|
بسم الله الرحمن الرحیم
په‌یامێك بوَ
مه‌لاكان ...
ئاگاداریه‌ك بوَ به‌لعه‌م باعوراكان...
پێشه‌وا عومه‌ر تریفه‌یی
ffarwk@yahoo.com
ئه‌م په‌یامه بوَ هه‌موو زانا و
مه‌لایه‌كی ئه‌م كوردستانه‌یه چونكه ئه‌وانن جێنشینانی پێغه‌مبه‌ر ,
ئه‌وانن نمایشتی ئیسلام ده‌كه‌ن , باش بوونی ئه‌وان باش بوونی
كوَمه‌ڵگه‌یه و خراپ بوونیان خراپبوونی كوَمه‌ڵگه‌یه...
جوانێتی ره‌فتاری ئه‌وان سودمه‌نده بوَ ئیسلام و به پێچه‌وانه‌شه‌وه
راسته!.
ئه‌م په‌یامه له بابی (وذكر)ه, چونكه گومانم نیه له‌وه‌ی هه‌موو
مه‌لایه‌ك ئه‌وه‌ی له‌م په‌یامه‌دا نوسراوه نه‌یزانی ! یان نه‌یبیستبێ
.
ئه‌وه‌ی وای لێ كردم ئه‌م په‌یامه بنوسم , په‌یدابوونی كوَمه‌ڵه
كه‌سانێك كه له‌سه‌ر حسابی ئیسلام و جامانه‌كانی سه‌ریان و جبه‌كانی
به‌ریان خه‌ریكی دونیا په‌رستین ! سه‌ربه‌خوَی خوَیان له‌ده‌ست داوه ,
هه‌رشتێك (خه‌ڵكانێك ) بیانه‌وێت ئه‌مان له‌سه‌ر مینبه‌ره‌كانه‌وه بوَیان
ده‌هوَنه‌وه یان بوَیان ئیمزا ده‌كه‌ن , ته‌نانه‌ت تا كاربگاته ئه‌وه‌ی
ئه‌و بابه‌ته پێچه‌وانه‌ی تعالمی ئیسلامیش بێت , ئائمه‌یه كه پێ
ده‌وترێت زانای دنیای یان مه‌لای دنیای ...
مه‌لای دنیای كێ یه : ئیمامی غه‌زالی (به‌ر ره‌حمه‌تی خوا كه‌وێت )
ئه‌فه‌رموێت : مه‌به‌ست له مه‌لای دنیایی : مه‌لای خراپه, كه ته‌نها
مه‌به‌ستێكیان له‌و زانسته‌ی كه پێیانه خوَش رابواردنه له دونیادا ,
وه گه‌شتنه به پله و پایه و خوشگوزه‌رانی 1 ...
یه‌كێكی تر له‌و ده‌رس و معجیزانه‌ی كه له فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ر
(سلاَوی خوای له‌سه‌ر بێت ) ده‌یبینین , فه‌رموده‌یه‌كه كه باسی ئه‌و
جوَره مه‌لایانه ده‌كات !!
پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان ده‌فه‌رموێت ( یكون فی اخر الزمان عباد جهال, و
علماْ فساق2) واته( له كوَتای دونیادا خواپه‌رستی نه‌زان و
زانا(مه‌لا)ی فاسق په‌یدا ده‌بن )...
ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت ئیستا خه‌ڵكانێكی زوَر له‌و شێوه ده‌بینرێن كه
به‌ساخته مێزه‌ره‌یان ناوه‌ته سه‌رو له‌هه‌ره‌شه‌كانی قورئان و
فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ر ناترسن و به‌لعه‌م باعورا3 ئاسا دینه‌كه‌ی
خوَیان گوَریوه‌ته‌وه به دنیای خه‌ڵكانێكی تر ...
خوای گه‌وره له قورئاندا ئه‌فه‌رموێ ( واتل علیهم نبأ الذی آتینه
آیاتنا فانسلخ منها فأتبعه الشیطن فكان من الغاوین * ولو شئنا لرفعنه بها و
لكنه اخلد الی الارض واتبع هواه فمثله كمثل الكلب ان تحمل علیه یلهث أو
تتركه یلهث ذلك مثل القوم الذین كذبوا بایتنا قاقصص القصص لعلهم یتفكرون4)
...
به‌كورتی واتای ئه‌م ئایه‌ته بریتیه له‌وه‌ی خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێت ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ده‌نگوباسی ئه‌و كه‌سه سه‌ر لێشیواوه‌یان
بوَ بخوێنه‌وه كه به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی خوَمانمان پێ دا ( عبدالله كوری
مسعود و ابن عباس ده‌فه‌رمون ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئایه‌ته‌كه مه‌به‌ستیه‌تی
زانایه‌ك بوه به‌ناوی (به‌لعه‌می كوری باعورایه) كه پێغه‌مبه‌ر موسی
ناردی بوَ ئاموژگاری پادشای یه‌مه‌ن , به‌لاَم ئه‌و پادشایه به‌پاره
توانی له خشته‌ی به‌رێت و دینه‌كه‌ی خوَی ده‌ست لێ هه‌ڵبگرێت و
بچێته سه‌ر دینی ئه‌وان ) خوَی كافر كرد و نه‌گه‌رایه‌وه بوَ هه‌ق و
دوای هه‌نگاوه‌كانی شه‌یتان كه‌وت سه‌ره‌نجام چوه ناو ریزی
گومرایانه‌وه * گه‌ر ویستبامان پایه‌ی به‌رزمان به‌و ئایه‌تانه ده‌دایه
به‌لاَم ئه‌و دوونایی هه‌ڵبژارد و پیره‌وی له هه‌واو ئاره‌زووی خوَی
كرد له‌ئه‌نجامدا سه‌رگه‌ردان بوو , نمونه‌ی ئه‌و جوَره كه‌سانه وه‌ك
نمونه‌ی سه‌گی هار وایه ...).
زانا و مه‌لای موسوڵمان ده‌بێت نه‌فس به‌رز بێت و مل بوَ پاره‌و پوول و
ده‌سته‌لاَت كه‌چ نه‌كات , نمونه‌ی ئه‌م جوَره زانایانه‌مان گه‌لێك
زوَره كه ئێمه‌ی موسوڵمان شانازیان پێوه ده‌كه‌ین و به‌هوَی
هه‌ڵوێسته بوێره‌كانیانه‌وه بوَهه‌تا هه‌تایه بونه‌ته ئوسوه‌یه‌كی
باشه و له په‌راوه‌كانی میژوودا به‌نمونه‌ی ئازایه‌تی به‌ناو بانگن
...
له‌و نمونانه‌ی كه پێویسته مه‌لای موسوڵمان چاوی لێ بكات و بیكاته
مه‌شخه‌ڵی خوَی ئه‌وه‌یه كه جارێك هارونه ره‌شیدی خه‌لیفه‌ی
موسوڵمانان ده‌چێته مه‌دینه , وه‌زیرێكی خوَی به‌ناوی به‌رمه‌كی
ده‌نێرێت بوَلای ئیمامی مالك و پێ وت خه‌لیفه‌ی موسوڵمانان ئه‌ڵێت ئه‌و
په‌رتوكه‌ی كه نوسیویه‌تی له‌گه‌ڵ خوَیدا هه‌ڵیگری و بیهێنی بوَم تا
گوَی لێ بگرم , له‌وه‌لاَمد پێشه‌وا مالك به‌و وه‌زیره‌ی وت : سلاَو
بگه‌یه‌نه به خه‌لیفه و پێ بڵی زانست خه‌ڵك سه‌ردانی ئه‌كه‌ن نه‌ك ئو
سه‌ردانی خه‌ڵك بكات5).
ئائه‌مه‌یه نمونه‌ی بوێری نمونه‌ی سه‌ربه‌خوَی ... توخوا كێ له‌م
سه‌رده‌مه‌دا وه‌ك ئه‌وانه ماوه , كام مه‌لا نه‌ك خه‌لیفه‌ی موسوڵمان
به‌ڵكو كاربه‌ده‌ستێكی گومرا و فاسق بانگی نه‌كات به‌راكردن ناروات
بوَلای !!
هه‌ر بوَیه پێویسته ماموستای ئاینی و مه‌لای به‌رێز سه‌یری خوَی
بكات و سه‌یرێكی ئه‌م سیفه‌تانه‌ش بكات و بزانێت گه‌ر ئه‌م سیفه‌تانه‌ی
تیدا بێت ئه‌وه‌ی زانا‌و مه‌لای دنیایه وكه‌سابه‌ت به‌سه‌ر دینه‌وه
ده‌كات كه هه‌روه‌ك ئیمامی ابن قیم ده‌فه‌رموێت (خراپترین كه‌سابه‌ت ئه‌و
كه‌سابه‌ته‌یه كه به‌سه‌ر دینه‌وه ده‌كرێت ) ئه‌و سیفه‌تانه‌ش بریتین
له :
1. نه‌ترسان له خوا و جورئه‌ت كردن له‌و سنورانه‌ی كه خوَی گه‌وره
سوری كردوون ..
2. هه‌ر چوَنێك هه‌واو ئاره‌زویان هه‌بێت ئایه‌ته‌كان ته‌ئویل ئه‌كه‌ن
هه‌روه‌ك قورئان ئه‌فه‌رموێ (فأما الذین فی قلوبهم زیغ فیتبعون ما تشابه
منه ابتغا‌ء الفتنة وابتغا‌ء تأویله6) واته : ئه‌ونه‌ی له دڵیان لادان
و چه‌وتی هه‌یه هه‌میشه ئاماده‌ن بوَ فیتنه نانه‌وه , هه‌ر له
موته‌شابیهه‌كان ده‌گه‌رێن و به‌ئاره‌زووی خوَیان ته‌فسیریان ده‌كه‌ن
به‌مه‌به‌ستی گێره شێوینی و لادانی خه‌ڵكی له رێگه‌ی راست و
خولقاندنی گومان بوَیان , وه ته‌فسیرو لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه بوَ
ئایه‌ته‌كان ده‌كه‌ن ...
3. هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی زانست ده‌ده‌ن وه ئه‌وه‌ی ئیسلام پیمان ده‌ڵێت
به‌ته‌واوه‌تی نایگه‌یه‌نن به خه‌ڵكی , قورئان له‌باره‌ی ئه‌م
جوره‌یانه‌وه ئه‌فه‌رموی (وإذ أخذ الله میثاق الذین أوتوا الكتاب لتبیننه
للناس ولا تكتمونه فنبذوه ورا‌ء ظهورهم واشتروا به ثمناً قلیلاً فبئس ما
یشترون7) واته : باسی ئه‌و خاوه‌ن نامانه بكه خوا په‌یمانی لێ
وه‌رگرتن كه به رێك‌و پێكی ئه‌وه‌ی بوَیان هاتوه به خه‌ڵكی
بگه‌یه‌ننوه هیچی لێ نه‌شارنه‌وه كه‌چی به‌ڵینه‌كه‌یان فرێ دا و
خستیانه پشتیانه‌وه به به‌هایه‌كی كه‌م و فروَشتیان به دوونیایه‌كی
كه‌م ئای چه‌ند خراپ بوو ئه‌وه‌ی كردیان .. ئیبن كپیر ده‌ڵێت : ئه‌م
ئایه‌ت هه‌ره‌شه‌یه بوَ گشت زانایه‌ك , ئه‌وانه‌یان گه‌لێك جار راستیه‌كان
له‌به‌رده‌م ده‌سته‌لاَتداران ده‌شارنه‌وه , یان له‌به‌رامبه‌ر ته‌ماحێكی
دونیاوه یان سروشتیان تێك چوه , هه‌ركامێكیان بێت لای خوا كارێكی زوَر
دزێو قیزه‌ونه هه‌قه هه‌رگیز له جاده راسته‌كه كلا نه‌بن8 ...
4. فه‌زلی دوونیاو خوشیه‌كانی ده‌ده‌ن به‌سه‌ر قیامه‌تدا , قورئان
ده‌فه‌رموێ ( بل تؤثرون الحیاه الدنیا والآخرة خیر وأبقی 9) واته :
ژیانی ئه‌م دوونیایه هه‌ڵده‌بژێرن به‌سه‌ر دواروَژدا , له‌كاتێكدا ژیانی
دواروَژ چاكترو به‌رده‌وامه ...
5. هه‌وڵی گزیكردن و خوَمه‌شغولكردن به نازوو نعمه‌ته‌كانی ئه‌م
دوونیایه‌وه .
6. زوَر نزیك بوونه‌وه له كاربه‌ده‌ست و ده‌سته‌لاَتداران كه ئه‌مه
نه‌هیه‌كی زوَری لێ كراوه له لایه‌ن زانایانه‌وه و پێشه‌وا سیوتی
كتێبێكی داناوه له‌سه‌ری به ناوی ( ما رواه الاساطین فی عدم المجی‌و
الی السلاطین) كه زوَر پێویسته له‌سه‌ر مه‌لایانمان ئه‌م كتێبه
بخوێننه‌وه .
7. خوَ نه‌پاراستن له بیدعه و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ری به جوَره‌ها
شێواز و ته‌ئویلی ناراست.
8. ره‌فتارو گوفتاریان وه‌ك یه‌ك نیه , زوَر جار ده‌بینی هه‌ندی قسه
ده‌كات به‌لاَم خوَی یان خیزانه‌كه‌ی پیچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ن , نمونه‌ی
ئه‌مانه زوَرن : باسی سونه‌تی پێغه‌مبه‌ر ده‌كات كه‌چی خوَی ریش
ئه‌تاشی , باسی به‌گژاچونه‌وه‌ی بیدعه ئه‌كات سه‌یر ده‌كه‌یت خوَی
له‌ناو جوره‌ها بیدعه‌دایه .
په‌راویزه‌كان :
1. مكاشفه القلوب المقرب الی علام الغیوب – الامام ابو حامد الغزالی –
دار المعرفة-چاپی حه‌وته‌م 2004- لاپه‌ره 405.
2. هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو.
3. قسه‌ی زوَر له‌سه‌ر ئه‌م كه‌سایه‌تیه هه‌یه به‌لاَم ئه‌وه‌ی له
زوَربه‌ی ته‌فسیره‌كاندا ئاماژه‌ی پێ دراوه ئه‌و ریوایه‌ته‌یه كه پی
وایه به‌لعه‌می كوری باعورا له‌سه‌ره‌می پێغه‌مبه‌ر موسادا ژیاوه و
پێغه‌مبه‌ر مو‌سا ناردی بوَ بانگه‌وازی یه‌مه‌نیه‌كان به‌لاَم
كاربه‌ده‌ستانی یه‌مه‌ن به پاره هه‌ڵیانخه‌ڵه‌تاند و هێنده سه‌ری لێ
تێك چوو تا ئه‌وه‌ی چوه سه‌ر دینی ئه‌وان ئه‌م ریوایه‌ته عبدالله ی
كوری مه‌سعود و عبدالله ی كوری عباس ده‌یگێرنه‌وه .
4. سوره‌تی ئه‌عراف ئایه‌ته‌كانی 175- 176.
5. ما رواه الاساطین فی عدم المجی‌ء الی السلاطین-الامام الحافظ جلال
ا‌لدین السیوطی – لاپه‌ره 5.
6. سوره‌تی ال عمران – ئایه‌تی 7.
7. سوره‌تی ال عمران – ئایه‌تی 187.
8. ته‌فسیری رامان له‌ماناو مه‌به‌ستی قورئان –ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمود –
لاپه‌ره 135.
9. سوره‌تی أعلی – ئایه‌تی 16.
|