|
دوای پێنج ساڵ له‌جه‌نگی عێراق ....
پۆل بریمه‌رو چه‌ند توێژه‌رێكی تر
و: كامیل مه‌حمود
له‌مارسی 2003دا‌و راسته‌وخۆ دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ستیان
به‌سه‌ر به‌غداددا گرت، عێراقییه‌كان هه‌ستان به‌تاڵانكردنی مۆزه‌خانه‌ی
نیشتیمانی، سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان كه له‌و نزیكانه‌وه وه‌ستابوون هیچ
هه‌وڵێكیان نه‌دا بۆ راگرتنی یان به‌لای كه‌مه‌وه دابینكردنی پاسه‌وان
بۆ مۆزه‌خانه‌كه، ئه‌مه‌ش یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ربازی پێویستمان
نه‌بوو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، یان زۆر گرنگیمان پێ نه‌دابوو تا هه‌وڵ بده‌ین
بیپارێزین، به‌پێی قسه‌ی ریتشارد مایرز ی سه‌رۆك ئه‌ركانی سووپای
هاوبه‌ش، ئه‌م شكسته په‌یوه‌ست بوو به‌مه‌سه‌له‌ی ئه‌وله‌ویه‌ته‌وه،
دۆناڵد رامسفێڵدی وه‌زیری به‌رگری ئه‌و كاته بۆچوونی وابوو كه
زیاده‌ره‌وییه هۆكاری دزین و شكاندنی ئاسه‌واره‌كانی دۆڵی رافیده‌ین
كه به‌پاره مه‌زه‌نده ناكرێت بگێرینه‌وه بۆ هه‌ڵه‌و كه‌موكورتی پلانی
جه‌نگ، به‌ڵكو حكومه‌ته‌كه‌ی ئێمه ده‌زانێت چۆن بروخێنێت، به‌ڵام نازانێت
چۆن درووستی بكاته‌وه.
له‌مانگه‌كانی دواتردا بیرۆكراتیه‌تی سه‌دام حسه‌ین و سوپاكه‌یمان
هه‌ڵوه‌شانده‌وه، ئه‌مانه‌مان كرد به‌بێ ئه‌وه‌ی تێگه‌یشتنمان هه‌بێت بۆ
چۆنیه‌تی بنیاتنانی دیموكراسیه‌تێكی لیبرالیانه، بگره ته‌نانه‌ت
حكومه‌تێكی سه‌قامگیریش كه ره‌چاوی مافه‌كانی مرۆڤ و پشتگیرییه‌كی
فراوانی گه‌لی له‌پشته‌وه بێت، نموونه‌ی ئه‌م حكومه‌ته پێویستی به
ئابوورییه‌كی گه‌شه‌كردوو هه‌یه، هه‌روه‌ها به‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئارام و
یه‌كێتییه‌كی كلتووری پێویست كه رێگا بۆ هه‌موو تاكێك خۆش بكات كارلێك
له‌گه‌ڵ گرووپه ئه‌تنییه جیاوازه‌كانی تردا بكات له‌شوێنه‌كانی كار‌و
نه‌خۆشخانه‌و خوێندنگه‌و بنكه‌كانی پۆلیس و سوپادا، پارێزگاریكردن
له‌سیمبوله گشتییه‌كان و ئه‌و كه‌له‌پووره‌ی مایه‌ی شانازییه، بریتییه
له بیناكردنی دیموكراسیه‌ت، به‌لای كه‌مه‌وه بۆ هه‌ر كه‌سێك كه شتێك
ده‌زانێت ده‌رباره‌ی ژیار‌و مێژووی عێراق. ئه‌مریكییه‌كان تا ئێستاش
له‌گه‌ڵ ده‌ره‌نجامه تراژیدییه‌كانی ئه‌م نه‌زانینه‌دا ده‌ژین. تا چه‌ند
قۆناغێكی تریش به‌م شێوه‌یه ده‌مێنینه‌وه.
له‌هه‌ردوو ساڵی 2003 و 2004دا پسپۆران قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرد كه
ئایا سه‌رله‌نوێ بیناكردنه‌وه‌ی عێراق ساڵێك ده‌خایه‌نێت یان سێ ساڵ،
به‌ڵام ئێستا ئێمه باس له‌وه ده‌كه‌ین كه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه 10 یان 15
ساڵی ده‌وێت، یان ئاوه‌دان ده‌بێته‌وه یان نا. ئه‌و په‌یكه‌ره دزراو و
شكاوانه‌ی مۆزه‌خانه‌كه هێمای ئه‌وانه بوو روویاندا به‌شێوه‌یه‌كی
هه‌ڵه، تێكشكاندنیان ئاسان بوو، به‌ڵام چاككردنه‌وه‌یان زۆر گرانه.
ئان ماری سلاته‌ر- راگری كۆلیژی ۆدرۆ ویلسون
بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی و گشتی له‌زانكۆی برنستۆن:
ئه‌وه‌ی ئێستا زۆر گرنگه ئه‌وه نییه كه‌چۆن هاتینه ناو عێراقه‌وه،
به‌ڵكو چۆن لێی بچینه ده‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر عێراقێكی سه‌قامگیر به‌جێ
بێڵین كه له‌و رژێمه‌ی رووخاندمان كه‌متر هه‌ره‌شبێت بۆ سه‌ر
دراوسێكانی، ئه‌و كاته بروام وایه كه هه‌ڵه‌ی گرووپه
موخابه‌راتییه‌كان و(هه‌روه‌ها هه‌ڵه‌كانی خۆم) په‌یوه‌ست به چه‌كی
كۆمه‌ڵكوژی عێراقی و زیاده‌ره‌وی ئیداره‌كه‌ی بۆش ده‌رباره‌ی
هه‌ره‌شه‌كانی ئه‌و رژێمه‌و پێداگری بێ بنه‌مایان له‌سه‌ر بوونی
په‌یوه‌ندی له‌نێوان عێراق و ئه‌لقاعیده‌دا، هه‌موو ئه‌و ره‌خنه‌و
هه‌ڵانه بایه‌خی خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ئه‌وانه
له‌بیر ناچنه‌وه‌و ناشبێت له‌بیر بچنه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌دوای
خۆمانه‌وه شه‌رێكی ئه‌هلی توندوتیژمان به‌جێهێشت، ئه‌و كاته بارودۆخی
ژیانی عێراقییه‌كان خراپتر ده‌بێت له‌و كاته‌ی له‌ژێر سایه‌ی رژێمی
سه‌دامدا ده‌ژیان، به‌مه‌ش بارودۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌كه‌وێته
به‌رده‌م هه‌ره‌شه‌یه‌كه‌وه كه له‌عێراقه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت و
هه‌ره‌شه‌كه زیاتر ده‌بێت له‌وه‌ی له‌ژێر باڵی دكتاتۆردا هه‌بوو، ئیتر
كه‌س بایه‌خ به راده‌ی نیه‌تپاكی و ئامانجه‌كانمان نادات، له‌به‌ر ئه‌م
هۆكاره‌بوو كه من هیواخوازم تێبگه‌یشتمایه له‌و هه‌ڵه‌شه‌و بێباكییه‌ی
ئیداره‌ی بۆش، من ئاماژه‌م كردبوو بۆ نه‌گونجاوی هه‌ندێ له‌وانه‌ی
دیبووم و ئاگاییم له‌سه‌ر دابوو، به‌ڵام ده‌ركم به‌ئاستی توانایی و
كارایی و خۆراگری ئیداره‌ی جۆرج بۆشی باوك نه‌كرد، به‌هه‌مان شێوه
بێئاگایی و بێباكی و په‌له‌كاری ئیداره‌ی بۆشی كور له‌به‌رێوه‌بردنی
جه‌نگه‌كه‌دا.
كینیس م.بولاك- به‌رێوه‌به‌ری پێشووی كاروباری
كه‌نداو له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی و هاوكار له‌په‌یمانگای
پرۆكینغه‌ز:
ئه‌و دروشمه ناره‌زاییه بۆ شه‌ر كه چه‌په‌كان به‌رزیان كردووه‌ته‌وه
بریتییه له( بۆش درۆی كرد‌و خه‌ڵكی ده‌مرن)، ئه‌مه‌ش به‌هێزه‌وه
هه‌ژموونی به‌سه‌ر ئه‌و گفتوگۆیانه‌وه هه‌بوو ده‌رباره‌ی ئاماده‌سازی
بۆ جه‌نگی عێراق، تا راده‌یه‌كیش باڵی كێشا به‌سه‌ر ئه‌و دۆزه
راسته‌قیینانه‌شه‌وه كه شایسته‌یه به توێژینه‌وه، ده‌ره‌نجام
به‌نیسبه‌ت ئێمه‌وه كه‌پاڵپشتی جه‌نگه‌كه بووین، پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی
ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له‌سه‌ر چه‌كی كۆكوژ له‌ئارادابوون ئاكامی پێچه‌وانه‌ی
لێ كه‌وته‌وه، ئێمه ئاماژه‌ماندا به هه‌موو بریاره‌كانی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان و به‌یاننامه‌كانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم و
لێكدانه‌وه‌كانی ده‌زگای موخابه‌راتی ئه‌مریكی و راپۆرتی
سیلبرمان-روب، هه‌روه‌ها ئاكامه‌كانی توێژینه‌وه‌ی لیژنه‌ی هه‌واڵگری
له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌ڵه‌مان كردبێت، ئه‌وا
هاوتایه‌كی باش و راستگۆبووین بۆ ئه‌وانه، به‌ڵام ئه‌ی چی ده‌رباره‌ی
ئه‌و گریمانه هه‌ڵانه ده‌وترێت كه به‌بێ لێكۆڵنه‌وه ماونه‌ته‌وه؟
كاتێك ئاورم بۆ دواوه ده‌دایه‌وه دڵنیابووم له‌زانینی ئه‌وه‌ی كه
هه‌موو ئه‌وانه‌ی حه‌زیان به ئازادییه، ده‌كرێت ئازادییه‌كه‌یان
به‌شێوه‌یه‌كی درووست به‌كار بهێنن ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستیان هێنا، من
به‌هه‌ڵه‌دا چووبووم، به‌ڵگه‌یه‌كی ناوخۆیی له‌ئارادا نییه كه
تێگه‌یشتن ده‌رباره‌ی چاكییه‌كانی دیموكراسیه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی
و ده‌نگدانی نهێنی و حزبه سیاسییه‌كان بوونی هه‌بێت، ده‌ركه‌وت كه
ژیان له‌ژێر باڵی ئیستیبدادی سه‌دامدا بۆ چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك، وای
له‌عێراقییه‌كان كردووه راهاتوون له‌سه‌ر قبوڵكردنی سه‌ركردایه‌تییه‌ك
كه لێهاتوو نه‌بێت و تایفییه‌ت و تیره‌گه‌ری بخاته سه‌ره‌وه‌ی
فیكره‌وه‌و لێبوورده‌بێت به‌رامبه‌ر به گه‌نده‌ڵییه‌كی ره‌های
رێگه‌پێدراو.
دانیال بلیتكا- جێگری سه‌رۆكی لێكۆڵنه‌وه‌ی
ده‌ره‌وه‌و سیاسه‌تی به‌رگری له‌په‌یمانگای ئه‌مریكان ئینته‌ربرایز:
دوای هه‌ره‌سی دكتاتۆریه‌تی تاڵیبان له‌ئه‌فغانستان و گۆرینی
به‌دیموكراسیه‌تێكی كۆرپه، ئیداره‌ی بۆش رووی وه‌رگێرا به‌لای ئه‌و
مه‌ترسییه‌ی كه گومانی ده‌برد سه‌دام دروستی ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و
ده‌وڵه‌ته‌ی هێشتا له‌ژێر قورسایی په‌لاماره‌كانی 11ی
سێبته‌مبه‌ردایه، من خۆم هاوڕای ئه‌و ئیداره‌یه بووم كه‌نه‌ك عێراق
ته‌نها خاوه‌نی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ نییه، به‌ڵكو جبه‌خانه‌یه‌كی شاراوه‌ی
له‌و چه‌كه هه‌یه، هه‌روه‌ها سه‌دام به‌رپرسیاره له دوو جه‌نگ كه
زیاتر له‌ملیۆنێك كوژراوی لێ كه‌وتوونه‌ته‌وه، جگه له‌وه‌ش تێوه
گلاوه به‌چه‌ند گرێبه‌ستێكه‌وه له‌گه‌ڵ گرووپه تیرۆریستییه‌كانداو
به‌شێوه‌یه‌كی رۆتینی پاداشتی كه‌سه خۆكوژه‌كان ده‌كات به‌پاره‌ی
نه‌ختی، هه‌روه‌ها به‌نیاز نه‌بووه خۆده‌ربازكردنی له‌چه‌كه كۆكوژو
بایه‌لۆژییه‌كان دیكۆمێنت بكات.
خودی سه‌دام ئه‌م پرسیاره‌ی سه‌پاندبوو: ئایا له‌جێگای خۆیدا وازی لێ
بهێنین و ئومێدمان بۆ روودانی چاكتر هه‌بێت، یان به‌هێرشێكی له‌ناكاو
رژێمه‌كه‌ی بروخێنین و كۆتایی به‌ئه‌گه‌ری هاوكاریكردنی ئه‌و له‌گه‌ڵ
تیرۆریستان‌دا بهێنین كه بتوانن په‌لاماری وێرانكه‌رتر له‌وه‌ی 11ی
سێبته‌مبه‌ر به‌رپا بكه‌ن؟ بریار له‌سه‌ر خیاری درووستیش دراو له‌ماوه‌ی
21رۆژدا ده‌ست به‌سه‌ر به‌غداددا گیرا.
دوای ئه‌وه سه‌ختییه‌كان ده‌ستی پێ كرد‌و له‌جیاتی ئه‌وه‌ی عێراق
بدرێته‌وه به‌عێراقییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست بكه‌نه‌وه به‌پرۆسه‌ی
بیناكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت، كۆمه‌ڵێك كه بریتیبوون له كۆلن پاوه‌ڵ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و كۆندالیزا رایس راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و
جۆرج تینت به‌رێوه‌به‌ری ده‌زگای ناوه‌ندیی موخابه‌رات، هه‌ستان به
ئاوه‌ژووكردنه‌وه‌ی نه‌خشه‌كه به‌ره‌زامه‌ندی جۆرج ده‌بلیو بۆش، به‌مه‌ش
وێڵ كراین و چووینه ناو داگیركردنێكی بێ پلانه‌وه، كه‌وای كرد ئاسان
بێت یاخیبوونێكی كوشنده به‌ده‌ر بكه‌وێت، له‌گه‌ڵ بوونی قه‌ناعه‌تێكدا
كه له‌شوێنی خۆیدا نه‌بوو كه ئێمه باشتر له‌عێراقییه‌كان له
ره‌وشه‌كه ده‌زانین و ئه‌مریكییه‌كمان نارد حوكمی عێراق بكات.
پۆل بریمه‌ر به‌سووك سه‌یری ئه‌ركه‌كه‌ی خۆی كرد، به‌ڵام ئه‌و هه‌موو
هه‌وڵی خۆی خسته كار بۆ سه‌رخستنی سیاسه‌تێكی گه‌مژانه، باوه‌رم
نه‌بوو كه هێزی هاوپه‌یمانان به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا دوای گرتنی
به‌غداد عێراق به‌جێ بهێڵێت، هاوپه‌یمانان بنچینه‌بوون بۆ پشتگیری
حكومه‌تێكی نوێی عێراقی، به‌ڵام سه‌رم سورما له‌وه‌ی كه
هه‌ڵبژاردنه‌كان رێكخرا بۆ نه‌یارانی رژێمی سه‌دام حسه‌ین، ئه‌وانه‌ی
كه‌ریشه‌یه‌كی چه‌سپاویان هه‌بوو له‌عێراقداو نوێنه‌رایه‌تی توێژێكی
گه‌وره‌ی خه‌ڵكیان ده‌كرد، هێزه‌كانمان ده‌یتوانی له‌وێ بمێنێته‌وه
له‌ژێر سێبه‌ری رێككه‌وتنێكدا كه شه‌فافانه گفتوگۆ له‌سه‌ر مه‌رجه‌كانی
بكرێت، بۆ هاوكاریكردنی گه‌لی عێراق له‌پێناوی بنیاتنانی
كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆیان، ئه‌مه‌ش كارێك بوو ئێمه نه‌مانده‌زانی
چۆن پێی هه‌ستین، كه ده‌بوو هه‌وڵیشمان نه‌دایه پێی هه‌ستین.
ریتشارد بیره‌ڵ- یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگری
له‌ئیداره‌ی رێگانداو هاوكار له‌په‌یمانگه‌ی ئه‌مریكان ئینته‌ر برایز:
هه‌ر له‌یه‌كه‌م ساته‌وه كه ئیداره‌ی بۆش چوویه ناو كۆشكی سپییه‌وه،
من نارازی بووم به به‌چاكزانینی ئاشكرای به‌رپاكردنی شه‌ره‌كان
به‌هێزی سه‌ربازی بچووك له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتوودا،ئه‌و
مه‌سه‌له‌یه‌ش بۆ ماوه‌ی ده‌یه‌یه‌ك له بزاوت به‌و ئاراسته‌یه‌دا
به‌رده‌وام بوو، وه سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كان و پسپۆره مه‌ده‌نییه‌كان
هێزیان پێ ده‌دا.
له‌ساڵی 2002 به‌دواوه گومانم له‌و هه‌ستی سه‌ركه‌وتنه ده‌كرد كه
له‌دوای پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ئه‌فغانستاندا هه‌ژموونی
په‌یدا بووبوو، به‌تایبه‌تی له جێبه‌جێكردنی (ئه‌زموونی ئه‌فغانیی)
له‌عێراقدا، واته هێزێكی مرۆیی كه‌م و پرۆسه‌یه‌كی ته‌واو ورد‌و
هه‌ستیار، من پشتگیریم كرد له‌و داگیركردنه‌ی ساڵی 2003، له‌گه‌ڵ ئه‌و
ترسه‌شدا كه‌له‌سه‌ر شێوازی ئه‌نجامدانه‌كه‌ی هه‌بوو، دواتریش ده‌ركه‌وت
ئه‌و ترس و نیگه‌رانیانه له‌جێگای خۆیدابوون.
به‌هه‌ر حاڵ، دیارترین حاڵه‌تی له‌ناكاوی شه‌ره‌كه كه شایانی
لێكۆڵینه‌وه‌یه بریتییه له‌گۆرانی سوپای وڵاته یه‌كگرتووه‌كان بۆ
هێزێكی جه‌نگاوه‌ری ناوازه‌و كارا دژی یاخیبووان، له‌وه‌شدا لێهاتووانه
زۆرترین جۆری ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتووی پێكه‌وه ئاوێته كرد له‌گه‌ڵ
كارلێكی مرۆیی له‌نێوان سه‌ربازه‌كان و گه‌لی عێراقدا، له‌ماوه‌ی
ساڵێكدا هێزه‌كانمان شكستێكی چاوه‌روانكراویان تێپه‌راند به‌ره‌و
خوڵقاندنی روانگه‌یه‌ك بۆ سه‌ركه‌تن، ئه‌مه‌ش به به‌كارهێنانی
رێژه‌یه‌كی زۆر له هێزی ئاگرو كوشتن و گرتنی ژماره‌یه‌كی زۆر له
دوژمن، هه‌روه‌ها له‌هه‌مان كاتدا به‌په‌یوه‌ستكردنی خه‌ڵكی ناوچه‌كان
به‌خۆمانه‌وه، چوارچێوه فیكرییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ش له‌جه‌نه‌راڵ پاتریۆس و
رای ئه‌دیرنۆو راوێژكاره‌كانیانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو، به‌ڵام
لێكگه‌یشتنی قووڵ و توانایی و سۆزێك كه پرۆسه‌كه‌ی كارا كرد له‌و
كه‌سانه‌وه بوو كه له‌خزمه‌تی سه‌ربازیدا بوون، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی
زۆری ئه‌و مه‌ده‌نیانه‌ی گیانی خۆیان خسته مه‌ترسییه‌وه بۆ
به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌كه‌یان و سوودی عێراق.
فردریك كاجان- توێژه‌ر له‌په‌یمانگه‌ی ئه‌مریكان
ئینته‌ر برایز:
بۆ ئه‌وه‌ی به‌ویژدان بین له‌به‌رامبه‌ر ئیداره‌كه‌ی بۆشدا، من چاوه‌رێی
ئه‌وه‌م نه‌ده‌كرد كه ئێمه بتوانین ئه‌وه بدۆزینه‌وه كه عێراق
له‌بواری دروستكردنی چه‌كی كۆكوژدا خاوه‌نی چالاكییه‌كی بایه‌خدار
بێت، یان نه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌نێوان عێراق و ئه‌لقاعیده‌دا، هه‌روه‌ها
من هه‌رگیز پێشبینی ئه‌وه‌م نه‌ده‌كرد كه دوای ئه‌وه‌ی یاخیبوون
ده‌ستی پێكرد، توندره‌وه‌كانی ئه‌لقاعیده له‌دۆڵی رافیده‌ین به‌و
شێوه‌یه گۆشه‌گیر ده‌كرێن له‌لایه‌ن عه‌شایه‌ره سونییه‌كانی رۆژئاوای
عێراقه‌وه، وه پێكهاته‌یه‌ك له ته‌كتیكه‌كانی سوپا‌و هه‌وڵه‌كانی
بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه كه پێداگری تیادا كراوه
له‌سه‌ر پێویستییه ناوخۆیی ئیقلیمییه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌و ئاگربره‌ی كه
موقته‌دا سه‌در رایگه‌یاندووه، ئه‌مرۆ هه‌لێكی نوێ بۆ به‌دیهێنانی
سه‌ركه‌وتن هاتووه‌ته كایه.
پشتبه‌ستن به‌تایفه‌گه‌ره‌كان له‌ده‌ره‌وه كه په‌یوه‌ندی به‌هێزیان
له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌یه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئاسایش و
ده‌ستكردن به‌پرۆسه‌ی به‌رهه‌ڵستیكردنی به‌عس، هه‌موو ئه‌وانه
كاره‌ساتێكی روون بوون هه‌روه‌ك هه‌ڵبژاردنه‌كانی لیسته داخراوه‌كان و
شكستهێنان له سازكردنی هه‌ڵبژاردنی خێرای ناوچه‌یی و ئیقلیمی، به‌ڵام
له‌وه كتوپرتر چاودێری ئیداره‌ی جۆرج بۆش بوو كه له شكستدابوو
له2003بۆ 2006 له‌مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌یه‌كی كارا
بۆ رووبه‌روبوونه‌وه‌ی یاخیبووان و ئاراسته‌كردنی هاوكارییه‌كان و
هه‌وڵه‌كانی گه‌شه‌پێدان و رێككه‌وتنی سیاسی و پێكهێنانی هێزێكی
كارای عێراقی.
به‌و پێیه‌ی كه له‌پارتی كۆماریم هه‌رگیز بروام نه‌ده‌كرد كه بۆش و دیك
چینی و دۆناڵد رامسفێڵد ئه‌و هه‌موو فرسه‌تانه به‌زایه بده‌ن له‌سه‌ر
حسابی سومعه‌ی ئه‌مریكا، به‌شێوه‌یه‌ك كه ئه‌وان ركابه‌ری لیندون
جۆنسۆن و رۆبه‌رت ماكنماراو ماك جۆرج بۆندییان ده‌كرد له‌سه‌ر نازناوی
خراپترین گرووپی تایبه‌ت به‌ئاسایشی نیشتیمانی له‌سه‌رده‌می جه‌نگ و
له‌مێژووی وڵاته یه‌كگرتووه‌كاندا.
ئه‌نتۆنی دی. كۆردزمان- ئه‌ندامی سه‌نته‌ری
توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی و نێوده‌وڵه‌تی:
15مانگ پێش په‌لاماره‌كانی 11ی سێبته‌مبه‌ر لیژنه‌ی تایبه‌تی به‌تیرۆر
كه پێكهاتبوو له‌هه‌ردوو حزب و من سه‌رۆكایه‌تیم ده‌كرد، راپۆرتێكمان نارد
بۆ سه‌رۆك و گه‌لی ئه‌مریكا، كه ئێمه رووبه‌روی هه‌ره‌شه‌یه‌كی نوێ و
ترسناك ده‌بینه‌وه: تۆرێك له‌نێوان ولایه‌ته‌كاندا پاڵپشتی تیرۆر‌و بكوژان
ده‌كات و ده‌یانه‌وێت به‌هه‌زاران كه‌س له ئه‌مریكییه‌كان بكوژن و ئه‌وان
ئاماده‌ن بمرن له‌پێناوی به‌دیهێنانی ئه‌وه‌دا.
سه‌ربازه‌كانی ئێمه لێهاتوو بوون له‌ئازادكردنی عێراقدا، به‌ڵام دوای
ئه‌وه‌ی گه‌رامه‌وه بۆ وڵات بینیم حكومه‌تی ئه‌مریكی ئاماده‌یی تیادا
نه‌بوو به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ره‌شه ئه‌منییه
زۆره‌كاندا بكات، تاڵانی له‌ناو شاره سه‌ره‌كییه‌كاندا ته‌شه‌نه‌ی
كردبوو، به‌هاتنی كۆتایی ساڵی 2003و په‌ره‌سه‌ندنی یاخیبوون و تیرۆر،
ئه‌وه روون بوویه‌وه كه هاوپه‌یمانان خاوه‌نی ستراتیژیه‌تێكی كارا نین
بۆ روبه‌رووبوونه‌وه‌ی یاخیبووان، هێزه‌كانی ئێمه له‌سه‌رزه‌وی ئازا‌و
خاوه‌ن ده‌ستكه‌وت بوون، به‌ڵام نه‌خشه‌ی پێش جه‌نگه‌كه كه‌متر
له‌نیوه‌ی ئه‌و ژماره سه‌ربازه‌ی دابین كرد توێژینه‌وه سه‌ربه‌خۆكان
باسیان ده‌كرد كه پێویستمانه له‌عێراق. هه‌روه‌ها پلانێكیشمان نه‌بوو بۆ
دابینكردنی شتێكی بنه‌ره‌تی پێویست بۆ هه‌ر حكومه‌تێك، وه‌ك ئاسایش بۆ
دانیشتوان، لای تیرۆریستان و یاخیبووان و تاوانباران و هه‌روه‌ها گه‌لی
عێراقیش ئه‌و بۆچوونه هه‌بوو كه هاوپه‌یمانان ناتوانن مه‌ده‌نییه‌كان
بپارێزن، قاعیده له‌م كه‌لێنه سوودی زۆری بینیبوو له 2004تاكۆتایی
ساڵی 2007، كوشتنی خه‌ڵكی به‌بێ جیاكاری موماره‌سه ده‌كردو ئه‌مه‌ش
میلیشیا شیعییه‌كانی وروژاند‌و به‌هه‌مان شێواز كاردانه‌وه‌یان نواند، ئه‌م
خوله وه‌حشیگه‌رییه له‌م دواییانه‌داو به‌هۆی ستراتیژیه‌ته
په‌یره‌وكراوه‌كه‌ی سه‌رۆكه‌وه پێش ساڵێك پاشه‌كه‌شه‌ی كرد.
پۆل بریمه‌ر - نێرده‌ی پێشووی سه‌رۆكایه‌تی بۆ
عێراق:
به‌نیسبه‌ت منه‌وه دیارترین حاڵه‌تی له‌ناكاو ئه‌و شكسته‌ی كۆنگرێس بوو
له‌وه‌ی بتوانێت هێزی خۆی پیشان بدات و ببێته مایه‌ی رێزی ئه‌وانی
تر له‌به‌رده‌م ده‌سته‌ی جێبه‌جێكردندا، ئه‌م شكسته ئه‌و كێشه
به‌رده‌وامانه‌ی سوپا دووپات ده‌كاته‌وه له‌به‌رامبه‌ر وه‌زیری
به‌رگریدا، كه بێ توانایی ئه‌وی له‌به‌رپاكردنی جه‌نگه‌كه‌دا
چه‌سپاند، ئه‌گه‌ر كۆنگرێس به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندی هێزه چه‌كداره‌كان
بكردایه به ناره‌زایی له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ستی
سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری به‌رگری، ئه‌وا سوپاكه‌مان و هێزه‌كانی
مارێنز ده‌كرا له‌و بارودۆخه سه‌خته‌دا نه‌بوونایه كه ئێستا ده‌یبینین،
كۆنگرێس كه دیموكراته‌كان باڵاده‌ستن به‌سه‌ریه‌وه شكستیان پێ هێناین
به ره‌تكردنه‌وه‌ی به‌رێوه‌چوونی لێكۆڵینه‌وه‌و ئه‌و كۆبوونه‌وه
گرنگانه‌ی كه‌سوپا زۆر پێویستی پێیان هه‌بوو، به‌بێ كۆبوونه‌وه‌كانی
گوێگرتن، سوپا ناتوانێت هه‌نگاوێك دۆزی زیادكردنی ژماره‌ی هێزی
سه‌ربازی و پرچه‌ككردنیان به‌رێته پێشه‌وه، ده‌ره‌نجامه‌كه‌ش بریتییه
له سوپا‌و هێزگه‌لێكی مارێنز كه ئه‌دایه‌كی خراپیان ده‌بێت و
له‌زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا شكست ده‌هێنێت، ئه‌مه جگه له پانتاییه‌كی
فراوانی ئامێره تێكشكاوه‌كان، هه‌روه‌ها نۆبه‌تییه‌كی خزمه‌ت كه
ده‌گاته 15مانگ، چونكه هێزێكی كه‌م له‌به‌رده‌ستماندایه بۆ
راپه‌راندنی ئه‌ركه‌كان.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی ده‌ستوری
ئه‌رده‌نی
|