|
بسم الله الرحمن الرحیم
بێده‌نگیی میدیاكان
له سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌كه‌ی بزووتنه‌وه نه‌خۆشیه كوشنده‌كه‌ی كورد
ئاری
عه‌بدوله‌تیف
سه‌ره‌نجام بزووتنه‌وه كۆنگره‌ی نۆیه‌می سازكرد‌و پێچه‌وانه‌ی زۆرێك
میدیای نه‌خۆشی كوردی كه بڕوایان وابوو بزووتنه‌وه له
ته‌قینه‌وه‌دایه ! كۆنگره سه‌ركه‌وتنی به ده‌ستهێناو زۆرێك له
ئامانجه باڵاكانی چنگ خست .
حه‌یف حه‌زم ده‌كرد ڕاگه‌یاندنی بزووتنه‌وه ته‌واوی (15) كاتژمێری
كۆنگره‌كه‌ی په‌خش بكردبا ( هه‌رچه‌نده بۆ یه‌كه‌م جار حیزێك زۆرینه‌ی
وێنه‌وده‌نگی كۆنگره‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه) تا خه‌ڵك و نه‌یاران بیان
بینیایه كه كۆنگره چۆن ده‌ستی پێكرد و چۆنیش ته‌واو بوو !
بۆ یه‌كه‌م جار ئازادی ته‌واو , شه‌فافیه‌ت ، ده‌نگ هه‌ڵبڕین ، ڕه‌خنه‌ی
جددی .. بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌دای ده‌سه‌ڵاتی كۆنگره وه‌ك خۆی كه توانی
میوانێك بهێنێته‌وه ڕیزی حیزب و كاندیدیشی بكات و پله‌ی یه‌كه‌میشی بۆ
مسۆگه‌ر بكات !!كه ئه‌مه بۆ خۆی ئه‌وپه‌ڕی ئازادی ڕاده‌ڕبڕینه‌و دژی
هه‌موو هه‌وڵێكی ته‌عینكراوه و دژی زۆرێك كۆنگره‌ی دروستكراویشه كه
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تا كۆتایی حیزب به‌رنامه‌كه‌ی بۆ داده‌ڕێژێ !
ئه‌مانه‌و چه‌ندین وێنه‌ی ده‌گمه‌نی تر كه كۆنگره به‌خۆیه‌وه دی ،
به‌ڵام قسه‌ی من لێره‌دا ئه‌وه‌یه ، ئایا بۆچی پێش كۆنگره هه‌رچی
گه‌جه‌ر و گوجه‌ری ڕۆژنامه‌نووس و میدیای ئه‌م هه‌رێمه هه‌بوو
كه‌وتبوونه گوزارشت له كۆنگره‌كه‌ی باسك و هه‌ریه‌ك به جۆگه‌ی خۆی
ئه‌م ئاڕاسته‌ی ئاوه پاكه‌ی ده‌گۆڕی له‌به‌ر چاوی خه‌ڵكی داماو و
ڕاپۆرتی شیكاریی و بابه‌تی لاوازی له‌سه‌ر داده‌به‌زاند به‌ڵام كه
كۆنگره ته‌واو بوو و سه‌ركه‌وتنی به ده‌ست هێنا ، وه‌ك مریشكی به‌كڕ !
هه‌موویان له‌سه‌ر هێلكه‌ی پیسی بابه‌ته پێشترنوسراوه‌كانیان بێده‌نگ
بوون !!
ئه‌وه ئه‌گه‌ر خوا نه‌كرده له كۆنگره‌دا بچووكترین حاڵه‌تی نامۆ تا
گه‌وره‌ترین كاره‌سات كه جیابوونه‌وه‌یه ڕووی بدایه ئه‌م میدیا
قه‌زه‌مانه چی‌یان ده‌كرد ؟ ڕاسته ئه‌مان بۆ فرۆشیی كاڵاكانیان به شوێن
تیكه‌ی چه‌وردا ده‌گه‌ڕێن له‌سه‌ر حسابی ڕۆژنامه‌گه‌ریی به‌ڵام ئایا
هه‌ڵبژاردنی چوار ژن بۆ پۆستی سه‌ركردایه‌تی كه‌م بایه‌خه ؟ له
مێژووی هیچ حیزبێكی كوردیدا بووه به حه‌قی خۆیان ژنان بچنه
سه‌ركردایه‌تی ؟ ئه‌ی بۆچی ده‌نگ ناكه‌ن ؟ ئه‌وانه‌ی خۆیان به حیزبی
ژنگه‌راو داكۆكیكار له قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ن له مافه‌كانیان ، كوان ناوی دوو
ژنیان له (م.س) و سه‌ركردایه‌تی !؟ ده‌كه‌واته با بێژین سڵاو له
میدیای نه‌خۆش سڵاو له ڕۆژنامه‌نووسی قه‌ڵه‌م فرۆش !
دواجار بێده‌نگی میدیاكان له سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌كه‌ی (حه‌ره‌كه) دا
ژانێ بۆ ئه‌م و ئه‌و به دوای خۆیدا ده‌هێنێ ! بابزانین نێره‌مووك نییه
!؟
|