|
با كۆنگره‌ی نۆیه‌م ،
كۆنگره‌ی زیاتر به موئه‌سه‌ساتكردنی (باسك) بێت
شوان قه‌ڵادزێیی
پێویستمان به هه‌موو لایه‌ك هه‌یه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی ڕۆژێ له ڕۆژان
سه‌ربازی دیار‌و نادیاری باسك بوون ئه‌گه‌ر سه‌یری سه‌ره‌تاكانی
دامه‌زراندن‌و ئیعلان كردنی باسك بكه‌ین، دێته به‌رچاومان كه هه‌ر له‌و
كاته‌وه به‌رنامه‌و
په‌یڕه‌وێكی داناوه‌و كاری له‌سه‌ر كردووه، به‌ڵام به‌هۆی بارودۆخه
ئاڵۆزه‌كانی سه‌رده‌می شاخ‌و دواتر بوونی میزاجی جۆراو جۆر‌و تا
ڕاده‌یه‌ك كه‌م ئه‌زموونی نه‌توانراوه ئه‌و په‌یڕه‌وه ته‌رجومه‌ی
كرده‌یی بۆ بكرێ، به‌ڵام به‌ڕێژه‌یه‌كیش كراوه‌ته پراكتیك‌و له سنووری
بیردۆزه ده‌رچووه .
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كارلێكێكی باشی له‌گه‌ڵ كۆنگره‌كاندا هه‌بووه،
ئه‌وانه‌ی له ڕابردوودا به‌ستراون كه هه‌شت كۆنگره‌یه، له‌وانه‌یه له
زۆریاندا ئازادیه‌كی بێ سنوور‌و نادادگه‌رانه هه‌ڵس‌وكه‌وت كرا بێت‌و (ولا
تبخسوا الناس أشیا‌ءهم) له‌به‌رچاو نه‌گیرا بێت‌و به‌رژه‌وه‌ندی لابه‌لای
غه‌یره ستراتیژ مه‌زه‌نده‌ی زۆری بۆ كرا بێت .
له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی (باسك)ی ئه‌مجاره‌دا جیا له جاران به
یه‌ك ده‌نگی‌سه‌یركردنی به‌ستنی كۆنگره‌ی داهاتوو تاووتوێ كرا‌و بۆ زیاتر
تۆكمه‌یی‌و هه‌ماهه‌نگی كوڕانی به‌ڕێزی ڕابه‌ری كۆچ كردوومان وجودیان
هه‌بوو .
ده‌مانه‌وێ ئه‌ندامانمان‌و لایه‌نگران‌و دۆستان‌و دڵسۆزانی باسك ئه‌وه
بزانن كه هه‌موویان پێگه‌ی خۆیان هه‌یه‌و خوێندنه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێ‌و
كه‌سێك نی‌یه له ده‌ره‌وه‌ی به‌رنامه‌ی كۆنگره بێت، پێویستمان به
هه‌موو لایه‌ك هه‌یه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی ڕۆژێ له ڕۆژان سه‌ربازی دیار‌و
نادیاری باسك بوون، له‌به‌رئه‌وه كاری سه‌رشانمان قورستتر ده‌بێ، بۆ
ئه‌وه‌ی شانی هه‌موو لایه‌كمان له ژێر كاری باسك‌و برایان‌و ڕابوون‌دا
بێت‌و هه‌موو لایه‌ك پشكی له‌و ئه‌جره‌دا هه‌بێت، پێویست ده‌كات زیاتر له
جاران ته‌واوی نوسینگه‌و ئۆرگان‌و مه‌ڵبه‌ندو ده‌زگاكان به موئه‌سه‌سات
بكرێن‌و ئه‌رك‌و كاری هه‌موو لایه‌ك دیاری بكرێ‌و ماف بدرێ‌و ده‌وام
ڕێكتر دابمه‌زرێ‌و به دواداچوون‌و یاسای پاداشت‌و ئه‌وی‌ترو دڵسۆزی
په‌یڕه‌و بكرێ‌و باسك‌و ڕێساكانی‌و دام‌و ده‌زگاكانی زیاتر له جاران
یاسایی‌و قانوونی‌تر بن‌و ڕێكخراوه‌كانی جه‌ماوه‌ری پیشه‌یی ڕۆڵیان
زیاتر ئه‌كتیڤ بكرێ‌و له كۆنگره‌و په‌یڕه‌ودا پێگه‌ی تایبه‌تی‌یان هه‌بێ
به تایبه‌تیش ئافره‌تان‌و مامۆستایان‌و خوێندكاران، كه ئه‌مانه له
هه‌موو كاته ئاسایی‌و نائاسایی‌یه‌كانی بارودۆخی باسك هاوڕێمان بوون،
به دڵنیایی ئه‌گه‌ر ئێمه سه‌ركه‌وتوو بووین له دانای باسك له‌سه‌ر
سكه‌یه‌كی ڕاست‌و دروست‌و واقیعی وه‌ك نیه‌ته‌كانی سه‌ره‌تای دروست
بوونی‌و سپی وه‌كو عه‌مامه‌كان‌و دڵپاك وه‌كو گه‌نجه ده‌روون پاكه‌كان‌و
به سوود وه‌رگرتن له هه‌ڵكشان‌و داكشانه‌كانمان ئه‌وا ئاسۆی ڕوونتر له
به‌رده‌ممان ده‌كرێته‌وه، ئه‌بێ هه‌نگ ئاسا‌و به سوود وه‌رگرتن له‌و
جیهانی حاڵه‌ته به‌رهه‌م شیرین بین بۆ هه‌موو خه‌ڵك‌و ئه‌وه‌ش به دابه‌ش
كردنی فه‌رمانه‌كان‌و دڵسۆزی هه‌ر لایه‌ك‌و تاكێك بۆ ڕاپه‌راندنی
كاره‌كه‌یی‌و ده‌رنه‌چوون له سنوور‌و قه‌ده‌غه كراوه‌كانی په‌یڕه‌و
فه‌راهه‌م دێت .
گومانی نی‌یه له‌وه‌ی كه باسك خاوه‌نی جه‌ماوه‌ری جه‌ربه‌زه‌ی
خۆیه‌تی به‌ڵام ئه‌م پێگه مه‌ردومی‌یه زیاتر به ده‌زگاییكردنی گه‌ده
كه له كاته‌كانی پێشوو، سیاسه‌تی ئیشی كه‌س به كه‌م ناگرین په‌یڕه‌و
ده‌كه‌ین ئه‌مه‌ش مانای به‌شداری هه‌مووان ده‌گه‌یه‌نێ له پرۆژه‌ی
باسك، سینه‌مان وه‌ك بیابانی سینا فراوانه بۆ گرد بوونه‌وه‌ی دڵسۆزانی
باسك‌و ئه‌و شێره نووستوانه‌ی كه به‌هۆی بارودۆخێكه‌وه با وشك‌و
وه‌نه‌وزه‌ی خه‌و ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیون، گه‌ره‌كمانه‌و دڵسۆزانی باسك
ده‌یانه‌وێ ئه‌و سیفه‌ت شێرانه جارێكی‌تر كوره‌ی خه‌بات گه‌رم
بكه‌نه‌وه‌و شێر بن بۆ به‌رگری له مه‌زڵوم‌و سیاسه‌تی خۆماڵیانه‌و
عادیلانه‌ی باسك‌و خه‌ڵكی كوردستان .
كۆنگره‌ی نۆیه‌م عه‌قڵ‌و سه‌رنج‌و تێبی‌نی‌و ئه‌زموونی هه‌موو لایه‌كی
پێویسته هه‌ر له دایكێكی به ساڵاچووی خاوه‌ن شه‌هیدێكه وه تا
ده‌گاته كوره لاوێك‌و پیاوه به ته‌مه‌نه‌كانی ڕوو سپی ناو ڕیزه‌كانی
باسك‌و ده‌ره‌وه‌ی تا ئافره‌تان‌و ڕۆشنبیران‌و ئه‌ندامه دڵسۆزه‌كان تا
به پشتیوانی خوای میهره‌بان‌و توانای هه‌موو لایه‌ك باسك بگه‌یه‌نینه
ئاسۆی هیوای هه‌موو ماندوان‌و خه‌مخۆران‌و موجاهیدانی باسكی سه‌رده‌می
شاخ‌و خزمه‌تگوزاری ئه‌مڕۆی شار‌و به‌و هۆیه‌وه ده‌بینه ڕوو سپیانی
جیهانی ئاخیره‌ت انشا ْالله، پێویستیشه هه‌میشه ئومێد به‌خش ببن‌و خۆمان
له سه‌رو سه‌رجه‌م گرفته‌كانه‌وه ببن‌و به عه‌زمی پۆڵایینه‌وه
چاره‌سه‌ریان بۆ بكه‌ین‌و به كرده‌وه‌و به‌رنامه ڕێژی سه‌لمێنه‌ری
دایكیه‌تی برایان‌و ڕابوونی ئیسلامی كوردستان‌و مه‌ڵهه‌می ساڕێژی ناو
ماڵی كورد‌و یه‌ك ڕیزی ببن .
|