|
دیسان كاره‌باو
كارنامه‌ی حكومه‌ت
ئه‌وه‌نده‌ی من له سایت وڕۆژنامه‌كاند خوێندبێتمه‌وه‌و ئاگاداربم
وه‌زاره‌تی كاره‌با ،كارمه‌ند گه‌لێكی زۆری هه‌یه‌و ئه‌گه‌ر له‌به‌ر
ڕۆشنایی فانۆزو لامپادا،یاخود له مۆلیده ئه‌هلییه كانه‌وه خه‌تێكیان
ڕانه‌كێشابێت بۆ دائیره‌كانیان ئه‌وا كاره‌بایان نیه‌و له لایه‌كی
دیكه‌وه كارمه‌نده مه‌یدانیه‌كانیانان كه به‌هۆی وزه‌ی كاره‌باوه
گیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن ،به شه‌هیدی ڕوناكی ناوزه‌دیان ئه‌كه‌ن،من هیچ
ته‌علیقێكم له سه‌ر چه‌مكی شه‌هیدی ڕوناكی نیه،ته‌نها پرسیارێك
له‌وه‌زیری كاره‌باو حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌كه‌م ،ئایا بۆچی تا ئه‌مێستا به
هه‌زاران شه‌هیدی سه‌نگه‌رو شه‌هیدی هاوڵاتی و شه‌هیدی ڕووناكی یه‌وه
،جگه له به شه‌هید تۆماركردنی فڵان‌و فیسارو .هتد نه‌تان توانی
به‌قه‌ده‌ر ته‌مه‌نی یاسایی حكومه‌ت كه 18ساڵه شه‌و وڕۆژی 17سه‌عات
كاره‌بای ته‌نها وه‌رزێك و تاكه شارێكی 17هه‌زارماڵی بده‌ن؟به داهاتی
نه‌زانراوی خۆتان و ئه‌و ڕێژه‌یه‌شی له حكومه‌تی مه‌ركه‌زی وه‌ری
ده‌گرن كه له 17% یه هێشتا نه‌تان توانی 17وێستگه‌ی كاره‌بایی
دامه‌زرێنن ،ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش به‌زۆر ئه‌زانن خۆ لانی كه‌م له 17ساڵی
ڕابردودا 17به‌رمیلتان نه‌وت بۆ هه‌رخێزانێك دابین نه‌كرد و،ئه‌سڵه‌ن هه‌ر
بیریشتان له خۆراك و پێداویستی سه‌ره‌كی خه‌ڵكی ئه‌م هه‌رێمه
نه‌كردۆته‌وه، كه له‌ڕوی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تییه‌وه تابڵێی
خراپه، كه‌چی له لایه‌ك ئه‌م هه‌رێمه به‌شامی شه‌ریف وه‌سف ده‌كه‌ن و
له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌رخۆتان ئه‌ڵێن به‌رگه‌ی بڕینی موچه‌ی مانگێكی
به‌غداد ناگرین!
كه‌واته ئه‌م قسه‌یه به‌ڵگه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی تا هه‌نوكه ئه‌م هه‌رێمه
له‌سه‌ر پێی خۆی نه‌وه‌ستاوه‌و ڕۆژ به‌ڕۆژ زامی كێشه‌كان نوێ
ده‌بنه‌وه‌و ئاینده‌شی روون نییه،
له ماوه‌ی ڕابردوودا ئاگاداری به‌رنامه‌یه‌كی رادیۆیی نه‌وا بووم كه
تایبه‌ت بوو به له‌شكركێشی توركیا،له میانه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كدا ئه‌ندام
په‌رله‌مانێكی كوردستان وتی:داوا له حزبه‌كان و هاوڵاتیان ئه‌كه‌ین نێو
ماڵی كورد بپارێزن،
له‌ڕاستیدا به‌م ئه‌دا نه‌شازه‌ی حكومه‌ته‌وه عه‌یبه داوا له هاوڵاتی
بكرێت نێو ماڵی كوردی بپارێزێت!! ئاخر نێوماڵی كورد تاریكه چۆن
بیپارێزێت؟ له‌به‌ر گرانی هاڵاتی بڕستی لێ بڕاوه چۆن هه‌نگاو
بنێت؟له‌گه‌ڵ فڵانه حزبانه‌بێت به‌شی خوراوه، خه‌م خۆری چی بێت؟!
ئه‌مانه‌و ده‌یان كێشه‌ی تر هه‌ستی ئینتما سڕ ده‌كات ،سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش
نێو ماڵی كورد له‌ڕوی ئه‌منیه‌ت و ته‌باییه‌وه كه‌مترین كێشه‌ی
هه‌بووه ،ئه‌م ده‌سكه‌وته‌ش به‌ر له هه‌ركه‌س ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕۆڵی
ئیجابی هاوڵاتیان، به‌رپرسانی ئه‌م حكومه‌ته زۆر عه‌جیبن!
له‌كاتی هه‌ڵبژاردندا بێژه‌رێكی به‌تواتان له خوێندنه‌وه‌ی
هه‌واڵه‌كانی وه‌عدو به‌ڵێندا!و له جێبه‌جێ كردنیشدا سست و خاو،كاتێ
توركیا له‌شكر كێشی ئه‌كاته سه‌ر خاكی هه‌رێم یان هه‌ر قه‌یرانێكی تر
ئه‌وانی به‌رپرس ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆلای جه‌ماوه‌ر وه‌ك مه‌ئوایه‌ك،من
لاریم له‌مه نییه به‌ڵام پێویسته به‌رپرسانی حكومه‌ت له‌كات و
ساته‌كانی تریشدا ئاگای له خه‌م وكێشه‌كانی خه‌ڵك بێت،با ئه‌و قسه‌یه‌ش
ڕاست بكه‌مه‌وه كه له فه‌رهه‌نگی سیاسیه‌كاندا جێگبر بووه"ته‌نها
شاخه‌كان پشت و په‌نامانن"له كاتێكدا ئه‌مه وتراوه‌و ئه‌وترێ كه به‌ناو
هاوپه‌یمانه‌كانی پشتیان له كورد كردووه، به‌ڵام دروست ئه‌وه‌یه
هه‌میشه خوا پشت و په‌نایه بۆ میلله‌ت و كاربه ده‌ستانی
دادگه‌ر،ئه‌گه‌ر ئه‌و كیشه‌و گرفتانه‌ی هه‌نوكه حزوریان هه‌یه
له‌كۆمه‌لگادا ڕیشه‌كێش بكرێت،ئه‌وا ئه‌سته‌مه هیچ نه‌یارێكی ده‌ره‌كی
بتوانێت ئه‌م ئه‌زمونه بشێونێت.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
نوسینی ئاوات ئالانی
awatalany@yahoo.com
|