|
ڕێگایه‌كی تری تاوان له ماڵپه‌ڕی (خوداكان) هیوا ملا محمد عمر عبدالعزیز
ماوه‌یه‌كی زوَر و به‌بێ به‌ر پرسیاری و
دوره له هه‌موو سیفاتێكی مروَڤانه له سه‌ر ماڵپه‌رَی خواكان
به‌شێوه‌یه‌كی زوَر ناشرین سوكایه‌تی به پیروَزیه‌كان ئیسلام و مسڵمانان
ئه‌كه‌ن, سێكسیان كردوَته به‌شێك له كه‌لتوری ئیسلامی و به شێویه‌ك كه
هه‌ست وشعوری ملیوَنها مسڵمانی پێ بریندار ئه‌كه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی كێشه‌ی
ئسیلام ته‌نها سێكس بوبێت و كێشه‌كانی تریش به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌خوَ
په‌یوه‌ندیان به‌و لایه‌نیه‌وه هه‌بوبێت سه‌یری ده‌كه‌ن .كه به شێوه‌ی
كاریكاتێر و وینه و نوسینی بابه‌ته بێ بناغه كانیان له‌سه‌ر
ماڵپه‌ڕه‌كه‌یان سه‌دان كه‌سی پێ خراوه‌ته ژێر كاریگه‌ریه‌وه له ڕێگه‌ی
وته‌ی ناته‌واو و بێ به‌ڵگه و هێنانی فتواكانی جمال به‌نا و هاو شێوه‌كانی
كه لای هه‌موو خوێنه‌رێكی ئیسلامی ئه‌و نوسراوانه‌ی إعتباری نیه و دوره
له هه‌موو ڕاستیه ك و ته‌نها شێواندنی ده‌قه پیروَزه‌كانی ئیسلام و
دروست كردنی گومانه به تایبه‌ت له لای چینی بێ ئه‌زمون و نه شاره‌زا .
ئه‌وانه بیری زبری ڕوژَئاوا و فه‌لسه‌فه به‌سه‌رچوه‌كه‌ی ماركس و ده‌قه
ناته‌واوه‌كانی هیگل وكانت و تا ده‌گاته داروین دوباره ئه‌كه‌نه‌وه وه
ك ئه‌وه‌ی باڕوَكه بن و لاسای قازبكه‌نه‌وه كه پێان ناكرێت . ناوی
خوَیان ناوه ئازادی خواز و هه‌ر به‌و ناوه‌شه‌وه دڵی هه‌زاران كه‌سی
نه‌ته‌وه و خاكی خوَیانی پێ بریندار ئه‌كه‌ن له ڕێگه‌ی ئه‌و مێژووه
سه‌قه‌ته نوسراوانه‌ی كه له گه‌ڵ مه‌یل و هه‌وه‌سی خوَیاندا ئه‌گونجێت
ترازاندویانه‌ته ناو نوسینه‌كانیان ئه‌یانه‌وێت خه‌ڵكی پێ چه‌واشه بكه‌ن
وه ك هه‌موو كاره‌كانی تر له چه‌واشه كاریا بێ وێنه‌ن. به‌هه‌ڵه‌یه‌كی
گه‌وره دا ئه‌چن ئه گه‌ر بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كه له ڕێگه‌ی ئه‌م
ماڵپه‌ڕه شێلراوه به بیری عه‌لمانیه‌وه ئامانجه سواوه‌كانیان مسوَگه‌ر
بكه‌ن. چونكه ئیسلام له‌وه گه‌وره‌تره كه وێنای ناڕێكی به‌ده‌سی خوَیان
بوَ ئه‌كێشن له‌وه‌ش فراوانتره كه سه‌یری ئه‌كه‌ن. به قه‌ڵه‌م و
مره‌كه‌بی ئه‌و جوَره عه‌قڵانه‌ش پیس نابێت , به‌شێوه‌یه‌كی زوَر بێ
گوێدانه نه‌ریت و بها مروَیه‌كان باس له ژیانی پێغه‌به‌ری ئازیزمان(د.خ)
ئه‌كات هه‌روه‌ها دێنه سه‌ر باسی خێزانه به‌ڕێزه‌كانیان و به‌شێوه‌یه‌كی
زوَر ناشرین باسیان ئه‌كات . جێگه‌ی خوَیه‌تی وه‌كو مسڵمان هه‌ڵوێستمان
هه‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌م كه‌سه نه‌خوَشانه بێ ئاگایه له هه‌موو
هه‌ڵوێستێكی ئینسانی وه‌كو چوَن له دانیمارك كرا و پاشان ده‌ركه‌وت كه
جیهانی ئیسلامی چوَن خوَشه‌ویستی بوَ پێغه‌مبه‌ر(ص)ی ئازیمان ده‌ربڕی و
كاردانه‌وه‌یه‌كی جیهانی لێكه‌وته‌وه به‌لاَم به‌داخه‌وه میله‌ته‌كه‌مان
له‌و مه‌سه‌له‌یه به‌شێوه‌یه‌كی گشتگیر هه‌ڵوێستی خوَی نه‌نواند كه جێگای
باس بێت ونه‌هاته سه‌ر شه‌قامه‌كان ناڕه‌زای ده‌ر ببڕێت به‌شێكی كه‌م له
دلسوَزو خوَێنگه‌رمانی نه‌بێت . به‌لاَم با هیچ نه‌بێت هه‌ڵوێستمان
به‌رامبه‌ر ئه‌و جوَره نوسین و بلاَوكراوانه هه‌بێت كه هاو زمان و
هاونه‌ته‌وه‌مان به‌شێوه‌یه‌كی نازانستی كاری له‌سه‌ر ئه‌كه‌ن و
نوسینه‌كانیان دژایه‌تی دین و پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رمانی تێدایه , پاشان
ڕاستیه‌كان بخه‌ینه پَش چاووی هه‌موو خوَینه‌ریك و به مێژووی ڕاسته‌قینه
بیسه‌لمێنین وه له‌گه‌ڵ ده‌قه دروستكراوه‌كان به‌راوردیان بكه‌ین و پاشان
ویژدانی خوێنه‌ر بكه‌ینه دادگه‌ر بوَبڕیاردان له سه‌ر ئه‌و نوسینانه و
زیاتر له سه‌ر ئه‌م ماڵپه‌ڕه نادروسته ..جێگای خوَیه‌تی وه‌كو مسڵمان
به‌كه‌م سه‌یركردن و توانج دان له پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان(ص) وه خێزانه
به‌ڕێزه‌كانیان قه‌بوڵ نه‌كه‌ین وه‌كو هه‌ڵوێستی دینی وه خوَشه‌ویستی
سه‌روه‌رمان وه‌فاداری بوَ په‌یامه‌كه‌ی به ڕاستی بسه‌لمینین . |