|
بسم الله الرحمن الرحیم
ناوچه
سنوریه‌کانمان، بێ ده‌سته‌ڵاتی حکوومه‌ت ده‌رده‌خه‌ن
ئه‌و زوڵم و سته‌مانه‌ی که کراوه له کورد له لایه‌ن حکوومه‌ته یه‌ك
له‌دوای یه‌که‌کانی عێراق به‌قه‌ده‌ر قه‌باری چه‌ند کتێبێکی له مێشکی
هه‌ریه‌کێك له ئێمه‌دا دروست کردووه. وه که ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی ساڵی 1991
ڕویدا وتمان سوپاس بۆ خوا ئیتر نه‌جاتمان بوو... که‌چی خۆمان به‌ربوینه
خۆمان..! وابزانم که‌ممان نه‌کرد به خۆمان...! به‌هه‌رحاڵ (عَفَا اللَّهُ
عَمَّا سَڵفَ) سوره‌تی المائیده95 وه که 2003 دووباره ئه‌مه‌ریکا
دایه‌وه له عێراق و حکوومه‌تی به‌عس به‌ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات
نه‌ما ئێمه‌ش ئه‌م کیانه‌مان بۆ دروست بوو، وتمان ئه‌مه ته‌واوه
ئه‌وه‌ته ئێمه ئێسته هه‌مووشتێكمان هه‌یه وه‌ك هه‌ریه‌ك له حکومه‌تانی
تر، ئاڵا، په‌رله‌مان، زمان..تاد. سه‌ره‌تای لێدانی عێراق کاتێك ده‌مان
بیست ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بووه‌و چه‌ند که‌سێکی کوشتووه ئه‌و شه‌وه له
خه‌فه‌تدا خه‌ومان لێنه‌ده‌که‌وت، چونکه کوشتن و وێرانکردن ئه‌گه‌ر
به‌چاوی واقعیه‌وه سه‌یری بکه‌ین ئاسان نیه. وه به‌رده‌وامی شه‌ڕ له
عێراق و ته‌قینه‌وه‌و کوشتن هۆی زۆری دووباره بونه‌وه‌ی، وای له خه‌ڵکی
کردووه که ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌یه‌ک بوو واده‌زانن میزه‌ڵان ته‌قیوه وه
کوشتنی خه‌ڵکیش وه‌کو مێش! به‌هه‌مان شێوه ناوچه سنوریه‌کانمان
له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ڵوێستمان بینی ...وه له هه‌موو لایه‌که‌وه وه
که‌وتنه ئیمزا کۆکردنه‌وه خوا هه‌ڵناگرێ زه‌لامی وا هه‌بوو چه‌ند جار
ئیمزای کرد به‌ناوی جیاوازه‌وه ته‌نها بۆ خۆی، وتمان قه‌یناکه ..خۆ
ئه‌گه‌ر ئه‌م کارانه له هه‌ڵبژاردندا سونه‌ت بێ ئێسته فه‌رزه..چونکه
هۆی ئه‌و کارانه له هه‌ڵبژاردندا کاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رانبه‌ر ده‌بێ ،
به‌ڵام ئه‌مه به‌رگری کردنه له زوڵم و سته‌م و کاریگه‌ری نابێ بۆ
به‌رانبه‌ر. وه له‌سه‌ره‌تاوه حکوومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵوێستیان باش بوو
کاتێك تورکه‌کان هێزه‌کانیان هێنایه سنوره‌کان به‌ڵام وابزانین له ترسی
خۆیان بوو! چونکه به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌کان ئه‌وانیش دامرکانه‌وه
..به‌ڵام هێرش هه‌ر به‌رده‌وامه له‌گه‌ڵ تۆپبارانکردنی ئێرانیشه‌وه که‌چی
حکوومه‌ت هه‌ر ده‌ڵێی مێشێك میوانی نیه! وه له که‌ناڵه‌کانیشه‌وه باسی
ده‌که‌ن وه‌کو وابێ ووڵاتێکی تر بێ و هێچ په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نه‌بێ!
وه ئه‌وه‌ی ئێمه چاوه‌ڕێین هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ش که نه‌هاتوونه‌ته‌وه
ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌ت بگه‌ڕێته‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که له ژێر
ده‌سته‌ڵاتیایه‌تی پشتگوێ خراون وه‌ك وابێ په‌یوه‌ندیان پێیوه نه‌بێ! لادێ
نشینه‌کان و ناوچه سنوریه‌کان به‌ڕاستی فه‌وتان له نێوان دوێنێ و
ئه‌مڕۆدا بێبارانیش ئه‌وه باس ناکه‌ین چونکه ده‌سته‌ڵاتی ئێمه‌ی تیا
نیه. به‌ڵام له‌بری چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشانه له‌م لاوه ده‌بینین
حکوومه‌ت هه‌ر خه‌ریکی شه‌ریکات و ئه‌ملاولایه...ئه‌مه وه‌ك ئه‌وه وایه
لای ئێمه ماڵمان نه‌بێت تیایدا دابنیشن به‌ڵام بڕۆین وێنه‌ی ڕه‌نگاو
ڕه‌نگی بۆ بسێنین بۆ ئه‌وه‌ی پیایدا دابکوتین.. له کۆتایدا ده‌ڵێین
ئه‌وه‌نده‌ی به دکتۆراکه‌ی دکتۆر نێجیره‌وه سه‌رقاڵ بوون ئه‌وه‌نده‌ی
ئه‌وه سه‌رقاڵی ئه‌م کێشه بوایه‌ن چاره‌سه‌رتان ده‌کره.
malaomar2@hotmail.com
مه‌لا عومه‌ر قوتابی ماجیستێر/به‌ریتانیا
|