|
قۆناغی نوێبوونه‌وه‌ی
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و به‌رپرسایه‌تی ئه‌مڕۆ
كه‌مال ڕه‌حیم
دۆستان‌و خۆشه‌ویستان سونه‌تی ئه‌م گه‌ردوونه وایه‌و واش بووه هه‌ر
گه‌ل‌و كۆڕ‌و كۆمه‌ڵێك به‌وه‌ی كه خوای مه‌زن پێی به‌خشیون دڵخۆشن‌و
پێویسته له‌سه‌ریان هه‌وڵی باش ڕاگرتن‌و به‌ڕێوه‌بردنی به شایسته‌ترین
شێوه بده‌ن‌و
پلان
دانێن تا بۆ ئه‌وه‌ی باشترین سوودی لێ وه‌رگرن، جا ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له
مێژووی خه‌باتی بزووتنه‌وه بده‌ینه‌وه ده‌بینین چه‌نده‌ها سه‌روه‌ری‌و
شكۆمه‌ندی بۆ بره‌و دان به ئه‌ندام‌و دۆستان تۆمار كردووه، ئه‌مه‌ش
هه‌روا به ئاسانی وه ده‌ست نه‌هاتووه، دیاره به‌رهه‌می ڕه‌نج‌و
ئاره‌ق‌و شه‌ونخونی‌و ده‌ریایه‌ك له ئاواتی پێشینه‌كان بوه، به‌رهه‌می
موجاهیدانی خوا ویست‌و خۆنه‌ویستی ئه‌م بزاڤه شكۆداره بووه، كه خۆیان
كردۆته مه‌شخه‌ڵی ڕێ‌و ڕێبازی پیاوچاكانی‌و سه‌رده‌می زێڕینی
ئیسلامیان زیندو كردۆته‌وه‌و زۆریان له‌م پێناوه‌دا گیانی خۆیان به‌خش
كردووه‌و دواجار به لیقای په‌روه‌ردگاری خۆیان گه‌شتوون، هه‌ندێكیان
زۆرێك له ئه‌ندامی جه‌سته‌ی خۆمان پێ به‌خشیوه‌و ناسۆره‌كانی كه‌م
ئه‌ندام بوونیان به دڵ ڕاگرتووه، بۆیه پێویسته هه‌موو لایه‌ك
ئه‌مه‌كدارو دڵسۆزی خۆمان بۆ ئه‌وان به‌جێبهێنین‌و كه‌مترین ڕێگه‌ی
خه‌مساردی به خۆمان ئه‌ده‌ین بۆ درێژه دان به‌و ڕێبازه پیرۆزه‌و
گه‌یاندنی كه‌شتی بزووتنه‌وه به ئه‌مانی كه‌ناره‌كانی دڵنیایی‌و
ئارامی . به ته‌نها ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی سه‌رفرازی هه‌موان‌و له‌و
ڕێگه‌یه‌شه‌وه خۆشنودی خوای گه‌وره‌ش به ده‌ست دێت .
ئازیزان ئه‌مڕۆی بزاڤه ئیسلامیه‌كان به‌گشتی پێویستی به خوداچوونه‌وه
هه‌یه‌وده‌رس وه‌رگرتن له‌و كه‌م‌و كورتیانه‌ی له مه‌یدانی خه‌بات‌و
تێكۆشان، دووچاری هه‌ر بزاڤێك دێت، دونیای ئه‌زموون‌و تاقی
كردنه‌وه‌یه، بۆیه هه‌ر كه‌سێكی ژیر ده‌بێت له هه‌ر په‌ندێك عیبره‌تێك
وه‌رگرێ‌و ژیانی خۆی له‌سه‌ر خه‌رمانێك له ئه‌زمونی به‌سوودی پێشینان
دابڕێژێت، هه‌رگیز ڕێ نه‌دات هه‌ڵه‌كان دووباره ببنه‌وه، دیاره مرۆڤ
هه‌رچی بكات هه‌ر كه‌م‌و كورتی تێدایه، چونكه ته‌نها خوای باڵا
ده‌سته كاربه‌جێ‌و بێ كه‌م‌و كورتیه ، بۆیه داوو هه‌ورازو نشێوه‌كان
ناتوانن چۆك به خه‌ڵكی جوامێر‌و لێهاتوو به‌رخودان‌و تێكۆشه‌ر بده‌ن،
ئه‌مڕۆی جیهانی سیاسه‌ت له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌ك ڕاگیراوه، ئه‌ویش
پێدان‌و وه‌رگرتن ، كه‌س له خۆوه هیچ به كه‌س نادات تا پاداشتی له
جیاتی وه‌رئه‌گرێ، بۆیه پێویسته هه‌ر بزاڤێك پێدانی زۆرتر بیت له
وه‌رگرتنی تا بتوانن له‌سه‌ر پێی خۆی ڕاوه‌ستێ‌و چاو له‌به‌ری خه‌ڵك
نه‌بێت . كوردستانیش موڵكی هه‌موو گه‌لی كورده به پێی دڵسۆزی بۆ ئه‌م
گه‌ل‌و ووڵاته، ده‌توانرێ پشكی خۆی له خێر‌و بێرو ئازادیه‌كانی
ماددی‌و مه‌عنه‌وی وه‌رگرێ . ئه‌مه‌ش ته‌نها به هاوكاری‌و ته‌بایی‌و
دڵسۆزی دێته ئه‌نجام، له‌به‌ر ڕۆشنایی ئایه‌تی( واعتصموا بحبل الله
جمیعا ولاتفرقوا)دا بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی هه‌نگاو به‌ره‌و ئایینده‌ی
ڕووناكتر‌و ئاسۆی پرشنگداری پڕ سه‌روه‌ری‌و به‌رخودان‌و هه‌وڵ‌و
تێكۆشانی به‌رده‌وامدایه، بۆ به لوتكه گه‌یاندنی ئاواتی به‌رزی
شه‌هیدان‌و دڵنه‌وایی دۆستان‌و لایه‌نگران‌و ئه‌ندامانی به ئه‌مه‌كی
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، دوای ساڵێك له كۆچی پڕ به‌ره‌كه‌تی ڕابه‌رو به
پێی ده‌سته‌واژه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئاراسته‌كانی شورای ناوه‌ندی‌و
سه‌رجه‌م ئه‌ندامان‌و دۆستان، ئه‌وا بزووتنه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی نائاسایی
به‌ره‌و كۆنگره‌ی 9ی پێش وه‌ختی خۆی ده‌ڕوات .
به‌و هیوایه‌ی كه هه‌روه‌ك له هه‌موو ئه‌زموونه‌كانی تاڵ‌و شیرینی
ئه‌مه‌ش پڕ سه‌روه‌ری خۆیدا سه‌رفرازو سه‌ر بڵند گوزه‌ری كردووه وا
ئه‌مجاره‌ش به ویستی خوای دلۆڤان‌و پشتگیری موجاهیدانی ڕاست‌و
پیاوانی محراب‌و مزگه‌وت‌و شێرانی سه‌نگه‌ری به‌رگری له ئایین‌و
كوردستان‌و پیرو لاوانی ده‌ست به ده‌ست نوێژ‌و خوشكانی ده‌ست‌و داوێن
پاك‌و هه‌ڵبژارده‌ی ده‌ستی په‌روه‌ردگار بۆ ئه‌م بزووتنه‌وه ناوازه‌یه
دیسانه‌وه بۆ نوێ كردنه‌وه‌ی عه‌هدو په‌یمان له خزمه‌ت خوا‌و فرستاده‌ی
ئه‌ودا بۆ سه‌ر پاكی ئاده‌میزاد (محمد (ص) ) هه‌روه‌ها شوێنكه‌وتنی
سوننه‌ت‌و سیره‌ی هاوه‌ڵانی به‌رزو به‌ڕێزی ئه‌و زاته‌داو بۆ دڵنیایی‌و
ڕوون كردنه‌وه‌ی چاوی خانه‌واده‌ی به‌ڕێزی شه‌هیدان‌و كه‌م ئه‌ندامانی
باسك، سه‌رجه‌م گه‌لی خوا ویستی كوردستان به ئاكاری نوێكردنه‌وه‌ی
په‌یمانی دۆستی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان‌و
دۆستانی كورد‌و بزووتنه‌وه‌كه‌ماندا .
به ویستی خوای بێ هاوه‌ڵ‌و هاوتاو دلۆڤان ده‌ست به ده‌ست یه‌كڕیزو
یه‌ك ده‌نگ به‌ره‌و كۆنگره‌ی نوێبوونه‌وه‌و داڕشتنه‌وه‌ی بونیاتنان
ده‌چین . دۆستان‌و ئازیزان له مێژووی بزووتنه‌وه‌دا چه‌ندین كۆنگره‌و
كۆنفرانس گیراوه‌و هه‌ریه‌كه‌یان تام‌و چێژی تایبه‌تی خۆی بووه، به‌ڵام
كۆنگره‌ی ئه‌مجاره بێ ڕابه‌رو بێ مێزه‌رو بێ میحراب‌و بێ میمبه‌ره،
بۆیه ئه‌مڕۆ كه پێویست به ووریا بوونی زیاتر‌و خۆراگری‌و نیه‌ت پاكی‌و
ڕاست بوونه له‌گه‌ڵ خوا‌و خه‌ڵكی خودا كاربكه‌ین وه‌ك خوای مه‌زن
ده‌فه‌رموێ [ومن یتق الله یجعل له مخرجا ویرزقه من حیث لایحتسب] بۆیه
پێویسته هه‌موو لایه‌ك ده‌رس له به‌سه‌رهاته‌كانی ڕابردوو وه‌رگرین یه‌ك
ده‌ست‌و یه‌ك دڵ‌و یه‌ك بڕیار بۆ سه‌رفرازی خۆمان‌و بزووتنه‌وه‌كه‌مان
چه‌كی مه‌ردانه‌ی لێ هه‌ڵده‌ین‌و چی له نێوانماندا هه‌یه بۆ
ڕه‌زامه‌ندی خوا‌و دڵ خۆشكردنی خه‌ڵكی خوا‌و كادیر‌و ئه‌ندامان‌و دۆستانی
بزووتنه‌وه درێغی نه‌كه‌ین تا خوای گه‌وره‌ش كاره‌كانمان بۆ ئاسان
ده‌كات‌و قۆناغی ئه‌م جاره‌ش وه‌ك هه‌موو جارێك به‌سه‌ر فرازی به‌ڕێ
ده‌كه‌ین‌و به‌ره‌و ئاسۆی یه‌كبوونی موسڵمانان‌و پێكهێنانی دونیایه‌ك
له سۆز‌و خۆشه‌ویستی‌و برایه‌تی به‌دی دێنین انشاء ْالله . به پێی
ئه‌و هه‌ل‌و مه‌رجه‌ی ئێستای عێراق‌و ناوچه‌كه پێویسته ستراتیژی نوێ‌و
ڕێك خستنه‌وه‌ی ووتارو كرداره‌كان بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی بزووتنه‌وه بدرێ‌و
به‌ره‌و یه‌كگرتنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و ته‌وژمه ئیسلامیه كارا‌و
ڕه‌سه‌نایه‌تیه‌ی كه هه‌یه‌و به‌ره‌و یه‌ك هیواو مه‌به‌ست ڕێی كاروانی
تێكۆشانیان گرتووه . ئه‌ویش بریتیه له خزمه‌ت كردن به خه‌ڵكی به
ئه‌مه‌كی كورد بۆ ئایین‌و هه‌روه‌ها بۆ پیرۆزی ئیسلام . ئا له‌م
ساته‌وه‌خته‌دا كه بێ باوه‌ڕان شوڵیان لێ هه‌ڵكێشاوه‌و سوكایه‌تی به
ئیسلام به موسوڵمانان ده‌كه‌ن له ته‌واوی گۆشه‌و كه‌ناره‌كانی دونیاوه
بێ ئه‌وه‌ی شه‌رم بكه‌ن سوكایه‌تی به فرستاده‌ی خوا‌و ڕزگاركه‌ری جیهان
ده‌كرێ هیچ حساباتێك بۆ شعوری زیاتر له یه‌ك ملیارد باوه‌ڕداری موسڵمان
ناكه‌ن . جێی خۆیه‌تی سه‌ركردایه‌تی‌و سه‌رجه‌م غه‌مخۆرانی باسك
هه‌وڵی به‌رده‌وام بده‌ن بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی ناو ماڵی ئیسلامیه‌كانی
كوردستان‌و عێراق ئه‌ویش به پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتووی ئیسلامی
ئایینی خوازی میانه‌ڕه‌وی مۆدێرن به مه‌عریفه‌و ڕێز له به‌رامبه‌رو
ڕاگرتنی هه‌ستی هه‌ر هه‌ستیارێكدا . هه‌روه‌ها ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و
بیره چه‌وتانه‌ی كه به هه‌ڵه ئیسلام به‌رنامه‌ی كاری ئیسلامیه‌كان
تێی ده‌گه‌ن‌و یاخود تێی‌ناگه‌ن به‌هۆی پلانی ناحه‌زانی ئیسلام
له‌یه‌ك‌و نه‌زانی هه‌ندێ له دۆستان له‌لایه‌كی تره‌وه .
داوا ده‌كه‌ین له‌سه‌رجه‌م هه‌ڵگرانی مه‌شخه‌ڵی ڕابوونی پیرۆزی
ئیسلامی له كوردستان كه‌وا ئه‌مڕۆ به ویستی په‌روه‌ردگار ڕابوونه كه
له شكۆدا نزیك كاتی خۆیدایه‌و له ته‌واوی گۆشه‌و كه‌ناره‌كانی
سه‌رگۆی زه‌ویدا له هه‌زاران موریدو په‌یڕه‌و بانگخوازی بۆ په‌یدا
بووه‌و وه‌ڵامی ناحه‌زانی په‌یڕه‌وی له سوننه‌ته‌كانی خۆشه‌ویست
سه‌له‌فی صاڵح‌و پیاو چاكان بده‌نه‌وه‌و دڵخۆش بن به‌وه‌ی كه ڕۆژانه
ده‌یان‌و سه‌دان كه‌س له په‌یڕه‌وانی ئایینه كۆنه‌كان‌و ڕێچكه‌كانی‌تر
دێنه ئامێزی گه‌رمی ئیسلام ڕابوونی ئیسلامی له هه‌موو ئاسته‌كانی
زانستی‌و مرۆڤایه‌تیدا، پرۆفیسۆڕو دكتۆر‌و زانا‌و بیریار‌و فه‌له‌كی‌و
ته‌نانه‌ت ڕاهیب‌و قه‌شه‌و خه‌لیفه‌كانی ڕێبازه‌كانی‌تر به‌ره‌و ڕاسته
شه‌قامی ڕزگاری مرۆڤایه‌تی دێت ده‌بێ ڕاعی‌و به‌رگری‌كه‌ر له دینی
ئیسلامی پیرۆز، ئه‌مه‌ش ده‌بێته قه‌ڵغانی مه‌حكه‌می پارێزگاری له
به‌ها به‌رزه‌كانی ئیسلام‌و وه‌ڵامی ده‌مكوتكه‌ریشه بۆ دۆڕاوو
سه‌رلێشێواوه‌كانی ده‌وروبه‌ریش .
بۆیه جێی خۆیه‌تی خه‌ڵكی بزووتنه‌وه‌ش زیاتر دڵخۆش بن به‌و ڕێبازه‌ی
له‌سه‌ری ده‌ڕۆن‌و به‌رده‌وام بن له خۆ ڕازاندنه‌وه به ڕه‌وشتی جوان‌و
بیری ڕه‌وان‌و ووتاری به سوود تا ده‌گه‌نه لوتكه‌ی ئاواته‌كان‌و له
كه‌ناری ئارامیدا ده‌حه‌وینه‌وه، ئه‌ویش به ده‌ست هێنانی (احدی
الحسنیين) یا سه‌ركه‌وتن‌و سه‌رفرازی‌و یاخود گه‌شت به لیقای
په‌روه‌ردگار به به‌رگی ئاڵی سه‌روه‌ریه‌وه كه ئه‌ویش شه‌هاده‌تی
ڕێی خوایه ئینشا ْالله، دۆستان‌و برایان‌و خوشكانی زێده ئازیز، ئێوه‌ی
بزووتنه‌وه مێژووی پڕ سه‌روه‌ری باسك شاهیده له‌سه‌ر ڕاستی‌و پاكی
ڕێبازه‌كه‌تان‌و هێمای به‌رخودان‌و پێشه‌وایه‌تی ڕابوون‌و شمشێری به
برشتی قڕانی سته‌مكاران‌و هیوای مه‌شخه‌ڵی ڕێی جوامێرانی گه‌لی
كوردن.
ده‌بێت هه‌موو وجودتان هه‌ڵگری ئه‌م په‌یامه مه‌زنه‌ی خوای گه‌وره بن
له هه‌ر كات‌و ساتێك زیاتر پابه‌ندی ڕاستی‌و ڕێبازی پیاوچاكان‌و
ڕابه‌ران‌و پێشه‌واكانتان بن . هه‌رگیز سڵ له كۆسپ‌و هه‌ڵدێری زه‌مانه
نه‌كه‌ن تا خوای گه‌وره له خۆتان خۆشنود ده‌كه‌ن‌و ده‌بنه یاری
پێغه‌مبه‌ری ئازیز(ص)و له ئاو‌و حه‌یاتی حه‌وزی كه‌وسه‌ر به ده‌ستی
موباره‌كی سه‌روه‌ر ده‌خۆنه‌وه‌و به‌ره‌و ژیانی هه‌تا هه‌تایی ڕێ
ده‌كه‌ون . خێر‌و خۆشی‌و سه‌رفرازی بۆ گه‌ل‌و وڵاتی كوردان‌و هه‌موو
سه‌رزه‌وی‌و فه‌راهه‌م دێنین [وقل اعملوا فسیرالله عملكم]
|