|
قسه‌یه‌ك به‌ر له
ئاوا بوونی خۆری ڕابـوونی ئیسلامی كوردستان
بیلال موحه‌مه‌د،
سلێمانی
گه‌رچی ئێستا وا هه‌ست ناكه‌م خۆری
پرشنگداری ڕابوون له كه‌ل چوبێته ئه‌و دیو,به‌لاَم ئه‌و دوای ئاوا
بوونی هه‌ڵهاته‌وه‌و نووری خۆری په‌خشی دونیا كرد.
حه‌وت ساڵ پێش ئێستاكه بوو,به‌لاَم وه‌ك ئێستا ووشكه ساڵ نا؟ وه‌كو
ئێسته بێ ئه‌میر نا؟هه‌روه‌ك ئێستا بێ عیززه‌ت نا؟ وه‌كو ئه‌مڕۆ بێ
هه‌ڵوێست نا؟عه‌ینه‌ن ئێستا زۆر‌و بۆر نا؟ له‌ڕووی دوژمنا به‌سۆزو له
ڕووی دۆستانا به غیره‌ت؟
ده‌هرێك نابێت سفره‌ی نانی ئیمانیمان به په‌نجه‌ی ده‌سته‌كان دڕا!ئه‌و
سفره‌یه‌ی جێی هه‌مووی تیا ده‌بویه‌وه؟ سفره‌ی ڕابوون پڕنان و خوان؟
ته‌نانه‌تیش وه‌ك سفره‌ی پێشه‌وا وابوو, بۆ تێر بوونی سكی خۆشی ده‌ستی
به ڕووی كه‌س نه‌نابوو؟
من بیرمه ئه‌و خۆره‌ی له گڵكۆی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌وه نیگای ده‌كرد
بۆ خوارو ژوور , چه‌تری پارێزی شه‌ره‌ف بوو بۆ دۆستانی نزیك و دوور.
كورد وتویه‌تی (ئه‌گه‌ر ته‌ور كلكی له دار نه‌بوایه,ئه‌وا دره‌خته‌كان
هه‌زاران ساڵ ته‌مه‌نیان ده‌بوو),به‌ڵێ بزووتنه‌وه‌ی شاخ و شار له‌ت له‌ت
كرا , به‌لاَم به هێزی كلكه ته‌ور؟ ئه‌و هێزه‌ی به ووردی
نه‌یده‌ڕوانیه ئه‌و هه‌موو قه‌واعیده‌ی به فه‌توایه‌ك ئاماده‌ی گیان
فیدایی بوون,هێزێك قه‌درو ڕێزی بۆ به‌رخودانی مه‌لا شه‌ریف و مه‌غدیدو
كۆساری و مه‌لای واژه و شێخی ته‌ریقه‌تی جیهاد و مه‌لای كاكه
مه‌حموودو هه‌زاران سه‌رقافڵه‌ی ئه‌م كاروانه وه‌ك پێویست له ئاست
گه‌وره‌ییان دانه‌نا؟
ئاخر ئه‌وان سوتماكی داگیرساندنی چرای ڕابوون بوون,هه‌ر ئه‌وانیش
ده‌یانفه‌رموو(ده‌خیل كوڕگه‌ل وه‌حده‌تی صه‌ف بپارێزن , ده‌خیل كوڕگه‌ل
غافڵ مه‌بن له زیكری خوا, ده‌خیل كوڕگه‌ل جیهاد سه‌ر مه‌شقی ئه‌مه‌ل
بێت)
چه‌ند ناخۆشه ئه‌و ساتانه‌ی په‌نجه‌كان یه‌كدی بشكێنن؟ قۆناغ ڕووی له
دوژمن بێت و لوله‌ش بۆ نێو سنگ و چاوی خۆت ؟
ئه‌و ساتانه‌ی پشت له فه‌رمووده‌كان كرا ده‌بێت تروسكایی هیوا له
كوێوه سه‌رچاوه بگرێت ؟ ئاخر به چاوی خۆمان و به‌جه‌سته زۆر له
ئازاری ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌دا ئێستاش ده‌ژین؟
بریا له دوای ژماره سی هیچ ژماره‌ی تر نه‌بوایه ,تاوێنه‌ی صه‌فینی
دوێنێ و ڕابوونی ئه‌مڕۆم نه‌دییایه.
ئه‌وه‌ی دوێنێ سه‌رچۆپی شایی گرتبوو ئه‌مڕۆ له گاوانی گریان و
په‌شیمانیدایه,به‌لاَم گریانێك جگه له ته‌ڕكردنی چاوه‌كان بۆ ماوه‌یه‌ك
هیچی دیكه‌ی لێ سه‌وز نابێت,خۆزگه‌م به‌و ڕۆژه‌ی له شامه‌وه بۆ شیراز
یه‌ك پێناسم هه‌بوو هه‌موو ده‌یانناسیم و ڕێزی براگه‌وره‌شیان ده‌گرتم و
ده‌شموت من كوڕی ئه‌وم ده‌ست به‌سنگه‌وه ده‌گیراو فه‌رمووی سه‌ره‌وه‌یان
لێده‌كردم,به‌لاَم ئێستا نه‌نگی یه وه‌ك ڕێبواریش سلاَو بكه‌ن؟
* ئای له‌و ڕۆژانه‌ی ماسولكه‌ی مه‌چه‌ك به‌هێزبوو, نوكی پێنوسیش به
پێز بوو , سه‌ندنی حه‌قیش به هێزبوو, بیرتان چوه هه‌ر ئه‌و ده‌مه
ڕابونه‌كه‌م زۆر به ڕێز بوو؟ هێنده ده‌ڵێم :
* ئۆباڵی عیززه‌ت و ته‌قوا,
ده‌ربه‌ده‌ری و ناڕه‌حه‌تی ماڵی ده‌وڵه‌ندو گه‌دا,
كوژران كوشتن مـاڵ وێـرانی ,
تـرس و واز هێـنان زینـدانی ,
هه‌تیو كه‌وتن باوك مردن ,
له ڕووی دوژمنا ڕاكردن ,
به ئه‌ستۆتان بێ جیا كردن
تۆرێنه‌ری بزه‌ی لێوان ,
ئه‌ی كانیاوی هه‌ردوو چاوان ,
تا ئه‌و ڕۆژه‌ی (وَقِفُوهُمْ) ده‌بینن له سارای ژیان؟!
* گه‌ر تۆ بۆ خۆت سفره‌ی خواردنت بدڕێنی؟
ڕیزی بته‌وی خواناسان به‌و كارانه‌ت بشوێنی؟
نه‌ك هه‌ر ئه‌مه‌ش هه‌زارانی وه‌كو بیلال له‌و ڕێگایه بتۆرێنی؟
چاوه‌ڕێكه بۆ ئه‌م كاره‌ت تۆڵه‌و سزای خوا بهێنی؟!
|