|
بسم الله الرحمن الرحیم
سه‌ربازه بێ
ده‌نگه‌كه‌ی بزوتنه‌وه بوو به ڕابه‌ر
بارام هه‌ورامی
جه‌نابی مامۆستا مه‌لا ( محمد عمر
عبدالعزیز ) وه‌ك یه‌كێك له كه‌سه دیار‌و ناسیاوه‌كانی ڕابوونی ئیسلامی
ده‌ستێكی بالاَو خزمه‌تێكی به‌رچاو گه‌وره‌ی به‌ڕابوون و بزاڤی
ئیسلامی كوردی كردووه ,جه‌نابیان به‌حوكمی ئه‌وه‌ی له‌بنه‌ماڵیه‌كی
ناوداری ئیسلامی چاویان به دنیا هه‌ڵهێناوه له‌سه‌ره‌تای منداڵیه‌وه
به خه‌ریكی كاری ئیسلامی و فێربوونی زانستی شه‌رعی كاته‌كانیان
به‌سه‌ر بردووه وجه‌نابی باوكی به‌ڕێز (مامۆستا عمر عبدالعزیز)وه‌ك
كه‌سێكی خاوه‌ن عیلم و مه‌عریفه‌ت و برا گه‌وره‌ی ڕابه‌رانی پێشووی
بزوتنه‌وه (مامۆستا ملا عپمان عبدالعزیز و مامۆستا علی عبدالعزیز)خاوه‌ن
كانگای مه‌عریفه و زانستی ئیسلامی‌یه‌و جه‌نابی مامۆستا ملا عمری
باوكی هه‌ر له ساڵه‌كانی چل و په‌نجاكاندا خه‌ریكی خزمه‌ت كردن
به‌ڕابوون و خزمه‌تی دین و به‌رنامه‌ی خودا بووه و بۆ كاری چاكسازی و
دینداری ته‌مه‌نی موباره‌كی داناوه ,جه‌نابی مامۆستا ملا عمر له‌سه‌ر
ئاستی عێراق و جیهانی ئیسلامی‌دا كه‌سایه‌تی‌یه‌كی ناسراو گه‌وره‌بووه‌و
جه‌نابیان له‌ساڵی (1959ز) له‌گه‌ڵ مامۆستا ئه‌مجه‌د زه‌هاوی شه‌ره‌فی
درووستكردنی حیزبی ئیسلامی عێراقیان پێ‌به‌خشراوه وه‌ك یه‌كه‌م حیزبی
ئیخوان له‌سه‌رتاسه‌ری عێراقدا , هه‌روه‌ها له‌سه‌رده‌مه
جۆربه‌جۆره‌كاندا هه‌موو كات په‌یمانیان به‌خوداو ڕێبازه‌كه‌ی ده‌دا كه
به‌بێ ووچان و به‌چاونه‌ترسانه و بێ‌گوێدانه هیلاك بوون بانگی هه‌ق و
ڕاستی به‌گوێی خه‌ڵكدا بده‌ن و وه‌چه‌ندین جار تووشی نه‌هامه‌تی و ماڵ
وێرانی و ناڕه‌حه‌تی هاتوون و هه‌ر له‌و ساڵه‌دا له‌گه‌ڵ جه‌نابی
ئه‌مجه‌د زه‌هاوی جه‌نابی مامۆستا ملا عمر و مامۆستا ملا عپمان ده‌گیرێن
و دواتریش تووشی چه‌ندین گیران بوون له‌سه‌رده‌می
ده‌سه‌لاَته‌جۆربه‌جۆره‌كانی عێراقدا .
جه‌نابی مامۆستا ملا محمد عمر وه‌ك كوڕی گه‌وره‌ی باوكی
هه‌رله‌سه‌ره‌تایی لاوێتیدا به‌رده‌وام له‌خزمه‌ت كردن به‌ڕابوون و بزاڤ و
دینی ئیسلامدا بووه ئه‌و خوێندن و زانستی شه‌رعی له خزمه‌ت باوكی
ومامۆستا ملا عپمان ته‌واو كردووه‌و توانیویه‌تی سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی
خوێندنی به‌سه‌ركه‌وتووی ته‌واو بكات و به‌جۆرێك ئه‌و ئێستا جیاواز
له‌هه‌موو سه‌ركرده‌كانی ئێستای بزاڤی ئیسلامی خاوه‌نی بڕوانامه‌ی
ماسته‌ره له زانسته شه‌رعیه‌كان و ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ی و به‌ڕێزی
وزانایی مامۆستا ملا محمد زیاتر ده‌رده‌خات , هه‌روه‌ها جه‌نابی
هه‌رله‌سه‌ره‌تایی دامه‌زراندنی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی وه‌ك یه‌كه‌مین
بزوتنه‌وی جیهادی له مێژووی عێراقدا به‌شداربووه و ئه‌و شه‌ره‌فه
گه‌وره‌یه‌شی پێ به‌خشراوه , ئه‌و له‌سه‌رده‌مه سه‌خته‌كانی
بزوتنه‌وه‌دا هه‌ڵگری ئالاَی زانستی ئیسلامی و چه‌كی جیهاد و
په‌روه‌رده‌ی نه‌وه‌كان بووه ,به‌شداری چالاكی له‌چه‌ندین ململانێ ی
سیاسی و چه‌كداری كردوه‌و له‌گه‌ڵ ڕژێمی فایشستی عێراقیدا و ته‌نها
جارێكیش مامۆستا ملی بۆ هیچ پێودانگێكی ناشه‌رعی و دوور له‌دین وڕێبازی
خوانه‌ناسی نه‌نواندووه و ئه‌و نه‌بۆ ماده و سه‌روه‌ت و ماڵ وسامان و
ده‌سه‌لات نه‌هاتۆته چۆك یه‌كێك له نموونه زیندوه‌كانیش پاش ئه‌وه‌ی
له ئێران له‌كۆتای ساڵی هه‌شتاكاندا چه‌ندین جار بانگ ده‌كرێت بۆ
سعوودیه بۆ ئه‌وه‌ی بیری وه‌هابیه‌ت له كوردستان و عێراق
بلاَوبكاته‌وه به‌لاَم مامۆستا به‌ده‌سته قورئانی و ده‌ست
نوێژه‌كه‌یه‌وه ئاماده نابێت په‌یمانی خودا‌و كۆَڵنه‌دان و تێكۆشان
بشكێنێت .
جه‌نابی مامۆستا وه‌ك كه‌سێكی بێده‌نگ , (بێده‌نگ ) به‌مانا گه‌وره‌كه‌ی
به‌و مانایه‌ی خه‌ریكی خۆپه‌روه‌رده كردن و ته‌زكیه‌ی نه‌فس بووه و
به‌و مانایه‌ی ده‌ستی نی‌یه له درووست كردنی كورد كوژی و موسوڵمان
كوژی به‌و مانایه‌ی ته‌نها بۆ جارێكیش به‌ره‌و كوتله و لایه‌نی تایبه‌ت
به خۆی نه‌بووه و بێده‌نگ بووه له‌و بوارانه‌دا و سه‌دای گه‌وره‌ی
دژی دوور له‌دینی و ناشه‌رعی و ناڕه‌وایه‌تی بووه , مێژووی پڕ
سه‌روه‌ری بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئه‌وه‌ی تۆمار كردوه كه مامۆستا شان
به‌شانی پیاوانی دڵسۆزی ڕابوون و له‌سه‌ر و هه‌مووشیانه‌وه جه‌نابی
مامۆستا ملا عپمان هه‌موو خه‌م و خه‌فه‌تێكیان سه‌رخستنی قورئان و
په‌یامه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) بووه ,مامۆستا حه‌زی به لێپرسراویه‌تی
و فه‌رمانڕه‌وای نه‌بووه , چونكه زانیویه‌تی لێپرسراویه‌تی ئه‌ركی
دنیا‌و قیامه‌تی قورس ده‌كات , به‌لاَم ئه‌گه‌ر لێپرسراویه‌كی پێ درابێت
, توانیویه‌تی سه‌ركه‌وتوانه به‌رێوه‌ی به‌رێت و له قۆناغه
جۆربه‌جۆره‌كانی بزوتنه‌وه‌وه وه‌ك ڕێكخستنه‌كان و مه‌ڵبه‌ند و ئه‌ندامی
سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه شایه‌نی ئه‌و ڕاستی‌یه‌ن
له‌ناو حیزب‌دا و له‌ده‌ره‌وه‌ی حیزبیش پێدانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به
مامۆستا‌و سه‌ركه‌وتووی مامۆستا له كاره‌كانیدا ئه‌و ڕاستی‌یه
ده‌رده‌خه‌ن .
ئێسته‌ش به بوونی مامۆستا به ڕابه‌ر هه‌رچه‌ند ئه‌ركی سه‌رشانی قورس‌تر
و زۆرتر ده‌بێت , به‌لاَم جه‌نابیان ئاماده‌ن هه‌موو ساته‌كانیان ببه‌خشنه
دین چونكه په‌روه‌رده كراوه له‌سه‌ر ڕێبازی كۆڵنه‌دان ئه‌مه‌ش ته‌نها
به پیاوه گه‌وره‌كان ده‌كرێت , له ئێسته به‌دواوه پێوویسته
مندالاَنی شه‌هیدی بزوتنه‌وه و دایكانی ده‌ست به‌ده‌ست نوێژ و دووعا
خویًن و سه‌رجه‌م تاكی كوردی مووسوڵمان و بزاڤه ئیسلامی‌یه‌كانی تر
سروودی سه‌ركه‌وتن و گه‌وره‌یی بۆ رٍابوونی ئیسلامی بچڕن , چونكه
ڕابه‌رێكی نوێی خاوه‌ن شكۆ و زانا‌و دانا بووه‌ته ڕابه‌ری نوێی
بزوتنه‌وه و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌م مژاوییه‌ی ڕابوون ڕابماڵێت و
بزوتنه‌وه‌یه‌كی ئیسلامی نموونه‌ی بێنێته بوون.
|