|
بسم الله الرحمن الرحیم
ئایا ئه‌وه‌ی بۆ
پارێزگار كرا ئاسایی بوو؟
خه‌بات نه‌وزاد
به‌ره به‌یانی پێنج شه‌ممه، 21 ی
ئابی ئه‌مساڵ، هه‌ڵه‌بجه جیاواز له به‌یانیه‌كانی تر گوزه‌ی كرد، ئه‌و
به‌یانیه هه‌واڵی هاتنی جه‌نابی پارێزگار بۆ هه‌ڵه‌بجه ته‌واوی
خه‌ڵكی شاری مه‌شغول كردبوو، سه‌ره‌نجام كاتژمێر نزیكه‌ی 9ی
سه‌رله‌به‌یانی دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید پارێزگاری سلێمانی هاوڕێ له‌گه‌ڵ
شاندێكی یاوه‌ری گه‌یشتنه هه‌ڵه‌بجه. به‌ر له داغڵ بوون و
له‌ده‌روازه‌ی ئه‌و شاره‌دا پیاو ماقوڵ‌و زانایانی ئاینی‌و ریش سپیانی
هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌نجان‌و ژنان‌و فه‌رمانگه حكومی‌و دامه‌زراوه حیزبیه‌كان
نوێنه‌ریان پێشوازیان له‌و شانده‌كرد. ئه‌گه‌رچی ئه‌وه به‌ئاسایی
ده‌بینم وه‌لێ تێبنی زۆرم له‌سه‌ر ئه‌م سه‌ردانه هه‌یه به‌رله‌هه‌ر
شتێك ده‌بێت ئه‌وه بزانین دانا ئه‌حمه‌د مه‌جیدو ته‌واوی ئه‌وانه‌ی له
پارێزگاری سلێمانی كارده‌كه‌ن وه‌ك چۆن پارێزگاری سلێمانین‌و رۆژانه
ئاساییه سه‌ردانی گه‌ره‌كی به‌ختیاری‌و وڵوبه‌و سه‌رچنار بكه‌ن‌و
پێشوازی له‌خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه بكه‌ن بۆ راپه‌راندنی كاروباریان
ئاوهاش ده‌بێت سه‌ردانیان بۆ هه‌ڵه‌بجه‌و پێشوازیكردنیان به‌ئاسایی
ته‌ماشاكه‌ین، ده‌بێت نه‌ك به‌هاتنی ساڵانه‌یان خۆشحاڵی ده‌ربرین به‌ڵكه
به‌غیابی مانگانه‌و نه‌هاتنیان بۆ شار‌و لێنه‌پێچینه‌وه‌یان له‌و روتین‌و
گه‌نده‌ڵیانه‌ی له‌سنوری ده‌سته‌ڵاتیان گوزه‌ر ده‌كات ناره‌زایی
ده‌ربڕین‌و وه‌بیریان بێنینه‌وه ئه‌م سنوره‌شمان به‌شێكه له‌ده‌سته‌ڵاتی
ئێوه، نكوڵی له‌وه ناكه‌م بێشك ئه‌نجومه‌نی پارێزگاری سلێمانی له‌م
دوو ساڵه‌ی رابردوودا كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی خزمه‌ت گوزاری باشی پێشكه‌ش
به‌هه‌ڵه‌بجه كردووه وه‌لێ ئه‌بێت له‌و راستیه‌ش خۆمان نه‌شارینه‌وه
ئه‌و دوو پرۆژه‌ی جه‌نابی پارێزگار به‌ردی بناغه‌ی دانان گۆمه‌ڵگای
وه‌رزشیه‌كه‌یان ساڵانێكی زۆره گه‌نجان‌و وه‌رزشكارانی ئه‌مشاره
به‌لێنیان وه‌رگرتووه‌و نه‌بوه‌ته راستی ده‌بێت وه‌ك چۆن به‌چه‌پڵه‌وه
به‌ردی بناغه‌تان دانا ئاوهاش به‌وردی چاودێری بكه‌ن نه‌با له‌خانه‌ی
له‌بیرچونه‌وه‌دا پرۆژه‌كه له‌بار بچێت.
خه‌ڵكی ئه‌مشاره زۆر رێز له‌میوان ده‌گرن و به‌حورمه‌ته‌وه به‌خێرهاتنی
ده‌كه‌ن وه‌لی ئه‌و لافیته‌گه‌له‌ی له‌هه‌ڵه‌بجه‌دا بۆ پێشوازی
پارێزگار‌و شاندی هاوڕێی به‌ئاسمانه‌وه سه‌مایان ده‌كردوو دیواره‌كانیان
داپۆشیبوو جێگه‌ی تێرامانه، وای ده‌بینم ته‌نها پاره‌ی ئه‌و لافیتانه
بكرایه‌ته پرۆژه‌یه‌ك خزمه‌تێكی باش بوو بۆ ئه‌مشاره بریندارانی چه‌كی
كیمیاوی‌و پاشماوه‌ی ئه‌و كاره‌ساته به‌نوسینی لافیته چاره ناكرێن و
له‌خه‌می ئه‌وانه‌دا بوون خزمه‌تێكی مێژوو تۆماری ده‌كات و وه‌ك
ئه‌ولافیتانه كۆن نابێت كه ئێستا هه‌ڵواسراون، بێ پیلانی شار هه‌موو
كه‌له‌به‌رێكی گرتووه ته‌ماشاكه نوسینی لافیته‌كان وه‌ك كردنه‌وه‌ی
دوو پرۆژه له‌یه‌ك ساتدا بۆ گوندێك له ئه‌نجامی بێپلانی و
ئاگانه‌بوونی داموده‌زگاحكومیه‌كان له‌یه‌ك ئاواها ئه‌مانیش دووباره
ده‌بنه‌وه زۆری لافیته‌كان ئه‌و دووباره بوونه‌وه‌یه‌ی خولقاندبوو
نوسراوه‌كانی سه‌ریان دووباره‌بووبویه‌وه بۆنمونه دوو لافیته به‌ته‌نیش
یه‌كه‌وه هه‌ڵواسرابوون هه‌ردوكیان له‌سه‌ریان نوسرابوو "به‌گه‌رمی
به‌خێرهاتنی به‌ڕێز دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید پارێزگاری ..." به‌بێ ئه‌وه‌ی
له‌ناوه‌رۆك‌و مانادا جیاوازیان هه‌بێت ته‌نها ئه‌وه‌نده نبێت فۆنت و
قه‌باره‌ی نوسینیان جودا بوو، به‌كورتی ئه‌وه‌ی ئه‌ورۆژه بۆ پێشوازی
پارێزگار‌و هاورێیانیان كرا شتێكی بێوێنه‌بوو وه به‌وته‌ی زۆرێك له
هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان ئه‌وه بۆ گه‌وره به‌رپرسان نه‌كرا كه سه‌ردانی ئه‌و
شاره‌یان كردووه، بێگومان ئه‌مه خوێندنه‌وه‌ی تایبه‌تی هه‌ڵده‌گرێت و
په‌یوه‌ندی به شتگه‌لێكه‌وه هه‌یه كه پێویسته له سلكی ئیداریدا
بونیان نه‌بێت و به‌وردی ماڵه‌ی له‌ته‌كدا بكرێت.
كۆبونه‌وه‌ی هۆڵی ئه‌حمه‌د موختار‌و سه‌رنجدانێكی ورد
كاتژمێر یانزه له‌هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌ی خوێندنگای ئه‌حمه‌د مختار
پارێزگار‌و شانده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌دا كۆبونه‌وه‌و قسه‌و
باس و گلله‌یه‌كان وه‌رگیران ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجدان بوو كۆبونه‌وه‌كه
بۆ قسه‌كردن بوو له‌گه‌ڵ هاوڵاتی و وه‌ڵی پشكی شێر به‌ر به‌رپرسان كه‌وت
له‌هه‌مووی سه‌یرتر تاكی كوردی به‌ره‌ده‌وام قسه له‌سه‌ر گرفت و كه‌می
خزمه‌تگوزاری ده‌كات به‌رپرسانیش ئه‌مانه هه‌مدیس ده‌لێنه‌وه، ته‌واوی
به‌رپرسه حیزبیه‌كان به‌تایبه‌ت دوو پارتی ده‌سته‌ڵاتدار ئه‌و رۆژه
قسیان له‌سه‌ر كه‌م خزمه‌تگوزاری هه‌ڵه‌بجه به‌تایبه‌ت له بواره‌كانی
"رۆشنبیری، كشتوكاڵ، ته‌ندروستی، گه‌شت و گوزار، كه‌م ئاوی..." كرد.
ئێستا پرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌مه‌یه كه خۆتان ئه‌زانن هه‌ڵه‌بجه و
كوردستان گرفتاری ئه‌م ده‌ردانه‌ن ئیدی بۆ چاره‌ی ناكانه؟ بۆ ئێوه‌ش
وه‌ك خه‌ڵك ئه‌یڵێنه‌وه؟ ئایا توانای چاره‌سه‌ریتان نیه!؟
له ته‌واوی ئه‌و قسه‌و باس و گلله‌یانه‌دا كۆمه‌ڵێك قسه كرا به‌دڵی
ئێوه نه‌بوو كه‌مێك شپرزی خسته كۆبونه‌وه‌كه‌وه ئه‌وه‌ی گرنگه
پێویسته ئه‌و قسانه هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بكرێت‌و لیژنه‌ی
لێكۆلینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بگیرێت‌و بزانرێت تاچه‌ن راستن و چه‌ندێكیان هه‌ر
قسه‌ن، خه‌ته‌ره له شارێكدا ئه‌و بۆچونانه لای گه‌نجێك دروست بێت،
هاوڵاتیه‌ك هه‌بێت به‌و شێوه‌یه بیربكاته‌وه كه ئه‌وێ رۆژێ پێی هاته
ئاخافتن. له‌هه‌موو ئه‌مانه گرنگتر بینینه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یه له
ئه‌جێندای كاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و پارێزگاری سلێمانی بۆ خزمه‌ت و
بوژاندنه‌وه‌ی شار‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی گلله‌یو گازنده‌ی هاوتیان، پێویسته
سه‌ردانی له‌و شێوه‌یه دوباره بێت‌و ئاسای ببنه‌وه‌و به‌وردی
له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی به‌رپرسی كاروباری ئه‌م وڵاته‌ن چاودێری هه‌بێت‌و
هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌و نه‌هێشتنی رۆتین و گه‌نده‌ڵی ئامانجی
سه‌ره‌كیتان بێت.
|