|
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی
موڵكی كێیه؟
كه‌مال ڕه‌حیم
ئه‌گه‌ر سه‌رنجێك له ڕابردووی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بده‌ین‌و به
ئینصافه‌وه سه‌یری بكه‌ین ده‌بینین ده‌یان كه‌ڵه پیاوی ئایین دۆست‌و
زانای لێهاتوو به په‌ڕۆش بۆ دین‌و دونیای له خۆی گرتووه، هه‌ر كامیان
بۆ ئه‌مه ده‌ستی وه‌ك
سیمبولی ئه‌م بزاڤه پیرۆزه سه‌یر بكرێن‌و له
هه‌ر بوارێكدا ده‌ست ده‌ده‌ن بۆ سه‌ر كاروانی‌و پێشه‌وایه‌تی ڕێكخراوێكی
سیاسی‌و ئیسلامی له‌م جۆرانه‌ی ئه‌مڕۆی گۆڕه‌پانی خه‌باتی كوردستان .
به‌ڵام به هاتنی به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عوسمان‌و بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا
مه‌لا عه‌زیزی ڕه‌حمه‌تی بوونه تاجی سه‌ر سه‌ری بزووتنه‌وه‌و ده‌كرێ
به تاجی سه‌ری بزووتنه‌وه ناو زه‌رد بكرێن ، له هه‌مانكاتیشدا
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیش ده‌كرێ وه‌ك تاجه گوڵینه‌ی سه‌ر خه‌رمانی
تێكۆشان بۆ خوا‌و خه‌ڵك صوڵحانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه به‌ڕێز ده‌ست نیشان
بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌قی خۆیان به هه‌ردوو ڕووه گه‌شه‌كه‌ی
بزووتنه‌وه‌و هه‌م بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا مه‌لا عه‌زیز بده‌ین، جا من پێم باش
بوو بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ندێ پرسیاری به‌جێ‌و گونجاو له‌م ڕووه‌وه
چه‌ند تێبینی‌و سه‌رنجێكی خێرا پێشكه‌ش به خوێنه‌رانی ڕۆژنامه‌ی
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌و جه‌ماوه‌ری دڵسۆزی كوردستان بده‌م :
یه‌كه‌م : هه‌ر ڕێكخراوێكی سیاسی
له‌م دونیایه‌دا پێویستی به چه‌ند بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی هه‌یه وه‌ك :
أ ـ بۆنی فكره‌و بۆچوونه‌كه .
ب ـ ده‌سته‌یه‌كی هه‌ڵبژارده بۆ هه‌ڵگرتنی‌و پیاده‌كردنی بیروڕاو
بۆچوونه‌كه .
ج ـ شوێنی گونجاو له‌بار بۆ پیاده كردن‌و جێبه‌جێ كردنی
بیروباوه‌ڕه‌كه‌و گه‌شه پێدان له گشت بواره‌كاندا .
د ـ كات‌و ساتی گونجاوو له‌بار بۆ له دایكبوون‌و گه‌شه‌سه‌ندنی
بیروباوه‌ڕه‌كه‌و جێگیر بوونی له نێو گه‌ل‌و ووڵاتدا به‌ره‌و گه‌شتنه
ئاواته‌كان.
بۆیه‌بزووتنه‌وه ی ئیسلامی له‌كوردستانی عێراق سوودی له‌م چوار
بنه‌مایه وه‌رگرتووه‌و بوون‌و قه‌واره‌ی خۆی له‌م ڕووداوه
هه‌ستیارانه‌ی كه كوردستان‌و ناوچه‌كه لێیانی په‌روه‌رده بووه
وه‌رگرتووه .
دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كورد‌و ئه‌و هه‌موو سته‌م‌و وێرانكاریانه‌ی ڕژێمه
یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق كه له‌گه‌ڵ كورد‌و خاكه‌كه‌یان كردووه‌و
له سه‌روی هه‌موویانه‌وه ڕژێمی فاشی به‌عسی دۆڕاو، به‌وه‌شه‌وه
نه‌وه‌ستاوه كیمیاباران‌و جینۆسایدی خه‌ڵك‌و خاكی كوردانی به ڕه‌وا
له قه‌ڵه‌مداو به‌شێوه‌یه‌كی ناڕه‌واو ناهه‌ق‌و چه‌واشه‌كارانه ناوی
ئه‌نفال له هاوڵاتیه مه‌ده‌نیه‌كانی كورد‌و كوردستان ناوه، ئه‌ویش وای
له بیرمه‌ندانی كورد‌و به تایبه‌تی ئیسلامیه‌كان كرد كه‌چی‌تربێ ده‌نگ
بوون مانای ڕۆچوون‌و فه‌وتانی ناسنامه‌ی گه‌ل‌و ئایین‌و ووڵاته‌كه‌یه
بۆیه ئه‌م بزاڤه ناوازه‌یه‌یان به چه‌ند قۆناغێكی جیا جیادا به ووجود
هێناوه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی دواكه‌وتنی چینی ئیسلامی‌و بزاڤی
ڕزگاری خوازی نه‌ته‌وه‌دا بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به هه‌ر چوار
قۆناغه‌كه‌یه‌وه به‌دی هات .
ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ی ئه‌م بزاڤه‌ی پیا تێپه‌ڕیوه به كورتی چوار
قۆناغی لێ ده‌خه‌ینه به‌ر باس‌و لێكۆڵینه‌وه .
یه‌كه‌م : قۆناغی له دایكبوونی ڕێكخراوێكی سیاسی ئیسلامی بۆ
پیاده‌كردنی بیری جیهادو تێكۆشان له نێو خاكی گه‌رمی كوردستاندا ،
ئه‌ویش له 22/2/1978 به له دایكبوونی فكره‌كه‌دا ده‌نرێت.
بۆ چڕ كردنه‌وه‌ی باسه‌كه سه‌ره‌تا ئه‌م بیره له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه
موسوڵمانێكه‌وه به ووجود هات‌و كه‌وتنه گه‌یاندنی بیرۆكه‌كه به نێو
زانایانی ئه‌مینی‌و لێهاتوودا بۆ پشتگیری كردن، ئه‌وه بوو له دوای
شه‌هید بوونی مامۆستا مه‌لا عومه‌ری تیمار، ئه‌و كۆبوونه‌وه فراوانی
ده‌ڤه‌ری پشده‌ر له نێوه‌ڕاستی 1983 ئیعلانی په‌یوه‌ندی ئیسلامی له
كوردستان كرا وه‌ك قۆناغی دووه‌می بزاڤه‌كه‌و به شێوه‌ی حیزبێكی
چه‌كداری ڕاگه‌یه‌نرا ده‌یان كه‌ڵه پیاوو زانا‌و موجاهیدی له خۆگرتبوو
هه‌ندێكیان له‌و پێناوه‌شدا گیانی خۆیان به‌خت كرد وه‌ك شه‌هید مه‌لا
عه‌لی سه‌لاجه‌و مه‌لا له‌تیف پێنجوێنی‌و چه‌ند موجاهیدی تر .
قۆناغی سێیه‌م كه به مێژووی وه‌رچه‌رخانی بزووتنه‌وه ده‌كرێ ناوزه‌د
بكرێ، ئه‌ویش دوای ڕاپه‌رینی خه‌ڵكی به شه‌ره‌فی كورد له ده‌ڤه‌ری
هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامان‌و شاره‌زوور له 1986 كه بووه هۆی ڕاپه‌رینی
زۆرێك له خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌و هیجره‌ت كردنی مامۆستایانی پایه‌به‌رزی
هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامان به ڕابه‌رایه‌تی مامۆستای خوا لێ‌خۆش بوو مامۆستا
مه‌لا عوسمان عه‌بدولعه‌زیز برا به‌ڕێزه‌كانی وه‌ك جه‌نابی مامۆستا مه‌لا
عومه‌ری گه‌وره‌و پێشتریش مامۆستا صدیق ئاواری ئێران بوو بوون مامۆستا
مه‌لا عه‌لی له‌گه‌ڵ مامۆستایان شێخ صدیق سه‌رگه‌تی‌و مامۆستا ئه‌حمه‌د
كاكه مه‌حمود‌و مامۆستا مه‌لا صاڵح بامۆكی‌و مه‌لا سه‌ید نووری
هانه‌دنی‌و مه‌لا قادری كوكوی‌و ده‌یان قوتابی قوتابخانه
ئیسلامیه‌كان‌و فه‌قێی مزگه‌وته‌كانی كوردستان پۆل پۆل په‌یوه‌ندیان به
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌یه‌وه‌ده‌كرد كه به رابه‌رایه‌تی جه‌نابی
مامۆستا مه‌لا عوسمان، قۆناغی سێیه‌م ده‌ستی پێ كرد تا دوای ڕاپه‌رین‌و
دروست بوونی حكومه‌ت‌و په‌رله‌مانی كوردی‌و به‌شداری لیستی ئیسلامی
له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی 1992ز كه بوویه فاكته‌رو به‌شداری‌و پێكه‌وه
ژیانی ئیسلامیه‌كان و حیزبه كوردیه‌كان له دوای دامه‌زراندنی
كابینه‌ی سێیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم بزووتنه‌وه به دوو وه‌زیر به‌شداری
تیا كرد كه به‌ڕێزان دكتۆر محمد بازیانی‌و دكتۆر مه‌لا عه‌بدولغه‌نی
ته‌ها به وه‌زیری باس ناوزه‌د كران بۆ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و هه‌رێم.
تا حكومه‌ت له سلێمانی ته‌شكیل كرا دیسانه‌وه بزووتنه‌وه بۆ ڕاگرتنی
هاوسه‌نگی له كابینه‌ی سلێمانیش به پێی ڕێكه‌وتننامه‌ی تاران به دوو
وه‌زیرو دوو بریكاری وه‌زیرو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و یه‌ك قائیمقام‌و سێ
مودیر ناحیه به‌شداری تێدا كرد به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا موحه‌ممه‌د عومه‌ر
وه‌زیری ئه‌وقاف‌و كاروباری ئیسلامی به‌ڕێز مامۆستا عه‌بدولڕه‌حمان
نه‌وره‌سی وه‌زیری داد‌و به‌ڕێزان كاك جه‌مال ئه‌شره‌ف بریكارانی
وه‌زاره‌تی ناوخۆ و جه‌مال مه‌لا محمد بریكارانی رۆشنبیری كوردستان‌و
به‌ڕێزان مامۆستا ئه‌حمه‌د ده‌روێش‌و مامۆستا شێخ غه‌فوور
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی‌و به‌ڕێز مامۆستا
جه‌میل عه‌بدولڕه‌حمان قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدو به‌ڕێز عه‌مید
نه‌جمه‌دین مه‌لا محمد به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه‌و به‌ڕێزان كاك
كه‌مال دۆڵ په‌مویی وكاك سعد قاره‌مان‌و مامۆستا تاهیر حاجی ئه‌حمه‌د
به‌ڕێوبه‌رانی ناحیه‌كانی سیروان‌و قه‌راداغ‌و بیاره‌یان وه‌رگرت .
هه‌تاوه‌كو ئێستاش هه‌ندێكیان حه‌رله كار داماون.
قۆناغی چواره‌م: كه به خاڵی وه‌رچه‌رخان له مێژووی سیاسی
ئیسلامیه‌كانی كوردستان ده‌ژمێردرێ ئه‌ویش به یه‌كگرتنی هه‌ردوو
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی‌و بزووتنه‌وه‌ی ڕاپه‌رینی ئیسلامی بوو له
ساڵی 1999، كه بوویه ده‌روازه‌ی بیر فراوانی بۆ دۆستان‌و لایه‌نگرانی
كه له‌م قۆناغه‌دا بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌ڕووی سیاسه‌تی‌پێكه‌وه
ژیان، له كوردستان هه‌نگاوی ئیجابی ده‌ناو هه‌موو ئاكاره‌كان به‌ره‌و
یه‌كبوونی سه‌رتاسه‌ری ئیسلامیه‌كان ده‌چوون به‌ڵام ده‌ستی قه‌دردا بوو
كه له سه‌ره‌تای یه‌كبووندا به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عوسمانی پێشه‌وای
ڕابوون وه‌فاتی كرد‌و به‌ره‌و باره‌گای په‌روه‌ردگار ڕۆحی به‌رزه فڕی
دای له شه‌قه‌ی باڵ‌و كۆڵێ خه‌م‌و په‌ژاره‌و دڵه ڕاوكێی بۆ
یه‌كبوونی ئیسلامی به‌دیهێناو هه‌ر به قه‌ده‌ری خوای گه‌وره‌و
په‌یڕه‌و نه‌كردنی ئایه‌تی (لان شكرتم لازیدنكم ولئن كفرتم ان عذابی
لشدید) به‌سه‌رماندا پیاده ده‌بوو برگه‌ی دووه‌می ئایه‌ته‌كه‌م‌و تا
ئه‌مڕۆ هه‌موو لایه‌ك باجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و له‌تبوونی یه‌كبوونه‌كه
ده‌ده‌ینه‌وه .
به‌و هیوایه‌ی خوای مه‌زن دڵه‌كان ئاوادان بكاته‌وه به نوری ئیمان‌و
سه‌ر له نوێ ڕوومان بكاته‌وه له یه‌كبوون‌و بۆ خوا بۆ به‌ره‌و پێش چوون
(انه علی كل شیئ قدیر) . جالێره‌دا جێی خۆیه‌تی سه‌رنجی هه‌موو
برایانی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی 9یه‌می بزووتنه‌وه ڕاكێشین بۆ
هه‌وڵدانی جددی بۆ وه‌رچه‌رخانی سه‌رتاسه‌ری‌و هه‌نگاونانی جددی
به‌ره‌و قۆناغی پێنجه‌می بزووتنه‌وه، ئه‌ویش به له ده‌ركه‌دانی
هه‌موو لایه‌ك بۆ یه‌كبوونه‌وه‌ی ماڵی ئیسلامیه‌كان له‌به‌ره‌یه‌كی
یه‌كگرتوو ئاشتی‌خوازی . سه‌ربڵندا بۆ ئه‌وه‌ی چێژ‌و خۆشی بۆ
گه‌له‌كه‌مان مسۆگه‌ر بكه‌ین، ده‌ڵێم
(ان موعدهم الصبح الیس الصبح بقریب)
سه‌رنجێكی گرنگ :
له باس‌و قۆناغی دووه‌مدا ناوی ئه‌م به‌ڕێزانه له بیرم چووه كه
مه‌شخه‌ڵداری قۆناغه‌كه بوون زۆر داوای لێبووردن ده‌كه‌م . به‌ڕێزان
مامۆستا شێخ محمد به‌رزنجی‌و شه‌هید مامۆستا مه‌لا عه‌لی بیاره‌و شه‌هید
مامۆستا عه‌بدولله‌تیف و مامۆستایانی زۆر به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا مه‌حمودی
ئازادی‌و مه‌لا محمدی ڕازی‌و مامۆستا ئه‌بوبه‌كری صدیق‌و مه‌لا صاڵح
شه‌ره‌ف به‌یاتی و مه‌لا عه‌بدولجیهادو مه‌لا فارۆق‌و چه‌ندین موجاهیدی
به‌ڕێزی دیكه .
|