچاخی چه‌ك و ئه‌سله‌حه له‌بیابانی سیناوه
بۆ كه‌رتی غه‌ززه ئه‌خاته به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كات،
ئه‌گه‌ر بێت و له دوو خاڵه‌دا پێشكه‌وتنی به‌خۆیه‌وه دی ئه‌وا ڕژێمی
جوله‌كه له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی سنووری(ڕه‌فه‌ح) (سنووری نێوان میسر و
غه‌ززه) ڕازی ده‌بێت ده‌ست له ململانێی ئه‌و سنووره هه‌ڵده‌گرێت.
ئاگر به‌سته‌كه بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ ڕاگه‌یه‌نراوه و كاری پێ ده‌كرێت
بێ شك ڕاگه‌یاندنی ئاگر به‌ستی نێوان حه‌ماس و زایۆنیه‌كان ده‌بێت به
گۆڕانكاریه‌كانی گرنگ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له قه‌ڵه‌م بدرێت،
چونكه ئه‌گه‌ر نه‌كرابا ده‌بویه هۆی هێرشی زۆر گه‌وره‌ی جوله‌كه داگیر
كه‌ره‌كان بۆ سه‌ر غه‌ززه و ده‌وروبه‌ری كه ئاكامه‌كه‌شی له‌ناوبردنی
خه‌ڵكی بێ دیفاع و داگیر كردنی دوباره‌ی غه‌ززه ده‌بوو ڕاگه‌یاندنی
ئه‌م ئاگر به‌سته گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه له نێو تێكۆشه‌ر و
ململانێكانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا وه ئه‌گه‌ر ئه‌م رێكه‌وتنه سه‌ر
بگرێت ئه‌وا ڕێگه‌یه‌كی ئاشتیانه و چاره‌سه‌ر بۆ زۆر گرفته‌كانی
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كاته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆرێك له گه‌وره به‌رپرسانی زایۆنی به نیسبه‌ت ئه‌م
ئاگر به‌سته خۆشحاڵن به‌ڵام هه‌ندێكیان و هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی زلهێزی
ئه‌مریكا پێشبینی خراپیان بۆ ئه‌و ئاگر بڕو ڕێكه‌وتنه‌یه هه‌یه،
ئه‌ڵبه‌ته له دید و بۆچونی سه‌ركرده‌كانی حه‌ماسدا هیچ گومان و دوو
دڵیه‌ك له سه‌ر ئه‌و ئاگربه‌سه نیه چونكه ئه‌وان له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی
ئاگر به‌سه كه‌دا داوایان له باڵی مقاوه‌مه‌ت به‌رگری خۆیان كرد، كه
پابه‌ندی ئاگر به‌سته‌كه بن، ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه جێ گومانه
ئه‌وه‌یه كه ئایا (حه‌ماس) توانای كۆنتڕۆڵ كردنی گروپه
چه‌كداره‌كانی تری فه‌له‌ستین هه‌یه كه هیچ جۆره هێرشێك نه‌كه‌نه
سه‌ر ڕژێمی جوله‌كه‌ی داگیركه‌ر.
له كه‌رتی غززه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه گروپی چه‌كداری و مه‌زهه‌بی و
نه‌ناسراوی تر هه‌یه كه هێرشی چه‌كداری ده‌كه‌نه سه‌ر ڕژێمی
زایۆنی، بۆیه حه‌ماس بۆ نیشاندانی توانای خۆی له به‌رامبه‌ر
ئاگربڕه‌كه‌دا ناچاره كه كۆنتڕۆڵی گروپه فه‌له‌ستینیه‌كان بكه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ڕژێمی جوله‌كه، هه‌موو جوڵه و هێرشێكی سه‌ربازی
له غه‌ززه له‌سه‌ر حه‌ماس حساب ده‌كات كه‌واته هه‌ر جوڵه و هێرشێكی
تری گروپه‌كانی فه‌له‌ستین له‌سه‌ر حه‌ماس ده‌كه‌وێت و زایۆنیه‌كانیش به
شكستی ئاگر بڕ ناوی ده‌به‌ن.
له‌م ڕوه‌وه حه‌ماس بۆ نیشاندانی توانای خۆی ده‌بێ كۆنتڕۆڵی ته‌واوی
ئه‌و چه‌كدارانه بكات و هه‌وڵی ته‌واوی خۆی بخاته گه‌ڕ بۆ پاراستنی
ئاگر به‌سه‌كه ئه‌مه‌ش ته‌نها گرفتی حه‌ماس نییه بۆ ئاگر به‌سه‌كه
له‌گه‌ڵ ڕژێمی زایۆنی دا، به‌ڵكو جیهادی ئیسلامی فه‌له‌ستین كه ئه‌ویش
به هه‌ندێ مه‌رجه‌وه پابه‌ندی ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌یه له‌وانه‌یه ئه‌ویش
ببێته هۆكارێك و گرفت بۆ حه‌ماس دروست ده‌كات.
ئه‌وترێت كه جیهادی ئیسلامیی به ڕابه‌ری ڕه‌مه‌زان عه‌بدوڵڵا له نێوان
گروپه‌كانی تردا نزیكترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا
هه‌یه و له‌وانه‌یه ئه‌و ئاگر به‌سه له‌ژێر ته‌ئسیری ئێران‌دا بێت و
په‌یوه‌ست بێت به نێوان ئێران و زایۆنییه‌وه واته تا كاتێ ئێران مه‌یلی
ببێ ئاگر به‌سه‌كه درێژه ئه‌كێشێ و به پێچه‌وانه‌شه‌وه وا له وا له
جیهادی ئیسلامی نه‌كات كه ئاگر بڕه‌كه بشكێت به‌ڵام ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش
هه‌یه ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و ڕێكه‌وتنه له لایه‌ن جیهاده‌وه بشكێنرێت
ئاڵۆزی بكه‌وێته نێوان حه‌ماس و جیهاده‌وه.
گه‌وره به‌رپرسانی ئێران پێش ئه‌وه‌ی كه دیدار له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی
حه‌ماس ئه‌نجام بده‌ن له تاران له به‌رده‌وامی مقاوه‌مه‌تی ئه‌وان
له‌گه‌ڵ زایۆنیدا ته‌ئكید كرابوویه‌وه، له‌وانه‌شه ئه‌م ووته‌یه ئه‌وه
بگه‌یه‌نێت كه ئێران ناڕأزییه به‌و ئاگر به‌سه‌ی حه‌مكاس و زایۆنی.
به‌ڵام ئه‌وه‌ش له ئارادایه كه حه‌ماس توانای كۆنتڕۆڵی گروپه‌كانی
تری نه‌بێت و بتوانن هێرشه‌كانیان به‌رده‌وام بێت بۆ ئیسرائیل و هۆكاری
شكاندنی ئاگر به‌سه‌كه بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وه بێت ئه‌وا لاوازی حه‌ماس
یارمه‌تی فه‌تح ده‌دات كه له غه‌ززه ده‌سه‌ڵات بگرنه‌وه ده‌ست و
زایۆنیه‌كانیش جارێكی تر ئه‌كه‌ونه گیانی هاوڵاتیانی بێ دیفاع و داگیر
كردنه‌وه‌ی غه‌ززه.
|