|
پرسی كه‌ركوك و
پرۆسه‌ی شێواندنی ناوه‌رۆكی ماده‌ی 140
كامیل مه‌حمود
رۆژی 17ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی
رابردوو، له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستاندا نوێنه‌ری
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشنیازه‌كه‌ی خۆی راگه‌یاندو داوای له
سه‌ركردایه‌تی كوردستان و په‌رله‌مانه‌كه‌ی كرد كه ره‌زامه‌ندی ده‌ربرن
له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستووری
عێراق، ئه‌و ماده‌یه‌ی كه پرسی سه‌ره‌كی كورد‌و بزووتنه‌وه‌ی
نه‌ته‌وایه‌تی گه‌له‌كه‌مانه له‌م قۆناغه‌دا، دواتر ئه‌ندامانی
په‌رله‌مانی كوردستان به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ئه‌و پێشنیازه‌ی ستیڤان
دیمستۆرای نوێنه‌ری رێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌ییان قبووڵ كرد‌و واده‌ی شه‌ش
مانگی تر به‌و ماده‌یه ده‌رایه‌وه به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردن و
چاره‌سه‌ری كێشه‌كه.
ماده‌كه له‌رۆژه‌كانی كۆتایی واده ده‌ستوورییه‌كه‌یدا بوو بۆ
جێبه‌جێكردن و تا ئه‌و كاته‌ش له‌شوێنی خۆیدا هه‌نگاوێكی دڵخۆشكه‌ری پێ
نه‌نرابوو، ته‌واوبوونی واده‌ی جێبه‌جێكردنی ماده‌كه‌ش هه‌لێك بوو بۆ
نه‌یارانی كورد كه هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن زه‌برێكی كاریگه‌ر
له‌شه‌رعییه‌تی جێبه‌جێبوونی ماده‌ی 140 بده‌ن، به‌و پێیه‌ی
له‌ده‌ستووردا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی بۆ دیاری كراوه‌و به‌ته‌واوبوونی ئه‌و
ماوه‌یه ناكرێت له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستووره‌وه واده‌ی نوێ بۆ ماده‌یه‌كی
ده‌ستووری دیاری بكرێت، بۆیه وایان راده‌گه‌یاند كه ماده‌ی 140
بووه‌ته به‌شێك له‌مێژوو كه ناكرێت جارێكی تر وه‌ك پرسێكی هه‌نووكه‌یی
قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێته‌وه، بۆیه هیچ چاره‌یه‌كی تر له‌به‌رده‌م كورددا
نه‌مابوویه‌وه جگه له‌رازیبوون به نوێكردنه‌وه‌ی واده‌كه‌و ئه‌مه‌ش
بازدانێك بوو به‌سه‌ر ئه‌و فشاره ناوخۆییه‌ی نه‌یارانی ماده‌ی 140دا.
دیمستۆرا له‌كۆتاییه‌كانی ساڵی رابردوودا چه‌ند جارێك جه‌ختی له‌سه‌ر
ئه‌وه ده‌كرده‌وه كه ساڵی ئایینده(2008)، ساڵی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی
كێشه هه‌ڵپه‌ستراوه‌كان ده‌بێت و بۆ عێراق وه‌ك ساڵێكی چاره‌نووسساز
دێته پێش، یه‌كێك له‌و كێشه هه‌ڵپه‌ستراوه هه‌ستیارانه‌ش پرسی ناوچه
كێشه‌داره‌كانی كوردستانه كه له‌چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی
140دا بخرێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، دواتر نوێنه‌ری نێونه‌ته‌وه‌یی
له‌عێراقدا ئه‌و دۆسیه‌یه‌ی پێدراو به‌پێی پێشنیاز‌و راسپارده‌ی خۆی
ماوه‌یه‌كی شه‌ش مانگی بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌كه دیاری كرایه‌وه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه له‌عێراقدا رۆڵێكی ئه‌كتیڤ و به‌رچاویان
نه‌گێراوه‌و له‌دوای رووخاندنی رژێمی به‌عسه‌وه بوونێكی لاوازی
له‌سه‌ر زه‌وی هه‌بووه، چاودێران هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه پێشبینی ئه‌وه‌یان
ده‌كرد كه پرسێكی ئاڵۆزی وه‌ك ماده‌ی 140 به‌ئاسانی بۆ نوێنه‌رایه‌تی
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌م وڵاته‌دا ئیداره ناكرێت و له‌ماوه‌ی ئه‌و
شه‌ش مانگه‌دا ناتوانێت پلانێك بۆ جێبه‌جێبوونی ناوه‌رۆكی ماده‌كه
دابنێت، ئێستاش كه رۆرژه‌كانی واده نوێیه‌كه به‌ره‌و ته‌وابوونێكی بێ
ده‌ره‌نجام ده‌روات، هێشتا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان راپۆرتی ره‌سمی
خۆیان له‌و باره‌یه‌وه رانه‌گه‌یاندووه كه ئایا له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی
رابردوودا چی‌یان كردووه‌و چی ماوه كه له‌ئایینده‌دا بیكه‌ن؟!.
ئه‌وه‌ی تا ئێستا ستیڤان دیمستۆرا رایگه‌یاندووه‌و بریاری له‌سه‌رداوه
جێگای دڵخۆشی كورد نییه‌و به‌سوودی پرسه ره‌واكه‌شی ته‌واو نابێت،
ناوبراو وای پێشنیار كردووه، یان راستتر بڵێن وای بریار داوه كه چه‌ند
ناوچه‌یه‌كی په‌یوه‌ستكراو به‌كه‌ركوكه‌وه بخرێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی
كوردستان و ریفراندۆمی تیادا ئه‌نجام نه‌درێت، چونكه وه‌ك ئه‌وان
رایانگه‌یاندووه ئه‌و شار‌و ناوچانه زۆرینه‌ی ره‌هایان كورده‌و به بێ
ریفراندۆم یه‌كلا بووه‌ته‌وه كه به‌شێكن له‌كوردستان و ریفراندۆمیش هه‌ر
ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، ناوچه‌كانیش بریتین له خانه‌قین
و مه‌خمورو شه‌نگارو شێخان كه به‌بێ هیچ مه‌رجێك بخرێنه‌وه سه‌ر
هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌م راگه‌یه‌نراوه‌ی نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یكگرتووه‌كان به رووكه‌ش
خستنه رووی حه‌قیقه‌تێكه‌و داننانه به راستییه‌كی سه‌لماودا، به‌ڵام
ره‌وشه‌كه پێش ئه‌وه‌ی گه‌شبینی هه‌ڵبگرێت و ببێته مایه‌ی دڵخۆشی بۆ
لایه‌نی كوردی، ده‌بێت خۆمان له‌و حه‌قیقه‌ته‌ش نه‌دزینه‌وه كه
شێواندنی ناوه‌رۆكی ماده‌ی 140 به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت له‌به‌رژه‌وه‌ندی
كورد نییه‌و ئه‌وه‌ی پێویسته له‌و باره‌یه‌وه جێبه‌جێ بكرێت هه‌ر
ئه‌وه‌یه به قۆناغ له‌ماده‌كه‌دا هاتووه، نه‌ك دابه‌شكردنی ناوچه
خاوه‌ن كێشه‌كان و دابرینیان له كه‌ركوك له بارودۆخێكی گوماناویدا.
ماده‌ی 140 وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقدا هاتووه
ده‌بێت به‌سێ قۆناغ ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی بكرێت، ئاساییكردنه‌وه‌ی
بارودۆخه‌كه به‌گێرانه‌وه‌ی ماڵه كورده ده‌ركراوان و سرینه‌وه‌ی
ئاسه‌واری سیاسه‌ته‌كانی ته‌عریب كه رژێمی رووخا‌و له كه‌ركووك و
ناوچه‌كانی تردا موماره‌سه‌ی كردووه‌و ناردنه‌وه‌ی عه‌ره‌به هاورده‌كان
بۆ شوێنه پێشووه‌كانی خۆیان، قۆناغی دووه‌میش سه‌رژمێری خه‌ڵكی
ناوچه‌كان و دواجار ئه‌نجامدانی راپرسی له‌نێو خه‌ڵكه‌كه‌دا بۆ
یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئینتیمای جوگرافی و نه‌ته‌وه‌یی ناوچه‌كانیان.
كه‌ركوك كێشه‌ی مه‌ركه‌زیی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كورد
بووه‌و به چه‌ندین قۆناغ رژێمی سه‌دام ویستوویه‌تی له كوردستانی
داببرێت و له‌ناوخۆدا ته‌عریبی بكات، كه له‌رێگای ته‌رحیل و ته‌هجیری
كورده‌كانی ناو ئه‌و شاره‌و هێنانی عه‌ره‌ب له‌ناوچه‌كانی ناوه‌راست و
خوارووی عێراقه‌وه توانی باردۆخی ئه‌م شاره به‌شێوه‌یه‌ك بگۆرێت له
ئێستای دوای رووخاندنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌شیدا به‌ئاسانی وه‌ك خۆی لێ
نه‌كرێته‌وه، له‌گه‌ڵ كه‌ركوكدا چه‌ند شار‌و شارۆچكه‌و ئاوه‌دانییه‌كی
تری كوردستان به‌زۆره‌ملێ له‌پارێزگاكانی كوردستان كرانه‌وه، كه
ئه‌مه قۆناغی ده‌سپێك بوو بۆ ته‌عریبكردنی ته‌واوی كوردستان.
جیاكردنه‌وه‌ی هه‌ندێ شار‌و ناوچه له كه‌ركووك و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی
كێشه‌كه‌یان و سپاردنه‌وه‌یان به‌كوردستان زه‌برێكه له پرسی گه‌وره‌و
گرنگی كه‌ركوك ده‌درێت و تێكدانی هاوسه‌نگی هێزه له‌ناوچه‌كه‌دا
له‌به‌رژه‌وه‌ندی نه‌یاره‌كانی كورد، یه‌كه‌م ده‌ره‌نجامی خراپیشی له‌و
كاته‌دا ده‌ر ده‌كه‌وێت كه هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان و ریفراندۆم ئه‌نجام
ده‌درێت، كه ئه‌گه‌ر ئه‌و شار‌و شارۆچكانه له‌كه‌ركووك بكه‌نه‌وه
ته‌رازووی نفوز‌و هێزی ده‌نگده‌ران به‌شێوه‌یه‌كی خراپ تێك ده‌چێت كه
كورد له‌وانه‌یه ببێته كه‌مینه‌یه‌كی نامه‌عقول، به‌تایبه‌تی له‌م
كاته‌دا كه هێشتا زۆربه‌ی دانیشتوانی ره‌سه‌نی كه‌ركوك كه بریتین
له‌كورد نه‌گه‌راونه‌ته‌وه شاره‌كه‌یان و ئاسته‌نگی زۆر له‌به‌رده‌میاندا
ماوه، جگه له‌و عه‌ره‌به هاوردانه‌ی تا ئێستاش خۆیان له گرانه‌وه بۆ
شوێنه‌كانی پێشووی خۆیان ده‌دزنه‌وه‌و شۆڤینیسته‌كانی تورك و عه‌ره‌ب
هانیان ده‌ده‌ن كه كه‌ركوك به‌جێ نه‌هێلن.
ئه‌وه‌ش ئێستا داواكراوه كه‌ناوه‌ندی ده‌نگدان له شارۆچكه‌كانی شوان و
قه‌ره‌هه‌نجیری سه‌ر به پارێزگای كه‌ركوك نه‌كرێنه‌وه، سابیقه‌یه‌كی
خراپه‌و سه‌ره‌تای پیاده‌كردنی ئه‌و پلانه ناواقیعییه‌ی نوێنه‌رایه‌تی
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه، كورد له هیچ كاتێكدا داوای ئه‌وه‌ی
نه‌كردووه شار‌و شارۆچكه‌كانی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركوك بخرێنه سه‌ر
پارێزگاكانی ئێستای ناو هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو داواكراوه پارێزگای
كه‌ركوك به قه‌زاو ناحیه‌كانیه‌وه بخرێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و
ئه‌و ناوچانه‌ش كه له پارێزگاكانی هه‌ولێرو دهۆك دابراون و تا ئێستا
له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كاوردستانه‌وه به‌رێوه ده‌برێن
بخرێنه‌وه سه‌ر پارێزگاكانی خۆیان.
ماوه‌یه‌كی كه‌م ماوه له‌به‌رده‌م واده شه‌ش مانگییه‌كه‌ی
جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستووردا، بۆ كورد كێشه نییه ئه‌گه‌ر
جارێكی تر واده‌كه نوێ بكرێته‌وه‌و چاوه‌رێش ده‌كرێت كه بۆ چه‌ند
مانگێكی تر ماوه‌كه‌ی بۆ درێژ بكرێته‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كێشه‌یه‌كی
گه‌وره‌و مه‌ترسیداره بۆ پرسی ئه‌و ماده‌یه‌و چاره‌نووسی ناوچه
دابراوه‌كنی هه‌رێمی كوردستان، دابرینێكی تری ئه‌و ناوچانه‌یه
له‌یه‌كترو شێواندنی ناورۆكی ماده‌كه‌یه كه میكانیزمێكی بابه‌تی و
گونجاوی به‌خۆوه گرتووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه، به‌ده‌ر له‌و
میكانیزمه ده‌بێت به گومانه‌وه له‌هه‌ر پلان و ئه‌جێندایه‌كی تر
بروانین كه هه‌وڵ بدرێت بكرێته به‌دیل بۆ ئه‌و قۆناغانه‌ی له
ماده‌كه‌دا دیاری كراوه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پرسی ناوچه
كێشه‌داره‌كان، كه ئه‌وانیش قۆناغه‌كانی(ئاساییكردنه‌وه، سه‌رژمێری،
ریفراندۆم)ه.
ده‌رباره‌ی دۆزی كه‌ركوك و ماده‌ی 140 نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان له‌ماوه‌ی رابردوودا نه‌یتوانیوه هه‌نگاوێك بچێته
پێشه‌وه‌و له‌وانه‌ی پێش خۆی شتێكی زیاتر بكات، ئه‌وه‌ش جێگای
نیگه‌رانییه میكانیزمی نابابه‌تی رێكخراوه‌كه‌یه له‌گه‌ڵ كێشه‌كه‌داو
دابرینی ناوچه‌كانه له‌یه‌كتر، سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌موو دابرانه‌ی پێشتر
درووست بووه‌و كێشی كوردی له‌و شوێنه‌دا لاواز كردووه، په‌روباڵكردنی
كه‌ركوك به‌جیاكردنه‌وه‌ی ده‌وروبه‌ركه‌ی له‌و پارێزگایه له‌هه‌موو
روویه‌كه‌وه بۆ كورد كاره‌سات ده‌خاته‌وه‌و پێویسته سه‌ركردایه‌تی
كوردی و خه‌ڵكی كوردستان له‌و باره‌یه‌وه كاردانه‌وه بنوێنن، بۆ
به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانیش كه بریاره مانگی تشرینی
یه‌كه‌می ئه‌م ساڵ ئه‌نجام بدرێت، ده‌بێت كوردی ناوچه كێشه‌داره‌كانی
په‌یوه‌ست به ماده‌ی 140پێكه‌وه ده‌نگ بده‌ن، یان پێكه‌وه ده‌نگ
نه‌ده‌ن و رازی نه‌بن به‌جیاكاری و دابرینیان له‌یه‌كتر كه‌ته‌نها سوودو
به‌رژه‌وه‌ندی نه‌یارانی ماده‌كه‌و گه‌لی كوردی تیایه.
دیمستۆرای كۆمسیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراقدا له‌وه‌ش زیاتر
ده‌روات و پێی وایه چاره‌سه‌ری ته‌وافوقی ناوخۆی كه‌ركوك له
ریفراندۆم باشتره‌و پێویسته پێكهاته‌كانی ناو ئه‌و شاره بۆ
یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌كه‌یان په‌نا بۆ ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی
2005 به‌رن و رێژه سه‌ركه‌وتووه‌كانی ناو ئه‌و گه‌مه كۆنه‌ی كه كورد
به‌شدارییه‌كی لاوازی تیایدا هه‌بوو پێك بێن له‌سه‌ر چاره‌سه‌رێك، له‌م
چاره‌سه‌ره‌ی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیشدا دیسان هه‌ر كورد
زیانمه‌ند ده‌بێت، چونكه ماده‌ی 140 به‌بێ جێبه‌جێبوون به‌ته‌واوی
به‌مێژوو ده‌سپێردرێت و كورد جارێكی تر بۆی نییه باس له‌گێرانه‌ی
كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تر بكات بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، پاشان ئه‌و
هه‌ڵبژاردنه‌ی ساڵی 2005 له‌غیابی زۆربه‌ی كورده‌كانی كه‌ركوك و
ناوچه دابراوه‌كانی تردا به‌رێوه‌چوو كه له‌و كاته‌دا نه‌گه‌رابوونه‌وه
بۆ شار‌و ناوچه‌كانیان و به‌ئێستاشه‌وه هێشتا ئاكامی هیچ هه‌ڵبژاردنێك
گوزارشت له بوونی كورد له‌كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ریدا ناكات، بۆیه
پێكهاتنێكیش به پێوه‌ره‌كانی ئاكامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه بۆ كورد
پێكهاتنێكی كاره‌ساتبار ده‌رده‌چێت.
كه‌واته ئه‌وه‌ی پێویسته له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی شێواندنی
ناوه‌رۆكی ماده‌ی 140دا كورد پێداگری له‌سه‌ر بكات، جێبه‌جێكردنی
ماده‌كه‌یه به‌پێی ئه‌و میكانیزمه‌ی له‌ناوه‌رۆكه‌كه‌یدا دیاری كراوه
نه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی شه‌رعییه‌تی ماده ده‌ستوورییه‌كه‌و
ئیراده‌ی كورده‌وه به‌سه‌ریدا ده‌سه‌پێنرێت، ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی چه‌ند
رۆژی كه‌می واده شه‌ش مانگییه‌كه‌شدا پرۆسه‌ی جێبه‌جێكردنه‌كه
به‌ئاكامێك نه‌گه‌یشت، گرنگ نییه جارێكی تر واده‌كه درێژ بكرێته‌وه،
به‌ڵام با هیچ درێژكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر حسابی ناوه‌رۆكی ماده‌كه
نه‌بێت.
kameelmahmod@yahoo.com
|