|
بسم الله الرحمن الرحیم
مانگی ڕه‌مه‌زان
له وڵاتانی جیهاندا
صوهه‌یب ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
ڕه‌مه‌زان مانگی عیباده‌ت و نزیك
بوونه‌وه‌یه له خوا ، له‌م مانگه پیرۆزه‌دا موسوڵمانان هه‌موو ده‌بنه
یه‌ك ده‌ست و له گه‌ڵ یه‌كتریدا سه‌رقاڵی عیباده‌ت و خواپه‌رستی ئه‌بن ،
جوانی ئه‌م مه‌راسیمی خواپه‌رستییه له‌وه‌دایه كه له هه‌ر
گۆشه‌یه‌كی ئه‌م جیهانه‌دا خه‌ڵكی به ئاداب و رسومێكی خۆیان
ده‌یرازێننه‌وه‌و ئه‌م مانگه ده‌كه‌نه مانگێك كه سه‌رنج راكێش بێت.
بۆیه باس له چونێتی به‌ڕیوه چوونی مه‌راسیم و پێشوازی له مانگی
ره‌مه‌زان له هه‌ندێ له وڵاتانی جیهان ده‌كه‌ین.
توركیا
خه‌ڵكی توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌مووه گۆرانه‌ی كه به‌سه‌ر فه‌رهه‌نگ و
كلتوریاندا هاتووه به‌لاَم هیشتا مانگی ره‌مه‌زان به‌گرنگ ترین و
گه‌وره‌ترین مانگه‌كان داده‌نێن ئه‌وان بۆ پێشوازی له‌م مانگه پیرۆزه
سه‌رجه‌م مناره‌ی مزگه‌وته‌كانیان به گلۆپ و روناكییه‌كی زۆر
ده‌ڕازیننه‌وه‌و جه‌ژن و ئاهه‌نگ ده‌گێرن ،ڕووناكی مناره‌كانیش له نوێژی
مه‌غریبه‌وه داده‌گیرسێن تا به‌ره‌به‌یانێكی دره‌نگ به‌وته‌ی گه‌وره
پیاوانی توركیا زیاتر له 77000 هه‌زار مزگه‌وت له‌و ولاته‌دا هه‌یه كه
له مانگی ره‌مه‌زاندا شێوازێكی جوان و سه‌رنج راكیشیان ده‌بێت .
خوێندنی قورئان و كردنه‌وه‌ی پێشانگای كتێبه دینیه‌كان له مزگه‌وتی
گه‌وره‌ی ئه‌نقه‌ره و مزگه‌وتی سولتان ئه‌حمه‌د له ئه‌سته‌نبول له
نیشانه‌كانی هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زانه.
له‌م مانگه‌دا ئه‌و منداڵانه‌ی كه له مه‌راسیمه ئایینیه‌كاندا وه‌ك
نوێژی ته‌راویح به‌شدار ده‌بن لای گه‌وره‌كانه‌وه ده‌ست خۆشیان
لێده‌كرێ و گرنگییان ده‌درێتێ ، هه‌روه‌ها كه‌ناڵه
ته‌له‌فزیۆنه‌كانیشیان ئه‌ڵقه‌كانیان تایبه‌ت ده‌كه‌ن به‌م مانگه‌وه و
به‌رنامه‌كانی دینی و ئاینیشیان زیاد ده‌كه‌ن كه لایه‌نگرێكی زۆری
هه‌یه.
ئه‌فغانستان
مانگی ڕه‌مه‌زان له‌م وڵاته‌دا كاتێك ده‌ست پێده‌كات كه وڵاتێكی
دراوسێی ده‌ركه‌وتن و بینینی مانگ ڕابگه‌یه‌نێت ، چونكه بارودۆخی
جوگرافی به شێوه‌یه‌كه كه بینینی مانگی نوێ دژواره‌و زۆر جاران هه‌ر
نابینرێت .
ئه‌وان پێش مانگی ره‌مه‌زان كه‌ل و په‌ل و خۆراكێكی زۆر ئاماده ده‌كه‌ن،
ئیفتاری به كۆمه‌ڵیش یه‌كێكه له كلتوره‌كانیان و جۆره‌ها یاریش له
شوێنه گشتییه‌كان و مزگه‌وته‌كانیاندا هه‌یه و خه‌ڵكیش جگه له‌وانه و
جێ به جێ كردنی كاری ڕۆژانه‌ی خۆیان، قورئانیش ده‌خوێنن و عیباده‌ت و
خواپه‌رستی خۆیان ده‌كه‌ن، كۆڕ‌و كۆنفراسی ئایینی زۆر له‌م مانگه دا
ده‌به‌ستن كه زۆرینه‌یان پاش نوێژی شه‌وانه‌یه كه ته‌راویحی پێده‌ڵیین
.
خواردنی ئیفتاریان ( برنج – گۆشت – شیر )ــه و هه‌روه‌ها ئاوی هه‌ناریش
به خۆشترین خواردنه‌وه داده‌نێن پاش خواردنه‌كه‌یان ، وه كاری كشتوكاڵی
له‌م مانگه‌دا ڕاده‌گرن به‌ڵام شه‌ریكات و كۆمپانیاكان ته‌نها سه‌عاتی
كاركردنیان كه‌م ده‌كرێته‌وه.
ســوید
هه‌رچه‌نده دینی ئیسلام دینی كه‌مینه‌ی وڵاتی سویده ، به‌ڵام له
رووی ژماره‌وه به دووهه‌مین دینی ئه‌و وڵاته حساب ده‌كرێت، یه‌كێك له
گرفته‌كانی موسوڵمانانی سوید بینین و سه‌رهه‌ڵدانی مانگه كه به هۆی
بارودۆخی تایبه‌تی جوگرافی یه‌وه سه‌خت ده‌بینرێت یان زۆر جاران هه‌ر
نابینرێت بۆیه هه‌موو ساڵیك پاش گفتوگۆ‌و مشت و مڕیكی زۆر كاتی ده‌ست
پێكردنی ره‌مه‌زان و جه‌ژنی پیرۆزیشی له گه‌ڵ مه‌ككه دا ئه‌بن،
جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه له چۆنێتی شێوه‌ی مه‌راسیمی مانگی ڕه‌مه‌زان
له وڵاتانی ئه‌سكه‌نده‌نافیا ئه‌ویش كه‌می ژماره‌ی موسوڵمانانه ، له
گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م مانگه به مانگێكی ڕۆحی ناو ده‌به‌ن كه ساڵانه
زۆر چاوه‌ڕیی ده‌كه‌ن و هاتنه‌كه‌شی له یه‌كتری پیرۆز ده‌كه‌ن و خۆیان
بۆ چوون بۆ مزگه‌وت نوێژی ته‌راویح ئاماده ده‌كه‌ن وه له‌و شارانه‌شی
كه مزگه‌وتیان نییه جیگایه‌كی باش به كرێ ده‌گرن و ده‌یكه‌نه شوێنی
ته‌راویح و عیباده‌ت و خواپه‌ره‌ستی و ده‌رسی دینیشی تیا ده‌ڵێنه‌وه.
ته‌نزانیا
موسوڵمانانی ته‌نزانیا ئه‌همیه‌تێكی زۆر بۆ مانگی ڕه‌مه‌زان داده‌نێن
هه‌ر له نیوه‌ی مانگی شه‌عبانه‌وه پێشوازی لێده‌كه‌ن، شه‌قامه‌كان
ڕووناك ده‌كه‌نه‌وه‌و مزگه‌وته‌كان خاوێن و ده‌رازێننه‌وه و دواتر
سه‌ردانی خانه‌واده‌ی یه‌كتری ده‌كه‌ن و دیاری و خه‌ڵات بۆ یه‌كتری
ده‌به‌ن ، به مه‌به‌ستی خۆ ئاماده‌كردن بۆ مانگی ره‌مه‌زان زۆرینه‌ی
موسوڵمانانی ته‌نزانیا رۆژانی دووشه‌ممه و چوار شه‌ممه‌ی مانگی
شه‌عبان رۆژوو ده‌گرن ،ئه‌وان رۆژوو گرتن له‌ته‌مه‌نی 12 ساڵییه‌وه به
واجب داده‌نێن و هه‌ر كه‌س عیباده‌ت و خواپه‌رستی ئه‌نجام نه‌دات به كافر
و مولحدی ده‌زانن، خواردن و خواردنه‌وه‌ش له شوێنه گشتییه‌كاندا
سزایه‌كی سه‌ختی هه‌یه و ته‌واوی دوكانه‌كان به رۆژ داده‌خرێن و
ته‌نانه‌ت كافتریای ئوتێله‌كانیش تا نزیكه‌ی ئیفتار داخراون ، بارودۆخ
به‌شێوه‌یه‌كه كه ناموسوڵمان و بێ باوه‌رانیش شه‌رم ئه‌كه‌ن كه له
شوێنه گشتییه‌كاندا خواردن بخۆن، خواردنی ئیفتاریان بریتین له (
شه‌ربه‌تی شه‌كر – قاوه- برنج – ماسی – سه‌وزه ) .
جه‌زیره‌كانی كۆمۆرۆس
ئه‌م جه‌زیرانه له كه‌ناری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقیادان و ده‌كه‌ونه نێوان
مه‌ده‌غه‌شقه‌ر و مۆزه‌مبیقه‌وه .موسوڵمانانی دانیشتووی ئه‌م
جه‌زیره‌یه له ره‌مه‌زاندا تا به‌ره‌به‌یان به‌خه‌به‌رن ، ئه‌وان هاتنی
مانگی ره‌مه‌زان له سه‌ره‌تای مانگی شه‌عبانه‌وه پیرۆز راده‌گرن و كار
بۆ هاتنی ده‌كه‌ن وه‌ك رازاندنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كان بۆ نوێژ و قورئان
خوێندن ، وه له‌م مانگه‌شدا هه‌وڵ ئه‌ده‌ن تا زیاتر كاری خێر و سه‌ده‌قه
ئه‌نجام بده‌ن .
له یه‌كه‌م رۆژی ره‌مه‌زاندا خه‌ڵكی چرایه‌ك ده‌گرن به ده‌ستیانه‌وه و
ئه‌چنه كه‌نار ده‌ریا و تا نیوه‌ی شه‌و له‌وێ ده‌مێننه‌وه و هه‌ندێكیان
به ته‌پڵ لێدان پێشوازی له‌م مانگه ده‌كه‌ن . خواردنی ئیفتاریان
ئه‌مانه‌یه ( سوپی مه‌حه‌لی – گۆشت – ئاو میوه تازه ).
چیـن
له گه‌ڵ هاتنی مانگی ره‌مه‌زان گه‌وره‌ی ئایینی هه‌ر گه‌ڕه‌كێك
موسوڵمانانی گه‌ره‌كه‌كه ئاگادار ئه‌كاته‌وه و ئه‌حكامه‌كانی
ره‌مه‌زانیان پێ راده‌گه‌یه‌نێت ساڵانه، موسوڵمانانی چین ئه‌م مانگه به
گرنگ داده‌نێن و ته‌ئكیدی زۆری له سه‌ر ئه‌كه‌نه‌وه و ته‌واوی فه‌رز و
سوننه‌ته‌كانی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن به تایبه‌ت ته‌راویح 21 ڕكات ئه‌كه‌ن و
دوای هه‌ر ڕكاتێك دوعای ( یا مقلب القلوب) ده‌خوێنن وه گرنگی زۆریش به
خوێندنی قورئان و شه‌وانی قه‌دری پیرۆز ئه‌ده‌ن. كاتی ئیفتار ( چایی –
شیرینی – خورما ) ده‌خۆن كه له خواردنه پڕ به‌ره‌كه‌ته‌كانن.
ئه‌ڵمانیا
مانگی ره‌مه‌زان له ئه‌ڵمانیا شێوازێكی جیاوازی هه‌یه له گه‌ڵ وڵاته
ئیسلامیه‌كاندا ، له‌وێ ژیان و ئادابی كۆمه‌ڵایه‌تی گشتیی هیچ
گۆرانێكی به سه‌ردا نایه‌ت و ئاسایی وه‌ك خۆی ده‌ڕوات، (كات) هۆكاری
جیاوازیی ره‌مه‌زانی ئه‌لمانیایه له گه‌ڵ وڵاتانی تر چونكه له
هاویندا رۆژ زۆر درێژه‌و له زستانیشدا زۆر كورته و له كاتژمێر (4) عه‌سر
كۆتایی دێت، نزیكه‌ی (3 ملیۆن و نیو) موسوڵمان له ئه‌ڵمانیا ژیان به
سه‌ر ئه‌به‌ن وه ئه‌و شه‌ریكات و كۆمپانیا‌و كارگانه‌ی كه موسوڵمانی
زۆری تێدایه كارئاسانییان بۆ كردوون وه‌ك گۆرینی شیفتی كاره‌كه‌یان و
دابین كردنی كات بۆ نوێژ‌و ئیفتاریان، هه‌رچه‌نده زۆرێك له موسوڵمانانی
ئه‌وێ موهاجیره‌كانن به‌ڵام هه‌وڵ ئه‌ده‌ن كه له‌م مانگه‌دا سه‌ردانی
یه‌كتری بكه‌ن و ئاگاداری یه‌كتری ببن.
|