|
بسم الله الرحمن الرحیم
ئایا پێشمه‌رگه بۆ
ڕوبه‌رووبونه‌وه له گه‌ڵ سوپای عێراقدا ئاماده‌یه؟
صوهه‌یب ئه‌حمه‌د كاكه
مه‌حموود
له كاتێكدا كه جیاوازی بیر‌و بۆچون
له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق
به‌رده‌وامه له سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌روه‌ها ناكۆكیش له
سه‌ر هاتنه كایه‌ی ئه‌منییه‌ت و ئاسایش، له زیادبووندایه .
له چوارچێوه‌ی كرده‌وه‌یه‌كدا كه كۆتا جار حكومه‌تی عێراق له شاری
دیاله ئه‌نجامی دا سوپای عێراق خوازیاری پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی
پێشمه‌رگه له ناوچه‌كانی ( قه‌ره‌ته‌په‌ی سه‌ر به خانه‌قین) و
ده‌وروبه‌ری بوو، به‌ڵام پێشمه‌رگه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت ئه‌و
بڕیاره له حكومه‌تی كوردستانه‌وه پێی بگات، نه‌ك له به‌غداده‌وه
بۆیه پاشه‌كشه‌كه‌یان قه‌بوڵ نه‌كرد و ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئاڵۆزی نێوان
پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق.
حكومه‌نی به‌غداد وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی مه‌ركه‌زی ئه‌وه‌ی دووپات كردۆته‌وه
كه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی به سه‌رخاكی عێراقدا
هه‌بێت،وه ده‌ڵێت كه به پێی ده‌ستووری عێراق پێویسته هێزی
پێشمه‌رگه له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی حكومه‌تی كوردستانه‌وه نه‌بێت .
ڕێشه‌ی ناكۆكیه‌كان له وه‌و سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه هێزه‌كانی كوردستان
له كاتی ئازاد كردن و داگیر كردنی عێراق له لایه‌ن ئه‌مریكاوه له
چوارچێوه‌ی ئامانجێكی سیاسی دا له سنوری دیاری كراوی ئه‌وكاته‌ی
كوردستاندا چونه ده‌ره‌وه‌و كۆنترۆڵی زۆربه‌ی ناوچه‌كانیشیان خسته ژێر
ده‌سه‌ڵاتی خۆیانه‌وه كه ئه‌مه‌ش له لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندی و
عه‌ره‌به‌كانه‌وه قه‌بوڵ ناكرێت.
به‌غداد ئه‌وه ده‌زانێت كه حكومه‌ت و هه‌رێمی كوردستان جگه له ناوچه
دابڕاوه‌كانی سه‌ر هه‌رێم كه‌ركوكیش به به‌شێكی گرنگی سه‌ر پارچه‌ی
كوردستان ده‌زانن، هه‌رێمی كوردستان له‌م ڕۆژانه‌دا هێرشه‌كانی زیاتر
بوون بۆسه‌ر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ناوه‌ندی هه‌رچه‌نده له
ڕاگه‌یاندنه‌كانی كوردستان دا ئه‌وه باس ده‌كرێت كه چونه ده‌ره‌وه‌ی
هێزی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه‌دا به واتای ئه‌وه دێت كه له
داهاتویه‌كی نزیكدا كورد له شاره‌كانی كه‌ركوك وموسڵ ده‌ربكرێت ،
ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ش ده‌وترێت كه به هۆی ئه‌و زوڵمه‌ی كه دیسانه‌وه له
كورد ده‌كرێت ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای
عێراق نزیك تر ده‌بێته‌وه، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا ناكۆكی نێوان
عه‌ره‌ب و كورد له‌سه‌ر كه‌ركوك ده‌بێته هۆی هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕ
له‌زاری یه‌كێك له به‌رپرسه‌كانی كورده‌وه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه كه
(هاتنی سوپای عێراق بۆ ناوچه كوردنشینه‌كان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به
ئامانجی شه‌ڕ بوه‌و ده‌ستپێكردنی هه‌رچی زوتری ئه‌و شه‌ڕه‌ش به سود و
قازانجی كورده‌كانه)، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه له‌م بارودۆخه‌دا
هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له نێوان سوپای عێراق و پێشمه‌رگه‌دا ئه‌گه‌رێكی
لاوازه به‌ڵام به پێی ووته‌ی هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد
له‌سه‌ر كێشه‌ی كه‌ركوك هه‌ر له‌حزه چاوه‌ڕێی ڕوودان و ده‌ست پێ كردنی
ئه‌و شه‌ڕه ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ش بزانین كه له مێژوی شۆڕش و جوڵانه‌وه‌ی كورد له عێراقدا
مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك گرنگیه‌كی تایبه‌تی هه‌بووه و به بیروڕای زۆرێك
له به‌رپرسانی كورد به بێ كه‌ركوك حكومه‌تی كوردی دانامه‌زرێت و
ناتوانێت له‌سه‌ر پێی خۆی بووه‌ستێت بۆیه شه‌ڕی نێوان پێشمه‌رگه‌و سوپا
له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه چاوه‌ڕوانكراوه‌و له‌وانه‌یه ڕوبدات.
mareshad@yahoo.com
|