|
بسم الله الرحمن الرحیم
پیاوانی ئاڵتوونیی
كۆنگره‌ی بزووتنه‌وه‌یان چی پێكرد !
شیلان حسین، سلێمانی
ده‌بوو له كۆنگره‌ی نۆیه‌مدا به‌شدار بوویتایه ئینجا ده‌تتوانی له
نهێنیگه‌لێك بگه‌یت به تایبه‌ت زاراوه‌ی پیاوانی ئاڵتوونیی !
ئاری عه‌بدوله‌تیف وته‌نی پیاوانی ئاڵتوونیی ئه‌و پیاوانه بوون كه
له پشتی شته دیاره‌كانه‌وه هه‌میشه ئاماده‌ییان هه‌یه و بوونه‌ته
فریادڕه‌س و هێزی گۆدۆ بۆ بزووتنه‌وه !
كۆنگره‌ی نۆیه‌می بزووتنه‌وه به ئاماده‌یی ئه‌و ژماره زۆره و له
بارودۆخێكی وا ناسدا وله به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌یاران و بێ ئینتیمایی
دۆستانیدا به ئاقارێدا ڕۆشت كه‌س نه‌یتوانیوه ته‌نانه‌ت بیریشی لێ
بكاته‌وه !
به‌ڕای زۆرێك چاو‌دێر و دۆست و دوژمن كۆنگره به چه‌شنێ گه‌شته ئاكام
ته‌واوی بۆچوونه‌كانی وه‌لانا و هه‌موو ئه‌وانه‌شی كه بڕوایان وابوو
ئه‌م كۆنگره‌یه بزووتنه‌وه ته‌فروتونا ئه‌كات تووشی شۆك بوون !!
ئه‌وه‌تا كۆمه‌ڵێ ده‌م و چاوی نوێ سه‌ركه‌وتن و هه‌ندێكیش چانسی
ده‌رچوونه‌وه‌یان نه‌بوو ! لیست و لیستكاریی وجودی نه‌بوو ..هه‌ركه‌س به
قه‌باره‌ی خۆی ده‌نگی هێنا ..پاشقول له یه‌كدان نه‌بوو ! جه‌وێكی
ئیمانیی وا درووست بوو بوو هه‌ركه‌س لای خۆیه‌وه وای ده‌زانی موعجیزه
خولقاوه .
ده‌قه ئه‌خلاقییه ئه‌ده‌بییه سیاسییه‌كه‌ی برای شاعیر ئاری
عه‌بدولله‌تیف به ئازادانه و به‌و ده‌نگ و بوێرییه‌وه هێنده‌ی تر
ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی خسته خانه‌ی خزمه‌ت و ته‌نیا یه‌كڕیزیی و بۆ خوا
سوڵحانه‌وه !
ئه‌ندامان به چاوی فرمێسكاویی و كه‌شی كۆنگره به هوتاف و
ته‌كبیره‌وه هێنده‌ی تر ئاڕاسته‌ی كۆنگره‌ی بۆ سه‌ركه‌وتن گۆڕی !
وه‌لانانی هه‌ندێ خه‌سڵه‌تی (من من) و (تۆ تۆ) و هه‌ستی خۆپه‌سه‌ندیی
و ئه‌نانیه‌ت بویه ماكی سه‌ركه‌وتنێكی باش و بوونی لیژنه‌ی یاسایی و
دووركه‌وتنه‌وه له هه‌ر هه‌ڵه و خیانه‌تێك له جیاكردنه‌وه‌ی
ده‌نگه‌كان و نه‌فه‌س درێژیی ئه‌ندامان و كارایی لیژنه‌كانی ڕاگه‌یاندن
و ئه‌منیی و خزمه‌تگوزاریی و به‌ڕێوه‌بردن و چاوه‌دێریی و وه‌بیر
هاتنه‌وه‌ی قیامه‌ت و بوونی ته‌قوا و دنیابینیی سیاسیی و
به‌رچاوڕوونیی و كاركردن بۆ دواڕۆژی ئه‌م حیزبه بوونه فاكته‌ری
به‌هێزی سه‌رخستنی كۆنگره ! له هه‌مووی گرنگتر پیاوانی ئاڵتوونیی
بوو كه بڕوام وایه نهێنییه‌كه‌ی ته‌نیا لای ئه‌و برا به‌ڕێزه‌یه كه
گوزارشتی لێ كرد !
دڵنیاشم خوای په‌روه‌ردگار به ئیراده و ویستی خۆی دیسانه‌وه نه‌یهێشت
ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه بكه‌وێته‌وه گێژاوی ناڕه‌حه‌تیی و له پاڵ
ئه‌مه‌شدا پاكیی و سه‌رڕاستیی ئه‌ندامانی گۆنگره و پیاوه چالاك و
نه‌ترسه‌كانی توانییان كۆنگره سه‌رخه‌ن و بیكه‌نه خاڵێكی گه‌شی
قۆناغی نوێی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی ..
ده‌ستان خۆش ئه‌ندامانی كۆنگره
خوێنی تازه‌تان به‌خشییه‌وه به ده‌ماره‌كانی بزووتنه‌وه
هه‌میشه سه‌ركه‌وتوو بن
به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر
بزووتنه‌وه‌یه‌كی به‌هێزتر .
|