|
هه‌ندێ له
یاده‌وه‌رییه‌كانی ڕاپه‌ڕین شوان قه‌ڵادزه‌یی - ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی
زستانی 1991 زۆر سارد بوو، شه‌و و ڕۆژ به‌فر ده‌باری، باره‌گاكان له نۆكان و ناوزه‌نتگ و بێده‌لان و پوشكاوه بوون و هێزی ئازادی و تیپی 63ی باوه‌ڕ و نه‌وه‌د و نۆێ سه‌ربه‌ستی له‌و ده‌ڤه‌ره مه‌وجود بوون، ئه‌و به‌فره سپییه‌ی كه ده‌رباری به به‌رده‌وامی هه‌ست ده‌كرا به توێژی سه‌ره‌وه‌ی مه‌یله و ڕه‌ش ده‌بوو، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی شه‌ڕی كوێت و ته‌قاندنه‌وه‌ی بیره نه‌وته‌كان بوو، سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌كه‌مان به ته‌نسیق له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی به‌ره‌ی كوردستانی له خۆ ئاماده‌كردن دا بوون بۆ ڕاپه‌ڕین و پێش هاته‌كان. ئه‌وه‌ی زۆر سه‌یر بوو كه ڕێگری ده‌كرا و ئاسته‌نگ ده‌خرایه به‌رده‌م هاتنی هێزه‌كانی بزووتنه‌وه به تایبه‌ت ئه‌و موجاهیدانه‌ی كه له ئێران بوون ئه‌وه بوو م. جه‌مال شارباژێڕی به هێزێكه‌وه به‌و به‌فر و سه‌رمایه به قاچاخی و چه‌ندین سه‌عات به پێ ڕۆیشتین گه‌یشتنه لای باره‌گای ئێمه له بێده‌لان كه ماوه‌یه‌كی باش له‌به‌ر سۆبه‌ی داران خۆیان گه‌رم كرده‌وه تا پێیه سڕه‌كانیان وه جوڵه كه‌وتنه‌وه، بۆ به‌هێزكردنی به‌ره‌كان مامۆستا عه‌بدولقادری برایه‌تی و مامۆستا سه‌لمان به سه‌یاره‌یه‌كی گه‌وره كه‌ل و په‌لی (خواردن)یان هێنا بۆ باره‌گاكانی نۆكان و ئه‌وانی تر. دواتر شاندی سه‌ركردایه‌تی به فه‌رمی گه‌یشتنه ناوچه‌كه بۆ زیاتر خۆئاماده‌كردن بۆ ڕأپه‌ڕین كه له ناویاندا نامه‌ی چاپكراو بوو بۆ ئه‌فسه‌رانی ناو سوپای عێراقی و مامۆستایانی ئایینی و سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان و ئه‌و چه‌كدارانه‌ی كه ئومێدی خێریان پێوه مابوو له‌ناو ڕژێم دا. ئه‌و كاته به‌نده له تیپی 99ی سه‌ربه‌ستی بووم، به سیفه‌تی ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره بووم له‌گه‌ڵ به‌ڕێز م. شه‌ریفی ڕه‌حمه‌تی ڕۆژانه نامه‌مان ده‌نووسی و وه‌كو نوشته‌مان لێ ده‌كرد و ڕه‌وانه‌ی ناوخۆمان ده‌كرد ئه‌وانه‌ی ناویان له‌بیرم ماوه كه نامه‌یان بۆ نێردراوه، به‌ڕێز مامۆستنا مه‌لا موحه‌مه‌دی نوره‌دینی و مامۆستا مه‌لا سه‌ید سلێمانی سه‌نگه‌سه‌ری و مامۆستا مه‌لا ئیبراهیم ی حه‌دادی قه‌ڵادزێ كه ئێستا له ژیاندا نه‌ماون (ڕه‌حمه‌تی خوایان لێبێت)، هه‌روه‌ها مامۆستا مه‌لا موحه‌مه‌دی هه‌ڵۆنه‌یی و مه‌لا سدیق بۆلێ، مامۆستا مه‌لا موحه‌مه‌دی ده‌رگه‌ڵه‌یی و مه‌لا ئیبراهیمی و مامۆستا مه‌لا سه‌ید حه‌سه‌ن گه‌ناوی و كاك حسین گۆران و شه‌هید خدر كۆساری و كاك جوتیار ده‌شێوێ و كاك موحه‌مه‌د جیهانگیر مه‌حمود ئاغا كه زیاتر راسپێردرا و بوو بۆ په‌یوه‌ندی كردن و ڕێكخستنی چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ڕژێم بۆ ڕاپه‌ڕاندن، هه‌وه‌رها كاك خالد میرزای جوامێری كه ئێستا له ئه‌مریكایه هه‌روه‌ها برای شه‌هیدمان كاك موحه‌مه‌د محمودی میراوده‌لی، هه‌وه‌رها نامه بۆ ئه‌و فه‌رماندانه‌ی فه‌وجی عه‌سكه‌ری نێردرا بوو كه ئه‌و كاته هه‌ندێكیان باره‌گاكانیان له سنوره‌كه نزیك بوو، له‌گه‌ڵ چه‌ندین كه‌سیتر وه‌كو كاك ئاكۆی عه‌باس مه‌مه‌ند ئاغای ڕانیه و چه‌ندین كه‌سایه‌تی تر، ئه‌و نامانه‌ش هه‌ر هه‌موویان له ڕێگه‌ی كاك حسین ژاراوه‌یی ناسراوه به ده‌روێش و كاك موحه‌مه‌د حاجی ئاوایی ده‌گه‌یشتنه شوێنه‌كان كه ڕۆژانه ده‌هاتنه بازاڕی سوونێ كه به ڕاستی پیاوی تێكۆشه‌ر و ئازا و موجاهید بوون و ده‌وریان قه‌د له‌یاد ناكرێ. ئێمه له خزمه‌ت مامۆستا شه‌ریف دا ڕۆژانه ده‌هاتینه بازاڕی سوونێ بۆ ناردنی نامه‌كان و ئاڕاسته‌كانی ڕێكخستن بۆ ناو شاره‌كان. ئه‌و كاته به‌رده‌وام ڕأدیۆمان ده‌كرده‌وه بۆ ئاگادار بوون له بارودۆخ هه‌روه‌ها ڕێگه‌ی بێ ته‌ل له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی خۆماندا كه هه‌فته‌ی دوو سێ جار ده‌چوینه سه‌ر شاخێكی به‌رز كه به‌رامبه‌ر ناوزه‌نگ بوو ئه‌و كاته جیهازه‌كه به كاك سه‌رباز خۆشناو بوو كه تازه پێ ده‌گه‌یشت، سه‌ركه‌وتن زۆر زه‌حمه‌ت بوو ، به‌ڵام هاتنه خواره‌وه ئاسان، چونكه به خلیسكه به‌سه‌ر به‌فردا ده‌هاتینه خواره‌وه. ڕۆژی 4/3/1990 هێزێكی هاوبه‌ش له (بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و یه‌كێتی و پارتی و سۆسیالیست و پارتی گه‌ل و پاسۆك) به‌ڕێ كه‌وتن به‌ره‌و داخل، به‌ڵام له سه‌ربازگه‌ی قه‌بری عوسمانه‌وه تۆپ باران كران دواتر گه‌ڕانه‌وه و ڕۆژی 5/3/ لای نیوه‌ڕۆ هه‌مویان هاتن له باره‌گای بازاڕی سونێ به چه‌كه‌وه خۆیان ته‌سلیم كرد به پێی هه‌واڵ نامه‌یان بۆ نێردرابوو، وه ئه‌وان ئاگایان له بارودۆخ نه‌ما بوو چونكه به پێی وته‌ی خۆیان په‌یوه‌ندیان نه‌ما بوو به هیچ شوێنێ، له چه‌ند مه‌فره‌زه و پێشمه‌رگه‌یه‌ك پێش ڕاپه‌ڕین ڕه‌وانه‌ی داخڵ كرا بوون له‌وانه كاك خالد شێخه و م. عه‌باس و كاك شوان ڕابه‌ر و كاك زانای ڕانیه و چه‌ندین كه‌سی تر. جارێكیان پێش راِپه‌ڕین عه‌بدولڕه‌زاق و ڕابه‌ر كۆیی كه دوو فه‌رمانده‌ی یه‌كێتی بوون هاتنه ناوزه‌نگ به نۆعێكه‌وه باسی ئاماده باشی خۆیان ده‌كرد له م. شه‌ریفیان پرسی ئێوه چیتان كردووه، ئه‌ویش ووتی هه‌موو مینبه‌ری مزگه‌وته‌كان میحوه‌ر و هێزی ئێمه‌ن. ڕۆژی 5/3 هێزه‌كانی بزووتنه‌وه له ناوزه‌نگ و نۆكان و بێده‌ڵان و پوشكاوه به سه‌رپه‌رشتی م. مه‌غدید ڕه‌حمه‌تی لێبێت كه به‌رپرسی مه‌كته‌بی عه‌سكه‌ری بزووتنه‌وه بوو له‌گه‌ڵ م. شه‌ریف و م. حه‌سه‌ن و م. جه‌مال شارباژێڕی و كاك عه‌بدولستار و م. ئه‌حمه‌دی سینه‌مۆكی وسه‌دان موجاهید، له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی تری لایه‌نه‌كاندا كه ڕه‌سول مامه‌ند سكرتێری سۆسیالیست و نه‌وشیروان موسته‌فا و ئازاد قه‌ره‌داغی له براده‌رانی پارتی و (پ.م) پارتی گه‌ل و پاسۆك و سۆسیالیست به یه‌ك ده‌ستی هاتنه خواره‌وه بۆ ناو شاری ڕانیه. هێزه‌كانی بزووتنه‌وه به الله اكبر و خۆشی یه‌وه له لایه‌ن ڕێكخستنه‌كان و جه‌ماوه‌ره‌وه پێشوازی كران و دواتر له مزگه‌وتی شێخ موسته‌فای ڕانیه شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان بۆ ئاماده‌كرا بوو، ئه‌و كاته كاك فوئاد دوكانی به ناوی ڕێكخستنكانی (باسك) له ده‌ڤه‌ری ڕانیه و پشده‌ر به خێرهاتنی سه‌ركردایه‌تی و موجاهیدانی (باسك) كرد دواتر م. مه‌غدیدی شه‌هید به‌ناوی به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عوسمانی ڕابه‌ری گشتی و مامۆستا مه‌لا عه‌لی جێگری ڕابه‌ری گشتی و سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه و موجاهیدانه‌وه، سوپاسی كردن و ده‌وری ڕێكخستنه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ی به‌رز نرخاند و فه‌رمووی ئه‌مڕۆ ڕۆژی ڕزگار بوونی كورده له ده‌ست فیرعه‌ونی عێراق كه سه‌ددامه، ڕاپه‌ڕین له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرا له‌ناو ڕانیه كه زۆریان بزووتنه‌وه بوون وه‌كو شه‌هید خدر كۆساری شاعیر و م. مه‌لا نیعمه‌ت و كاك حسێن گۆران و مامۆستا مه‌لا قادری هه‌ڵۆنه‌یی و هتد...، یه‌كه‌م ووشه‌ش كه بووه مایه‌ی ده‌ست پێكردنی ڕاپه‌ڕین ووشه‌ی الله اكبر بوو له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ڕانیه كه شه‌هید خدر كۆساری شاعیر بوو، بۆ به‌یانی واته 6/3/1991 هێزه‌كان كرانه چه‌ند محوه‌رێك، میحوه‌ری بالیسان – خه‌لیفان كه مامۆستا عه‌لی مه‌مه‌ك له‌گه‌ڵی دا بوو، توانی ئه‌و ناوچانه پاك بكاته‌وه و به تایبه‌ت له شارۆچكه‌ی خه‌لیفان چه‌كی زۆر گیرا، ئه‌و دۆشكه‌یه‌ش كه له پشتی خه‌لیفان به‌رگری ده‌كرد له لایه‌ن هێزه‌كانی باسك تارو مار كرا، پڕۆژه‌ی بێخمه‌ش ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا كه گه‌وره‌ترین سامان بوو بۆ كوردستانی وێران ماوه‌یه‌كیش پارێزرا، وه هێزه‌كانی باسك ڕێگه‌یان به خۆیان نه‌دا یه‌ك سه‌یاره بۆ سوار بوونی خۆیشیان بهێنن به حیسابی ئه‌وه‌ی موڵكی میلله‌ته نابێ فه‌رهود بكرێ كه دوایی فه‌رهوود كرا، هه‌ر له 6/3/1991 پێش ئازادكردنی سلێمانی، قه‌ڵادزه‌ییه‌كان له بازیان توانییان ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ش ئازاد بكه‌ن كه بووه مایه‌ی دابڕانی سلێمانی و كه‌ركوك، یه‌كه‌م شه‌هیدیش كاك عه‌بدولڕه‌ئوف كانی تویی بوو له ڕێكخستنه‌كانی بزووتنه‌وه بوو، یه‌كه‌م كه‌سیش كه له‌سه‌ر باره‌گای ته‌یناڵی مۆڵگه‌ی سیخوڕه‌كانی به‌عس هاواری كرد و موژده‌ی گرتنی سه‌رجه‌م باره‌گاكانی دا به خه‌ڵك كاك خالد میرزا بوو، ئه‌و برایانه‌ی كه (باسك) بوون زۆر ده‌وریان هه‌بوو له‌وانه كاك جوتیار ده‌شتێوزی و كاك موحه‌مه‌د كرێكار چاوشین، كاك وریا كانی توویی، شه‌هید عه‌بدوڵڵا شاڵی و كاك موحه‌مه‌د مه‌حمودی میراوده‌لی، گومانی تیا نیه كه ده‌رفه‌ت نییه باس بكرێ بزووتنه‌وه له ئازادكردنی سۆران هه‌ولێر كه‌ركوك و بادینان دا ڕۆلێكی به‌رچاوی ببینێ چ له ئازاد كردن چ له به‌رگری كردن به تایبه‌ت له كاتی هاتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی به‌عس بۆ كوردستان شه‌ڕه‌كانی كۆڕێ و تاسڵوجه و كه‌ركوك و سه‌ربازگه‌ی خالد و كانی وه‌تمان، باشترین نمونه‌ن. باشترین وه‌فا بۆ خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی كوردستان خزمه‌ت كردنی جه‌ماوه‌ری كوردستان و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی ئه‌و ووڵاته یه، له‌گه‌ڵ دابین كردنی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕێگه‌نه‌دانه به دروست بوونی عه‌قڵیه‌تی دیكتاتۆری به‌عسیانه له كوردستاندا. هه‌روه‌ها ڕاگرتن وه به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان و عێراقه، كه ئه‌و فاكته‌ره بوو بۆ زامن كردنی ڕاپه‌ڕین و سه‌ركه‌وتنی و دواتر به‌ده‌ست هێنانی هیوایه‌كانی تر له حكومه‌ت و دروست بوونی قه‌واره‌یه‌كی خۆماڵی دا. ئه‌وی جێگه‌ی ئاخ و ئۆفیشه زۆرێك له‌و مامۆستا و موجاهیدانه‌ی كه هه‌وێنی ڕاپه‌ڕین بوون ئێستا له‌ناوماندا نه‌ماون و شه‌هید بوون له‌وانه مامۆستا مه‌لا عوسمان و مامۆستا مه‌لا عه‌لی و مامۆستا عه‌بدوله‌تیفی به‌رزنجی واژه‌یی كه سێ ڕابه‌ری بزووتنه‌وه بوون، هه‌روه‌ها مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمودی سه‌ركرده و خاوه‌ن زانست و فیقه و شه‌ریعه‌ت له‌گه‌ڵ مامۆستا وریا كه‌ركوكی م. موحه‌مه‌د مه‌حمودی میراوده‌لی و خدر كۆساری شاعیر و كاكه ته‌ها بابه‌كری هونه‌رمه‌ند و مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د سینه‌مۆكی و كاك زانای ڕانیه و كاك عومه‌ر سۆفیانی و كاك حاجی نه‌بی و كاك دانا و كاك فه‌قێ ئیبراهیم ئیبراهیمی ماخ و بزنی و كاك ئازاد دوگۆمی و كاك ئارامی بادینان و كاك حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د وه‌یسی مێژوویی و كاك ئیبراهیم شێخاوده‌لی و كاك عه‌بدولجه‌بار مه‌رگه‌یی و كاك هیوا شیوه‌ڕه‌زی و كاك ڕه‌حیم قه‌ڵادزه‌یی و كاك كانبی سه‌نگه‌سه‌ر و هتد... ئه‌وه‌ی جێگه‌ی خۆشحاڵیشه ئه‌وه‌یه كه كاروانی خه‌بات و تێكۆشانی ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ی كه ئه‌وان تیای دا ده‌رچوون وتیایدا شه‌هید بوون كه بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی یه به‌رقه‌راره و له حاڵه‌تی گه‌شه‌كردن و به‌ره‌و پێش چوندایه و له خه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی ئیسلامه‌تی و له‌سه‌ر خزمه‌ت ئیدامه‌ی هه‌یه و به فكری واقع ببینی و خۆماڵییانه دوور له كاریگه‌ری و هه‌یمه‌نه‌ی ئه‌ولاولا له كاری سیاسی كوردستاندا ڕۆڵ و كاریگه‌ری خۆی هه‌یه.
*ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی
|