|
بسم الله الرحمن الرحیم
خۆی به‌شت ئه‌زانێ
و خه‌ڵكی به‌خاشاك..!
*
ته‌وازوع یانی خۆ به‌كه‌م گری
بیكه به به‌رگت تاكاتێ ئه‌مری....موفتی
پێنجوێنی
ئه‌ز ماوه‌ی ده‌ساڵه بێدابڕان هاوڕێ‌ی ووشه‌و پێنوسم،به شه‌قامه تارو
ماره‌كانی ڕاگه‌یاندندا دێم و ئه‌چم،بابه‌تگه‌لێكی بێشومارم له
ڕۆژنامه‌و كتێب خوێندۆته‌وه‌و به‌زمانی گوڵ له ده‌رگای زۆر بابه‌تی
بڤڤه‌م داوه‌و سه‌دان پرس و باسی گرنگم ڕاڤه‌و تاوتوێ كردووه
،هه‌ندێكیشیان ڕه‌نگه له زه‌مه‌نێكی دیاری كراودا مایه‌ی مه‌ترسی
بوبن بۆ سه‌رگیانم ،ئه‌زانم خوێنه‌ری ئازیز ئه‌پرسێ بۆچی باسی ئه‌م
شته تایبه‌تیانه ده‌كا؟!ده‌ی كه‌مێك حه‌و سه‌ڵه‌ت بێت پێتی ئه‌ڵێم، من
ئه‌وانه‌م بۆ ئه‌وه باس نه‌كرد تا خۆمی پێ ده‌رخه‌م نا ئه‌ز قه‌زا
تێكسته‌كه‌م له سه‌ر خۆبه‌زل زانیینه‌و ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تا یه‌كی باشه بۆ
ئه‌وه‌ی هه‌موان بزانن به‌ئینسافه‌وه ئه‌دوێم، له زه‌مه‌نی كاركردنم دا
له ڕاگه‌یاندن زانستێكی باشم ئه‌زمون كرد له سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی ناخی
كه‌سه‌كان له ڕێی گوفتاو نوسینیانه‌وه،ئه‌وه‌م زانی كه نه‌خۆشی
ئه‌نانیه‌ت له نه‌خۆشی سه‌ره‌تان ترسناكتره بۆ خودی كه‌سه‌كه‌و ده‌ورو
به‌ری ،پێغه‌مبه‌ریش{ص}ئه‌فه‌رموێ:ئه‌وه‌ی گه‌ردیله‌یه‌ك خۆبه‌زل
زانینی تێدابێت ناچێته به‌هه‌شت،
به‌داخه‌وه په‌تاو نه‌خۆشی ئه‌نانییه‌ت زیاتر له جه‌سته‌ی
ڕاگه‌یاندكاراندا ئه‌بینرێ و ئاسه‌واری له نوسینه‌كاندا به‌ده‌ر
ده‌كه‌وێت ،ئه‌شێ لێره‌وه بێینه سه‌ر باسی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه
ته‌كه‌بور ئاسۆی بینینی لێڵ كردون،به‌رله‌وه‌ی بچمه ناوه‌رۆكی
بابه‌ته‌كه‌وه پێویسته بڵێم شه‌خسییه‌ن ڕقم له‌كه‌س نییه‌و ئه‌و
كاره‌كته‌رانه‌شی له‌م تێكسته‌دا وه‌ك خاوه‌ن پیشه‌یه‌كی پیرۆز ناویان
دێت بێشك هه‌موویان وانین،
خاوه‌ن ئیمتازه‌كان:خاوه‌ن ئیمتیازی ڕۆژنامه‌و گۆڤار‌و سایت و
بڵاوكراوه‌كان، زۆریان كه‌سانێكی ونن به‌و مانایه‌ی خۆیان
ده‌رناخه‌ن،یه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌زگایه‌كی به‌ناو ئه‌هلیان
دامه‌زراندووه‌و خۆیان حزبییه‌كی تۆخن،دوو ڕه‌نگه له ئاشكرابونی
سامانه‌كه‌یان بترسن،جگه له‌وه‌ی هه‌ندێكیان به‌ناوی حزب و كۆمپانیاوه
خۆیان هه‌ڵداوه‌ته سه‌ر شانی ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م، به‌ڵام ئێمه لێره‌دا
قسه له‌سه‌ر ئه‌م دوو خاڵه ناكه‌ین،به‌ڵكو ته‌كه‌بورو ئه‌نانیه‌تی ئه‌م
نوخبه‌یه لامان مه‌به‌سته كه سه‌رنوسه‌ران و نوسه‌ران به گشتی
بونه‌ته داشی دامه‌ی ئه‌وانی خاوه‌ن ئیمتیاز و زوو زوو ئاڵ‌و گۆڕیان
ده‌كه‌ن ،هه‌ر به‌میزاجی خۆیان ده‌یان هێنن و ده‌ریان ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت
ده‌ست وه‌ر ئه‌ده‌ن له‌و كاره‌ی كه ئیشی ئه‌وان نییه،هه‌ر له ناو و
تایتڵ و به‌رگ و سیما‌و ناوه‌رۆكی بلاَو كراوه‌كه‌دا بۆچونی خۆیان
ده‌سه‌پێنن ، ئاخر ئه‌مه خۆ به‌زل زانیین نه‌بێت چییه؟
سه‌رنوسه‌ران،هه‌ندیكیان پیرن كه تامردن كورسیه‌كه چۆل ناكه‌ن بۆ ئه‌و
گه‌نجه‌ی بابه‌ته ڕۆژنامه‌وانیه‌كانی به قه‌ده‌ر توكی سه‌ری ئه‌وی"
ئه‌گه‌ر نه‌ڕوتابێته‌وه" له ڕۆژنامه‌كاندا هه‌یه،هه‌یانه گه‌نجه
به‌ڵام بێزی نایه‌ت ده‌ستێك هه‌ڵبڕێت بۆ سڵاو هه‌ر سه‌ر ئه‌جوڵێنێ و
له‌به‌ر خاترانه‌ش نوسینی وا بڵاو ئه‌كاته‌وه هه‌ر
مه‌پرسه؟!سه‌رنوسه‌ره‌كان ڕه‌خنه له سیسته‌می دكتاتۆری و ئه‌قڵیه‌تی
خێڵه‌كی چی و چی ئه‌گرن كه‌چی خۆیان وه‌ك فیرعه‌ون و پاشای ئه‌كه‌دی
و بابلییه‌كان له سه‌ر عه‌رشه‌كه‌یان نایه‌نه خوار هه‌تا مردن ،هه‌ر
ئه‌مه‌نا به‌ڵك و نه‌خۆشی ئه‌نانیه‌ت ڕێیان نادا ده‌ست خۆشی له‌و
نوسه‌ره بكه‌ن كه‌به‌بێ به‌رامبه‌رو به هه‌موو ئیمكانیاتی خۆیه‌وه له
ڕۆژنامه‌و كه‌ناڵه‌كه‌ی ئه‌واندا،خزمه‌ت به‌وشه‌ی ڕه‌سه‌نی كوردی
ئه‌كات و په‌یامه‌كه‌ی له ته‌شهیری ناحه‌زان ئه‌پارێزێت،
ئاخر ده‌ست خۆشی هیچی تێناچێت، ئه‌بێ نه‌زانن ئه‌م وشه‌یه چه‌ند هه‌ست
بزوێن و كاریگه‌رو ئه‌فسوناوییه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌فراندن و داهێنان بخولقێت
له كۆمه‌ڵگایه‌كی پاش كه‌وتودا،ئه‌م ڕه‌زیلییه له خه‌رج كردنی وشه‌دا
ئه‌نانیه‌ت نه‌بێت چییه؟!
نوسه‌ران:به‌ڕواڵه ڕوخۆش و ئاسوده ئه‌بینرێت له ناخا ڕقن به‌رامبه‌ر هاو
پیشه‌كانی،ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وی نوسه‌ر له گروپه‌كه‌ی ئه‌و
نییه یان به پێوه‌ری ئایدۆلۆژیاكه‌ی ئه‌و نایه‌ته‌وه یاخود
تێكسته‌كانی جوانن و ئه‌م چاوی پێی هه‌ڵنایه، به‌ناوی خوازراوه‌وه
له سه‌ری ئه‌نوسێ، له خه‌یاڵی دا فه‌قه‌راتی ئه‌قڵی ئه‌شكێنێ و
ئه‌یدا به‌زه‌ویدا، به‌ڵام مه‌رج نییه كه‌سی به‌رامبه‌ر بكه‌وێت!وه‌لێ
ئه‌و هه‌ركۆڵ نادا‌و لای ئه‌م و ئه‌و ته‌شهیر به ژیانی تایبه‌تی
ئه‌كات،گولله‌ی بوختان و گومان ئه‌نێت به‌گه‌ردنیه‌وه،
ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه بیدركێنم چی ئه‌م بابه‌ته‌ی پێنوسیم به وه‌ها
پێشه‌كییه‌كه‌وه،هه‌ڵبه‌ت چه‌ند قسه‌و قسه‌ڵۆكێی بێتام كه بۆ ئه‌وه
ناشێ من بینوسمه‌وه، چونكه وه‌ك له پێشه‌كیه‌كه دا وتم ده‌ساڵه
ئه‌نوسم،له‌و ماوه‌یه‌دا جگه له‌ڕه‌خنه‌ی بابه‌تیانه له‌سه‌ر كار‌و
به‌رهه‌م و زاده‌ی بیری كه‌سه‌كان ،هه‌رگیز بۆ ته‌نها جارێكیش ڕێم
به‌نه‌فسی ئه‌مماره‌ی سه‌ركه‌ش نه‌داوه،كه‌مین بۆ كه‌سێك دانێ و
شه‌خسیه‌تی بڕوشێنم،ئه‌وانه‌ی له نزیكه‌وه ئه‌مناسن ئه‌زانن ئه‌وه له
سلوكی من دووره، ئه‌ی كه‌واته له ڕێی ئیمه‌یل و به‌ناوی
خوازراوه‌وه شه‌ڕی چیم پێ ئه‌فرۆشن ئه‌گه‌ر ئێوه‌ی بێ‌ناو و مه‌جهول
توشی نه‌خۆشی ئه‌نانیه‌ت نه‌بوبن بۆ خۆ ده‌رناخه‌ن و به به‌ناوی
خۆتانه‌وه نانووسن؟لانی كه‌م بڵێن ئه‌م شه‌ر ِفرۆشییه له‌به‌ر چییه؟
ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاهه‌نوكه ستایش نووس نه‌بوم و ماستاوچێتی بۆ
ئه‌م و ئه‌و ناكه‌م و سه‌ربه‌خۆیانه ڕاو ڕه‌خنه‌و سه‌رنجه‌كانم ده‌خه‌مه
ڕوو؟بێ ئه‌وه‌ی ته‌نها یه‌ك بابه‌تیشم به‌ناوی خوازراوه‌وه
نوسیبێت،ئه‌وه سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌و سایته‌كان لێیان بپرسن؟
ئه‌م ئه‌نانیه‌ت و خۆ به‌شت زانین و خه‌ڵك به‌خاشاك زانیینه په‌تای
كوشنده‌ی سه‌رده‌م و خۆره‌ی ڕاگه‌یاندن و لاوازكردنی ده‌سه‌ڵاتی
چواره‌مه،لێره‌دا به‌ڵێنی پابه‌ندی ڕاده‌گه‌یه‌نم، با گشت هاوپیشه‌كانم
به‌یاروو نه‌یاره‌وه بزانن و خوێنه‌ریش شاهید بێت، هه‌ر چۆنێك له
باره‌مه‌وه ئه‌دوێن بدوێن،ئه‌ز زمانی خۆم پیسناكه‌م به‌وشه‌گه‌لێك كه‌نا
حه‌زان پێی ئه‌دوێن،ئه‌ده‌بیاتی ئیسلام و عورفی ڕۆژنامه‌نوسی ڕێم نادا
خیانه‌ت له پیشه‌كه‌م بكه‌م، له‌به‌ر ئه‌وه ناچمه وه‌ها
سه‌نگه‌رێكه‌وه‌و ئه‌م تێكسته‌شم بۆ وه‌ڵامی ئه‌وان نه‌نوسیوه ، ته‌نها
ویسم بزانرێت ئه‌نانیه‌ت له‌سه‌ره‌وه تاخوار به جه‌سته‌ی ڕاگه‌یاندندا
شۆڕ بۆته‌وه‌و ئه‌و كه‌سانه‌شی هه‌ڵگری ئه‌م نه‌خۆشیه‌ن گه‌ره‌كیانه
بچوكی خۆیان له ئاوێنه‌ی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ره‌كانیاندا پێشان
بده‌ن،له‌وه زیاتر بابه‌ته‌كه درێژ ناكه‌مه‌وه،
تكا ئه‌كه‌م با به ڕه‌شه‌بای ئه‌نانیه‌ت تروسكای ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م
نه‌كوژێنیینه‌وه،متمانه‌و خۆشه‌ویستی نه‌كوژین.
نوسینی ئاوات ئالانی
awatalany@yahoo.com
*ئه‌ندامی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسانی
كوردستان
|