|
بسم الله الرحمن الرحیم
ئه‌گه‌ری لێدانی
ئێران و ده‌ره‌نجامه‌كانی
صوهه‌یب ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
هانس بلیكس ، سه‌رۆكی پێشووی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی و
هه‌روه‌ها وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی سوید، له دوو كۆنگره‌ی
ڕۆژنامه‌نوسی جودا دا هۆشیاری ده‌ره‌نجامه‌كانی هێرشی چاوه‌ڕوانكراوی
سه‌ربازی بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمیه‌كانی ئێرانیان ڕاگه‌یاند.
ئه‌م هۆشداریه‌ش له كاتێكدایه كه ده‌ریاوان (مایكل مولن) سه‌رۆكی
ستافی هاوبه‌شی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان گفتوگۆكانی خۆی له‌گه‌ڵ هاوتا
ئیسرائیلی و باقی گه‌وره به‌رپرسانی ئیسرائیلی ده‌ست پێكردووه
سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئێران.
(هانس بلكس) له ماوه‌ی ساڵه‌كانی 1981 تا 1997، بۆ ماوه‌ی 16 ساڵ
سه‌رۆكی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم بوو، له كۆنگره‌یه‌كی
ڕۆژنامه‌وانیدا له ئیسرائیل ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند بوو كه ئه‌وه‌ی له
چاوه‌ڕوانی ئێراندایه هه‌مان ئه‌و ڕێگه‌یه كه له‌كاتی ده‌سه‌لاَتی
(صدام حسین) عێراق چاوه‌ڕیی ده‌كرد.
هانس بلێكس كه ئێسته سه‌رپه‌رشتی كوتله‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ ده‌كات بۆ
دژایه‌تی كردنی كوشت و كوشتار، هه‌رچه‌نده ناتوانێت بریاری رێگرتن
له‌هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕ بدات به‌ڵام به‌هیوایه كه پێشنیاره‌كانی
كاریگه‌رییان له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه هه‌بێت.
ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌وقسانه‌ی كه ده‌خرێنه پاڵ ئێران سه‌باره‌ت به
ده‌ستێوه‌ردانی كاری چه‌كدارانه له عێراق ، یه‌كێكه له‌و هۆیانه‌ی
كه‌بڕیاری جه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌ربكه‌ن.
هه‌روه‌ها هانس بلێكس ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت كه ئه‌توانم ئه‌وه ده‌رك بكه‌م
كه‌بۆچی گومان و دودڵییه‌كان سه‌باره‌ت به‌مه‌له‌فی ئه‌تۆمی ئێران زۆر
به‌هێزه به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی كه‌ئێران هه‌رچه‌نده بۆڕێگه‌ی ئاشتیانه
به‌كاری دێنێت به‌ڵام وڵاتێك كه بتوانێت پیتاندنی یۆرانیۆم له 4%
به‌رهه‌م بهێنێت ئه‌شتوانێت كه بۆڕێگه‌ی تر به‌كاری بهێنێت به‌وه‌ی
ڕێژه‌كه‌ی له 45% وه بگه‌یه‌نێته 94% كه ئه‌مه‌ش ته‌نها
مه‌سه‌له‌یه‌كی ته‌كنیكی و فه‌نییه. هه‌روه‌ها (بلێكس) ده‌ڵێ: كه
هه‌مووسه‌ركه‌وتنێك له‌لای غه‌ربه‌وه‌یه‌و ئه‌توانرێ به شێوه‌یه‌ك
له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ڕووبه‌ڕوو ببنه‌وه كه نه‌ك ته‌نها به‌رنامه
ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ڕابگرێت به‌ڵكو بۆ هه‌میشه‌ش ده‌ست له به‌رنامه
ئه‌تۆمیه‌كه‌ی هه‌ڵبگرێت و جارێكی تر به‌و شێوه‌یه باس له ئه‌تۆم
نه‌كات.
بلێكس له‌وباوه‌ڕه‌دایه ئه‌وشتانه‌ی پاڵ به‌ئێرانه‌وه ده‌نێت كه
به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ دوو
هۆی سه‌ره‌كی:-
یه‌كه‌م/ پێدانی زه‌مانی موناسب به ئێران ، چونكه وڵاتێك كه هه‌وڵ بۆ
دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی بدات خۆی له خه‌ته‌رێكی گه‌وره دا
ده‌بینێته‌وه بۆیه ده‌بێ ئێران له‌وه ته‌ئكید بكرێته‌وه كه له‌لایه‌ن
ئه‌مریكا و ئیسرائیله‌وه هێرش ناكرێته سه‌ری ، تا ده‌ست له
ئه‌تۆمه‌كه‌ی هه‌ڵبگرێت.
دووه‌م/ كه به‌ئاشكرا نابینرێت ، خۆ ئاماده‌كردنی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كانه بۆ له باوه‌ش گرتنی ئێران ، هه‌روه‌كو به كۆریای
باكوریان ڕاگه‌یاند كه ده‌بێته به‌شێك له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان.
(هانس) داوا له ئه‌مریكا ده‌كات كه هه‌وڵێكی زیاتر بدات بۆ به‌ر قه‌رار
بوونی په‌یوه‌ندی سیاسی له‌گه‌ڵ ئێرانداو هه‌روه‌ها به ئه‌وروپاش
ده‌ڵێت كه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ تاران دا به‌هێزترو كاریگه‌رتر بكه‌ن ،
هه‌رچه‌نده ده‌ڵێت نازانم كه ئه‌م خاڵانه ده‌بنه هۆكاری سه‌ركه‌وتن ،
به‌ڵام بۆ دیالۆك زۆر گرنگ و به‌هێز ده‌بێت.
بۆ وه‌ڵامی پرسیارێك كه لێی كرا ئایا كام یه‌ك ده‌بێت زوتر هه‌نگاو
بنێن؟
ده‌ڵێ: كه وتوێژ و گفتوگۆی بێ مه‌رج زۆر گرنگتره له لێكۆلێنه‌وه‌و
وتارات ، چونكه داواكاری ئه‌مریكاو ئه‌وروپا بۆ وتووێژ‌و كۆبونه‌وه ،
ده‌ست هه‌ڵگرتنی ئێرانه له‌به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ، ئه‌مه‌ش
وایكردووه كه به‌ده‌ستی خۆیان خۆیان بچوك بكه‌نه‌وه.
هانس نیگه‌رانی خۆشی له‌ڕوودانی كێشه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو بۆ
ناوچه‌كه ده‌ربری ئه‌گه‌ر بێت و هێرش بكرێته سه‌ر ئێران وه ده‌ڵێت چۆن
له عێراقدا تا ئێسته‌ش ئارامی نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و شه‌ر به‌رده‌وامه
ئه‌وكات له ئێرانیشدا هه‌مان كێشه‌و بگره ده‌یان جار زیاتریش نائارامی
ڕوو ئه‌دات.
بلێكس هۆشیاری به ئه‌مریكاو ئیسرائیل ئه‌دات و كه (قسه‌كردنی په‌یتا
په‌یتا له‌سه‌ر هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران خه‌ته‌ر ده‌بێت، چونكه وا
له ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران ده‌كات كه سه‌ختگیر تر بن و میانه‌ڕه‌وه‌كانی
ئێرانیش كه ئێسته له‌ده‌سه‌ڵاتدارانن ، وایان لێ بێ كه ئه‌وانیش
داوای به‌رده‌وام بوونی چه‌كی ئه‌تۆمی بكه‌ن ، وه هێرشی
چاوه‌ڕوانكراویش وا له ئێران ده‌كات كه خۆی بنیات بنێت و ئه‌وكاته‌ش بۆ
به‌رگری له‌خۆیان دروست كردنی چه‌كی ئه‌تۆمی به ئیلزامی ده‌زانن.
ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت كه هێرش بۆسه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران ته‌نها
ماوه‌یه‌كی كه‌م دوایان ده‌خات و دواتر ئێران زۆر به گه‌رمی هه‌وڵی
دروستكردنه‌وه‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئه‌دات ، ئه‌گه‌ر ئێستا
ئه‌وروپاو ئه‌مریكا گۆمانیان هه‌یه كه ئێران به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی بۆ
ئاشتی به‌كار ئه‌هێنێت ئه‌و كات كه هێرش بكه‌نه سه‌ری ده‌بێ زۆر
ته‌ئكید بن كه‌بۆ دروستكردنی چه‌ك و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی وڵاتان به‌كاری
ده‌هێنێت.
|