|
دوای پێنج ساڵ له
پرۆسه‌ی رزگاری و هه‌ره‌سی دكتاتۆریه‌ت:
ئه‌و عێراقه‌ی خه‌باتی بۆ ده‌كرا به‌دی نه‌هاتووه
كامیل مه‌حمود
پێنج ساڵ له‌مه‌و پێش و له‌رۆژی 20ی ئازاری 2003دا كۆتایی به ئازار‌و
ئه‌شكه‌نجه‌كانی خه‌ڵكی عێراق هات كه ده‌یان ساڵه رژێمی دكتاتۆری
به‌غداد ئاوێته‌ی ژیانی ئه‌وانی كردبوو، به‌كه‌وتنی به‌غدادو هه‌ره‌سی
یه‌كجاری به‌عس خه‌ڵكی له‌ماڵه‌كانیان هاتنه ده‌ره‌وه‌و پێشبینی هه‌موو
شتێكی باشیان ده‌كرد بۆ ئایینده‌ی وڵاته‌كه‌یان ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت
كه‌له‌ماوه‌ی ئه‌م پێنج ساڵه‌ی رابردوودا رووی داوه، راسته پرۆسه‌ی
سه‌ركوتكاری رژێمی رووخا‌و كۆتایی پێهات و قۆناغێكی نوێ هاته كایه،
به‌ڵام ئه‌م قۆناغه‌ش ده‌سپێك نه‌بوو بۆ كۆتایی مه‌ینه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی
عێراق و سه‌ره‌تای ژیانێكی ئاسایی و ئاسووده.
هه‌رچه‌نده ئه‌و حاڵه‌ته‌ی له‌به‌غداد و شاره‌كانی تری ناوه‌راست و
باشووری عێراق رووی دا‌و فه‌وزاو بشێوی كه‌وته ناو هه‌موو شوێنێكه‌وه
كه فه‌رهودو راورووت و بگره كوشتنی خه‌ڵك و دیارده‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی
له‌هه‌ندێ جێگا لێ كه‌وته‌وه‌و ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و
ناوه‌نده ژیارییه‌كانی وه‌ك مۆزه‌خانه‌و زانكۆكانی تیادا تاڵان كران،
ئه‌وه‌ی لێ ده‌خوێنرایه‌وه كه بارودۆخه‌كه به‌ئاراسته‌یه‌كی
نێگه‌تیڤدا ده‌روات و هه‌موو ئه‌مانه سابیقه‌ی ترسناك بۆ ئایینده‌یه‌كی
نادیار پێك ده‌هێنن.
ئه‌و قۆناغه بۆ عێراقییه‌كان هه‌ستیارو گرنگ بوو كه چاوه‌روان ده‌كرا
سیاسییه‌كان له‌ئاستی بارودۆخه‌كه‌و به‌رپرسیاریه‌تی مێژوویی و
نه‌ته‌وه‌یی خۆیاندا مامه‌ڵه بكه‌ن و پلانه‌كان به‌ئاراسته‌یه‌كدا
دابرێژرێت ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه له‌ده‌ست نه‌چێت و به‌ر به‌و بشێوییه
بگیرێت، ئه‌نانیه‌تی سیاسی و هه‌وڵدان بۆ قۆرخكردنی بریاری سیاسی و
فراوانكردنی بازنه‌ی نفوز‌و به‌هێزكردنی پێگه‌ی سیاسی و تایفی خۆیان
ئه‌وله‌ویه‌تی پێ درابوو، په‌له‌نه‌كردن له‌پركردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه
سیاسی و ره‌سمییه‌ی له‌وڵاتدا دروست بووبوو ئاسه‌واری خراپی خسته‌وه‌و
ده‌رگای بۆ ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌كی و وڵاتانی ده‌وروبه‌ریش كرده‌وه،
هه‌موو ئه‌و كۆنگره‌و كۆبوونه‌وانه‌ی ئۆپۆزسیۆنی عێراق له‌تاراوگه‌و پێش
كه‌وتنی رژێمی دكتاتۆری نه‌خشه‌و پرۆژه‌یه‌كی لێ نه‌كه‌وتبوویه‌وه
كه بۆ ئه‌و رۆژه‌ی عێراق ببێته بناغه‌و بنه‌مای درووستكردنی عێراقی
نوێ و چوارچێوه بۆ پرۆسه‌ی سیاسی.
ئه‌مریكییه‌كانیش به‌پلانی خۆیانه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا
ده‌كردو له‌م رووه‌وه پۆل برێمه‌ر چه‌ند بریارو راسپارده‌یه‌كی راگه‌یاند
كه‌دواتر ده‌ره‌نجامی پێچه‌وانه‌و نێگه‌تیڤی به‌ده‌سته‌وه دا‌و
دۆخه‌كه‌ی زیاتر له‌سیاسییه‌كانی عێراق ئاڵۆز كرد، هه‌رچه‌نده ناكارایی
ئه‌وان بوو برێمه‌رو بگره كۆشكی سپیش به‌و شێوه‌یه ته‌حه‌كومیان
به‌بارودۆخه نوێیه‌كه‌وه ده‌كرد، كه مامه‌ڵه‌ی ئه‌وان سه‌رچاوه‌ی
گرتبوو له‌نه‌شاره‌زاییان له‌سرووشتی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی و هه‌ندێ
زانیاری و رێنموونی هه‌ڵه‌ی چه‌ند لایه‌ن و گرووپێكی عێراقییه‌وه،
جگه له‌وه‌ی كۆنترۆڵنه‌كردنی بارودۆخه‌كه‌و به فه‌وزا سپاردنی له‌و
سه‌ره‌تایه‌وه سه‌ره‌تایه‌كی ئاڵۆز‌و خراپی درووست كرد كه‌دواتر و تا
ئێستاش به‌ئاسانی چاك و ئاسایی نه‌كرێته‌وه.
لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق له‌ماوه‌ی پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی حوكمدا
تا راده‌یه‌ك ده‌رفه‌تیان له‌به‌رده‌مدا كرایه‌وه كه‌له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌كی
سیاسی پێك بێن و ئه‌و قۆناغه ئینتیقالییه كۆتایی پێ بهێنن و وڵات
به‌ره‌و سه‌قامگیری سیاسی به‌رن، به‌ڵام جارێكی تر كاره‌كانیان له‌خۆیان
تێك دایه‌وه‌و ره‌چاوی هه‌ندی حاڵه‌تی هه‌ستیاری تایبه‌ت به‌سرووشتی
كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی نه‌كراو پرۆسه‌ی سیاسی نوێیان له‌سه‌ر بنه‌مای
دابه‌شكارییه‌كی تایفیانه پێكهێناو سه‌ره‌تای ناكۆكی مه‌زهه‌بی و
تایفی له‌م وڵاته‌دا به‌ده‌ركه‌وت، كاتێكیش بریار له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی
هه‌ڵبژارن دراو هێزو قه‌واره‌ی سیاسی بۆ پێكهێنرا كه ركابه‌ری یه‌كتر
بن له‌ناو ئه‌و پرۆسه‌یه‌دا، ئه‌ویش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه پێكهێنراو
مه‌رجه‌عه ئاینییه‌كانیش گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌یان كرد كه‌راسته‌وخۆ هاتنه
ناو گه‌مه‌كه‌وه‌و له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كاراكته‌رێكی ئیجابی بن له‌ناو
ئه‌و بارودۆخه‌داو ده‌مارگیرییه مه‌زهه‌بی و تایفییه‌كه كاڵ بكه‌نه‌وه،
زیاتر بوونه فاكته‌ری قووڵكردنه‌وه‌ی و به‌مه‌ش رق و كینه‌و
حه‌ساسیه‌ته‌كان له‌ناو شه‌قام و له‌سه‌ر ئاستی حزب و رێكخراوه
سیاسییه‌كانیشدا په‌ره‌ی سه‌ند، ئه‌م ره‌وشه ناسه‌قامگیره‌ش زیاتر
زه‌مینه‌ی خۆش كرد بۆ ده‌خاله‌تی ده‌ره‌كی و پیاده‌كردنی ئه‌جێندای
ئیقلیمی له‌ناو وڵاته‌كه‌دا.
نموونه‌ی به‌رجه‌سته‌ی ئه‌و هه‌ڵه مێژووییانه پێكهێنانی لیست و
قه‌واره سیاسییه‌كان بوو له‌سه بنه‌مای تایفی، بۆ نموونه لیستی
ئیئتیلافی یه‌كگرتووی عێراقی راگه‌یه‌نرا و یه‌كه‌م قه‌واره‌ی سیاسی
پێكهاته‌ی له‌و شێوه‌یه‌بوو كه درووست بوو، ئه‌م لیسته سیاسییه هه‌موو
هێزه شیعییه‌كانی به‌خۆوه گرتوو چوارچێوه‌ی ئاشكرا‌و خاڵی هاوبه‌شی
نێوان هه‌موو لایه‌نه به‌شداره‌كانی تایفه‌و مه‌زهه‌بی ئایینی ئه‌وان
بوو، به‌ده‌ر له‌وه‌ی ئامانج و پرۆژه‌ی سیاسی جیاوازیشیان هه‌بوو،
ناوه‌رۆكی ئه‌و لیسته سیاسییه ئاوێته‌یه‌ك بوو له‌بیرورای ناته‌باو
نه‌گوونجاو له‌گه‌ڵ یه‌كترداو ئیسلامی و لیبرالی و ته‌وژمی جۆراوجۆری
به‌خۆوه گرتبوو، ئه‌وه‌ی زیاتر جێگای سه‌رنج بوو موباره‌كه‌و لایه‌نگری
سه‌ماحه‌تی عه‌لی سستانی بوو له‌و قه‌واره پێكهاتووه‌و فه‌تواكانی
به‌ته‌حریم كردنی ده‌نگ نه‌دان بۆ ئه‌و لیسته، هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو ئه‌و
بیر‌ورا سیاسییه جیاوازانه‌ی له‌ده‌وری یه‌كتر كۆكرده‌وه‌و له‌ترسی
ئه‌وه‌ی شه‌قامی شیعییان لێ نه‌وروژێت بووبوونه به‌شێك له‌و لیسته.
پێكهێنانی لیستی ئیئتیلاف به‌و ناوه‌رۆكه شیعییه‌وه لایه‌نی سوونه‌ی
عه‌ره‌بیشی وروژاند كه پێشتریش هه‌ر له‌بیانوودابوون و دۆخه‌كه‌ی دوای
رووخاندنی رژێمی سه‌دامیان له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان نه‌ده‌بینییه‌وه،
بۆیه ئه‌وانیش چه‌ند لیستێكیان له‌سه‌ر بنه‌مای كاردانه‌وه‌و نه‌زعه‌ی
مه‌زهه‌بی پێكهێنا كه دیارترینیان لیستی ته‌وافوق بوو به‌سه‌رۆكایه‌تی
عه‌دنان دلێمی و به‌شداری حزبی ئیسلامی عێراق كه كاراترین حزبی
سیاسی سوننه‌كانه.
ئه‌م سه‌ره‌تایه بۆ دارشتنی نه‌خشه‌ی سیاسی عێراق له‌زۆر رووه‌وه
مه‌ترسی گه‌وره‌ی لێ ده‌كه‌وته‌وه‌و دواتریش ده‌رهاوێشته‌كانی
به‌ده‌ركه‌وت، فاكته‌رێكی سه‌ره‌كیش بوو بۆ ده‌مارگیری تایفی، هێزه
نه‌یاره‌كانی عێراقی نوێ و گرووپه توندره‌وه‌كانیش زیاتر سوودیان له‌م
ره‌وشه سیاسییه ناته‌ندرووسته وه‌رگرت و به پلان و پیلانی خۆیانه‌وه
ئاوێته‌ی گه‌مه سیاسییه‌كان بوون و بگرا خۆیان خزانده نێو هه‌ندێ
لایه‌ن و ته‌وژمی سه‌ر گۆره‌پانه‌كه، له‌وانه سوپای مه‌هدی سه‌ر
به‌ره‌وتی سه‌در، كه‌خودی موقته‌دا سه‌در دانی به‌وه‌دا نا كه
هێزه‌كانیان له‌لایه‌ن گرووپه توندره‌وه‌كانه‌وه خه‌رق كراوه‌و ره‌گه‌زی
تێكده‌ر خزاوه‌ته نێو ریزه‌كانیه‌وه، له‌م سه‌ریشه‌وه لایه‌نه
سونییه‌كان به‌ده‌ر نه‌بوون له‌و دیارده‌ی دزه‌كردنه‌ی ره‌گه‌زی
توندره‌وی مه‌زهه‌بگه‌را بۆ ناو ریزه‌كانیان و هه‌موو ئه‌وانه بایی
ئه‌وه بوون مه‌ترسی شه‌ری ناوخۆ‌و جه‌نگی تایفی له‌عێراقدا بێته
ئاراوه.
ناسه‌قامگیری ئه‌منی بوو به‌ده‌ره‌نجامی ئه‌و بارودۆخه‌و له‌ماوه‌ی
چه‌ند ساڵی رابردوودا به‌رده‌وام خوێن له‌جه‌سته‌ی عێراق تكاوه‌و سه‌دان
هه‌زار هاوڵاتی بوونه قوربانی ململانێی تایفی و شه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی
لایه‌نه‌كان و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی حساباتی هێزه ده‌ره‌كییه‌كان، دوای
هه‌ڵبژاردنه‌كان و پێكهێنانی حكومه‌ت و دانانی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی
عێراق، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ره‌تای ئه‌و قۆناغه نوێیه‌وه نائارامی و
توندوتیژییه‌كان به‌جۆرێك په‌ره‌ی سه‌ند كه مه‌ترسی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی
حكومه‌ت و شكستی پرۆسه‌ی سیاسیش هاته ئاراوه كه‌دواجار وڵاتی
له‌به‌رده‌م بشێوییه‌كی ره‌هادا ده‌گیرسانده‌وه كه به‌ئاسانی و
له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كۆنترۆڵ نه‌كرێته‌وه، گرووپه چه‌كداره‌كانی و
میلیشیای لایه‌نه به‌شداره‌كانی ناو پرۆسه‌ی سیاسی دۆزه‌خێكیان له‌ناو
شاره‌كاندا خوڵقاند‌و رۆژانه سه‌دان كه‌س ده‌كوژران و دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی
نه‌ناسراو بووبوویه نه‌ریتێكی به‌رده‌وام. دكتۆر جه‌عفه‌ری شكستی هێنا
له‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی بتوانێت شتێك له ره‌وشه ئاڵۆزه‌كه بگۆرێت و
دواتر نوری ئه‌لمالیكی هات و له‌حوزه‌یرانی 2006 ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی بۆ
ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتیمانی راگه‌یاندو به‌ڵێنی دا حكومه‌ته‌كه‌ی كار
له‌سه‌ر ئه‌و ئامانجه بكات، ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی مالیكی بۆ ئاشتبوونه‌وه
بایه‌خی خۆی هه‌بوو له‌رووی تیۆرییه‌وه، به‌ڵام له‌رووی مه‌یدانی و
پراكتیكه‌وه ناوبراو ئه‌و هه‌نگاوه جدی و پێویستانه‌ی بۆ هه‌ڵنه‌گرت
كه ئاكام به‌پرۆژه‌كه‌ی ببه‌خشێت، هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی
خۆیان له چه‌ند كۆبوونه‌وه‌و كۆنگره‌یه‌كی سیاسی‌دا بینییه‌وه كه زیاتر
سیمای ئیعلامی پێ‌درابوو، له‌راگه‌یاندنی ئه‌و پرۆژه سیاسییه‌ی
مالیكییه‌وه تا ئێستاش ئه‌وه‌نده كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری ئه‌منی كراوه
بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه، سیاسه‌ت و دبلۆماسیه‌ت و دانووستانی
راسته‌وخۆ هیچ رۆڵێكی نه‌بووه‌و نه‌كراوه‌ته ئه‌وله‌ویه‌ت له‌ئه‌جێندای
حكومه‌تدا، هاوكات له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی پرۆژه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌ی
نیشتیمانیدا مالیكی پرۆسه‌ی سه‌ربازی و ئه‌منی به‌رفراوانی راگه‌یاند
به‌ناوی پرۆسه‌ی سه‌پاندنی یاسا و تا ئێستاش له‌پایته‌خت و
ده‌وروبه‌ریدا به‌رده‌وامه، جگه له‌و كرده سه‌ربازییه هاوبه‌شانه‌ی
تری نێوان سووپاو پۆلیسی عێراق و هێزه ئه‌مریكییه‌كان.
دوا كۆنگره‌ی ئاشتبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ست به‌پرۆژه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌ی
نیشتیمانی له18ی ئه‌م مانگه‌دا له‌به‌غدادی پایته‌خت به‌رێوه‌چوو،
سه‌یر له‌وه‌دایه كه‌سه‌ره‌رای بایكۆتكردنی لیسته گه‌وره‌كانی وه‌ك
ته‌وافوق و دیالۆك و ئه‌لعێراقییه‌و ره‌وتی سه‌درو هه‌ندێكی تر، دكتۆر
مالیكی رایگه‌یاند كه كۆنگره‌كه ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی تیادا به‌دی
هات و به‌سه‌ركه‌وتوویی كاره‌كانی ئه‌نجام دا، تا ئێستاش
ده‌رنه‌كه‌وتووه ئه‌و ده‌ستكه‌وت و كارانه‌ش په‌یوه‌ست بێت به‌ئاشته‌وایی
نیشتیمانییه‌وه كامانه‌ن.
هه‌موو ئه‌وه‌ی له‌رووی ئه‌منییه‌وه وه‌ك ده‌ستكه‌وت به‌دی هاتووه
ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سه‌حوه عه‌شایه‌رییه‌كان و هه‌ڵه
گه‌وره‌كانی قاعیده له‌عێراقدا كه كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی بنكه
جه‌ماوه‌رییه سونییه‌كه‌ی لێ دوور خسته‌وه‌و ئه‌نجومه‌نه‌كانی
سه‌حوه‌ی هێنایه بوون، به‌ڵام پێم وایه مه‌ترسی سه‌حوه‌كانیش
له‌ئایینده‌دا كه‌متر نابێت له قاعیده‌و گرووپه چه‌كداره‌كانی تر‌و
له‌ئێستاوه له رومادی و دیاله به‌ده‌ر كه‌وتووه‌و ده‌یانه‌وێت
له‌ده‌ره‌وه‌ی ره‌سمییه‌تی حكومه‌ته‌وه هه‌ندێك ره‌فتارو لێپرسینه‌وه
له‌گه‌ڵ لایه‌ن و به‌رپرسه‌كاندا بكه‌ن.
kameelmahmod@yahoo.com
|