|
چه‌ند بیرخستنه‌وه‌یه‌ك له ساڵیادی كۆچ كردنی ڕابه‌ری گشتی دا
موسڵمانانی خۆشه‌ویست: سه‌لامی خوای گه‌وره‌تان له سه‌ر بێت.
پێشه‌كی:
له رۆژێكدا هه‌زاره‌ها كه‌س له دایك ده‌بێت و هه‌زاره‌ها كه‌سیش ده‌مرێت
بێ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی پێیان بزانێت ته‌نانه‌ت ئه‌وانه نه‌بێت كه نزیكن
لێیانه‌وه وه‌كو خزم و كه‌س و دراوسێی. به‌ڵام بێ گومان كاتێك كه‌سێكی
ناودار و پێشه‌واو
سه‌ركرده ده‌مرێت هه‌موو خه‌ڵك پێی ده‌زانن و به
په‌رۆشه‌وه هه‌واڵی مردنی ئه‌و كه‌سه وه‌ڕده‌گرن، وه باشترین به‌ڵگه
له‌سه‌ر ئه‌م قسه‌مان مردنی پێشه‌واو خۆشه‌ویستمان پێغه‌مبه‌ری خوا ـ
موحه‌مه‌دی كوڕی عبد الله ـ بوو ـ درودی خوای له سه‌ر بێت ـ ، كه‌وا هه‌موو
ئومه‌تی ئیسلامی هه‌ژاند و به‌خه‌م و په‌ژاره‌وه ئه‌و هه‌واڵه‌یان بیست و
ته‌نانه‌ت ئیمامی عومه‌ر ـ خوا لێی رازی بێت ـ بڕوای نه‌ده‌كرد و دژی
هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ڕاده‌وه‌ستا كه ده‌یان ووت پێغه‌مبه‌ری خوا وه‌فاتی
كردوه...وه‌ئه‌م جۆره هه‌ڵوێستانه نامۆ نیه؛ چونكه هاوڵانی پێغه‌مبه‌ر
ـ ره‌زای خوایان له‌سه‌ر بێت ـ پێغه‌مبه‌ریان زۆر خۆشه‌ئه‌ویست و
ئاماده‌بوون خوێنی خۆیان بڕێژن له‌سه‌ری.
له پاش ئه‌م پێشه‌كییه پێم خۆشه له ساڵیادی كۆچ كردنی پێشه‌واو زانا‌و
سه‌ركرده‌ی میلله‌ته‌كه‌مان مامۆستا مه‌لا عه‌لی عبد العزیز ڕابه‌ری گشتی
بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ـ خوا لێی خۆش بێت ـ چه‌ند بیرخستنه‌وه‌یه‌ك پێشكه‌ش
بكه‌م به هه‌موو سه‌ركرده و زانا و بانگخواز و موجاهیدێك.
بیرخستنه‌وه‌كان:
یه‌كه‌م: تایبه‌ته به سه‌ركرده‌كان:
پێم خۆشه ئه‌وه به‌بیری هه‌موو سه‌ركرده‌یه‌ك بێنمه‌وه كه‌وا ڕابه‌ری
گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی یه‌كێك بوو له‌و سه‌ركردانه‌ی كه ژیانی خۆی
ته‌رخان كردبوو بۆ خزمه‌ت كردنی ئاین و پاشان میلله‌ته‌كه‌ی تا دوا
هه‌ناسه‌ی له ژیاندا ـ نحسبه كذلك ولا نزكی علی الله أحدا ـ، بۆیه
ئه‌گه‌ڕ ته‌ماشای ژیانی بكه‌ێیت ده‌بینیت ژیانێك بوه پڕ له بانگه‌واز و
جیهاد و كۆشش كردن له پێناو ئاین و چه‌وساوانی میلله‌ته‌كه‌ی، بۆیه له‌و
كاته‌ی كه هه‌ستی كرد به زوڵم و سته‌می رژێمی به‌عسی عه‌فله‌قی، له‌گه‌ڵ
شێخی موجاهیدانی كوردستان مامۆستا مه‌لا عوسمان ـ خوا لێی خۆش بێت ـ و
مامۆستایانی دڵسۆزی میلله‌ته‌كه‌مان ئیعلانی جیهادیان كرد و بزووتنه‌وه‌ی
ئیسلامیان پێك هێنا بۆ ئه‌وه‌ی ببێته قه‌ڵاێكی پۆڵایین بۆ موسڵمانانی
كوردستان. ده‌بێت سه‌ركرده‌ی هه‌ر میلله‌تێك
خزمه‌تكارو دلسۆزو ده‌س پاك و ڕاستگۆ بێت و به‌رژه‌وه‌ندی ئاین و پاشان
میلله‌ته‌كه‌ی له پێش به‌رژه‌وه‌ندی خۆی پارته‌كه‌ی دا‌نێت...
وه سه‌ڕكرده‌كان چه‌نێك دڵیان خۆش بێت به كورسیه‌كه‌یان ئه‌وه
رۆژێك دێت كۆچ بكه‌ن و ماڵئاوایی له ژیانی دونیادا بكه‌ن،هه‌ڕ چۆن
سه‌ڕكرده‌كانی تر كۆچیان كردوه‌و هه‌موو شتێكیان به جێ هێشتوه. خوای
گه‌وره ئه‌فه‌رموێت:{ كل نفس ذائقة الموت }.
بیرخستنه‌وه‌ی دووه‌م: تایبه‌ته به
زانایان:
مامۆستا مه‌لا عه‌لی ـ خوا لێی خۆش بێت ـ به‌س سه‌ركرده نه‌بوو به‌ڵكو
زانا و مامۆستا و مه‌لا بوو، شاره‌زا بوو له ئاینه‌كه‌ی و كاری به قورئان
و سوننه‌ت ده‌كرد به پێی توانا. قسه‌ی هه‌قی ده‌كرد و به‌ڕامبه‌ر تاغوتان
ڕاده‌وه‌ستا... ده‌بێت زانایانی ئیسلام رۆڵی تایبه‌تیان هه‌بێت له نێو
جه‌ماوه‌ردا،وه خۆیان به خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات بزانن له كۆمه‌ڵگه‌دا. نابێت
زانایان ئیسلام ڕاستیه‌كانی قورئان سوننه‌ت بگۆرن له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی
خۆیان ، هه‌ر چۆن ئێستا له كوردستاندا چه‌ند كه‌سێك به ناوی مه‌لا و زانا
قسه ده‌كه‌ن و هه‌موو ڕاستیكانیان گۆڕیوه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م و
ئه‌و لێیان ڕازی بن.
بیرخستنه‌وه‌ی سییه‌م: تایبه‌ته به
بانگخوازان:
ڕابه‌ری گشتی ـ خوا لێی خۆش بێت ـ یه‌كێك بوو له‌و كه‌سانه‌ی بانگه‌وازیان
ده‌كرد بۆ ڕێگای خوای گه‌وره و تێكه‌ڵاوی جه‌ماوه‌ر و مامۆستایان و
مه‌لایان و هه‌موو توێژێكی ئه‌و میلله‌ته‌ی ده‌كرد. به‌به‌ڕده‌وامی ده‌ڕگای
ماڵ و نوسینگه‌كه‌ی كراوه بوو بۆ هه‌موو كه‌سێك.
هه‌موو تواناكانی به كار ده‌هێنا بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی زانسته شه‌رعیه‌كان و
پێگه‌یاندنی بانگخوازان و خوێندكاران له بواری شه‌رعدا.
بۆیه ده‌بێت بانگخوازان هه‌رده‌م به‌رده‌وام بن له كاری بانگخوازیدا و
كۆڵ نه‌ده‌ن، شه‌و و رۆژ هه‌وڵ بده‌ن بۆ ده‌ركردنی خه‌ڵكی له تاریكی سته‌م
و نه‌فامیدا بۆ ڕۆشنایی ئاینی ئیسلام.
ئه‌گه‌ڕ ئێوه بانگه‌واز نه‌كه‌ن ، بێ گومان گۆڕه‌پان ده‌ڕگای واڵا ده‌بێت
بۆ عیلمانی و خوانه‌ناس و گاوڕ و جوله‌كه ، هه‌ڕ چۆن ئیستا به چاوی خۆمان
ده‌یبینین كه‌وا چۆن گاوڕه‌كان به‌رنامه ڕێژیان كردوه بۆ به گاوڕ كردنی
خه‌ڵكی نه‌فام و نه‌زان له كوردستان.
له كۆتاییدا به‌بیری خۆم و هه‌موو خوێنه‌ڕان دێنمه‌وه كه‌وا هیچ مرۆڤێك
نیه له‌سه‌ر زه‌وییدا بێ هه‌ڵه بێت ، به‌ڵام گرنگ ئه‌ویه مرۆڤ
به‌رده‌وام نه‌بێت له‌سه‌ر تاوان و هه‌ڵه، هه‌روه‌ها هه‌ڵه نابێته
مایه‌ی كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌و مرۆڤه و نه‌بینینی چاكه‌كانی.
داواكارم له خوای گه‌وره له مامۆستای ڕابه‌ر و هه‌موو مامۆستایانی ڕیگای
خوا خۆش بێت و به به‌هه‌شتی به‌رین شادیان كاته‌وه.
نوسینی/ پشتیوان سابیر عزیز
١٢/ ربیع الاول/١٤٢٩هـ
|