|
كوردستان و یاسای
لێبووردنی گشتی
كامیل مه‌حمود
یاسای لێبودردنی گشتی كه له‌مانگی كانوونی دووه‌می رابردوودا‌و
له‌سه‌ر دوای سووننه‌كان په‌رله‌مانی عێراق له‌گه‌ڵ دوو یاسای تری
تایبه‌ت به بودجه‌و هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان په‌سه‌ندی كرد، یاسایه‌ك بوو
بۆ ده‌ستكردن به‌پرۆسه‌ی ئازادكردنی ئه‌و گیراوانه‌ی له‌ماوه‌ی ئه‌م
چه‌ند مانگ و ساڵه‌ی رابردوودا ده‌سگیركراون، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكومه‌ت و
په‌رله‌مانی عێراقیش له‌چوارچێوه‌ی پیاده‌كردنی پرۆژه‌ی ئاشته‌وایی
نیشتیمانی حكومه‌ته‌كه‌ی دكتۆر مالیكیدایه كه‌تا ئێستا جگه له‌حاڵه‌تی
تیۆری، بواری پراكتیك و مه‌یدانیی به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه، ئه‌م بریاره
نوێیه‌ش ئه‌گه‌ر وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌ناوه‌رۆكه‌كه‌یدا هاتووه‌و نوێنه‌رانی
گه‌ل په‌سه‌ندیان كردووه جێبه‌جێ بكرێت، هه‌نگاوێكی باشه به‌ئاراسته‌ی
هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌و پیشاندانی نییه‌تپاكی حكومه‌ت به‌رامبه‌ر
به‌هاووڵاتیانی عێراق و ئه‌وانه‌ی به‌هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بێت له‌م باره
ناسه‌قامگیره‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا ده‌سگیر كراون و زۆربه‌یان
خاوه‌نی دۆسیه‌یه‌كی سیاسی و ئه‌منین و به‌شێكیان سه‌ر به میلیشیاو
گرووپه چه‌كدارییه‌كانن.
ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه‌ی كورد گرنگه بریتییه له‌و په‌یوه‌ندییه
ده‌ستوورییه‌ی هه‌رێم به به‌غدادی پایته‌خته‌وه‌و به‌تایبه‌تی
ده‌رباره‌ی ئه‌و بریاره ناوه‌ندییانه‌ی جێبه‌جێكردنیان په‌یوه‌سته
به‌كوردستانیشه‌وه، وه‌ك ئه‌م یاسای لێبووردنه‌ی كه له‌په‌رله‌مانی
عێراقه‌وه ده‌رچووه‌و بریارێكی ئیتیحادی و مه‌ركه‌زییه‌و په‌یوه‌سته
به‌هه‌موو عێراقه‌وه، بۆیه دكتۆر تاریق ئه‌لهاشمی جێگری سه‌رۆك كۆماری
عێراق له‌دوو نامه‌ی جیاجیادا كه ئاراسته‌ی كاك مه‌سعود بارزانی
سه‌رۆكی كوردستان و كاك نێچیره‌وانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی
كردووه، داوای كردووه ئه‌و بریاره‌ی په‌رله‌مانی عێراق
له‌كوردستانیشدا جێبه‌جێ بكرێت و زیندانییه‌كان به‌پێی ئه‌و مه‌رجانه‌ی
له‌یاساكه‌دا هاتووه ئازاد بكرێن، هاشمی له نامه‌كانیدا ئاماژه‌ی بۆ
سه‌قامگیری و ئارامی كوردستان كردووه‌و رۆڵی حكومه‌تی هه‌رێمی
له‌به‌رقه‌راركردنی ئاسایش و هێمنی و چه‌سپاندنی سه‌روه‌ری یاسادا
به‌رز نرخاندووه.
كوردستان سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا
تاكه ناوچه‌ی عێراقه له‌ده‌ره‌وه‌ی توندوتیژی و نائارامییه‌كانه‌وه
بووه‌و ده‌ستی ئاژاوه‌و شه‌ری پێنه‌گه‌یشتووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
زیندانه‌كانی خاڵی نییه له‌كه‌سانی تۆمه‌تباركراو یان گیراوی كۆن و
دادگایی نه‌كراو، ئه‌مانه‌ش وه‌ك هه‌ر زیندانییه‌كی تر كه‌ئێستا به‌ختیان
هێناویه‌تی و له‌ناوچه‌كانی تری عێراقدا هه‌وای ئازادی
هه‌ڵده‌مژنه‌وه، مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه هه‌لیش بۆ ئه‌وان بره‌خسێنرێت كه
جارێكی تر ئاوێته به‌كۆمه‌ڵگه ببنه‌وه‌و ژیانێكی نوێ ده‌ست پێ
بكه‌نه‌وه.
ده‌كرا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێش ئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئه‌منی و
یاسایی خۆی تێكه‌ڵ به‌و دۆزه ئاڵۆزه ببوایه كه ئێستا له‌به‌غداد
قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت و یاسا‌و بریاری له‌سه‌ر ده‌درێت، پێشتر بریاری
لێبووردنی بۆ زیندانییه‌كان ده‌ربكردایه‌و ده‌سپێشخه‌رتربووایه
له‌به‌غداد، له‌كاتێكدا گیراوه‌كانی كوردستان له‌وانه‌ی شوێنه‌كانی تری
عێراق مه‌ترسیدارتر نین و تۆمه‌تی زیاتریان له‌سه‌ر نییه، لێبوورده‌یی
حكومه‌ت به‌رامبه‌ر به زیندانی و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ تۆمه‌تبارو
تاوانباریش كه ئومێدی به‌خۆداچوونه‌وه‌و گه‌رانه‌وه‌یان لێ ده‌كرێت،
فاكته‌رێكی كاریگه‌ره بۆ درووستكردنی متمانه له‌نێوان ده‌سه‌ڵات و
جه‌ماوه‌رداو رووی پۆزه‌تیڤانه‌ی زۆر به‌خۆوه ده‌گرێت.
پێش ئه‌وه‌ی هاشمی داوا له سه‌ركردایه‌تی كورد بكات زیندانییه‌كانی
ئازاد بكات، ده‌بوو حكومه‌تی هه‌رێم پێش هه‌ر هه‌نگاوێكی به‌غداد ئه‌و
كاره‌ی ئه‌نجام بدایه‌و لێره‌وه‌و له‌هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستانه‌وه
ئه‌و داوایه ئاراسته‌ی كاربه‌ده‌ستانی عێراق بكرایه كه یاساكه
جێبه‌جێ بكه‌ن، ئه‌و مرۆڤدۆستییه‌ی ئێستا به‌كورد ده‌فرۆشرێته‌وه
روویه‌كی ناشیرین بۆ ئه‌زموونه‌كه‌ی كوردستان درووست ده‌كات و جۆرێك
له‌هاوشێوه‌یی له‌نێوان زیندانه‌كانی هه‌رێم و ئه‌وانه‌ی ژێر ركێفی
حكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌نوێنێنێت، كه له‌رووی چه‌ندییه‌تییه‌وه
زیندانه‌كانی عێراق له‌راده به‌ده‌ر گیراوی تیادایه‌و زۆرێكیش له‌به‌ر
گومان و به‌هۆی بوونیان له‌ناوچه نائارام و له‌كاتی رووداوه‌كاندا
ده‌سگیر كراون.
له‌كۆتاییدا ده‌ڵێم، چاك وایه سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی بریار له‌سه‌ر
جێبه‌جێكردنی یاسای لێبووردنی گشتی له‌كوردستانیشدا بدات و ده‌سه‌ڵاتی
كوردی خۆی له‌و پرۆسه مرۆییه دانه‌برێت، هه‌ر هه‌نگاوێكیش له‌و
رووه‌وه پایه‌كانی ئه‌زموونه سیاسییه‌كه‌مان به‌هێزتر ده‌كات و
ده‌ره‌نجامی باش ده‌خاته‌وه، لێبوورده‌یی له‌هه‌موو كاتێكدا ده‌بێته
فاكته‌ری ئارامی و به‌خۆداچوونه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی یاسایان پێشێل كردووه،
بۆ ئه‌وه‌ی ببنه‌وه به‌ره‌گه‌زێكی سوودبه‌خش بۆ گه‌ل و وڵاتیان.
|