|
بسم الله الرحمن الرحیم
بێ پلانی یاساكانی
په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم و ئه‌گه‌رێكی نادیار
سه‌عد عه‌بدوڵڵا
به بازاراندنی لایه‌نه
پراكتیكییه‌كان له‌و تیۆره ڕۆژئاواییانه‌ی كه ده‌خزێنرێنه ناو ڕه‌وتی
په‌روه‌رده‌ی عێراق به گشتی و كوردستان به تایبه‌تی وه‌ك هه‌ریه‌ك له
لایه‌نه‌كانی سایكۆلۆژی په‌روه‌رده‌یی یان هه‌رزه‌كار و سۆسیۆلۆژی و
چه‌ندین بواری زانستی و په‌روه‌رده‌یی تر بۆ ته‌مه‌نه جیاوازه‌كانی
سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی كه ئێستا به قۆناغی بنه‌ڕه‌تی ئه‌ناسرێت و
قۆناغی دواناوه‌ندی یان ئاماده‌یی، ده‌بینین ئه‌م لایه‌نه باشانه‌ی كه
له ڕۆژئاواوه ده‌هێنرێنه كوردستان كه جێی خۆشحاڵی هه‌موو چین و
توێژێكه بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌و پڕۆژانه و فراوان كردن و به‌هێز كردنی
ڕه‌وتی په‌روه‌رده و فێركردن له عێراق و كوردستان.
لای هه‌موان ئاشكرایه كه ساڵی خوێندنی 2007 – 2008 به ساڵی
گۆڕانكاریه‌كانی سیستمی خوێندن داده‌نرێت و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش زۆر
به دڵسۆزی وبه په‌رۆشه‌وه هه‌وڵ بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌و
سیستمه نوێ و مۆدیرنه‌ی سه‌رده‌م ئه‌دات، وه ڕۆژ له دوای ڕۆژ
ده‌بیستین و ده‌بینین كه ورده ورده گۆڕانكاریه‌كان ڕوو ده‌ده‌ن له
پڕۆسه‌ی خوێندن كه ئه‌مه‌ش لایه‌نی پراكتیكی ئه‌و تیۆرانه‌یه، كه
ده‌خرێنه ناو پڕۆگرامی په‌روه‌رده‌یی و زانستی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.
ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه‌وێت زیاتر له‌سه‌ری بڕۆم و بیخه‌مه پێش چاوی خوێنه‌ر
و دڵسۆزانی بواری په‌روه‌رده‌یی له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كه بریتی
بوو له به‌بازاراندنی لایه‌نه پراكتیكیه‌كان له‌و تیۆرانه‌ی بۆ
قوتابیان و مامۆستایانی عێراق و كوردستان هێناویانه، من ده‌مه‌وێ زیاتر
له‌سه‌ر كوردستان بدوێم، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه خۆم وه‌ك كوردێك
له قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌م و دواتر وه‌ك ئه‌وه‌ی كه به‌نده وه‌ك تاكێك هه‌وڵ
بۆ گۆڕینی ئه‌و سیستمه و به عه‌مه‌لی كردنی تیۆره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده‌ی ئه‌ده‌م.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده وه‌ك پیشه‌ی ساڵانه‌ی به پێویستی زانیوه
وئه‌زانێت كه مامۆستایان خولێك ببینن، كه به خولی شیاندنی مامۆستایان
ناوزه‌د ده‌كرێت كه ئێستا سه‌رقاڵی ئه‌و خوله‌یه، كه ئه‌مه‌ش جێی
ده‌ستخۆشییه، به‌ڵام ئه‌و په‌رسیاره‌ی كه من و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه
ئه‌ڵێن و گوێ ئه‌گرن له حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده،
ئه‌كه‌ن ئه‌وه‌یه، تكایه له‌گه‌ڵ وتنه‌وه‌ی لایه‌نی تیۆری به
جێبه‌جێكارانی پڕۆسه‌كه‌تان، هۆكاره‌كانی جێبه‌جێ كردنی پڕۆسه‌كه‌تان
ئاماده بكه‌ن و با چیتر كاتی مامۆستا و پسپۆڕانی بواری په‌روه‌رده‌یی
نه‌گرن.
بۆ نمونه له‌م خولانه‌ی ئه‌م ساڵی مامۆستایان چه‌ندین وانه‌ی باش له‌خۆ
ده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه و تێڕامانی ئاماده بوانی ئه‌م
خوله‌یه، كه باس له یه‌كێك له هۆیه‌كانی سه‌ركه‌وتنی بواری زانستی
ده‌كه‌ن، دووره له هه‌موو داب و نه‌ریت و ده‌رامه‌تی تاكی كۆمه‌ڵگه‌ی
كوردی و یان ئاستی دابین كردنی ئه‌و ئاماده كاریانه‌ی كه پێویست بوو
حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ هه‌موو
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتی و فه‌رعییه‌كان و قوتابخانه‌كانی هه‌رێم دابین
بكردایه.
مه‌به‌ستم له ده‌رامه‌تی تاك ئه‌ویه كه مامۆستا ناتوانێت به بودجه‌ی
خۆی گه‌شتی زانستی و ته‌رفیهی بۆ خوێندكاران دابین بكات ئه‌گه‌ر حكومه‌ت
ئه‌و بودجه‌یه دابین نه‌كات.
بۆ نمونه ژوری وانه‌ی پراكتیكی وانه‌ی كۆمپیوته‌ر و فیزیا‌و كیمیا و
زینده‌وه‌رزانی سه‌یر ده‌كه‌ین له كه‌مترین قوتانه‌خانه‌دا دابین كراوه،
یاخود دابینكردنی بودجه‌یه‌كی پێویست بۆ قوتابخانه‌كان كه بتوانن
گه‌شتی زانستی و ته‌رفیهی به خوێندكاره‌كانیان بكه‌ن تاكو بتوانین
لایه‌نێكی زانستی و ڕۆحی به خوێندكاره‌كان ببه‌خشن.
یاخود ئه‌گه‌ر له ڕوویه‌كی تره‌وه سه‌یری ئه‌م سیستمه بكه‌ین ده‌بینین
ئازاردانی قوتابیان له لایه‌ن مامۆستاوه یاساغ كردووه، به‌ڵام پێویسته
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له جێی ئه‌م عقوبه‌یه وه‌ك ئه‌توانێ سیستمه
په‌روه‌رده‌یه‌كان بگۆڕێت ئه‌وا پێویسته جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و بواره‌یش
بدۆزێته‌وه كه له‌گه‌ڵ داب و نه‌ریت و ده‌رامه‌ته‌كانی وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده دا بگونجێت و له‌گه‌ڵ بیروبۆچونی پسپۆڕانی په‌روه‌رده‌یی و
مامۆستایانی وانه بێژ، كه وه‌ك كورد ده‌ڵێت (نه شیش بسوتێ و نه
كه‌باب) بڕیارێكی پێویست ده‌ربكه‌ن، دووباره داوا له خه‌مخۆرانی
حكومه‌تی هه‌رێم به گشتی و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌تایبه‌تی
ده‌كه‌م گه له‌گه‌ڵ هێنانه‌ناوه‌وه‌ی لایه‌نه سه‌ركه‌وتوه‌كانی ڕۆژۆاوا
یان هه‌ر وڵاتێكی تر بۆ ناو كوردستان ڕه‌چاوی ئه‌وه بكه‌ن كه‌بتوانین
له ئاست داخوازیه پراكتیكیه‌كان بن و دابینی بكه‌ن.
tanyaabdula@yahoo.com
|