|
په‌رچه‌می
شه‌ره‌ف یان په‌رچه‌می ته‌ره‌ف ؟!!
ئه‌وه‌ی كه‌له‌چه‌ند ڕوَژی ڕابردوودا له‌شاروَچكه‌ی خورماڵ
له‌قوتابخانه‌ی دواناوه‌ندی خورماڵی كچاندا ڕوویدا كارێكی تاسنوورێك
نه‌گونجاوبوو , هه‌رچه‌نده ئه‌و ماموَستا به‌ڕێزانه‌ی هه‌ستان به‌م كاره
لیژنه‌ی انڤباتی قوتابخه‌نه بوون وچه‌ندین جار ئه‌م قوتابیانه‌یان
ئاگاداركردوَته‌وه كه یا ده‌بێت به‌ته‌واوی له‌چك لابه‌رن یا ده‌بێت
به‌ته‌واوی له‌چك بپوَشن ئه‌مه‌ش یاسای هه‌موو خوێندنگاكانه ,
له‌نزیكه‌ی ( 600) فێرخواز ته‌نها (10تا15 )فێرخواز سه‌رپێچیان كردبوو
وه‌ك ووتمان پێشتر ئاگادار كرابوونه‌وه, په‌رچه‌مه‌كانیشیان به‌ڕه‌نگ
كراوی پیشان دابوو نه‌ك وه‌ك سرووشتی خوَی , به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌م
ڕووداوه‌دا كه‌به‌رواری ڕوَژی 5شه‌ممه 28/2/2008 بووه هه‌رئه‌وشه‌وه
ئه‌م كاره له‌قه‌باره‌ی خوَی تێپده‌په‌ڕێنرێت و له‌به‌رگی خوَی دا
چیتر جێگای نابێته‌وه و په‌یوه‌ندی ده‌كرێت به‌ده‌سه‌لاَتی سه‌ره‌وه‌و
سه‌ره‌وه‌ش ئاگاداری ده‌داته وه‌زاره‌ت بوَ شێواندنی سیمای جوانی ئه‌و
قوتابخانه‌یه‌و ماموَستا به‌ڕێزه‌كانی و بوَ ڕوَژی شه‌ممه كه‌ده‌كاته
1/3/2008 لیژنه‌یه‌ك له‌سلێمانی یه‌وه سه‌ردانی شاروَچكه‌ی خورماڵ
ده‌كه‌ن بوَ لێكوَڵینه‌وه‌و چاره‌سه‌ركردنی و تائێواره له‌وێ ده‌بن ,
به‌لاَم له‌گه‌ڕانه‌وه‌یان دا پێش ئه‌وه‌ی بگه‌نه پردی زه‌ڵم
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڕیاری گواستنه‌وه(نقڵ)بوَ ئه‌و ماموَستا
به‌ڕێزانه ده‌رده‌كات بوَ دوورخستنه‌وه‌یان بوَ دوورترین شوێن (واته پێش
خوازبێنی ده‌ست ماچ ده‌كرێت ) و بوَ ڕوَژی دواتریش (1شه‌ممه 2/8/2008
ئه‌م بڕیاره پێش ده‌كه‌وێت(تگور) ده‌كات و له‌گواستنه‌وه‌وه ده‌بێت
به‌فه‌سڵ كردن و وه‌زیرو وه‌زاره‌تی بێ ته‌مه‌ن له‌چاوته‌مه‌نی خوێندنی
ئه‌و ماموَستا به‌ڕێزانه‌دا هه‌رله‌سه‌ره‌تایی یه‌وه هه‌تا ته‌واوكردنی
زانكوَ (64ساڵ خوێندن+4ساڵ خزمه‌تی پیروَزی م.ئه‌سرین)به‌یه‌كجاری هه‌ر
چوارماموَستای به‌ڕێز به‌ناوه‌كانی (م.ئه‌سرین ,م.چنور , م . ئیمان ,
م.بژار ) له‌بواری په‌روه‌رده‌و فێركردن په‌راوێز ده‌خات و ته‌نها
(م.ئه‌سرین) نه‌بێت بڕیار ده‌درێت بهێڵرێته‌وه به (كاتب) و له‌جێگایه‌كی
زوَر دووردابنرێت , وه‌باقی قوتابیان ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن دژی
بڕیاره‌كه‌و بڕیاری ڕێپێوان ده‌ده‌ن به‌لاَم چه‌ند دروَنامه‌یه‌ك
(ڕوَژنامه‌یه‌ك)پێچه‌وانه‌ی ڕووداوه‌كه بلاَو ده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌یڵێن .
بێگومان كاردانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌سنووربه‌ده‌ر
نه‌گونجاونه‌شیاوو هه‌ڵه‌تر بوو , چونكه له چ جێگایه‌كدا هه‌ڵه
به‌هه‌ڵه چاره‌سه‌ركراوه , ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڕیاری دا
ئه‌وه كاری پێگه‌یه‌كه كه‌ته‌نها په‌روه‌رده‌ی تیا نه‌بێت , كاری
پێگه‌یه‌كه چاره‌سه‌ری پێ نه‌بێت بوَ كێشه‌كان , كاری كه‌سێكه
كه‌له‌بێكاری دا به‌م جوَره كاردانه‌وه‌ی بێ مانا‌و نابه‌جێ ی هه‌بێت
بوَ كێشه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی كه‌ڕووبدات یان ڕوویان تێ بكات , , ئه‌م
كاردانه‌وه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌ڵگه‌ی نه‌زانینی كاره ,
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر بێ هه‌ڵوێستی به‌ڕووی چاره‌سه‌ری
باشه‌دا , چونكه هه‌رگیز بوَ هه‌ڵه‌یه‌ك و دوان و سیان نابێت مێژوویه‌ك
ڕه‌ش بكرێت و ته‌مه‌نێك له‌گوَڕبنرێت و داهاتوویه‌ك ڕیسوا بكرێت , چونكه
ماموَستایه‌كی به‌شه‌ره‌ف به‌هه‌موو ته‌مه‌نێكی خوێندنی یه‌وه ئه‌گه‌ر
هه‌ڵه‌یه‌كیش بكات نابێت به‌م جوَره وه‌لاَمی بدرێته‌وه, ئه‌گه‌ر باس
له‌گه‌وره‌یی ئه‌م هه‌ڵه‌یه ده‌كرێت , به‌نده‌ش له‌مه گه‌وره‌تری
لایه, وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و وه‌زیره‌كه‌ی فه‌رمانی پوَستی وای
لێوه ده‌رچووه‌بوَ ناكه‌سی وه‌هاو وه‌پله‌ی وای پێ به‌خشیوه هیچ
ژیری یه‌كی به‌جێ پێ ی هه‌زم ناكرێت به‌لاَم من هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك
ناكه‌م چونكه پێره‌مێردی شاعیر ده‌فه‌رموێت :-
فیتنه هـه‌میشه بـــــا لــــه‌خــه‌وا بێت
هه‌ركه‌س هه‌ڵی ساند حه‌واڵه‌ی خوابێت
, ئه‌گه‌ر كاری هه‌ڵه‌ی ماموَستاكانی خورماڵ له 50% و عیاری 12 و ڕه‌ش
و سپی بێت , ئه‌وا كاردانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و
وه‌زیره‌كه‌ی له 100% و عیاری 24و ملوه‌ن بووه , ئه‌گه‌ر فه‌هم و
لێكوَڵینه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ی گه‌وره‌كان بوَ كێشه‌یه‌كی ئاوه‌ها ساده‌و
سانا ئه‌مه‌بێت , ئه‌ی ئه‌گه‌ر ماموَستایه‌ك نه‌یزانیباو زلله‌یه‌كی
بدایه له‌قوتابی یه‌كی نه‌خوَشی ڕوَژ ته‌واوبووی له‌سه‌رلێواری مه‌رگ
و دواساتی بوایه له‌ژیان دا و بمردایه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌مه‌ی
چوَن چاره‌سه‌ر ده‌كرد , ئافه‌رین وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌مه هه‌ڵوێست
بێت بوَ چاره‌سه‌ركردن ئه‌ی پشتگوێ خستنت ده‌بێت چوَن بێت ؟ ده‌ست خوَش
دیموكراسی كه‌قوتابیان چی ده‌كه‌ن بیكه‌ن و چوَن خوَیان ده‌خه ڕوو
بیخه‌نه‌ڕوو با له‌یاسای خوێندنگه‌ش ده‌رچووبێت , جا پاش ماوه‌یه‌كی تر
ئه‌گه‌ر بواری په‌روه‌رده‌یی( دوور له‌ماموَستایانی به‌شه‌ره‌ف و
موحته‌ره‌م و دڵسوَزو فێرخوازانی گوێگر‌و به‌وه‌فاو ناوه‌نده
پیروَزه‌كانی خوێندن) ئاراسته‌ی یاسای ژینگه‌ی (غابات) و ژیانی
گیاندارانی وه‌رنه‌گرت چی ده‌ڵێن پێم بیڵێن , له‌بواری بێسه‌رو به‌ری و
په‌روه‌رده‌و پاشه‌ڕوَكوَكردنه‌وه‌دا ولاَت له‌ئه‌وروپا بكات و له‌بواری
ژین و ژیان دا له‌دارستان و گورگستان بكات , ئافه‌رین بوَهه‌ڵوێستت
به‌رامبه‌ر دڵه زامدارو ساڕێژنه‌بووه‌كه‌ی مندالاَنی ئه‌م ده‌ڤه‌ره كه
تازه كوَتاییان به‌قوَناغه‌كانی خوێندن هێناوه‌و قوَناغی
په‌روه‌رده‌كردنیان ده‌ستپێكردووه بوَ ته‌نها هه‌ڵه‌یه‌ك وا دووباره
مه‌نفی و زینده‌به‌چاڵ ده‌كرێنه‌وه له‌به‌رخاتری چه‌ند پرچێكی زه‌رد ,
دووباره ده‌ڵێم باهه‌ڵه‌شیان كردبێت كاردانه‌وه‌ی به‌م جوَره له‌و
هه‌ڵه‌یه هه‌ڵه‌تره ......................
والسلام علیكم ورحمه الله
احمد
حبیب محمد
هه‌ینی 7/3/2008
هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
|