|
بسم الله الرحمن الرحیم
خۆپیشاندانیشتان
كارتیَكی سوتاو بوو
خه‌بات نه‌وزاد
هه‌فته‌ی رابردوو هه‌فته‌ی
خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری كوردی بوو دژ به بڕیاری 24ی په‌رله‌مانی
عیَراق له‌یاسای پاریزگاكان، تایبه‌ت به‌كه‌ركوك، سه‌ره‌تایی كاروانی
ئه‌و خۆپیشاندانانه له كه‌ركوكه‌وه ده‌ستی پیَكرد‌و ژماره‌یه‌ك
قوربانیشی به‌دوای خۆیدا هیَنا ئه‌ویش به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌نیَو
خۆپیشانده‌ران، گومانم له‌وه نیه ده‌سته‌ڵاتی كوردی له كوژرانی
ئه‌وانه‌ی بونه قوربانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی كه‌ركوك به‌شدارن چون هیچ
تاكیَكی ئه‌م عیَراقه نیه به‌بیری دانه‌یه‌ت له‌ساتی گردبوونه‌وه‌یه‌ك
له كه‌ركوك تیرۆریستان هه‌ڵ ده‌قۆزنه‌وه‌و كرده‌ی تیرۆرستی
ئه‌نجامده‌ده‌ن چ جای خۆپیشاندانیَكی واگه‌وره، پرسیار لیَره ئه‌وه‌یه
بۆ ئه‌وه كرا كه‌وه‌ها ئه‌گه‌ریَك هه‌بوو؟
ئه‌وه‌ی له 22 ی مانگی رابردوودا رویدا پیَویتین جاریَكی تر
سه‌ركردایه‌تی كوردی له‌گه‌مه‌ی سیاسی عیَراقیدا دۆرانیَكی تری
به‌خۆوه بینی، ئاخر به‌ته‌مه‌نی كورد له‌كه‌یسی سیاسی‌دا زۆربه‌ی كات
كاره‌كته‌ریَكی دۆراو بووه، ته‌ماشاكه ساتی پیَش روخانی به‌عس كورد چ
كاركته‌ریَكی هه‌ل بۆ ره‌خساو بووه وه‌لێ كه‌ڵكی لیَنه‌بینی، ئه‌و
ده‌م پیَگه‌ی سیاسی‌و جوگرافی كورد ئه‌وه‌نده به‌هیَز بوو كه
ده‌یتوانی زۆر شت بكاته نوسراو ئاینده كه‌ڵكی لیَوه‌ر گری وه‌لێ
ته‌نها ئیكتیفای به‌چه‌ند واده‌و به‌لیَنه‌ك كردوو
هیچی نه‌خسته سه‌ر كاغه‌ز، سه‌ره‌نجام دوای روخانی رژیَم، كورد وته‌نی
"ده‌ستی له‌بنی هه‌مانه‌كه‌وه ده‌رچوو".
بێ ئه‌زموونی كورد له‌گه‌مه‌ی سیاسی‌دا دوای پرۆسه‌ی روخانی به‌عس،
كوردی جاریَكی تر خسته‌وه فۆرمی عیَراقی بوون هه‌زاران هه‌نگاو كوردی
له‌و هه‌لانه دورخسته‌وه كه چه‌ندین ساڵه به‌ده‌ستی هیَناوه،
ته‌ماشاكه راپۆرته‌كه‌ی دیموستۆرا چۆن قسه له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه ده‌كات
كه چه‌ندین ساڵه كورد گرفتی خۆی تیا حه‌ل كردوون؟، په‌رله‌مانی
عیَراقی چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌یسه كوردیه‌كان به‌تایبه‌ت كه‌ركوك
ده‌كات؟ ئه‌وه‌ی 22 مانگیش گه‌مه‌یه‌كی تری ئه‌و گه‌مانه بوو.
پاش كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان‌و ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌وپه‌ڕی
نالۆژیكیه له‌مه‌ڕ كه‌ركوك به كوردانی وت به‌كه‌یفی خۆمان یاری به
چاره‌نوستان ئه‌كه‌ین. ئه‌وه‌ی دوای بڕیاره‌كه كورد هانای بۆ بردوو
سه‌ركرده‌كان پشتیان پیَبه‌ست هیَنانه سه‌ر شه‌قامی جه‌ماوه‌ر بوو، بیَشك
پشت به‌ستن به جه‌ماوه‌ر زامنی زۆر سه‌ركه‌وتنه وه‌لێ ئه‌وه‌ی
سه‌ركرده‌كانی كورد دره‌نگ وه‌خته‌و له ساتیَكدایه گومانیان نیه
له‌وه‌ی دوراوترین كاره‌كته‌ری گۆره‌پانی سیاسی عیَراقن‌و گه‌ره‌كیانه
هه‌ڵه‌كانی خۆیان به‌م جه‌ماوه‌ره ئه‌وپه‌ری پشتگوێ خراوه چاره‌بكه‌ن.
ئه‌م كارته‌شیان كارتیَكی سوتاو بێ كه‌ڵك بوو ئاخر خه‌ڵك هینانه
سه‌رشه‌قام به زۆر‌و به هه‌ره‌شه‌ی بڕینی بژیَوی ژیان، هه‌مان كلتووری
به‌عسه كه سه‌رده‌میَكی زۆر نه‌وه‌یه‌كی كورد دژی بوون‌و رقیَكی
ئیَجگار زۆری به‌رامبه‌ر به‌و رژیَمه لادروستكردبوون، راكیَشانی ئه‌م
كارته‌ی تری سه‌ركرده كورده‌كان راسته‌و خۆی پیَوتین سه‌رنجامی هه‌موو
كاریَكتان ئه‌بیَت به‌گه‌رانه‌وه بۆڵای جه‌ماوه‌ر بیَت.
راسته خۆپیشاندانی ئه‌مجاره خۆپیشاندانیَكی نه‌ته‌وه‌ییه‌و
له‌به‌رامبه‌ر قه‌زیه‌یه‌كه كه شۆرشی كوردی چه‌ندین جار له‌سه‌ری
شكستی خواردووه، به‌ڵام مامه‌له‌تان له‌ته‌ك هاوڵاتیانی ئه‌م
هه‌ریَمه‌دا مامه‌ڵه‌یه‌كه بڕوای جه‌ماوه‌ری به ئیَوه‌ی ده‌سته‌ڵات
داران هیَناوه‌ته خوار سفره‌وه، هاولاتی كوردی ئاماده نیه
هه‌ڵه‌كانی ئیَوه‌ی سیاسینی كورد چاره بكات، ئیَوه له‌پاش پرۆسه‌ی
ئازادی عیراقه‌وه به‌رژه‌وه‌ندیه حیزبی‌و سیاسیه‌كانی خۆتانتان خسته
پیَش به‌رژه‌وه‌نی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌و ئه‌مه‌ش به‌ڕونی له كه‌ركوكدا
به‌دی ده‌كریَت شه‌قامه‌كانتان به ناوی دوو شه‌هیدی یه‌كیَتی‌و
پارتیه‌وه ناوناوه، ئیَستا به‌چ رویه‌كه‌وه هانا بۆ جه‌ماوه‌ر دیَنن،
ئه‌وه‌ی ئیَستا هاناتان بۆ هیَناوه هه‌نگاویَكه ده‌بوو له‌سه‌ره‌تای
ده‌سپیَكی كرده‌ی سیاسیتان له دوای دروسبوونی قوناغی نویَی
عیَراقوه بتان كردایه.
گرفتی سه‌ره‌كی كورد له‌وه‌دایه سه‌ركرده‌كانی كه‌م تیَفكرینیان
هه‌یه‌و كه‌م كه‌ڵك له هه‌ڵه‌كان وه‌رده‌گرن، پیَویسته بیربكه‌نه‌وه‌و
هه‌وڵبده‌ن جاریَكی تر كاره‌كته‌ری دۆڕاوی گه‌مه‌ی سیاسی عیَراق
نه‌بن.
|