|
بسم الله الرحمن الرحیم
ڕه‌خنه‌سازی
له دیدگای ئیسلامدا
ناصیح مه‌جید
یه‌كێك له‌و هه‌ڵوێسته جوامێرانه‌ی
كه سه‌له‌فی ساڵح ئه‌نجامیانداوه بڕینی بووه له ڕه‌خنه‌گرتن، به‌ڵام
ئه‌م ڕه‌خنه له خۆگرتنه له‌سه‌ر بنه‌ماو بنچینه‌یه‌ك بووه، كه دواتر
زانایانی شه‌رع له‌سه‌ری ڕێك كه‌وتوون‌و ناویان ناوه جه‌رح‌و ته‌عدیل بۆ
ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كۆمه‌ڵێك بنه‌مایان داناوه تاوه‌كو له ڕێگایانه‌وه،
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ویستویانه باسیان لێوه بكه‌ن هه‌موو خاڵه
پۆزه‌تیڤ‌و نه‌گه‌تیڤه‌كانی له‌یزه‌نگ بده‌ن، تاوه‌كو كه‌سی ڕه‌خنه
لێ‌گیراو به ته‌واوه‌تی ده‌ركه‌وێت‌و نه‌بێته نیشانه‌یه‌ك بۆ خه‌ڵكی به
ئاره‌زووی خۆیان تانه‌و ته‌شه‌ری لێ بده‌ن، پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی كه
به‌م كاره هه‌ڵده‌ستێ ئه‌م مه‌رجانه له خۆیدا جێبه‌جێ بكات تاوه‌كو
بتوانێت كاره‌كه‌ی له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره ئه‌نجام بدات،
له‌وانه :
1ـ خۆدارنین له هه‌واو ئاره‌زوو : یه‌كێك له‌و كاره گرنگانه‌ی كه
ده‌بێت له‌به‌رچاو بگیرێت پێش ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه یاوه‌كو حوكم له‌سه‌ر
خه‌ڵكی بدات بریتیه له‌وه‌ی كه ده‌بێت كه‌سی ڕه‌خنه‌گر خۆی له
هه‌واو ئاره‌زووه‌كانی دابڕنێت تاوه‌كو حوكمه‌كه‌ی له‌سه‌ر بنچینه‌ی
ڕاست‌و دروست دابمه‌زرێت، هه‌واو ئاره‌زوو شتێكی نادیاره خۆی
نه‌خزێنێته ناو دڵ‌و ده‌روونی مرۆڤه‌وه‌و وورده وورده باڵا ده‌ست
ده‌بێت به‌سه‌ر دڵ‌و ده‌رووندا، بێ ئه‌وه‌ی مرۆڤ هه‌ستی پێ بكات، ابن
تیمیه ئه‌فه‌رموێ كه خاوه‌نی هه‌واو ئاره‌زوو كوێر‌و كه‌ڕ ده‌بێت،
ئه‌وه‌ی خواوی پێغه‌مبه‌ر پێیان خۆش بێت له‌ناو دڵی ئه‌ودا جێگای
نابێته‌وه . هه‌رگیز ڕازی نابێت به‌وه‌ی كه خوای گه‌وره پێی
ڕازییه‌و تووڕه نابێت به تووڕه بوونی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا، به‌ڵكو
به‌وه شادمانه كه ئاره‌زووه‌كانی پێیان خۆشه‌و تووڕه ده‌بێت به‌وه‌ی
كه ئاره‌زووی پێی ناخۆشه .
2ـ ترسان له خوای گه‌وره : ئه‌گه‌ر ئه‌م بنچینه‌یه له دڵ‌و ده‌روونی
هه‌ركه‌سێكدا جێگیر بێت هه‌رگیز ناكه‌وێته ناو تاوان‌و سته‌م كردنه‌وه
وه‌ك غه‌یبه‌ت‌و قسه هێنان‌و قسه بردن به مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی
كه‌س‌و كۆمه‌ڵه ئیسلامیه‌كان به‌ناوی چاك سازییه‌وه، سه‌له‌فی صاڵح
ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت زۆر له غه‌یبه‌ت كردنی ترساون له‌به‌رئه‌وه‌یه
كه ئیمامی عه‌لی ڕه‌زاو ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ئه‌فه‌رموێت ( هیوام
وایه بگه‌مه خزمه‌تی خوای گه‌وره‌و لێ پرسینه‌وه‌م له‌گه‌ڵ نه‌كات
له‌سه‌ر غه‌یبه‌ت كردن) كه‌وا من غه‌یبه‌تی كه‌سم كردبێت، ئیمامی
زه‌حه‌یی ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ئه‌فه‌رموێت (ڕه‌حمه‌تی خوا له عه‌لی
بێت هه‌ركه‌سێ سه‌یری ئه‌م وته‌یه‌ی بكات له‌باره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه،
تێ ده‌گات له ڕێژه‌ی زانست‌و وه‌رعه‌ی عه‌لی .
3ـ پێش خستنی گومانی چاكه بردن به خه‌ڵكی : پێویسته له‌سه‌رمان كه
ڕاوه‌ستاو بین له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی كه ئه‌یگوێزنه‌وه بۆمان له
برایانی ترمانه‌وه، پشت به وتیان وتیان‌و پێیان وتم نه‌به‌ستین،
وه‌رگرتنی وته‌ی خه‌ڵكی بێ ڕوونكردنه‌وه‌یی، تاوانێكی گه‌وره‌یه
له‌سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی چونكه خوای گه‌وره سه‌رزه‌نشتی ئه‌و كه‌سانه
ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌و داوامان لێ ده‌كات كه خۆمان له غه‌یبه‌ت‌و
گومان بردن‌و جاسوسی كردن بپارێزین .
4ـ جێگیركردن‌و به‌رچاو ڕوونی پێش بڕیاردان : پێویسته له‌سه‌رمان
لێكۆڵینه‌وه‌و به‌رچاو ڕوون بین له‌هه‌ر شتێك كه پێمان ده‌گات له‌هه‌ر
برایه‌كه‌وه بێت، وه پشت نه‌به‌ستین به وتیان‌و وتیان یان واپێم گه‌یشت،
وه‌رگرتن‌و كاركردن به وته‌ی كه‌سانی‌تر پێش لێكۆڵینه‌وه‌و به‌رچاوی
ڕوونی تێدا گوناهێكی گه‌وره‌یه، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه
وسلم) ئه‌فه‌رموێت (به‌سه بۆ مرۆڤ درۆكردن كه هه‌رچی بیستووه
بیگێڕێته‌وه) هه‌روه‌ها له فه‌رمووده‌یه‌كی تردا كه له سه‌حیحدا
هاتووه نه‌هی كراوه له وتیان‌و وتیان .
5ـ ئاماده كردنی وه‌ڵام بۆ ئه‌و ڕۆژه‌ی كرداره‌كان ده‌خرێنه به‌رده‌می
خوای گه‌وره : پێویسته له‌سه‌ر هه‌ركه‌س‌و كۆڕ‌و كۆمه‌ڵێك وه‌ڵام ئاماده
بكات بۆ ڕۆژی دوایی، تاوه‌كو وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بداته‌وه كه
ئاڕاسته‌ی ده‌كرێت‌و ده‌پرسێت بۆچی ئه‌وه‌ت ووت چونكه خوای گه‌وره
به‌ڵێنی داوه له هه‌ر ووشه‌یه‌ك كه له زمانه‌وه بێته ده‌ره‌وه
لێپرسینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكات .
6ـ به نیشانه‌وه باس كردن‌و دادپه‌روه‌ری : خوای گه‌وره داوای له
موسوڵمانان كردووه كه خۆیان بڕازێننه‌وه به ڕه‌وشتی جوان‌و به
دادگه‌ری له نێوان ئه‌وانه‌ی كه خۆشی ده‌وێن‌و ئه‌وانه‌ی كه
دژایه‌تی‌و دوژمنكاری ده‌كه‌ن، تاوه‌كو له یاسا‌و ڕێسا ڕێگای پێ
دراوه‌كان ته‌جاوز نه‌كه‌ن . ئیبن ئه‌یمیه ئه‌فه‌رموێت (وته له‌باره‌ی
خه‌ڵكیه‌وه پێویسته ڕازابێته‌وه به دادگه‌ری‌و زانسته‌وه نه‌ك به
نه‌زانی‌و سته‌م كردن وه‌ك بدعی‌جی‌یه‌كان ئه‌یكه‌ن) چونكه هه‌ركه‌سێك
به بێ زانیاری قسه له‌سه‌ر خه‌ڵك بكات ئه‌وه پێچه‌وانه‌ی فه‌رمانی
خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (صلی الله علیه وسلم) قسه‌ی كردووه، هه‌روه‌ها
هه‌ركه‌سێك بێ ئینساف‌و بێ دادگه‌ری قسه له‌سه‌ر خه‌ڵك بكات ئه‌وه
سته‌م‌و ده‌ست درێژكاره .
7ـ حه‌ق بناسه : شوێنكه‌وتوانی ئه‌ناسی، براكه‌م بزانه كه ئێمه
فه‌رمانمان پێ كراوه به شوێن كه‌وتنی قورئان‌و سونه‌تی پاكی
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) وه‌به‌رگریمان لێ كراوه به شوێن
كه‌وتنی كوێرانه، ئه‌هلی سونه‌و جه‌ماعه وته‌ی كه‌س پێش ناخه‌ن (یا
ئه‌و كه‌سه له هه‌ر پله‌یه‌كدا بێت) به‌سه‌ر فه‌رمان‌و وته‌ی خوا‌و
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)و شوێن پێی كه‌س هه‌ڵناگرن تاوه‌كو
به‌ڵگه‌یان به ده‌سته‌وه نه‌بێت به‌ڵكو زۆر دوور ده‌كه‌ونه‌وه له
شوێنكه‌وتنی كوێرانه، ئه‌وه‌ی ئه‌مره‌و له نێوان موسوڵماناندا هه‌یه‌و
ڕیزه‌كانی تێك داون ئه‌وه‌یه كه له‌م ده‌رده كوشنده‌یه‌وه هاتووه .
ئیمامی غه‌زالی ئه‌فه‌رموێت (ئه‌مه ڕه‌وشتی لاوازه‌كانه كه حه‌ق له
ڕێگای خه‌ڵكه‌وه ئه‌ناسن نه‌ك خه‌ڵك له ڕێگای حه‌قه‌وه بناسن، عاقڵ‌و
ژیر شوێن گه‌وره‌ی عاقڵه‌كان ده‌كه‌وێ كه عه‌لی كوڕی ئه‌بو تالیبه كه
ئه‌فه‌رموێت (حه‌ق ناناسرێته‌وه له ڕێگای خه‌ڵكه‌وه به‌ڵكو حه‌ق
نه‌ناسرێت پاشان شوێن كه‌وتوانی ئه‌ناسرێنه‌وه) .
8ـ به‌راوردكردن له نێوان چاكه‌و خراپه‌دا : هه‌موو كه‌سێك هه‌ڵه‌ی
هه‌یه كه‌س له هه‌ڵه كردن ڕزگاری نابێت ته‌نها پێغه‌مبه‌ران علیه سلام
نه‌بن كاتێك ئه‌مه‌مان زانی نابێت هه‌ركه‌سێك هه‌ڵسه‌نگێنین هه‌رچی لای
ئه‌و كه‌سه هه‌یه هه‌موو فڕێ بده‌ینه زه‌وی به‌ڵكو ده‌بێت جیاوازی‌و
به‌راورد بكرێن له نێوان لایه‌نه باشه‌كانی‌و لایه‌نه خراپه‌كانی،
چاكه‌كانی وه‌ربگرین‌و خراپه‌كانی فڕێ بده‌ین، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌مان كرد
ئه‌وه دادگه‌ریمان كردووه‌و به ئینساف بووین له بڕیارداندا .
جا بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سی شیاو بۆ شوێنی شیاو هه‌ڵبژێرین‌و له
بێپێچینه‌وه‌ی خوا‌و پاشان مێژوو نه‌كه‌وین‌و سونه‌تی پاكی
پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم)و دواتر به ڕێبازی پیاو چاكان‌و
سه‌له‌فدا هه‌نگاو هه‌ڵگرین یا ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه بكه‌ینه پێوه‌ری
خۆمان تاوه‌كو له ڕێگایانه‌وه، پاشان به ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندی
ڕه‌زامه‌ندی لای خوای گه‌وره، هه‌نگاوێك بۆ خۆ ڕێك خستنه‌وه‌و به‌ره‌و
پێشه‌وه بردنه‌وه‌ی كاروانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی هه‌ڵبگرین .
|