|
بسم الله الرحمن الرحیم
كه‌رتی غه‌ززه،
قیبله‌ی له بیرچووی ئیمانداران؟
نوسینی :
بیلال موحه‌مه‌د , سلێمانی
ڕۆژانه له سایت و ڕۆژنامه‌و ڕادیۆو
تیفیه‌كان گوێی پڕ زه‌م و غه‌یبه‌تم هه‌ڵده‌خه‌م بۆ بیستنی هه‌واڵی
جیهانی ئیسلامی,ئه‌و جیهانه‌ی كه پاشماوه‌ی له وێژدانی هیچ كامێكمان
نه‌ماوه,نه‌ك هه‌ر ئه‌مه‌ش كاتێ هه‌واڵی برایانمان له فه‌له‌ستین یا
هه‌ر شوێنێكی دیكه ده‌بیستین هێنده‌ی دۆڕاندنی تیپێكی یاری پێمان
ناخۆش نابێت و ده‌ڵێین ئه‌مه چی بوو نه‌بڕایه‌وه؟ ئه‌مه بۆ واز ناهێنن؟
ئا ئه‌مه‌یه قیمه‌ی ته‌قواو ئیمانمان كه ئه‌گه‌ر ڕه‌حمی خوا نه‌بێت
ماوه‌یه‌كی تر له‌مه خراپتریش ده‌بیستین و ده‌بینین؟!
كه‌رتی غه‌ززه‌ی داگیركراو چه‌ندین مانگه به‌ده‌ستی ڕژێمی جوله‌كه‌ی
ترسنۆك داگیركراوه,ئه‌و ڕژێمه‌ی كاتی خۆی كه‌سێ زۆر جه‌بان بوایه
ده‌یانوت چی یه ده‌ڵێی جووله‌كه‌ی ئه‌وه‌نده ترسنۆكی؟ به‌لاَم ئێستا
بوه‌ته سوَپه‌رمان به‌سه‌ر دایك و خوشك و برایانی بێ دیفاعمان له
فه‌له‌ستین؟ ناڕه‌حه‌تترین كاره‌ساتێ به‌سه‌ر ئێمه‌دا هاتبێت ئه‌م
گه‌مارۆیه كه ناهێلێت له‌و ته‌لبه‌نده‌ی بۆمان دانراوه بچینه
ده‌رێ,ئه‌مه وته‌ی دایكێكی چاو به‌فرمێسك بوو. كه به دیار كۆرپه
ساوا نه‌خۆشه‌كه‌یه‌وه بوو!
جا برایان و خوشكانی خۆم با ده‌ست له غه‌یبه‌ت و بوهتان و وته‌ی بێ
بنه‌ما هه‌ڵگرین.با ڕووی ویژدانی خه‌وتومان بكه‌یه‌نه ئه‌و
موسڵمانانه‌ی كه له‌سه‌ر بێده‌نگیمان له دواڕۆژ لێپرسینه‌وه‌مان وه‌گه‌ڵ
ده‌كرێت.
برسێتی,ترس,بێ كه‌سی ,نه‌داری ,نه‌خۆشی , مردن , نه‌بوونی
سه‌ره‌تایترین پێداویستی ژیان!
سینارۆ دووباره‌كانی ژیانی ڕۆژانه‌ی دانیشتوانی سه‌ر كه‌رتی
گه‌مارۆدراوی غه‌ززه‌یه , با ته‌نها به‌راوردێك بكه‌ین له نێو ژیانی
خۆمان و ئه‌و زیندانه گه‌وره‌یه‌دا و هیچی تر!
ئیدی من سویچی بابه‌ته‌كه ده‌ده‌مه ئێوه, ئه‌خوازم هه‌ریه‌كه‌و چه‌ند
وشه‌یه‌ك به‌لاَم هێنده‌ی گه‌وره‌یی ئه‌و زوڵمه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته
بنوسێت. گه‌رچی به ته‌نها دوعایه‌كیش بێت...
اللهم انی قد بلغت
bilaljournalist@yahoo.com
|