|
بسم الله الرحمن الرحیم
كاكه جمال خوا چاك بۆ
تۆ بكات
خه‌بات نه‌وزاد
له ژماره‌ی 313 ی رۆژی 25/6/2008ی
رۆژنامه‌ی هه‌ولێر‌و له لاپه‌ر سێ‌دا بومه خوێنه‌ری بابه‌تێك كه
به‌راستی سه‌رجی راكێشام، وته‌بێژی ره‌سمی حكومه‌ت وه‌ك هه‌میشه
كه‌وتوه‌ته پینه‌كردنی ئه‌و كه‌ندانه‌ی له حكومه‌تی كوردیا هه‌ن‌و
پاساو بۆ بێ باكییه‌كی دی حكومه‌ت دێنێته‌وه. به‌ر له‌وه‌ی من هیچ خۆم
له ناوه‌رۆكی بابه‌ته‌كه‌م نزیك بكه‌مه‌وه سه‌ره‌تا پێم خۆشه
سه‌رسامیه‌كی خۆم به وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌ت "جمال عبدالله" دربڕم،
گرانه وته‌بێژی حكومه‌تێك بیت‌و تاكی هاوڵاتیانی ئه‌و حكومه‌ته
گرفتیان دابین نه‌كردنی سه‌ره‌تایترین ماڤه‌كانی ژیان بێ، حكومه‌تێك
تائێستا نه‌یتوانیبێت گرفتی بێ ئاوی‌و كاره‌با‌و سوته‌مه‌نی چاره‌سه‌ر
بكات تۆ چۆن ئه‌توانیت پینه‌ی ئه‌و عه‌یبانه‌ی بكه‌یت‌و ببیته
ده‌مڕاستی، سه‌رسامم به‌وه‌ی وه‌ك ئه‌وه‌ی كاك جمال هیچ ئاگای له
هوشیاری خه‌ڵك نه‌بێت‌و دێته سه‌ر شاشه‌و قه‌باعه‌ت باریشت ده‌كات
به‌وه‌ی حكومه‌ت باشترین خزمه‌تی تۆی هاوڵاتی ده‌كات.
به‌رهه‌ر حاڵ بێنه‌وه سه‌ر ئه‌سڵی مه‌تڵه‌ب كاكی وته‌بێژ له‌و بابه‌تی
له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێدا دێت ره‌خنه له رێكخراوی چاك ده‌گرێت
"ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفال‌و جینۆساید كردنی گه‌لی كورد"
به‌وه‌ی ئه‌م ناوه‌نده تائێستا له مه‌هامی كاری خۆی نه‌گه‌یشتووه
خه‌مخۆری ئه‌م رێكخراوه به كارێكی نابه‌خێ وه‌سف ده‌كات‌و ده‌ڵێت
"ڕێكخراوێك له جیاتی ئه‌وه‌ی ئاگای ئه‌رك‌و مه‌هامی سه‌ره‌كی خۆی
بێت، دێت خۆی ده‌كاته دكتۆر‌و ئینجا دادوه‌ر‌و دواتر حیزبێكی سیاسی" من
دێم تۆزێك له‌سه‌ر ئه‌مه ئه‌وه‌ستم، جاری به‌گوته‌ی زۆرێك له
رۆشنبیرانی كورد ئه‌وه‌ی چاك به‌و ئیمكانیه‌ته كه‌مه‌ی خۆیه‌وه
توانیویه‌تی له‌و ته‌مه‌نه كه‌مه‌ی خۆیدا بیكات بۆ قوربانیانی
هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال به‌درێژای ته‌مه‌نی حوكمڕانی كوردی نه‌یتوانی‌وه
وه‌ها كارێك بكات، ئاخر چاكه هه‌وڵی جدی ئه‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نفال‌و
هه‌ڵه‌بجه بكاته قه‌زیه‌یه‌كی جیهانی‌و به‌جینۆسایدی بناسێنێت، چاكه
له‌په‌رله‌مانی ئه‌وروپا هاواری ئه‌نفال‌و هه‌ڵه‌بجه ده‌كات، چاك له
په‌رله‌مانی سویدی هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی رای زۆرینه‌ی ئه‌ندام
په‌رله‌مانان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و قه‌زیانه بكاته جینۆساید. ئه‌مانه
ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی تۆ‌و ئه‌وانه‌ی وه‌ك تۆ بیرده‌كه‌نه‌وه بزانن چاك له
مه‌هامی خۆی لای نه‌داوه .
دوای ئه‌وه ده‌لێم به‌ڵی له غیابی ئه‌وه‌ی تۆی حكومه‌ت ناتوانی
ببیته دكتۆر‌و چاره‌ی ئه‌وه به‌ركه‌وتوانه‌ی هه‌ڵه‌بجه بكه‌یت كه رۆژ
به‌رۆژ لێیان شه‌هید ده‌بێت‌و خۆیان گوته‌نی له لێواری مه‌رگدا ئه‌ژین‌و
له غیابی ئه‌وه‌ی تۆی حكومه‌ت له پشتگوێ خستنی كه‌یسی هه‌ڵه‌بجه
له لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراقه‌وه هه‌ڵوێستێكی جدید
نه‌بوو ئێمه‌ی چاك ده‌بینه دكتۆر‌و پارێزه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال وه‌واش
نازانین ئه‌مه عه‌یبه‌یه‌كی تێدا بێت. چاك به‌هه‌موو هه‌وڵ‌و توانایه‌وه
ئه‌یه‌وێت دژی ئه‌و گه‌نده‌لیه بوه‌ستێته‌وه كه ده‌رهه‌ق به كاری
قورانیانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال ئه‌كرێت‌و ئه‌یه‌وێت ئه‌و لاریانه چاك
بكات، ئیتر تاچه‌ند پێی ئه‌كرێ‌و پێی كراوه ئه‌وه خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌و
ئه‌نفال به‌تایبه‌تی‌و كوردستان‌و چاودێران به گستی بڕیاری له‌سه‌ر
ئه‌ده‌ن. وه ئه‌وه‌ی كه ئێمه ده‌لێن هیچ بۆ به‌ركه‌وتوانی چه‌كی
كیمیاوی‌و برینداران نه‌كراوه قسه‌ی ئێمه نیه‌و به‌س، راستگۆیانه‌و
كه‌مێك به‌وردی سه‌یری هه‌ڵه‌بجه بكه ئه‌زانیت وایه یان نا، له 2000
وه تائێستا 50 به‌ركه‌وته‌ی چه‌كی كیمیاوی شه‌هید بووه وه به‌رده‌وام
ئێستاش له پاشماوه‌كان مه‌ترسیدارتر هه‌یه ئایا ئه‌مه خه‌مساردی نیه؟!
یه‌كساڵه به‌ركه‌وته‌یه‌كی چه‌كی كمیاوی پێی وتراوه تۆ له
به‌ریتانیا چاره‌ت هه‌یه تائێستا نه‌نێردراوه ئایا ئه‌مه خه‌مساردی
نیه؟! "ناردنه ده‌ره‌وه‌ی به‌ركه‌وتوان بۆ تاران چاره‌سه‌ری برینداران
نیه، ئه‌وه وه‌ك چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی وایه" ئه‌مه قسه‌ی من نیه
قسه‌ی زۆرێك له به‌ر كه‌وتوانی چه‌كی كیمیاویه ئیتر نازانین حكومه‌ت
چی كردوه واكاك جه‌مال ئاوها دێته ئاخاوتن.
خواستی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی به‌ر پرسان ته‌نها خواستی پارتێكی
سیاسی نیه‌و نابێت به‌ته‌نها ئه‌وان په‌نای بۆ به‌رن، ئێمه له‌ناوه‌ندی
چاك وه‌ك ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی خۆمان‌و بۆ ئاسوده‌كردنی ویژدانمان
به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه ئه‌و ناره‌زایه‌مان به‌رامبه‌ر به‌و
خه‌مساردیه له‌م رێگه‌یه‌وه ده‌رده‌بڕین ئیتر تۆ چۆن تێ ئه‌گه‌ی
ئازادی.
ئه‌مه ورده سه‌رنجێكی منه له‌سه‌ر ئه‌و وتاره‌ی وته‌بێژی فه‌رمی
حكومه‌ت به‌و هیوایه‌ی ورد بیخوێنێته‌وه‌و وه‌ك ئه‌و له كۆتای
وتاره‌كه‌یدا ده‌نوسێت "به‌ه له چاك! خوا چاكتان بۆ بكات" من ده‌لێم خوا
چاك بۆ تۆش بكات كاكه جمال.
|